You Are Here: Home » بابەتەكانمان » قەدەغەكردنی خواردنەوە لە شوێنی شكاویەوە

قەدەغەكردنی خواردنەوە لە شوێنی شكاویەوە

قەدەغەكردنی خواردنەوە لە شوێنی شكاویەوە


پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) قەدەغەی كردووە، لە شوێنی قرنجاوی یاخود درز و شكاويی جامەوە شلەمەنی بخورێتەوە، هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ پیس بوونی ئەو شوێنە بە میكرۆبی زیان بەخش، كە دواتر زیان دەگەیەنێت بە تەندروستی ئەگەر كەسێك بەكاری بهێنێت و تێیدا بخواتەوە، لە فەرمودەیەكدا هاتووە:

(نهى رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم عن الشُّربِ مِن ثُلمةِ القَدَحِ وأنْ يُنفَخَ في الشَّرابِ) [صحيح ابن حبان: 5315]

واتە: پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) نەهیکردووە لە خواردنەوە لە شوێنی درز و قرنجاوی جام و پەرداخەوە

شێخ (ئەلبانی)ش ڕووی ئیعجازی زانستیی ئەم فەرموودەیە ڕوون دەکاتەوە و دەڵێت:

لەوانەیە نەهی كردنەكە بە هۆكاری تەندروستی ئەم مانایە لە پێشتر بێت بۆ فەرمودەكە، چونكە بە مایكرۆسكۆب بینراوە ئەگەر شكاویەكە بچوك بێت یان گەورە شوێنی كۆبونەوەی میكرۆب و بەكتریا زیان بەخشەكانە و ئاسایی پاك نابێتەوە و، كاریگەری خراپی خۆی هەر دەبێت، تەنانەت شۆردنیش سودی نیە، بۆیە پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم نەهیكردوە لەمە، نەكا ئەو میكرۆبانە بچنە ناو لەشی مرۆڤەوە، لەبەرئەوە قەدەغە كردنەكە ورد و پزیشكییە. (السلسلة الصحیحة 6،426 ژمارە 2689)
لەسەدەی حەڤدەشدا دۆزرایەوە كە شوێنی ئەو قرنجاوی و شكاوی و درزانە، دەبنە مۆڵگەی بەكتریای زیانبەخش، كە بەشتنی ئاسایی ئەو مۆڵگانە پاك نابنەوە، بگرە ئەوەندەی تریش ڕێژەی پیسبوونی بە ئەو بەكتریایانە زیاد دەكات، هەروەها هەندێك جۆری قاپ و قاچاخ ماددەی قوڕقوشمیان تێدایە کە بە سیرامیک یان پلێت یان ئەلەمنیۆم یان شوشە و مادەی تر دەورە دراون، کاتێك شکانیان تێدابێت ئەو قوڕقوشمە دەچێتە ناو خواردنەکەوە و زیانی زۆری دەبێت. هەندێك ماددەی تریش كە قاپ و قاچاخیان لێ‌ دروست دەكرێت کاتێك شکانیان تێدابێت و خواردن یان خواردنەوەیەکی گەرمیان تێ بکرێت کارلێکی کیمیایی ڕوو دەدات، کە ئەمەش زیانی زۆرە لەسەر تەندروستی.. بۆیە چارەسەر بۆ ئەو شکانانە فڕێدانێتی بۆ زبڵخانە یان بنێرێن بۆ کارگەی دووبارە دروست کردنەوەی شوشە یان مادەکانی تر.
لێرەوە دەبینین پێغەمبەری ئازیزیمان زۆر لەمێژە ئەم ڕێنماییه تەندروستییە وردەی ئاڕاستەكردوین، پاك و بێگەردی بۆ خودا، كە بەبێ‌ هیچ هۆكارێكی پێشكەوتووی ئەمڕۆ، ئەو ڕاستیەی بە سروش گەیاندووە بە پێغەمبەر، تا هەمووان ڕاستی پەیامەكەیمان لە هەموو بوارێكدا بۆ دەربكەوێت.

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top