You Are Here: Home » بابەتەكانمان » كۆتایی خۆر

كۆتایی خۆر

كۆتایی خۆر

xor
كاتێك ئه‌ستێره‌ گه‌وره‌ ده‌بێت و پیرده‌بێت ده‌ته‌قێته‌وه ‌و قه‌باره‌كه‌ی بچووك ده‌بێته‌وه‌، به ‌جۆرێك پله‌ی گه‌رمی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ ده‌گاته‌ 400 هه‌زار پله‌ی سه‌دی! زانایان دەڵێن:خۆره‌كه‌ی ئێمەش‌ ده‌گاته‌ كۆتایی خۆی و ده‌سوتێت، كرده‌ی سووتانه‌كه‌ ده‌بێته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی خۆر به‌پێی چه‌ند قۆناغێك تا ده‌بێته‌ خۆرێكی بچووكی كز، قورئان باسی كۆتایی هاتنی خۆری بۆ كردووین، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (إِذا الشَّمْسُ كُوِّرَتْ) [التكویر: 1]. (كاتێك خۆر ده‌پێچرێته‌وه‌ و ڕووناكیی نامێنێت).
ئه‌م ڕاستییه‌ گه‌ردوونییه‌ له‌ سه‌رده‌می هاتنه ‌خواره‌وه‌ی قورئاندا زانراو نه‌بووه‌، بۆیه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌بوونی كۆتایی خۆر، ئه‌مه‌شه‌ كه‌ زانایان له ‌ئه‌مڕۆدا باسی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ موعجیزه‌یه‌كه‌ له‌ موعجیزه‌كانی قورئان!

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top