You Are Here: Home » بابەتەكانمان » كۆبونەوەی توخمە قورسەكان لە ناوكی زەویدا ئیعجازی قورئانە

كۆبونەوەی توخمە قورسەكان لە ناوكی زەویدا ئیعجازی قورئانە

 

كۆبونەوەی توخمە قورسەكان لە ناوكی زەویدا ئیعجازی قورئانە

 

941960_568714933148749_1569891756_n
پەروەردگار دەفەرموێت:

إذا زُلْزِلَتِ الْأَرْضُ زِلْزَالَهَا {1} وَأَخْرَجَتِ الْأَرْضُ أَثْقَالَهَا {2} سورة الزلزلة
واتە: كاتێك زەوی هاتە لەرزە بە لەرزینی خۆی، وە زەوی هەرچی قورس…یەكانی ناوی هەیە هەمووی فڕێ‌ دایە دەرەوە.
قورئانی پیرۆز لەم چەند ئایەتەدا ئاماژە بە ڕاستیەكی زانستی گەورە دەكات، ئەویش دەرهاتنی قورساییەكانی زەویە، ئەم ئایەتە پێمان دەڵێت قورساییەكانی زەوی لە ناوەوەوی زەوی شارراونەتەوە هەتا لە ڕۆژی دوایدا ئەو قورساییانە بۆ ڕووی زەوی دێنە دەرەوە، كە ئەمەیش بەڵگەی تێكچونی یاساكانی گەردونە.

ئەمڕۆ زانستی چینەكانی زەویناسی ڕاستێتی ئەم ئایەتەیان سەلماندووە
زانایان دەڵێن ئەگەر لە چینەكانی زەوی لە توێكڵی زەویەو بۆ ناوك بكۆڵینەوە بێگومان بارستە چڕی بەردەكان پلە بە پلە زیاد دەكات، چونكە هەرچەندە لە ناوك نزیك ببینەوە ڕێژەی توخمی ئاسن و ئۆكسیدە جیاوازەكان زیاد دەكەن، ئەمەیش دەبێتە هۆی قورستر بوونی ماددەكان. لە لایەكی دیكەوە هەتا لە ناوك نزیك ببینەوە چڕی زیاد دەبێت چونكە زیاتر پەستراون. وە بەهۆی ئەو گەرمیە بەرزەی لە ناوكدا هەیە توخمە قورسەكانی ئاسن كە چڕی ناوكیان زیاترە كۆ دەبنەوە، بەڵام لە چینەكانی سەرووتری زەوی بەردە نیشتەنیەكان و گرانێتەكان و بازڵتیەكان كۆ دەبنەوە كە چڕیان كەمترە.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top