كێبڕكێی به‌رزكردنه‌وه‌ی ته‌لارو باڵه‌خانه‌كان
كێبڕكێی به‌رزكردنه‌وه‌ی ته‌لارو باڵه‌خانه‌كان نووسینی : فراس نور الحق وه‌رگێڕان: دییه ڕزگار له صه‌حیحی موسلیمدا له فه‌رمووده‌یه‌كی درێژدا، باسی هه‌ندێك له نیشانه‌كانی نزیكبوونه‌وه‌ی ڕۆژی دوایی هاتووه: عن أبي هريرة؛ قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم “سلوني فهابوه أن يسألوه. فجا‌ء رجل فجلس عند ركبتيه. فقال: يا رسول الله! ما الإسلام؟ قال “لا تشرك بالله شيئا. وتقيم الصلاة. وتؤتى الزكاة. وتصوم رمضان” قال: صدقت. قال: يا رسول الله ! ما الإيمان؟ قال “أن تؤمن بالله، وملائكته، وكتابه، ولقائه، ورسله، وتؤمن بالبعث، وتؤمن بالقدر كله” قال:صدقت. قال: يا رسول الله! ما لإحسان؟ قال “أن تخشى الله كأنك تراه. فإنك إن لا تكن تراه فإنه يراك” قال صدقت. قال : يا رسول الله! متى تقوم الساعة؟ قال” ما المسئول عنها بأعلم من السائل. وسأحدثك عن أشراطها. إذا رأيت المرأة تلد ربتها فذاك من أشراطها وإذا رأيت الحفاة العراة الصم البكم ملوك الأرض فذاك من أشراطها. وإذا رأيت رعا‌ء البهم يتطاولون في البنيان فذاك من أشراطها. في خمس من الغيب لا يعلمهن إلا الله. ثم قرأ: {إن الله عنده علم الساعة وينزل الغيث ويعلم ما في الأرحام وما تدري نفس ماذا تكسب غدا وما تدري نفس بأي أرض تموت إن الله عليم خبير}. (سورة لقمان، آية 34) (ابوهریره) خوای لێ ڕازیبێت ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی پرسیارم لێبكه‌ن، به‌ڵام سامیان كرد، له‌وه‌ی پرسیاری لێبكه‌ن، پیاوێك هاته‌خزمه‌تی‌و له‌لای ئه‌ژنۆی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)دانیشت‌و گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئیسلام چییه؟ پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی ئه‌وه‌یه، كه(هاوه‌ڵ بۆخودا دانه‌نێیت، نوێژبكه‌یت، زه‌كاتبده‌یت، ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان بگریت)، گوتی باوه‌ڕ چییه؟ فه‌رمووی: (باوه‌ڕت به‌خوا هه‌بێت، به فریشته‌كانی، به‌كتێبه‌كانی، به‌دیدارو به‌خزمه‌تگه‌شتنی، به پێغه‌مبه‌رانی خوا)، گوتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئیحسان چییه؟ فه‌رمووی (وا خوا بپه‌رستیت، وه‌ك ئه‌وه‌ی چاوت لێی بێت، چونكه ئه‌گه‌ر تۆ چاوت له ئه‌و نه‌بێت، ئه‌و چاوی له تۆیه)، ئینجا گوتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، كه‌ی ڕۆژی قیامه‌ته؟ فه‌رمووی پرسیارلێكراو له‌و باره‌یه‌وه، (كه هاتنی قیامه‌ته)له پرسیاركه‌ر زاناتر نییه، به‌ڵام باسی نیشانه‌كانیت بۆ ده‌كه‌م: (دایك كوره‌كه‌ی ده‌بێته گه‌وره‌و كاربه‌ده‌ستی خۆی، ئه‌وه له نیشانه‌كانیه‌تی، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ڕووت‌و پێخاوس‌و نه‌زانه‌كان ببنه كاربه‌ده‌ستی خه‌ڵك، ئه‌وه‌ش له نیشانه‌كانیه‌تی، هه‌روه‌ها هه‌ركاتێك بینیت شوانه‌كانی مه‌ڕوماڵات له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ته‌لارو باڵه‌خانه‌كاندا كێبڕكێ ده‌كه‌ن)،(دوای ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر كاروباریاندا ده‌گرن)ئه‌وه‌ش له نیشانه‌كانیه‌تی، پێنج شتیش هه‌ن كه‌س نایانزانێت جگه له‌خوا، ئه‌نجا ئه‌م ئایه‌ته‌ی سوره‌تی لوقمانی خوێنده‌وه: إن الله عنده علم الساعة وينزل الغيث ويعلم ما في الأرحام وما تدري نفس ماذا تكسب غدا وما تدري نفس بأي أرض تموت إن الله عليم خبير}. (سورة لقمان، آية 34)((واته له ڕاستیدا هه‌ر خودا كاتی هاتنی ڕۆژی دوایی ده‌زانێت، هه‌ر ئه‌ویش باران ده‌بارێنێت، هه‌ر ئه‌ویش ده‌زانێت چی له منداڵاندا هه‌یه، هیچ كه‌س نازانێت سبه‌ی چی ده‌كات، هیچ كه‌س نازانێت له‌كوێ ده‌مرێت، خوای گه‌وره زانا‌و شاره‌زایه)). هه‌وره‌ها له كتێبی (كنز العمال)ی (متقی الهندی) دا هاتووه: عن أبي هريرة رضي الله عنه أن النبي صلى الله عليه وسلم قال : (من أشراط الساعة أن تر‌ى الرعاة رؤوس الناس، وأن تر‌ى الحفاة العراة رعا‌ء الشاء يتباهون في البنيان، وأن تلد الأمة ربها وربتها) له نیشانه‌كانی نزیكبوونه‌وه‌ی قیامه‌ت، ئه‌گه‌ر ڕووت‌و پێخاوسه‌كان ببنه كاربه‌ده‌ست، هه‌روه‌ها هه‌ركاتێك شوانه‌كانی مه‌ڕوماڵات شانازییان به به‌رزیی كۆشكه‌كانیانیانه‌وه كرد، هه‌روه‌ها دایك كوره‌كه‌ی ده‌بێته گه‌وره‌و كاربه‌ده‌ستی خۆی) واتای وشه‌كان: (البَهْم)كۆی (بَهْمَة ) ئه‌مه‌ش به‌چكه‌ی مه‌ڕه نیرۆ‌ومێی. كۆی (البَهْم)، (بِهَام)ه مه‌به‌ست لێی شوانی حوشتر‌و مه‌ڕو ئه‌وانه‌ی له‌وجۆرانه‌ن. له شیكردنه‌وه‌ی صه‌حیحی بوخاری ئین حه‌جه‌ری ئه‌سقه‌لانیدا هاتووه (( واتای كێبڕكێی به‌رزكردنه‌وه‌ی ته‌لاره‌كان، ئه‌وه‌یه كه هه‌ر كه‌سێك بینایه‌ك دروستده‌كات، ده‌یه‌وێت به‌رزاییه‌كه‌ی له به‌رزایی بینای كه‌سێكی تر زیاتر بێت)). ڕۆژنامه‌یه‌كی كوه‌یتی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه، كه كێبڕكێیه‌كی توند ڕووبه‌ڕووی بورجی دوبه‌ی ده‌بێته‌وه، له‌و پڕۆژانه‌ی دیكه‌ی نیوه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بیه‌وه، كه خاوه‌نه‌كانیان هیوای ئه‌وه‌یان هه‌یه، كه به‌رزایی ئه‌م بورجانه، به‌رزایی بورجی دوبه‌ی تێپه‌ڕێنێت، كه بورجی دوبه‌ی به‌رزاییه‌كه‌ی زیاتر له 808مه‌تره. هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی (القبس)ی كوه‌یه‌تی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه،(( له‌كاتێكدا خاوه‌ن پرۆژه‌كان بۆ پێشبڕكێكردنیان له دروستكردنی به‌رزترتین بورجدا، پشت به ناونانگ‌و شكۆ ده‌به‌ستن، به هیوای به‌ده‌ستهێنانی قازانج، ڕه‌نگه گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ت‌و سامانی سه‌رفكراویان له‌م پرۆژانه‌دا هیوایه‌كی كه‌می هه‌بێت)). كێبڕكێیه‌كی هه‌رێمیی: له وڵاتی كوه‌یت، كۆمپانیای (تمدین العقاریه وأجیال) پلاندا‌ده نێت بۆ دروستكردنی بورجێك به‌به‌رزایی 1001 مه‌تر‌و ناو ده‌نرێت بورجی موباره‌كی گه‌وره، ئه‌م بورجه به‌شێكه له پرۆژه‌ی گه‌شه‌پێدانی شاری (الحریر)، كه بڕی 86 ملیار دۆلاری تێده‌چێت. هه‌روه‌ها له به‌حره‌ین، كۆمه‌ڵگای شاری مه‌رجان 200 نهۆم ده‌گرێته‌خۆی به به‌رزایی 1022 مه‌تر. ئه‌م پرۆژانه‌ی كه له‌داهاتوودا ده‌ستیان پێده‌كرێت، مشت‌ومڕێك دروستده‌كه‌ن، له كاتێكدا لوتكه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی له پشت به‌ده‌ستهێنانی بینایه‌ك، كه خاوه‌نی زۆرترین به‌رزیی بێت، هاوكاریی دانانی شارێك له سه‌ر نه‌خشه ده‌كات. واقعی ئابووری‌و دروستكردنی باڵه‌خانه به‌رزه‌كان جێگه‌ی پرسیاری گه‌وره‌ن. پێشبڕكێ له‌سه‌ردروستكردنی درێژترین بورج له وڵاتانی دوورگه‌ی عه‌ره‌بیدا، هه‌روه‌ها پرسیار له سوود‌و جوانكاری‌و كاریگه‌ریی ژینگه‌ییان، وێنه‌ی جه‌نگێكی دڕندانه له نێوان وڵاتانی دوورگه‌ی عه‌ره‌بیدا، كه به نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌ندن، ده‌كێشێت.به‌تایبه‌ت پاش ڕاگه‌یاندنی سووربوونی ئه‌میر بن طلال له‌سه‌ر دروستكردنی بورجێك له سعودیه كه به‌رزاییه‌كه‌ی له 1600 مه‌تر تێده‌په‌ڕێت، به‌مه‌ش هه‌موو سنووره نه‌فسی‌و ئه‌ندازییه‌كان تێده‌په‌ڕێنێت. له‌گه‌ڵ ئه‌م بورجه‌دا ئه‌میری سعودی له كه ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوانی جیهان داده‌نرێت، زیاتر له ڕكابه‌ره‌كانی له دوورگه‌ی عه‌ره‌بیدا ده‌ڕوات، به‌تایبه‌ت ڕكابه‌ره‌كانی له دوبه‌ی‌و كه‌وه‌یت. شێوه‌یه‌ك، درێژیی ئه‌و بورجانه ده‌رده‌خات، كه ئێستا له دوورگه‌ی عه‌ره‌بیدا دروستده‌كرێن ڕووی ئیعجاز هه‌واڵدانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) له‌باره‌ی شوانه‌كانی مه‌ڕوماڵات‌و حوشتره‌وه، ئه‌وه عه‌ره‌به‌كانی نیشته‌جێی بیابانن(كێ له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) به شوانی مه‌ڕو ماڵات‌و حوشتر به‌ناوبانگ بوو، جگه له عه‌ره‌ب) به‌رده‌وام ده‌بن له كێبڕكێی به‌رزركردنه‌وه‌ی ته‌لارو باڵه‌خانه‌كان هه‌تا ده‌گه‌نه، ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێكیان هه‌وڵده‌دات ته‌لارێك دروستبكات به‌رزتر بێت له هاوتاكه‌یو ئه‌مه‌ش ڕوویداوه، سبحان الله، كێ پێش زیاتر 1400 ساڵ ئه‌م هه‌واڵه‌ی به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)داوه.
|
|||||||