له سووده‌كانی ئاو نه‌خواردنه‌وه له ڕۆژوودا
له سووده‌كانی ئاو نه‌خواردنه‌وه له ڕۆژوودا
وه‌رگێڕانی : م. جه‌لال ڕه‌حمان
ئاو نزیكه‌ی ( 65-70% )ی كێشی له‌شی پێگه‌یشتوان پێكدههێنێتو بۆدوو به‌شی سه‌ره‌كیی دابه‌شده‌بێت: به‌شێك له ناو خانهكانداو به‌شێك له ده‌ره‌وه له نێوان خانه‌كاندا ، له شانه‌و مولووله خوێنیهكانو ده‌ردراوه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس و …. هتد.
له نێوان ئه‌و دوو به‌شه‌دا هاوسه‌نگییه‌كی ورد هه‌یه، گۆڕان لهچڕبوونهوه (تركیز)ی خوێیهكاندا، به تایبه‌تی سۆدێۆم، كه له شله‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خانه‌كاندا كۆبووه‌ته‌وه، دوو پرۆسه‌ی بنه‌ڕه‌تی له‌ناو له‌شدا ڕاده‌گرێت، ئه‌وانیش میكانیزمی ده‌ردانی هۆرمۆنی دژه میز كرد ADH) )و میكانیزمی هه‌ستكردن به تینویه‌تی، كه ههوردوكیان كارده‌كه‌نه سه‌ر ئاماده‌كاریی له‌ش بۆ پارێزگاری له ئاو له كاتی ناڕه‌حه‌تیدا.
نه‌خواردنه‌وه‌ی ئاو له‌كاتی ڕۆژوودا، ده‌بێته هۆی زیادكردنی گه‌وره له میكانیزمی خه‌ستبوونه‌وه‌ی میز له گورچیله‌دا، له‌گه‌ڵ به‌رز بوونه‌وه له هێزی ئۆسمۆسز(ده‌ڵاندن)ی میزدا كه ده‌گاته ( 000 1 تا 12000 ) مل ئۆسمۆ / كگم ئاو ، به‌م شێوه‌یه ئه‌م میكانیزمه گرنگانه بۆ دروستیی ئه‌ركه‌كانی گورچیله چالاكدهبن . هه‌روه‌ها نه‌خواردنه‌وه‌ی ئاو له‌كاتی ڕۆژوودا قه‌باره‌ی ئاو له‌ناو مولوله‌كانی خوێندا كه‌م ده‌كاته‌وه و ئه‌مه‌ش بۆ خۆی ده‌بێته هۆی چالاككردنی میكانیزمی ناوخۆیی به ڕێكخستنی مولولهكانو زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی پرۆستا گلاندی( Prostaglandin ) كه ڕۆڵی له زیندو هێشتنه‌وه‌و چالاكیی خڕۆكه سوره‌كانی خوێندا هه‌یه، هه‌روه‌ها ڕۆڵی له ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی توانای ئه‌م خرۆكانه، بۆ تێپه‌ڕین به دیواری مولوله خوێنه‌كاندا، هه‌یه. هه‌ندێك له جۆره‌كانی ڕۆڵیان له كه‌مكردنه‌وه‌ی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌و پاشان كه‌مكردنه‌وه‌ی درووستبوونی برینی گه‌ده ( قرحة المعدة )دا هه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌لماوه له ئاژه‌ڵه تاقیكراوه‌كاندا ڕۆڵیشی له چاره‌سه‌ری نه‌زۆكیدا هه‌یه .
به‌هه‌مان شێوه ڕۆڵی له ڕێكخستنی سوڕی سكپڕیی له‌لای ئافره‌ت هه‌یه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر چه‌ند هۆرمۆنێك له ناو له‌شدا هه‌یه‌و ده‌ردانی هۆرمۆنی ڕینین ( الرینین ) وریا ده‌كاته‌وه….. هتد ، هه‌ربۆیه تینویه‌تی له‌كاتی ڕۆژوودا سوودی زۆری هه‌یه، به شێوازی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ به هۆی زیادكردنی ماده‌ی پرۆستاگلاندین، به‌جۆرێك كه لێهاتوویی خانه‌كانی خوێن چاكده‌كات و له‌ش له برینی گه‌ده ( قرحة المعدة ) ده‌پاریزێت و هاوبه‌شی له چاره‌سه‌ری نه‌زۆكیدا ده‌كات، هه‌روه‌ها یاده‌وه‌ری مرۆڤ (الذاكرة) به‌هێز ده‌كات و میكانیزمه‌كانی كاری گورچیله چاكده‌كات.
گۆڤاری كۆمه‌ڵه‌ی شاهانه بۆ ته‌ندروستی له ساڵی ( 1997 ز ) توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه له‌سه‌ر چالاكی ڕۆژانه‌و به‌جێهێنانی خوێندن و ته‌ندروستی له‌كاتی ڕۆژووی ڕه‌مه‌زاندا. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له به‌شی خۆراك و زانستی خواردن له كۆلیژی زانستی ته‌ندروستی له كوێت ئه‌نجامدرا، بۆ ئاشكرا كردنی كاریگه‌ری ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان له‌سه‌ر چالاكی ڕۆژانه‌و ته‌ندروستی و به‌جێهێنانی خوێندن له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له خوێنكارانی زانكۆ كه ژماره‌یان ( 265 ) كه‌س بوون كه ( 163 پیاو و 102 ئافره‌ت )بوون و ته‌مه‌نیان له نێوان ( 20 – 72 ) ساڵیدا بوو . شیكردنه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی ده‌رخست، كه زۆربه‌ی ئه‌وكه‌سانه له كاتی خوێندندا له كه‌مترین حاڵه‌تی دڵه‌ڕاوكێدان و له‌بارێكی چالاكیی رۆحیی باشدان. هه‌روه‌ها ئه‌و خواردنه‌وانه‌یان ده‌خوارده‌وه، كه مادده‌ی(كافین )ی كه‌میان تێدایه‌و جگه‌ره‌شیان كه‌م ده‌كێشا.گۆڕانكاریش له كێشیان جیاواز بوو، (48% ) یان كێشیان نه‌گۆڕا بوو، ( 35% ) یان كێشیان دابه‌زیبوو ، ( 13%) یان كێشیان زیادی كردبوو، دابه‌زینی كێش به زۆری له نێوان نه‌خۆشه‌كاندا بوو. هه‌روه‌ها ڕێژه‌یه‌كی زۆر له نه‌خۆشه‌كان له مانگی ڕه‌مه‌زاندا چاكببوونه‌وه ، به تایبه‌تی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه به‌ده‌ست قه‌بزی و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رسه‌وه ده‌یانناڵاند.
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م سوودانه‌ی ئاونه‌خواردنه‌وه له‌كاتی ڕۆژوودا، ئه‌و جۆره ڕۆژووه‌ی، كه ڕێگه به ئاوخواردنه‌وه له‌كاتی ڕۆژوودا ده‌دات (جگه له‌ڕۆژووی ئیسلام)ده‌بێته هۆی دروستبوونی چه‌ندین جۆر زیان بۆ له‌ش، وه‌ك ده‌رچوونی ئاوی زۆر له‌گه‌ڵ میزداو له‌ده‌سدانی خوێ به‌سووده‌كانی وه‌ك سۆدیۆم، كه ئه‌گه‌ر شوێنی ئه‌و خوێیانه پڕنه‌كرێته‌وه، ئه‌وا مه‌ترسیی له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ دروستده‌كات.