كات له نێوان قورئانی پيرۆز و زانستدا
لـــــە چوارچێـــــوەی چـــــالاكییە رۆشنبیـرییەكـــانیدا (كۆمـــەڵەی ئیعجــــازی زانستی لـــە قورئان و سوننەتدا لە قاهیرە) كۆڕێكی دەربارەی (كـــــات لـــــە نێـــوان زانست و قورئاندا) بەست بۆ بەڕێز (دكتۆر مەنصور حسب النبی) سەرۆكی كۆمەڵەكە و مامۆستای فیزیا لە كۆلێژی كچان لە زانكۆی (عین شمس)، ئاماژەی بـــــۆ ئـــــەوە كرد كـــــە هەمیشـــە قورئـــــان چـــــەند ئاسۆیــەكی زانستی نوێی بۆ تێفـــكرین و وورد بوونـــــەوەی زانایـــــان هێشتــــۆتەوە, و زانستی راست بێ گومـــان مرۆڤەكان بەرەو ئیمان دەبات، بێگومان ناگونجێ كـــــە ناكۆكی لــــــە نێــوان راستییەكی زانستی و ئاماژەیەكی قورئانیدا دروســـت ببێت, مەگەر زانــاكە لــــــە بۆچوونەكـــــــەیدا هەڵەی كـــردبێ یـــــــاخوود توێژەرەوە قورئانییەكە لە توێژینەوەكەیدا نەیپێكا بێت، هەروەها ئاماژەشی بۆ ئەوە كرد كە قورئان زۆر مەسەلەی زانستیی نیشانــــــــداوە, لــــــەوانە: بابەتی دروست بوونی گەردوون، كات (الزمان)، و شوێن (المكان).
قورئان ئامــــــاژە بۆ ئـــــەوە دەكـــات كـــە خـــوای گەورە گەردوونی لـــــە شەش رۆژدا دروســـت كــــردووە، رۆژ لای خــــودای گـــــەورە چەند كاتێكە (فترات زمنیە), نـــــەك ئەو رۆژەی لای ئێمـــەیـــە, لــــەبـــــەر ئــــەوەی كـــات رێـــژەیییە (نیسبییە) و رەهـا (مطلق) نییە, ئەمەش لەگەڵ زانستی نوێ و بیـردۆزی رێـــژەیی (النظریـــە النسبیـــە)دا رێـــك و گونجـــاوە، كـــــات لـــــە ژیــــانی دروست كــــراوە زینـدوو و نــا زیندووەكانیشدا گرنـگییەكی زۆری هەیـە، هەموومان گرنگی بە كات دەدەین وەك نیشاندەرێكی تەمەن.
ماددە تیشكدەرەكانی وەك:(رادیۆم ویۆرانیۆم) تیشك بڵاودەكەنەوە بۆ ئەوەی سەرەنجـــام بگۆڕێن بۆ قورقوشم, هەموو رەگەزێكی تیشكدەر تێكرایـەك و كـــــاتێكی دیاری كراویان هەیە بۆ تیشك بڵاوكردنــــەوە و گــــۆڕان، زانایــان هەندێك ماددەی تیشكدەری وەك (یۆرانیۆم و كاربۆن 14) بەكـــــار دێنن بۆ دیـــــاری كردنی تەمـەنی زەوی و تەمەنی ژیان لــــە سەر زەویدا، هەروەك زانـــــایان دیــــاردەی درێژ بوونــــەوە و فـــراوان بـــوونی تەمــــەنی زەوی بەكــــــاردێنن لـــــە دیــــاری كردنی تەمــــەنی گــەردووندا، (دكتۆر النبی) تەمـــەنی گەردوونی وا بــــاس كردووە كـــە مەســــەلەیەكــە بــــۆ چـەسپاندنی بوونی خودای دروستكەر، لەبەر ئەوەی گـــــەردوون مـــادام سەرەتــــــایەكی كــــاتی هەبێـت, ئـــــــەوا بە شێوەیەكی مەبدەئی دەبێـت دروسـت بـوو بێت، قورئان بانگەوازێكی روون و ئاشكرا ئاراستەی مرۆڤەكان دەكات كـــــە لـــــە دروســــت بـوونی گــــەردوون و سـەرەتــای پەیدا بوونــــەكەی بكـــۆڵێتەوە، خــــوای گــــەورە دەفەرمـــــــوێـت: [قُلِ انظُرُواْ مَاذَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ] یونس101.
لــــەم ئایەتەوە چــــەند ئامــاژەیەكی گرنگ وەردەگرین لەوانە گەران بەزەویدا كـــە دەمـــان گەیەنێتە ســــەرەتـــای دروســت بوونی, ئامـــــاژەی قورئــــانیی لێـــرەدا بـــە گەڕان (السیر) مەبەستی گـــەڕانی نـــاو زەوییە نـــەك سەرەوەی! و ئاماژەیە بە گـــــەڕان بـە چینـــە جیۆلۆجییەكــــانیدا بــــۆ شـــارەزا بوون لـــە گــــەورە بوون, و نـــەشونمــــای زەوی و هەرێمە رووەكی و ئاژەڵیەكەی سەر رووەكەی.
قورئان لە زۆرێك لە ئایەتەكانیدا باسی لـەوە كردووە كــە خوای گـــەورە گـــــەردوونی لـــــە شەش رۆژدا دروست كـــــردووە, وەك دەفـــەرمــــوێت: [وَلَقَـدْ خَلَقْنَا السَّمَاوَاتِ وَ الْأَرْضَ وَ مَا بَيْنَهُمَـا فِي سِتَّـةِ أَيَّـامٍ وَ مَا مَسَّنَا مِن لُّغُوبٍ] ق38, مەبەست لێرەدا بــە رۆژ (الأیام) قــــۆنــــــاغ و مــــاوەیەكی دروســت كـــردنی ئــــــەم گەردوونەیە, نەك ئەو رۆژەی كە لای ئێمەی مرۆڤ هەیە, بە بەڵگەی ئەوەی كە ئامـــاژەی بـــۆ رستەی (مِمّا تَعُدّون) نـــــەكــردووە لـــــە هیچ یـــــەكێك لــــەو ئایەتانەی كە باس لـــە رۆژەكانی درووست بوونی ئـــــاسمـــان و زەوی دەكــــات, وەك دەفــــــەرموێت:
[و هُۆ الَّذی خَڵق السَّمَـاۆاتِ ۆ اڵاَرْض فِی سِتَّـەِ أَیَّامٍ] هود7، یــاخوود:
[اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَ الْأَرْضَ وَ مَـا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ مَـا لَكُم مِّن دُونِهِ مِن وَلِيٍّ وَ لَا شَفِيـعٍ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ {4} يُدَبِّرُ الْأَمْرَ مِنَ السَّمَـاء إِلَى الْأَرْضِ ثُمَّ يَعْـرُجُ إِلَيْـهِ فِي يَـوْمٍ كَـانَ مِقْدَارُهُ أَلْفَ سَنَةٍ مِّمَّـا تَعُدُّونَ {5}]السجــدە.