كاتێك زه‌وى ده‌له‌رێته‌وه
كاتێك زه‌وى ده‌له‌رێته‌وه
جمال محمد امين
زانايان له‌م دوواییانه‌دا جوڵه و له‌ره‌ى ته‌نۆلكه ورده‌كانى خاك و خۆڵى ســه‌ر زهويیان له كاتى باران باريندا بۆده‌ركه‌وت… زاناكان بۆيان ده‌ركه‌وتووه كه له نێوان گه‌رده‌كانى خاك و خۆڵى ســــه‌ر زه‌وى بۆشــــایى زۆرى پرِ له هه‌وا هه‌یه، ئه‌وه له بارێكدا كه خاك وشك و پێكه‌وه بهســـتراو بێت، بهلاَم كاتێك باران ده‌بارێت، ئه‌وا زهويیهكه ههڵدهســـتێت به مژینى ئاوێكى زۆر، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆى چوونه ناوه‌وه‌ى ئاو بۆ نێو بۆشــــاییه پرِ له ههواكانـــى نێو خاكه‌كه، ئه‌و به‌یه‌كدادان و كارلێكهى نێوان هه‌وا و ئاوه‌كه له نێو خاكه‌كه ده‌بێته هۆى له‌رینه‌وه و كشاـن و فراوان بوونى خاك، بهلاَم هه‌رگیز ئه‌و جوڵه و له‌ره‌یه به چاوى رِووت نابینرێت مه‌گه‌ر به ئامێرى زۆر زۆر ورد و بههێــــزى ئه‌لكترۆنى نه‌بێت، ئه‌و جوڵـــهیه به مایكرۆمیتهر پێــــوانه ده‌كرێت، پاش ئه‌و له‌ره و له‌رزه‌یه ئاوه‌كه جێگاى خۆى ده‌گرێت له نێــــو خاكه‌كه و جێگیــر ده‌بێت و بۆ ماوه‌یه‌ك دهمێنێــتهوه تا ئه‌و كاته‌ى رِووهكێك كه‌ڵكى لێوه‌رده‌گرێت، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رچه‌نده وا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و خاكه بىَ ئاوه بهلاَم له نێو تهنۆلكهكانیدا ئاوى هه‌ڵگرتووه كه سه‌وز بوونى رِووهكیش له ســه‌ر ئه‌و خاكه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ خۆى ئيعجازه
ئیعجازێكى تر‌ى گرنگ ئه‌وه‌یه كه قورئانى پێرۆز پێش زیاد له ( 14 ) سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر، له سه‌رده‌مێكدا كه هیچ ئامێرێكى ئه‌لكترۆنى نه‌بووه قورئــــانى پــيرۆز ئاماژه‌ى به له‌رینه‌وه‌ى خاك داوه له كاتى باران باریندا، ئه‌و لهرینهوهیهى كه به چاو نابینرێت و هه‌ستى پێناكرێت وه‌ك ده‌فه‌رموێت:
وَتَرَى الأَرْضَ هَامِدَةً فَإِذَا أَنْزَلْنَا عَلَيْهَا الْمَاءَ اهْتَزَّتْ وَرَبَتْ وَأَنْبَتَتْ مِنْ كُلِّ زَوْجٍ بَهِيجٍ سُورَةُ الْحَجِّ : 5