You Are Here: Home » بابەتەكانمان » قازەكێوییەكان بەبێ‌ راهێنان گەشتە درێژەكان ئەنجام دەدەن

قازەكێوییەكان بەبێ‌ راهێنان گەشتە درێژەكان ئەنجام دەدەن

قازەكێوییەكان بەبێ‌ راهێنان گەشتە درێژەكان ئەنجام دەدەن

 

 

 لە لێكۆڵینەوەیەكدا كە زانكۆی بێرمینگەهام لە خوارووی ئۆسكتلەندا ئەنجامیداوە لە نووسراوی بایەلۆجی ( الرسائل البیولوجیا ) رۆژانەیاندا هاتووە كە قازی سپی كێوی هەموو پایزێك لە گەشتەكەیاندا 2500 كم دەبڕن، جێی باسە قازەكان بە پێچەوانەی یاریزانانی ماراسۆنەوە بەبێ‌ هیچ راهێنانێكی پێش وەخت ئەو گەشتە درێژانە ئەنجام دەدەن، بەڵام لێكۆڵینەوەكە دەڵێت پێش ئەوەی قازەكان دەست بە گەشتەكانیان بكەن بەبێ‌ ویستی خۆیان هەندێ‌ گۆڕانكاری لە كێشی لاشەیاندا روودەدات بەتایبەتی ماسولكەكانی دڵ بەهێزدەبن و لەیەك خولەكدا نزیكەی (285 – 400) جار لێدەدات، هەروەها هەندێ‌ ئۆرگانی تری لەشیان دەچنەوە یەك تا ماسولكەكانیان بەهێزتر ببێت و باشتر توانای فڕینیان هەبێت.

سەرچاوە:

http://www.gmx.net/themen/wissen/tiere/948fbaa-langstreckenflug-ohne-training#.A1000146

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top