كێ ئەم دۆزینەوە زانستیەی ساڵی 2012 ی بە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) گەیاند؟؟!
كێ ئەم دۆزینەوە زانستیەی ساڵی 2012 ی بە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) گەیاند؟؟!
دۆزینەوەی تۆڕێكی گەورەی ڕووبار لە بیابانی عەرەبی ئیعجازی فەرمودەیەكی پێغەمبەر دەسەلمێنێت!! ئەم وێنەیە كه به مانگە دەستكردەكان لە ناوچەی بیابانی سعودیە گیراوە، تۆڕێكی گەورەی ڕووبار دەركەوتوە بە ڕەنگى ڕەش، كە لەگەڵ تێپەڕبوونی كاتدا بووە به دۆڵ و بە لمی بیاباندا ڕۆچووە، بڕوانە ئەم سەرچاوەیە:
http://www.dlr.de/blogs/en/desktopdefault.aspx/tabid-5919/9754_read-204/
یەكێك لە دۆزینەوە گرنگەكانی ساڵی 2012، دۆزینەوەی تۆڕێكی زۆر فراوانی ڕووبار و دەریاچە بوو لە ژێر لمی بیاباندا…
پڕۆفیسۆر Michael Petraglia لە زانكۆی ئۆكسفۆرد لەگەڵ تیمێك هەستان بە لێكۆڵینەوەیەك لە بیابانی نیمچە دورگەی عەرەب، بینيان ئەم بیابانە وشك و برينگانە، تۆڕێكی گەورەی ڕووبار لە ژێر لمەكەیدا شاراوەتەوە، ئەمەیش ئەوە دەگەیەنێت كە ئەم ناوچەیە لە زوودا شوێنی ژيان و ئاوەدانی و بێستان و دارستان بووە.
كورتەی لێكۆڵینەوەكە لەبەرواری 26/4/2012 بە ناونیشانی(Scientists explore an ancient network of rivers and lakes in the Arabian Desert) بڵاوكرایەوە.
وێنەیەكى تر كە بەمانگە دەستكردەكان گیراوه، بەشێكی نیمچە دورگەی عەرەب دەردەخات، كه دەریاچەيەكی گەورەى لە ژێر لمی بیاباندا تیدا دەركەوتوە، كه هەزاران ساڵە دیار نەماوە.
بڕوانە بۆ ئەم سەرچاوەیە:
http://www.dailymail.co.uk/sciencetech/article-2138346/Climate-change-Stone-Age-style-Satellite-images-arid-Arabian-desert-flowed-lakes-rivers-life.html
لەمەوە زانایان دەریانخست كە چۆن لە رابردوودا ئەو بیابانە وشكانە ڕووبار گەل و بێستان بوون، لە داهاتودايشدا هەر بەو جۆرەيان لێ دێتەوە.
ئەمەیش ئیعجازی ئەو فەرمودە پیرۆزە دەردەخات كە دەفەرموێت:
(لا تقوم الساعة حتى تعود أرض العرب مروجاً وانهاراً) [رواه مسلم].
واتە: قیامەت هەڵناستێت هەتا زەوی عەرەب نەبێتەوە بە ڕووبار گەل و بێستان.
وشەی (تعود) بە واتای ئەوەیە لە ڕابروودا بەوجۆرە بووە و لە داهاتویشدا وای لێدێتەوە.