قەدەغەكردنی خۆراك بە فیڕۆدان
قەدەغەكردنی خۆراك بە فیڕۆدان
و: ڕامان عبدالخالق
ئایا دەزانی ئەو خواردنەی ساڵانە بە هەدەر دەدرێ، چواریەكی خواردنی دانیشتوانی زەوییە!؟
ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانیش دەڵێت: «ئەو بڕە خواردنەی كە ساڵانە بە هەدەر دەچێت بەشی دوو ملیار كەس دەكات»، ئەوەش وایكرد هەڵسن بە دانانی بەرنامەیەك بۆ كەمكردنەوەی ئەو بەفیڕۆچوونە، تاوەكو ببێتە هۆی پڕكردنەوەی برسییەتی ٨٠٠ ملیۆن خەڵكی تر كە بە برسێتییەوە دەناڵێنن.
ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان (فاو) بۆ خۆراك و كشتوكال دەڵێت: «ئەو بڕەی لە ناو دەچێت دەكاتە ١,٣ ملیار تەن لە خۆراك، یان له ٣٠ %ی بەرهەمی جیهانی ساڵانە. بۆیە زانایان ڕێگا چارەیان داناوه بۆ فڕێنەدانی ئەوەی لە پێویستی بەدەرە. بەڵام ڕوون نەكراوەتەوە ئەم كارە تا چەند دەبێتە هۆی چارەسەری كێشەكە و، شارەزایان پێیان وایە ئەم هەنگاوە سەرەتاییە بۆ چارەسەرەی كێشەكە.
لێرەوە لەوە تێ دەگەین، كە لەبەرچی ئیسلام داوای لێكردوین خواردن بدەینە هەژاران و، ئەم كارە بە گرنگ وەربگرین.. خودای گەورە دەفەرموێت:
وَيُطْعِمُونَ الطَّعَامَ عَلَىٰ حُبِّهِ مِسْكِينًا وَيَتِيمًا وَأَسِيرًا ﴿٨﴾ إِنَّمَا نُطْعِمُكُمْ لِوَجْهِ اللَّـهِ لَا نُرِيدُ مِنكُمْ جَزَاءً وَلَا شُكُورًا ﴿٩﴾الإنسان.
واتا: (هەروەها نان و خۆراك دەبەخشن، ئەگەر چی خۆشەویستیش بێت لایان، بە هەژار و هەتیو و دیلەكان. دەڵێن: بێگومان ئێمە ئەم خۆراكەتان هەر لەبەر خوا و بۆ بە دەستهێنانی ڕەزامەندی ئەو پێ دەبەخشین، نە پاداشتمان لێتان دەوێت نە سوپاس.)
ئایەتێكی تر باس لە بە فیڕۆدان دەكات و دەفەرموێت:
وَآتِ ذَا الْقُرْبَىٰ حَقَّهُ وَالْمِسْكِينَ وَابْنَ السَّبِيلِ وَلَا تُبَذِّرْ تَبْذِيرًا ﴿٢٦﴾ إِنَّ الْمُبَذِّرِينَ كَانُوا إِخْوَانَ الشَّيَاطِينِ ۖ وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِرَبِّهِ كَفُورًا ﴿٢٧﴾الإسراء.
واتا: (مافی خزم و خوێشان بەجێ بهێنە و پەیوەندیەكان (لە چوار چێوەی شەرعدا چاودێری بكە) هەروەها مافی هەژارانیش (بە یارمەتیدانیان بە گوێرەی توانا) ئەنجام بدە هەروەها مافی ڕێبواریش (بە دەستگیرۆیی و ڕێ نیشاندان) جێبەجێ بكە، دەست بڵاویش مەبە و ماڵ و سامانت بە فیڕۆ مەدە. چونكە بە ڕاستی ئەوانەی ماڵ و سامانیان بە فیڕۆ دەدەن (لە ڕێگەی خراپدا سەرفی دەكەن)، ئەوانە هەمیشە وەك برای شەیتانەكان وان، شەیتانیش لە بەرامبەر (ناز و نیعمەتەكانی) پەروەردگاریەوە زۆر ناشوكر و بەد نمەكە.)
ئەو ئایەتە چارەسەرێكی یەكجارەكیە بۆ كێشەی بە فیڕۆدان، چونكە ئەو كەسانەی كە سەروەت و ماڵی گشتی بە هەدر دەدەن هاوەڵ و هاوتای شەیتانەكانن! چونكە خودای گەورە موسریفەكانی خۆش ناوێت و، لێیان ناڕازییە:
يَا بَنِي آدَمَ خُذُوا زِينَتَكُمْ عِندَ كُلِّ مَسْجِدٍ وَكُلُوا وَاشْرَبُوا وَلَا تُسْرِفُوا ۚ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ ﴿٣١﴾الأعراف، ئەم ئایەتەش دیسان ڕێگریمان دەكات لە بە هەدەردان.. چونكە دەردەچین لە سۆز و خۆشەویستی و ڕازی بوونی خودای گەورە.
كەواتە ئەگەر فەرمایشتەكانی قورئانی پیرۆز جێبەجێ بكەین هیچ هەژارێك لەسەر زەوی نامێنێت.. ئایا ئەوەی ئەمڕۆ نەتەوە یەكگرتوەكانیش بانگەشەی بۆدەكات هەر ئەوە نییە كە لە قورئاندا هاتووە؟ كەواتە ئایا ئاڕاستەكانی قورئان تاكە ڕێگا و چارەسەر نییە؟
سهرچاوه:
https://www.worldvision.org/hunger-news-stories/food-waste
www.kaheel7.com/ar
Related posts
Leave a Comment
You must be logged in to post a comment.