عیدده‌ی ئافره‌ت و ئیعجازی نوێی زانستی
عیدده‌ی ئافره‌ت و ئیعجازی نوێی زانستی
ئاماده‌كردنی: د.دیاری أحمد إسماعیل. پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری/ دكتۆرا له نه‌شته‌رگه‌ریدا
ئه‌ندامی كۆلێژی پادشایی نه‌شته‌رگه‌ران له ئینگلته‌را
MRCS, FIBMS
بابه‌تی عیدده‌ی ئافره‌تی بێوه‌ژن و ته‌ڵاقدراو و دووگیان زۆری له‌سه‌ر نووسراوه و گه‌وره‌یی ئیسلام ڕوون و دیاره، كه گرنگی داوه به یه‌كلابوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له ناو منداڵدانی ئافره‌تدا دروستبووه، تا وه‌چه‌كان تێكه‌ڵاو نه‌بێت و كۆمه‌ڵگایه‌كی خاوێن دروست ببێت. هه‌ر بۆیه زانایان گوتوویانه: ئافره‌تی دووگیان به 3 قۆناغدا تێده‌په‌ڕێت:
قۆناغی یه‌كه‌م: قۆناغی دوودڵی (الشك)ه، كه تیایدا خوێنی حه‌یز ده‌وه‌ستێت، به‌ڵام نه‌مانی خوێن نیشانه‌یه‌كی كۆتایی نییه له‌سه‌ر دووگیانی (الحمل)، چونكه له‌وانه‌یه وه‌ستانی خوێن به‌هۆی هۆكارێكی تره‌وه بێت، وه‌ك تێكچوونی باری ده‌روونی، یان هۆڕمۆنی، یان گۆڕانكارییه‌ك له كۆئه‌ندامی زاووزێدا.
قۆناغی دووه‌م: قۆناغی گومان (الظن)ه، كه ئافره‌ت تووشی هه‌ندێك نیشانه‌ی ده‌روونی ده‌بێت، وه‌ك هه‌ستكردن به خه‌مۆكی وهه‌ندێك نیشانه‌ی هه‌رس، وه‌ك دڵبهیهكاهاتن و ڕشانه‌وه و حه‌زكردن به ته‌نیایی، كه پێی ده‌گوترێت (بێزووكردن)، له‌م كاته‌دا گومانی زۆر ئه‌وه‌یه، كه ئافره‌ته‌كه دووگیانه، به‌ڵام ئه‌م نیشانانه له‌وانه‌یه له ئافره‌تدا ڕووبدات و دووگیانیش نه‌بێت، پێی ده‌گوترێت: نیشانه‌كانی دووگیانی درۆینه.
قۆناغی سێیه‌م: قۆناغی دڵنیایی (الیقین)ه.. دوای نزیكی 3 مانگ، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَالْمُطَلَّقَاتُ يَتَرَبَّصْنَ بِأَنفُسِهِنَّ ثَلاَثَةَ قُرُوَءٍ وَلاَ يَحِلُّ لَهُنَّ أَن يَكْتُمْنَ مَا خَلَقَ اللّهُ فِي أَرْحَامِهِنَّ إِن كُنَّ يُؤْمِنَّ بِاللّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ)البقرة ٢٢٨ واته: ( ژنه ته‌ڵاقدراوه‌كان خۆیان تاماوه‌ی 3 حه‌یز ده‌گرن، دروست نییه بۆ ئه‌وان، كه ئه‌وه‌ی خوا له منداڵدانیاندا درووستی كردووه (له حه‌یز یان منداڵ) بیشارنه‌وه، ئه‌گه‌ر بڕوایان به خوا و ڕۆژی دوایی هه‌یه) .. كه له‌م قۆناغه‌دا دڵی منداڵه‌كه ده‌ستده‌كات به لێدان و له‌گه‌ڵ لێدانی دڵیدا كۆرپه‌كه ده‌ستده‌كات به جووڵه و ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه له سه‌ر بوونی دووگیانی.
واته له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی پزیشكی و تهكنۆلۆجیاشدا، كه ده‌توانرێت له ماوه‌یه‌كی كورت دوای سكپڕی، له ڕێگای پشكنینی تایبه‌ته‌وه، ده‌ربكه‌وێت، كه ئافره‌ته‌كه دووگیانه، به‌ڵام له هه‌ندێك حاڵه‌تدا له‌وانه‌یه ئه‌و پشكنینه به هه‌ڵه‌دا بمانبات.. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ئه‌م فه‌رمانه خواییه بۆ هه‌موو كات‌و سه‌رده‌مێكه!
جگه له یه‌كلابوونه‌وه‌ی پاكیی منداڵدان، چه‌ند حیكمه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له واجب‌بوونی عیدده‌دا هه‌یه ، كه له‌وانه‌یه ئه‌و دوو هاوسه‌ره له‌و ماوه‌یه‌دا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای یه‌كتر، دوای بهخۆداچوونهوهیاندا.. هه‌روه‌ها له حاڵه‌تی بێوه‌ژندا ده‌بینین، كه عیددهكه درێژتره (4 مانگ و 10 رۆژ) وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ( وَالَّذِينَ يُتَوَفَّوْنَ مِنكُمْ وَيَذَرُونَ أَزْوَاجًا يَتَرَبَّصْنَ بِأَنفُسِهِنَّ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍ وَعَشْرًا فَإِذَا بَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَلاَ جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا فَعَلْنَ فِي أَنفُسِهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ وَاللّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ) البقره: ٢٣٤ واته: (ئه‌و پیاوانه‌ی كه ده‌مرن و هاوسه‌ر به‌جێ ده‌هێڵن، هاوسه‌ره‌كانیان بۆ 4 مانگ و 10 شه‌و چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن ، ئینجا كه عیدده‌یان ته‌واوبوو، ئیتر كه‌سوكاری ئه‌و ژنانه نابێت ڕێگایان لێ بگرن كه به پێی باوی كۆمه‌ڵ چ بڕیارێك بۆ خۆیان ده‌ده‌ن، خوا ئاگاداره به‌وه‌ی ده‌یكه‌ن) ، ده‌بینین له‌وه زیاتره كه ده‌ركه‌وێت ژنه‌كه دووگیانه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه وه‌ك زانایان باسیان كردووه: چونكه ئه‌و ئافره‌ته‌ی، كه پیاوه‌كه‌ی ده‌مرێت خهفهتبارتره له‌و ژنه‌ی كه ته‌ڵاقدراوه، وه‌ك وه‌فایه‌كیش بۆ مێرده‌كه‌ی ده‌بێت زیاتر چاوه‌ڕوانيی بكات..
ڕووی زانستی:
له ڕووی زانستییه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ناوپۆشی منداڵدان به ڕوودانی حه‌یز به ته‌واوی داناماڵرێت ، له‌وانه‌یه به‌شێك له‌و ناوپۆشه داماڵڕێت و ئه‌م ناوپۆشه ئاوی پیاو كاری تێده‌كات به شێوه‌یه‌ك، كه منداڵدان دژه‌ته‌ن (ANTIBODY)ی بۆ درووستده‌بێت دژی هه‌ر شتێكی نامۆ كه بێته ناوه‌وه.. ئه‌م دژه‌ته‌نانه دێنه كایه‌وه دوای ئه‌وه‌ی كه ئافره‌ته‌كه تهعارف له‌گه‌ڵا ئاوی پیاوه‌كه‌یدا ده‌كات – وه‌ك بڵێین فێری كۆدێكی تایبه‌تی خۆی ده‌بێت- گه‌ر وانه‌بێت ده‌بێته هۆی ده‌ركردنی ته‌نانه‌ت ئاوی پیاوه‌كه‌شی، هه‌روه‌ها كۆرپه‌كه‌ی ناو منداڵدانیشی- چونكه كۆرپه نیوه‌ی هی پیاوه‌كه‌یه و نیوه‌كه‌ی تری هی خۆیه‌تی- واته هه‌ر ئاوێكی تر بێته ناو منداڵدانی ئافره‌ته‌كه‌وه ئه‌م دژه‌ته‌نانه به‌ره‌نگاریان ده‌وه‌ستن..
بۆئه‌وه‌ی ئافره‌ت ڕزگاری بێت له‌و دژه‌ته‌نانه‌ی كه دروستبوون و بتوانێت پێشوازی له ئاوێكی نوێ بكات، پێویستی به چه‌ند حهیزێك هه‌یه، چونكه له یه‌كه‌م حه‌یزدا له 60% ی دژه‌ته‌نه‌كان ڕزگاری ده‌بێت و له حه‌یزی دووه‌مدا 30% و له حه‌یزی سێیه‌مدا 10% یه‌كه‌ی تر! جا بۆیه ئافره‌تی ته‌ڵاقدراو به لای كه‌مه‌وه پێویستی به 3 حه‌یز هه‌یه تا ڕزگاری بێت له دژه‌ته‌نه‌كان.. هه‌روه‌ها له كاتی عیدده‌ی دووگیاندا، به دانانی سكه‌كه ناوپۆشی منداڵدان ڕزگاری ده‌بێت له هه‌موو دژه‌ته‌نه‌كان، چونكه دیواری ناوه‌وه‌ی منداڵدان به ته‌واوی ده‌گۆڕێت و نوێ ده‌بێته‌وه .. وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَأُوْلَاتُ الْأَحْمَالِ أَجَلُهُنَّ أَن يَضَعْنَ حَمْلَهُنَّ) الطلاق:٤ واته: (ژنانی دووگیان عیدده‌یان ئه‌و كاته‌یه كه سكه‌كه‌یان دابنێن) ، به‌ڵام ئه‌م ماوه‌یه زیاتره له عیدده‌ی بێوه‌ژن، مه‌به‌ست پاكبوونه‌وه‌ی منداڵدان نییه – والله أعلم- به‌ڵكو مه‌به‌ست ڕاگه‌یاندنی خه‌م و په‌ژاره‌یه به له ده‌ستدانی ئه‌و هاوسه‌ره‌ی، كه چه‌نده‌ها ساڵا پێكه‌وه ژیاون و مه‌رگ له‌یه‌كتری جیاكردوونه‌ته‌وه!
كه‌واته دووای نزیكه‌ی 1400 ساڵ، زانستی نوێ سه‌لماندوویه‌تی كه ئاوی پیاو له یه‌كێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر جیاوازه و هه‌ر پیاوێك كۆدێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، كه جووتی ئه‌و پیاوه (ژنه‌كه‌ی) ده‌توانێت ئه‌و كۆده بخوێنێته‌وه ولای خۆی (خزن)ی بكات.. ئه‌گه‌ر هه‌ر كۆدێكی تر بێته ناوه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌یه ڤایرۆسێك هاتبێته ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌یه‌وه و توشی تێكچوون و خه‌له‌ل ده‌بێت، كه ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی ونه‌هامه‌تی.. بۆیه وه‌ك ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه له‌گه‌ڵ زیاتر له پیاوێك كاری سێكسی ئه‌نجام ده‌ده‌ن توشی شێرپه‌نجه‌ی منداڵدان ده‌بن به رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رز، چونكه منداڵدان ڕوبه‌ڕووی چه‌ندین دژه‌ته‌نی جۆراوجۆر ده‌بن له چه‌ند پیاوێكی جیاوازه‌وه..
بۆیه پێویسته هه‌میشه سوپاسی خوای گه‌وره بكه‌ین كه كۆمه‌ڵگای ئێمه كۆمه‌ڵگایه‌كی – تاراده‌یه‌ك- ئیسلامییه و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانمان، كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری له ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه هه‌ڵقوڵاون، دووره له‌و نه‌خۆشییه كوشنده‌یه‌ی كه پێی ده‌گوترێت شێرپه‌نجه‌ی ملی منداڵدان (CERVICAL CANCER )، كه ڕۆژئاوای پێوه گیرۆده بووه، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ وڵات‌دا ده‌بێت هه‌موو ئافره‌تێك ساڵانه پشكنینی تایبه‌تییان بۆ بكرێت بۆ دڵنیابوون له‌سه‌ر تووشنه‌بوونی به‌و نه‌خۆشییه، ئه‌م پشكنینه پێی ده‌گوترێت (PAP TEST )، تا به‌زووترین كات نه‌خۆشییه‌كه دیاری بكرێت و چاره‌سه‌ر بكرێت، پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی به لاشه‌دا و زیاتر كوشنده بوونی.
بۆ تێگهیشـــتنی زیاتر له‌ســـه‌ر ســـــامناكیی ئه‌م نهخۆشــــییه، ده‌توانین ســـهرنجێكی ئه‌م ئاماره‌ی لای خــواره‌وه بده‌ین كه له ســـاڵی 2008 له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا ئه‌نجامدراوه له‌لایه‌ن
(AMERICAN CANCER SOCIETY):
1- نزیكه‌ی 11070 ئافره‌ت له ساڵی 2008دا دوچاری شێرپه‌نجه‌ی منداڵدان بوون و بهجهستهیاندا بڵاوبووه‌ته‌وه
2- نزیكه‌ی 3870 ئافره‌ت به هۆی شێرپه‌نجه‌ی منداڵدانه‌وه ده‌مرن.
3- نیوه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی دوچاری شێرپه‌نجه‌ی منداڵدان ده‌بن ته‌مه‌نیان له نێوان 30 تا 55 ساڵاه.
4- هه‌موو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه دوچاری شێرپه‌نجه‌ی منداڵدان هاتوون، هه‌وكردنی ڤایرۆسی HPV ( HUMAN PAPILLOMA VIRUS) یان هه‌بووه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، كه تا ئێستاش، شێرپه‌نجه‌ی منداڵدان داده‌نرێت به دووه‌م هۆی مردنی ژنان به هۆی شیرپه‌نجه‌وه، له جیهاندا!
جا با بزانین هۆكاره‌كانی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه چین؟
دیاره هۆی ڕاسته‌قینه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی بریتین له: شێواز و هه‌ڵسوكه‌وتی سێكسی و تووشبوون به ڤایرۆسی HPV ، كه ئه‌م ڤایرۆسه 46 جۆری هه‌یه و ده‌بێته هۆی زیادبوونی ئه‌گه‌ری توشبوونی منداڵدان به گۆڕانی خانه‌ییه‌وه
(DYSPLASIA) كه پاشان ده‌بێت به شێرپه‌نجه.. ئه‌و ئافره‌تانه‌ی زۆرتر دووچاری ئه‌م هه‌وكردنه ده‌بن بریتین له:
1- ئه‌و ئافره‌تانه‌ی، كه له‌گه‌ڵا چه‌ند پیاوێكدا كاری سێكس ده‌كه‌ن (MULTIPLE SEXUAL PARTNERS).
2- ده‌ستكردن به كاری سێكسی پێش ته‌مه‌نی 18 ساڵی له لایه‌ن كچانه‌وه.
3- ئه‌و ئافره‌تانه‌ی، كه له گه‌ڵا ئه‌و پیاوانه‌دا كاری سێكسی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه له‌گه‌ڵا ئافره‌تێكی تردا كاری سێكسی ده‌كه‌ن و تووشی شێرپه‌نجه‌ی منداڵدان هاتوون.
له‌مانه‌وه پاك‌و بێگه‌ردی دینی خوامان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، كه چه‌ند گرنگی ده‌دات به داوێن پاكی و، ژنان ته‌نها له‌گه‌ڵا مێردی خۆیاندا و، پیاوان ته‌نها له‌گه‌ڵا حه‌ڵاڵی خۆیاندا ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ن: ( قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ . وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ) النور: .٣ و ٣١.
ئه‌مه جگه له هه‌ندێ هۆكاری تر، به‌ڵام كاریگه‌ری كه‌متره، وه‌ك، جگه‌ره كێشان: دۆزراوه‌ته‌وه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی، كه جگه‌ره ده‌كێشن دوو به‌رامبه‌ر زیاتر ترسی توشبوونیان هه‌یه به شێرپه‌نجه‌ی منداڵدان، به به‌راوردكردنیان به‌و ئافره‌تانه‌ی كه جگه‌ره ناكێشن و تا ماوه‌ی جگه‌ره كێشانه‌كه درێژتر بێت مه‌ترسی توشبوون زیاتره .. ئه‌وه‌تا خوای گه‌ورو ده‌فه‌رموێت: ( وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَآئِثَ) الأعراف: ١٥٧، زۆرینه‌ی زانایانی سه‌رده‌م له‌گه‌ڵ حهراميی جگهرهكێشاندان!
په‌راوێزه‌كان:
1.پوخته‌ی ته‌فسیری قورئان/ مه‌لا محمد مه‌لا صالح.
2.دیدارێك له‌گه‌ڵ د.محمدراتب النابلسی.
3.پوخته‌ی ته‌فسیری قورئان/ مه‌لا محمد مه‌لا صالح.
4.دیدارێك له‌گه‌ڵا د.زغلول النجار.
5.پوخته‌ی ته‌فسیری قورئان/ مه‌لا محمد مه‌لا صالح.
6.AMERICAN CANCER SOCIETY. DETAILED GUIDE: CERVICAL CANCER.
7.هه‌مان سه‌رچاوه.
8.EHEALTH MD., WALTER & ISRAEIL, GENERAL PATHOLOGY, SCHWARTZ PRINCIPLES OF SURGERY.
9.هه‌مان سه‌رچاوه.