قه‌ده‌غه‌كردنی دانیشتن له‌سه‌ر خوانێك، كه مه‌ی له‌سه‌ر ده‌خورێته‌وه
قه‌ده‌غه‌كردنی دانیشتن له‌سه‌ر خوانێك، كه مه‌ی له‌سه‌ر ده‌خورێته‌وه
هه‌ندێك كه‌س لایان نامۆیه، كه پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله علیه‌وسلم) نه‌هی كردووه له دانیشتن له‌سه‌ر ئه‌و خوانه‌ی كه مه‌ی له‌سه‌ر ده‌خورێته‌وه، به‌ڵام ئایا لێكۆڵینه‌وه‌و زانستی نوێ ئه‌م یاسایه‌ی پشت راست كردووه‌ته‌وه، یاخود به واتایه‌كی تر بڵێین: زانستی نوێ ئه‌م ڕاستییه‌ی سه‌لماندووه؟
زنجیره‌یه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌ی نوێی زانستی روونیان كردووه‌ته‌وه، كه بۆنی مه‌ی نه‌ك زیانی كه‌متر نییه له خودی مه‌یه‌كه، به‌ڵكو له‌ویش خراپتره! له‌به‌رئه‌وه زانایان ئاگادارماندهكهنهوه له دانیشتن له‌سه‌ر ئه‌و جۆره خوانانه‌ی، كه مه‌ییان له‌سه‌ر ده‌خورێته‌وه، چونكه ئه‌و بۆنه‌ی له مهیهكهوه دهردهچێتو مرۆڤ هه‌ڵی ده‌مژێت ده‌بێته هۆی چه‌ندین زیانی جه‌سته‌یی، كه ئه‌مانه گرنگه‌كانیانن:
ئه‌و مادده به ههڵمبووهی، كه له په‌رداخی مهیهكهوه ده‌رده‌چێت زیان به كۆئه‌ندامی ده‌ماری مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی تێكدانی یاسای كاركرنی مێشك.
هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ڵمه كارده‌كاته سه‌ر تێكڕایی لێدانی دڵ‌و په‌ستانی خوێن، ده‌بێته هۆی سه‌ر ئێشه‌و خه‌مۆكی‌و هه‌ندێك جار ده‌گاته حاڵه‌تی بورانه‌وه‌ش، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و بڕه‌یه، كه هه‌ڵی ده‌مژێت.
له ڕاستیدا خواردنه‌وه‌ی مه‌ی شوێنه‌واری وێرانكار جێ ده‌هێڵێت، ئه‌م زیانانه‌ی كه له ئه‌نجامی مه‌ی خواردنه‌وه‌وه مرۆڤ تووشی ده‌بێت، ته‌نها ئه‌و كه‌سه ناگرێته‌وه كه ده‌یخواته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سه‌ش كه له گه‌ڵیدا دانیشتووه پشكی باشی له‌و زیانانه به‌رده‌كه‌وێت!
له رابردوودا خه‌ڵكی له‌و باوه‌ڕه‌دابوون، كه دانیشتن له‌سه‌ر خوانی مه‌ی هیچ زیانێكی نییه‌و كارێكی ئاساییه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه نوێیه‌كان سه‌لماندوویانه كه زیانی ته‌واوی هه‌یه، هه‌روه‌كو چۆن جگه‌ره‌كێشان ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به‌و كه‌سانه‌ی كه له ده‌وروبه‌ری جگه‌ره‌كێشه‌كه دانیشوونو دووكه‌ڵی ئه‌و جگه‌ره‌یه به‌بێ فلته‌ر هه‌ڵده‌مژن، كه كاكی جگه‌ره‌كێش به ناویاندا په‌خشی ده‌كات، با خۆشیان جگه‌ره‌كێش نه‌بن، به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر زیاتر له جگه‌ره‌كێشه‌كه زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن كه‌متر نابن.
هه‌ندێك له موسوڵمانانی دانیشتووی ده‌وڵه‌ته رۆژئاواییه‌كان، پێیان وایه دانیشتن له‌سه‌ر خوانی مه‌ی كارێكی ئاساییه، چونكه موسوڵمان له خواردنه‌وه‌یدا به‌شداری ناكات، به‌ڵام ده‌توانین بیسه‌لمێنین، كه دانیشتن ته‌نها بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر له‌سه‌ر ئه‌و جۆره خوانانه ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به كۆئه‌ندامی ده‌مارو ده‌ماغ و دڵ، ئه‌م زیانانه‌ش گه‌وره‌تر ده‌بێت ئه‌گه‌ر دانیشتنه‌كه درێژبووه‌وه یاخود دووباره بووه‌وه.
خۆشه‌ویستانم، ئێستا با پێكه‌وه بیر له‌م فه‌رمووده پیرۆزه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئازیز
(صلی الله علیه‌وسلم) بكه‌ینه‌وه كه له‌گه‌ڵ هه‌موو باوه‌ڕدارێكی راستگۆدا ده‌دوێت و ده‌فه‌رموێت:(من كان يؤمن بالله واليوم الآخر فلا يقعد على مائدة يُشرب عليها الخمر) رواه أحمد والدارمی عن جابر، خودا لێی رازی بێت. واته (هه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕی به خوای گه‌وره‌و رۆژی دوایی هه‌یه، با له‌سه‌ر خوانێك دانه‌نیشێت، كه مه‌ی له‌سه‌ر ده‌خورێته‌وه).
پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله علیه‌وسلم) له كوێوه ئه‌م زانیاریيانه‌ی هێناوه، چۆن پێش 1431 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دركی به‌و زیانانه كردووه، ؟!
دانیشتنی له‌سه‌ر ئه‌و جۆره خوانانه‌ی قه‌ده‌غه‌كردووه! بێگومان خودای به دهسهڵاتو به توانا ئه‌م زانیاریانه‌ی فێر كردووه‌و ناردویه‌تی بۆئه‌وه‌ی ببێته ره‌حمه‌ت بۆ جیهانیان، هه‌ربۆیه رازی نابێت ئوممه‌ته‌كه‌ی تووشی زیان ببێت!
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه: ئایا ئاینه‌كه‌مان ئاینێكی جوان‌و نایاب نییه، كه گرنگی به ته‌ندروستی مرۆڤه‌كان دهداتو رێگه نادات كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبده‌ن، كه زیان به ته‌ندروستییان بگه‌یه‌نێت؟
ئایا پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله علیه‌وسلم) شایانی ئه‌وه نییه، كه رێز‌و خۆشه‌ویستی خۆمانی بۆ ده‌رببڕین؟
له‌گه‌ڵمانبه بۆ وردبوونه‌وه‌و رامان له‌م لێكۆڵینه‌وه نوێیه:
خواردنه‌وه‌ی مادده كحولییه‌كان شوێنه‌وارێكی درێژخایه‌ن له‌سه‌ر مێشك جێده‌هێڵیت
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی، په‌رده‌ی له‌سه‌ر خواردنه‌وه رۆحییه‌كان ههڵماڵیو ئاشكرای كرد، كه ئه‌و ماددانه چۆن ده‌بنه هۆی لاوازيی كاری مێشك، زیاتر له‌وه‌ش كه له پێشدا گومانیان ده‌برد، له ڕاستیدا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، كه هه‌ندێك له‌و باوه‌ڕه‌دان، كاریگه‌رییه‌كانی ماده كحولییه‌كان له‌سه‌ر مێشك كه‌مبووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا هه‌ر كاریگه‌ریی نێگه‌تیڤانه‌ی له‌سه‌ر هه‌ندێك كاروئه‌ركی دیاریكراوی مێشك هه‌یه.
زاناكان هه‌ستاون به پشكنینی ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی كحول ده‌یكاته سه‌ر هه‌ندێك له فرمانه ئاڵۆزه‌كان، كه مێشك پێی هه‌ڵده‌ستێت، وه‌كو بیركردنه‌وه‌و پلاندانان و توانابوون به‌سه‌ر چاودێری كاردانه‌وه‌ی كاره‌كان‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كاریگه‌رییه ده‌ره‌كییه‌كان. لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان گه‌یشتنه ئه‌و راستییه‌ی كاروفهرمانهكانی ئه‌م شوێنانه‌ی مێشك كاریان تێده‌كرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر رێژه‌ی كحوله‌كه له خوێنیشدا دابه‌زێت بۆ رێژه‌یه‌كیش كه كه‌سی مه‌به‌ست هه‌ستی پێنه‌كات، ئه‌م كاریگه‌رییانه سه‌ره‌تا له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانی ئاڵۆزی مۆخ كار ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه كحول له خوێندا دابه‌زیوه.
هه‌روه‌ها لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان هه‌ستان به ئه‌نجامدانی به‌راوردێك له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك خۆبه‌خش له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه كحولو شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ به تێكه‌ڵاوی ده‌خۆنه‌وه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی تر كه خواردنه‌وه‌كانیان خاڵییه له كحول، (پرۆفیسۆر روبرت بیل له زانكۆی ماجیل له مونتریالی كه‌نه‌دی) كه سه‌رۆكی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌كه بوو، روونی كرده‌وه كه ئه‌نجامی لیكۆڵینه‌وه‌كه رێژه‌ی ترسناكی ده‌رخستووه له ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی شۆفێری ده‌كه‌ن، هه‌روه‌كو ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌و بڕوایه‌دان كه پاش خواردنه‌وه‌ی كحول له شوێنه‌كانی خۆیان بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر چاوه‌ڕێ بكه‌ن، پێش ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان لێبخوڕنو بگه‌ڕێنه‌وه نێو ماڵه‌كانیان، تا به سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌ریخستووه كه له راستیدا ئه‌و كه‌سانه پێویستیان به شه‌ش كاتژمێر چاوه‌ڕوانی هه‌یه، ئه‌گه‌رنا زۆرتر ئه‌گه‌ری تووشبونیان به روودانی كاره‌سات هه‌یه به هۆی ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی، كه كحوله‌كه دروستی كردووه له‌سه‌ر ده‌ماغیان.
زیاتر له یه‌ك ملیۆن رووداو له به‌ریتانیا به هۆی كحوله‌وه:
حكومه‌تی به‌ریتانیا رۆژانی دووشه‌ممه‌ی راگه‌یاند، بۆ هه‌ڵمه‌تێك له پێناو سنورداركردنی ئه‌و شوێنه‌واره خراپانه‌ی له بواری ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌وێته‌وه به هۆی خواردنه‌وه‌ی كحوله‌وه له لای زۆربه‌ی زۆری به‌ریتانییه‌كان!
به تایبه‌ت دوای ئه‌و روونكردنه‌وه‌ی ده‌ریخست، كه زۆربه‌ی زۆری تاوان‌و ده‌ستدرێژییه‌كان له‌و وڵاته‌دا هۆكاری سه‌ره‌كی كحوله!
ئه‌و ئاماره جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه خواردنه‌وه‌ی كحول هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ یه‌ك ملیۆن‌و دووسه‌د هه‌زار رووداو و كرده‌وه توندوتیژییه‌كان كه ئه‌نجامدراوه له ساڵی 2009دا له به‌ریتانیا، هه‌روه‌كو ئه‌و ئاماره ئه‌وه‌شی ده‌رخستووه 30000 كه‌س داخلی نه‌خۆشخانه بوون له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا، دوای توش هاتنیان به كرده‌وه‌ی توندوتیژی له ئه‌نجامی خواردنه‌وه‌ی بێ سنوری كحول.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئاماره ژماره‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه په‌یوه‌سته به مردنی پێشوه‌خته‌وه (ته‌مه‌نی زوو)، ئاماره‌كه ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه، كه بیست‌و دوو هه‌زار كه‌س له ته‌مه‌نی لاوی‌دا مردون، به هۆی خواردنه‌وه‌ی له راده‌به‌ده‌ری مادده كحولییه‌كانه‌وه به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، هه‌روه‌ها 17 ملیۆن رۆژی كار به هه‌ده‌ر چووه به هۆی خواردنه‌وه‌ی زۆری كحوله‌وه، هه‌روه‌ها هه‌مان ئامار به فه‌رمی رایگه‌یاندووه خواردنه‌وه‌ی له راده‌به‌ده‌ری مادده كحولییه‌كان ساڵانه ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندنی زیاتر له 20 ملیار جونه‌یهی ئسته‌رلینی به وڵاتێكی وه‌كو به‌ریتانیا!
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخستووه كه له بیرچوونه‌وه په‌یوه‌ندی به خواردنه‌وه‌ی مادده كحولیه‌كانه‌وه هه‌یه:
چه‌ند زانیارییه‌كی زانستی جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی به‌هێزی نێوان كحولو له بیرچونه‌وه، كه ئه‌مڕۆ بووه‌ته نه‌خۆشییه‌كی سه‌رده‌م، هه‌روه‌ها له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا، كه تیمێكی زانایان له زانكۆی (كوبیو)ی فللهندی پێی هه‌ستاون، ئهوهدووپاتكرایهوه، كه خواردنه‌وه‌ی مه‌شروباتی رۆحی له نیوه‌ی ته‌مه‌ندا ده‌بێته هۆی لاوازبوونی توانای تاك له‌سه‌ر له‌به‌ركردن‌و له بیرهاتنه‌وه‌ی رووداوه‌كان، به به‌راورد له‌و كه‌سانه‌ی كه ماده‌ی كحولی به‌كار ناهێنن!
هه‌روه‌ها به‌پێی هه‌مان لێكۆڵینه‌وه‌و له‌ڕێی ئه‌و پشكنینانه‌ی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كحول به كارناهێنن ئه‌نجام دراون، جهخدهكهنهوه، كه توانای دهرخكردنو بیرهاتنه‌وه‌ی ئه‌وان چوار جار زیاتره له‌و كه‌سانه‌ی كحول به‌كارده‌هێنن، هه‌روه‌ها بانكی ئیسكتله‌ندا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا له نێوان خوێندكارانی زانكۆی به‌ریتانیدا، ئاشكرای كرد كه ئه‌و بڕه پاره‌ی ساڵانه بۆ كڕینی ماده كحولییه‌كان خه‌رج ده‌كرێت، ده‌گاته نزیكه‌ی یه‌ك ملیار جونه‌یهی ئیسته‌رلینی!
كه‌مێك له مه‌ی، واته شێرپه‌نجه‌ی جگه‌رو ریخۆڵه:
رۆژنامه‌ی دیلی تهلهغراف ده‌ڵێت: زۆرێك له خه‌ڵكی تا ئێستا ئاشنا نین به زیانه‌كانی خواردنه‌وه‌ی كحول، كه ئه‌گه‌ری تووشبوونی به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات، له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌ی به‌هێز بۆ قسه‌كانیان، مه‌ی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی ریخۆڵه به رێژه‌ی له 18% زیاد ده‌كات، شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر به رێژه‌ی له 20%، هه‌روه‌ها كحول ترشه‌ڵۆكی ناوه‌كی مرۆڤ تێكده‌دات، ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌گه‌ری توشبوونی به شێرپه‌نجه زیاد بكات.
دكتور راشل تومسون لێپرسراوی سندوقی جیهانی بۆ شێرپه‌نجه ده‌ڵێت: (ئه‌گه‌ر كه‌سێك رۆژانه نیو لیتر له مه‌ی یان په‌رداخێكی گه‌وره له مه‌ی بخواته‌وه، ئه‌وه زانست ده‌ریخستووه كه تووشبوونی به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ریخۆڵه به رێژه‌ی له 18% و شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر به رێژه‌ی له 20% زیاتره!
رۆژنامه‌ی (دیلی تهلهغراف) جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه شێرپه‌نجه‌ی ریخۆڵه سێیه‌م جۆری شێرپه‌نجه‌یه كه به‌رێژه‌ی زیاتر له شێرپه‌نجه‌كانی دیكه له وڵات‌دا بڵاوبۆته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت كه ساڵانه 36500 حاڵه‌ت تۆمار ده‌كرێت، له‌و رێژه‌یه 16000 كه‌سیان ده‌مرن، هه‌روه‌ها شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر ساڵانه 3000 حاڵه‌ت تۆمار ده‌كه‌ن به‌و هۆیه‌شه‌وه رێژه‌یه‌كی به‌رچاویان لێ ده‌مرێت!
به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕپێكراو هه‌یه ده‌یسه‌لمێنێت، كه خواردنه‌وه‌ی كحول ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك زیاد ده‌كات، هه‌روه‌ها شێرپه‌نجه‌ی دهمو قوڕگ‌و سورێنچكو ….، ئه‌م ئه‌نجامانه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م رۆژنامه‌یه له‌م ده‌زگایه‌وه ئه‌م ئامۆژگاریيانه بڵاوبكاته‌وه:
به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له كحول دووربكه‌وه‌ره‌وه!!!
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌م ڕۆژنامه‌یه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه ئه‌م ئاگاداركردنه‌وه‌یه ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه پووچه‌ڵده‌كاته‌وه، كه ده‌ڵێن خواردنه‌وه‌ی مه‌ی بێ زیاده‌ڕه‌ویی ده‌بێه هۆی یارمه‌تیدانی له‌ناوبردنی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، هه‌روه‌ها هۆشداریی دا له‌سه‌ر ئه‌و ئاماره به‌ریتانیایه، كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا بڵاوكرایه‌وه ده‌ریخستووه كه 10 ملیۆن به‌ریتانی ماده كحولییه‌كان به كارده‌هێنن. به رێژه‌یه‌كی ترسناك.
پێش ئه‌وه‌ی كۆتایی به ئه‌و لێكۆڵینه‌وه بهێنین ئه‌م ئایه‌ته‌ی په‌روه‌ردگارتان یاد ده‌هێنمه‌وه كه ده‌فه‌رمووێت:
(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالْأَنْصَابُ وَالْأَزْلَامُ رِجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ) [المائدة: 90]..
واته: (ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕتان هێناوه، بێگومان بن كه عه‌ره‌ق (مه‌شروبات) و قومارو ئه‌و به‌رده‌ی حه‌یوانی بته‌كانی له‌سه‌ر سه‌ر ده‌بڕێ بۆ بتهكانو فاڵگرتنه‌وه، ئه‌مانه گشت پیسنو له كاری شه‌یتانن، ده‌سا ئێوه خۆتانی لێ دووربگرن، بۆئه‌وه‌ی له دنیا‌و قیامه‌تدا رزگار‌و به‌خته‌وه‌ر بن).
ئایا ئه‌مه به‌ته‌واویی ئه‌وه نییه، كه زانایان ئه‌مڕۆ له سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كدا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن؟
خواردنه‌وه‌ی مه‌ی قه‌باره‌ی مێشك بچووكدهكاتهوه:
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌مریكی كاریگه‌ری خراپی مه‌ی له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی ده‌مار ئاشكرا كرد، جگه له‌وه‌ش خواردنه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری مه‌ی له لایه‌ن مرۆڤه‌وه ده‌بێته هۆی بچووك بونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی مێشك .
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه لێكۆڵه‌رانی زانكۆی ویلزلی له ویلایه‌تی مساتشوستسی ئه‌مریكی پێی هه‌ستاون، روونیان كرده‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه له نێوان 1839 كه‌سی ئه‌مریكی كه ته‌مه‌نیان له نێوان 33 – 88 ساڵی بووه، به‌هۆی تیشكی ره‌نینی موغناتیسییهوه گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی، كه قه‌باره‌ی مۆخی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به درێژایی ژیانیان مادده كحولییه‌كان به‌كارهێناوه، ده‌ناڵێنن به ده‌ست بچووكبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی مۆخیانهوه، له‌و نێوه‌نده‌دا ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاتر سكاڵا ده‌كه‌ن به ده‌ست ئه‌و كێشه‌یه‌وه ئه‌وانه‌ن كه به‌رده‌وام مادده كحولییه‌كان ده‌خۆنه‌وه.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، كه ئه‌م ئه‌نجامانه زیاتر له ئافره‌تاندا ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك له پیاوان، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هه‌ستیارییه‌ی، كه ئافره‌تان هه‌یانه به كاریگه‌ری مادده كحولییه‌كان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به به‌راوردێك داوه له نێوان ئه‌وانه‌ی هه‌میشه چێژ له خواردنه‌وه كحولیه‌كان وه‌رده‌گرن، چونكه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌فتانه 14 په‌رداخ مه‌ی ده‌خۆنه‌وه به رێژه‌ی 1% مۆخیان بۆ قه‌باره‌یه‌كی مامناوه‌ندی بچووك ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی مۆخ به شێوه‌یه‌كی گشتی به رێژه‌ی له 2% بچووك ده‌بێته‌وه به هۆی كاریگه‌ری ترسناكی مه‌یه‌وه.
كاریگه‌رییه ترسناكه‌كانی مه‌ی:
پرۆفیسۆر ئه‌نده‌ر ئه‌ریكسن شاره‌زا له پزیشكی شه‌رعیدا له زانكۆی ئومیای سویدی روونی كرده‌وه كه عاره‌ق په‌رده‌یه‌ك به ده‌وری عه‌قڵدا ده‌هێنێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌كار هێنه‌ر ده‌روخێنن و یاخود مامه‌ڵه‌یه‌كی دڕندانه له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ریدا ده‌كات. ئه‌مه‌ش به هۆی كاریگه‌ری خراپی كحولییهوهیه، ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه، كه گرفته‌كانی كحوول په‌یوه‌ست نیین به ته‌نها ڕابه‌رایه‌تی كردن و شۆفێری كردنه‌وه له حاڵه‌تی سه‌ر خۆشی‌دا یان به ڕووداوی ئۆتۆمبێله‌وه، به‌ڵكو په‌یوه‌ستن به مردنی ژماره‌یه‌كی زۆری مردنی نائاساییه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه به‌كارهێنه‌ری كحوولییه‌كان له هه‌موولایه‌كه‌وه ڕووبه‌ڕوی حاڵه‌تی ترسناك ده‌بێته‌وه بێگومان هۆكاره‌كه‌ی بۆ كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی كحوول ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه‌واته ئه‌مه ئه‌و ئاماژه نایاب و جوانه نییه كه قورئان پێش چوارده سه‌ده له‌مه‌و به‌ر باسی له كاریگه‌ری خراپی عاره‌ق كردووه، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێت:
(إِنَّمَا يُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَنْ يُوقِعَ بَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ فِي الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ وَيَصُدَّكُمْ عَنْ ذِكْرِ اللَّهِ وَعَنِ الصَّلَاةِ فَهَلْ أَنْتُمْ مُنْتَهُونَ) [المائدة: 91]. واته: (شه‌یتان هه‌ر ده‌یه‌وێت به شه‌راب خواردن‌و قومار كردن، دوژمنایه‌تی و ڕق‌و كینه بخاته ناوتان، له یادی خودا‌و له نوێژ كردن رێتان لێ بگرێت، وهرتانگێڕێ، ئاخۆ ئێوه له‌و كارانه ده‌ستبه‌ردار ده‌بن؟! واته ده‌بێت له‌و شتانه ده‌ست هه‌ڵگرن كه خودا حه‌رامی كردوون).
خۆشه‌ویستانم ئێستا زانیتان بۆچی خوای گه‌وره ئه‌و ماده پیسه‌ی له‌سه‌ر حه‌رام كردووین؟ هه‌روه‌ها زانیتان بۆچی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ته‌نانه‌ت دانیشتنی له‌سه‌ر خوانێك لێ حه‌رام كردووین، كه مه‌ی لێ ده‌خوورێته‌وه؟ زانایان دوای ههوڵو لێكۆڵینه‌وه گه‌لێكی زۆر بۆ ئاشكرا كردنی زیانه‌كانی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی، هه‌ندێكیان لیكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وه‌همیان كردووه بۆ پاڵپشتی كردنی مادیی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه شه‌راب دروست ده‌كه‌ن تا قه‌ناعه‌ت به خه‌ڵكی بكه‌ن كه شه‌راب سوودی بۆ دڵ هه‌یه له ڕاستیشدا ئه‌م قسانه پێچه‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه زانستییهكانن.
هیچ دوانێك جیاوازییان نییه له‌وه‌ی كه مه‌ی ده‌بێته هۆی له ده‌ستدانی ژیری مرۆڤ و تێكدانی خانه‌كانی مێشك و لاوازكردنی زاكیره‌و هاندانی مرۆڤ بۆ تووندڕهویو ئه‌نجامدانی تاوان و كاره‌سات، هه‌روه‌ها هۆكاره بۆ تووشبوون به نه‌خۆشییه ترسناكه‌كان وه‌كو شێرپه‌نجه… ئه‌گه‌ر پرسیار له هه‌ر پزیشكێك بكه‌ین ئامۆژگاریمان ده‌كات به دوور كه‌وتنه‌وه له خواردنه‌وه‌ی كحوول، ئه‌مه‌ش هه‌موو كۆمه‌ڵه پزیشكیه‌كان جه‌ختی لێ ده‌كه‌نه‌وه…
ئێمه‌ش به هه‌موو (ملحد) لاده‌رێك له رێگای راستی ده‌ڵێین ئه‌و شته نامۆیه چییه كه له قورئاندا باس كراوه تاوازی لێ بهێنرێت؟
خوای گه‌وره فه‌رمانی پێكردوین، كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له مه‌ی دووربكه‌وینه‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌موو ئه‌و لێدوان‌و لێكۆڵینه‌وانه بوون كه گه‌وره زانایانی نا موسوڵمانیش بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، كه‌واته تۆی به‌ڕێز چ كێشه‌یه‌كت هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌م قورئانه پیرۆزه‌دا، بۆچی به‌رپه‌رچی ئاكارو فه‌رمانه جوانه‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله علیه وسلم) ده‌ده‌یته‌وه؟!
من هۆكارێك نابینم، جگه له خۆبهزلزانینو كهللهڕهقیو هه‌ڵه‌شه‌یی‌و شپرزه‌یی، له‌به‌رئه‌وه ئامۆژگاری من بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له گوماندان به‌رامبه‌ر ئه‌م قورئانه پیرۆزه ئه‌وه‌یه كه پێیان ده‌ڵێم: بگه‌ڕێنه‌وه بۆ رێبازی راسته‌قینه‌ی خوای گه‌وره، كه‌سانێك كه ده‌روونیان پڕه له ماندووبون‌و بێزاری، بگه‌ڕێنه‌وه تا به نیعمه‌تی ئیسلام دڵئارامو به‌خته‌وه‌رو كامه‌ران ببن‌و له خوای گه‌وره نزیك ببنه‌وه، هه‌روه‌ك په‌روه‌ردگار ده فه‌رموێت:
(قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ) [الزمر: 53]. واته:( ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له منه‌وه بڵێ: ئه‌ی به‌نده‌كانی من، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ستهمو زیاده‌ڕۆییتان له خۆتان كردووه، ئێوه له ره‌حمه‌ت و میهره‌بانی خودا بێ ئومێد مه‌بن، به‌ڕاستی خودا له هه‌موو گوناهوتاوانێك خۆش ده‌بێت، ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ش بۆ ته‌واوی تاوانبارانه، كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خودا، به‌ڕاستی خودا لێبورده‌و میهره‌بانه).
———————–
نووسينى : عبدالدائم الكحيل
سه‌رچاوه‌كان:
1. TOXNET.NLM.NIH.GOV
2. WWW.INHALANTS.ORG
3. CNN.COM
4. WWW.ALJAZEERA.NET
5. NEWS.BBC.CO.UK
6. WWW.DW-WORLD.DE
Summary:
Related posts
Leave a Comment
You must be logged in to post a comment.