كۆنگرەی (DNA)
كۆنگرەی (DNA)
ن: خالد حسن على
لەدوای شكستی قوتابخانەی شیوعیەت و ڕۆژهەڵات لە دۆزینەوەی نهێنی ڕۆح و ژیان، قوتابخانەی ڕۆژئاواش هەوڵیاندا بتوانن نموونەی ژیان دروستبكەن، بینیان بچوكترین بەش كە ژیانی تێدایە ترشی (DNA) یە، بۆیە بە دوای (DNA)ی گیاندارێكدا گەڕان كە لاسایی كردنەوەی ئاسان بێت و بتوانن ئەو گیاندارە دروستبكەن.
لە ئەنجامدا بۆیان دەركەوت (DNA)ی مێشی میوە (درۆسۆفیلا) گەورەترین و ئاسنترین (DNA)ی هەیە بۆئەوەی وەك ئەو دروستی بكەن، لە ئاكامدا توانییان وەك خۆی دروستی بكەن، بەڵام بینیان كاتێك ئاویان لە(DNA) ی مێشەكە خۆی دەردەهێنا دەبوو بە ماددەیەكی مردوو، هەركات ئاویشیان تێدەكردەوە ژیانی بۆ دەهاتەوە، بەڵام ئەو (DNA)یەی كە خۆیان دروستیان كرد هەرچەند ئاویان تێدەكرد و دووبارەیان دەكردەوە ژیانی تێ نەدەهات و زیندوو نەدەبوو.
لێرەدا ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە كاتێك قورئانی پیرۆز تەحەدای بێباوەڕان دەكات دەفەرموێت هەرگیز ناتوانن مێشێك دروستبكەن:
﴿ێا أَیُّهَا النَّاسُ ضڕبَ مَثلٌ فَاسْتَمِعُوا ڵهُ إِنَّ الَّذینَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ ڵنْ ێخْلُقُوا ذبَاباً﴾[الحج:73] واتە تەحەدایان دەكات كە بتوانن ئاسانترین گیاندار هەڵبژێرن و لاسایی بكەنەوە، بەڵام ئاسانەكەیش ناتوانن، شتێكی سەیری تر لێرەدا ئەوەیە كە پاش ئەوەی نهێنی (DNA) یان بۆ دەركەوت كۆنگرەیەكیان گرت لەسەری و ناویان نا كۆنگرەی (DNA) جا بڕوانن خوای گەورە چۆن لەمەیشدا تەحەدایان دەكات و دەفەرموێت (ڵنْ ێخْلُقُوا ذبَاباً ۆڵوِ اجْتَمَعُوا ڵه﴾ (الحج) واتە: ناتوانن مێشێك دروست بكەن ئەگەر بۆیشی كۆ ببنەوە وەك بفەرموێت ئەگەر كۆنگرەشی بۆ بگرن.