You Are Here: Home » بابەتەكانمان » شەو خۆر دادەپۆشێت

شەو خۆر دادەپۆشێت

شەو خۆر دادەپۆشێت

و: د. دلۆڤان حامد

با پێكەوە سەیری چەند وێنەیەك بكەین‌و بە هۆیانەوە ببینین كە چۆن شەو یاخود تاریكی لە هەموو لایەكەوە “خۆر” دادەپۆشێت، ئەمەش ئەوەیە قورئانی پیرۆز بۆمان باسدەكات: [وَاللَّيْلِ إِذَا يَغْشَاهَا]الشمس:4
خۆریش، وەك ملیۆنان ئەستێرەی بڵاوی ناو گەردوون ئەستێرەیە، كارگەیەكی ناوكی زەبەلاحە و گەرمیەوزە دەدات، زانایان دەڵێن: گەر توانرا بەتەواوی سوود لەو وزەی خۆر وەربگیرێت، ئەوا ئەو وزەیەی كە لە ماوەی تەنها چركەیەكدا دەیدات، دەتوانێت كارەبای هەموو ئەمریكا بۆ ماوەی نۆ ملیۆن ساڵ دابین بكات.
ئەو “خۆرە” نیشانەیەكە لە نیشانەكانی پەروەردگار، لە كتێبەكەیدا –قورئانی پیرۆز- بۆمان باسدەكات و بە چرا –سراج- وەسفی دەكات، بێگومانیش وەك چرا كاردەكات لە كاتێكدا بە كارلێكە ناوكیە یەكبونیەكان هەڵدەستێت، واتە تێیدا هایدرۆجین بەڕێگەی یەكپێگرتن دەسوتێت تا ڕەگەزێكی قورستر كە هیلیۆمە، بەرهەم بێت. بەوجۆرەو بێ هیچ وەستان و لەنگیەك، بەڕای زانایان، خۆر ماوەی چەند بلیۆن ساڵیك كاردەكات.
ئەوەی لەكاتی ڕۆژدا لە خۆر دەڕوانێت، هەرگیز بۆ ئەوە ناچێت كە خۆر لە هەموو لایەكەوە بە تاریكی دەورەدرابێت. با لەم وێنەیە ڕامێنین.


ئێمە لەسەر ڕووی زەویەوە خۆر، بەم شێوەیە دەبینین.
بەڵام كاتێك زانایان لەو چینە تەنكەی كاتی ڕۆژ چونە دەرەوە، بەشێوەیەكی زۆر جیاواز خۆریان بینی، ئەمەش ئەو وێنەیەیە كە بەهۆی مانگێكی دەسكردی ئاژانسی ئاسمانی ئەمریكیەوە (NASA) گیراوە، با پێكەوە لە وێنەكە ورد بینەوە، لێرەدا تێبینی ئەوە دەكەین كە چۆن تاریكی وردە وردە دەستپێدەكات لە هەموو لایەكەو خۆر دەورە دەدات!


لەم وێنەیە ورد ببنەوەو ببینن كە ڕۆژ –النهار- تەنها چینێكی تەنكە –ئەو چینە تەنكەی دەوری گۆی زەوی داوە-.
ئێستا باكەمێك لەزەوی دوور بكەوینەوەو بزانین لەئاسمانی نێوان ئەستێرە لەخۆرە دورەكاندا چی دەبینین؟ وینەیەكی لەدورگیراوی خۆرە لەلایەن مرصدەكانی ناساوە.


لەوێنەكەدا خۆر هەمان خۆری -وێنەی یەك-و –وێنەی دوو-ە، بەڵام لێرەدا لە دوورەوە دەیبینین كە تاریكی لە گشت لاوە دایپۆشیوە. بێگومان زۆر ئەستەمە كە مرۆڤ لە كۆندا ئەم دیمەنە بەرچاو بێنێت و بڵێت كە تاریكی یان شەو خۆر دادەپۆشێت یاخود دەوری گرتووە. بەڵام قورئانی پیرۆز ئەم دیمەنە پێش 1400ساڵ زۆر بەتەواوی وەسفكردووە: [وَالشَّمْسِ وَضُحَاهَا (1) وَالْقَمَرِ إِذَا تَلاهَا (2) وَالنَّهَارِ إِذَا جَلاَّهَا (3) وَاللَّيْلِ إِذَا يَغْشَاهَا (4)]الشمس
با پێكەوە لەم ئایەتە پیرۆزە ڕامێنین[ وَاللَّيْلِ إِذَا يَغْشَاهَا] واتە شەو –تاریكی- خۆر دادەپۆشێت، ئێستا تێبینی ئەوە دەكەن وردی و یەكانگیری وەسفە قورئانیەكە لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ بە تەلەسكۆبە ئاسمانیەكان دەبینرێت چەندە؟؟


سەرچاوە: www.kaheel7.com

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top