سەرچاوەی ئاو لەسەر ڕوی زەوی
ئایا ئاوی زەوی لە كوێوە هاتوە؟ دەریاكان چۆن لەسەر زەوی دروست بون؟ ئایا قورئان باسی هاتنە خوارەوەی ئاوی كردوە لە ئاسمانەوە، بەو شێوەیەی كە زانایانی ئەمڕۆ باسی دەكەن؟
ئاو ماددەی ژیانە كە خوای گەورە بۆ بەندەكانی دابین كردوە و، چەندین جار و بۆ چەندین مەبەست لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژەی پێ كراوە.. بڕی ئاو لەسەر زەوی بە 1،4 بلیۆن كیلۆمەتر سێجا مەزەندە دەكرێت، ئەم ئاوە ڕێژەی (%97،22)ی دابەش دەبێت بەسەر دەریا و زەریاكاندا. وە نزیكەی (%2،15)ی بە شێوەی سەهۆڵ لەسەر جەمسەرەكانی زەوی و لەسەر لوتكەی شاخەكان دەیبەستێت، ئەوەشی كە ماوەتەوە واتە (%0،63) دابەش دەبێت لە نێوان ئاوی خەزنكراوی ژێر زەوی و دەریای ناوەكی خەزن كراو و ڕوبار و جۆگەلەكان، هەروەها وەك و (شێ)ش لە خاك و هەوادا هەیە بە ڕێژەی (% 0،027).. ئاو لە دوو گەردیلە هایدرۆجین و گەردیلەیەك ئۆكسجین پێكدێت، وە ئەم سێ گەردیلەیە بە دوو بۆندی هاوبەش بەیەكەوە بەستراون. وە گۆشەیەكیان دروستكردووە كە 105 پلەیە.
ئێستا با بزانین ئاو چۆن و لە كوێوە هاتۆتە سەر ڕوی زەوی:
ئەم دوو گەردیلەیە (هایدرۆجین و ئۆكسجین) لە مەجەڕە دوورەكانەوە هاتون كە لەگەڵ نەیزەكەكان و ئەستێرە كلك دارەكاندا هەڵگیراون، پاشان ئەم نەیزەك و ئەستێرە كلكدارانە بە درێژایی ملیۆنان ساڵ بەر زەوی كەوتون، كە ئەمەش چوار ملیۆن ساڵ لەمەو پێش بوە، وە ئەو نەیزەكانەی كە كەوتونەتە سەر زەوی شوێنەواری (ئاو)یان لەسەر هەڵگیراوە و، زانایان باسی هەموو ئەمانەیان كردوە كاتێك شیكردنەوەیان بۆ هەندێ لەو نەیزەكانە كردوە كە بەرگە هەوایان بڕیوە و كەوتونەتە سەر ڕوی زەوی.. لەگەڵ تێپەڕ بونی كاتدا بەملیۆنان نەیزەك و هەندێ لە ئەستێرە كلكدارەكان خۆیان كێشاوە بە زەوی دا، وە كلكدارەكان كلكیان هەیە لە بەفر بەمەش بڕێكی گەورە لە ئاو دەگاتە زەوی و، دەریا و ئۆقیانوسەكان دروست دەبێت. هەروەها ئەم نەیزەكانە زۆر بەتوندی بەر مانگیش كەوتون كە شوێنەكەی وەكو چاڵ یان كونی گەورە دەردەكەوێ. بەڵام مانگ بەهۆی كەمی هێزی كێشكردنەكەیەوە ناتوانێت ئەو ئاوەی كە بەهۆی نەیزەكەكانەوە دەكەوێتە سەری بیگرێتە خۆی، بۆیە ئاوەكە دەفڕێت بۆ ناوەندی دەرەوە و لەسەر ڕوی مانگ نامێنێتەوە، خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت:وَأَنزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً بِقَدَرٍ فَأَسْكَنَّاهُ فِي الْأَرْضِ ۖ وَإِنَّا عَلَىٰ ذَهَابٍ بِهِ لَقَادِرُونَ (18) المؤمنون. واتە: هەر ئێمە لە ئاسمانەوە بە ئەندازە و نەخشەیەكی دیاریكراو بارانمان باراندوە و ئینجا لە ناخی زەوی دا جێگیرمان كردوە، بێگومان ئێمە بە جۆرەها شێوە دەتوانین ئەو ئاوە لەناو بەرین و ئەو سەرچاوانە وشك بكەین. لەم ئایەتەشەوە ئەو ڕاستی یە دەردەكەوێت كە ئاوی سەر زەوی لە ئاسمانەوە هاتووەتە خوارەوە.
هەروەها خوای گەورە دەفەرموێت: و هو الذي ارسل الريح بشرا بين يدي رحمته و انزلنا من السماء ماء طهورا ( 48) لِّنُحْيِيَ بِهِ بَلْدَةً مَّيْتًا وَنُسْقِيَهُ مِمَّا خَلَقْنَا أَنْعَامًا وَأَنَاسِيَّ كَثِيرًا (49)وَلَقَدْ صَرَّفْنَاهُ بَيْنَهُمْ لِيَذَّكَّرُوا فَأَبَى أَكْثَرُ النَّاسِ إِلَّا كُفُورًا (50) الفرقان.
واتە: (هەر ئەو زاتەیە كە باكانی نارد كە مژدەی بەزەیی ئەوتان بۆ بێنن. جا ئەوسا لە ئاسمانەوە ئاوێكی پاك و خاوێنمان باراندووە (بە شێوەی باران و بەفر و تەرزە)… تا بەهۆیەوە زەوی هێز لێ بڕاو زیندو بكەینەوە، هەتا ئاوی خواردنەوەش ببەخشین بە ماڵات و خەڵكانێكی زۆر كە دروستمان كردون. ئەوەشمان هەر جۆرە جۆرە لە نێوانیانا دابەش كرد تا پەند بگرن، بەڵام زۆربەی خەڵكی هەر فێرن ناشككوری بكەن.)
ئەم ئایەتە باسی بارینی ئاو دەكات لە هەورەكانەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەیەكی شاراوەی هەڵگرتووە بەوەی كە سەرچاوەی ئاو لە ئاسمانەوە یە، هەروەها دەتوانین ئاماژە بكەین بەوەی كە ئەم دەستەواژەیە و انزلنا من السماء ماء دوو واتا دەگرێتە خۆی:
یەكەم: بارینی ئاو لە ئاسمانەوە، لەناو بەرگە هەواوە، وە بەرگە هەوا ئاسمانە بە گوێرەی ئێمە، چونكە ئاسمان سەقفە، خوای گەورە دەفەرموێت: وَجَعَلْنَا السَّمَاءَ سَقْفًا مَّحْفُوظًا ۖ وَهُمْ عَنْ آيَاتِهَا مُعْرِضُونَ (32) الأنبياء. واتە: ئێمە ئاسمانمان كردووە بە سەقفێكی پارێزراو، كەچی ئەوانە ڕوو وەردەگێڕن لە هەموو نیشانە و بەڵگەكانی ئاسمان. لێرەدا ئایەتەكە ئاماژە بەوە دەكات كە بەرگی هەوا ئەوەیە كە زەوی دەپارێزێت لە تیشكەكانی گەردون و تیشكی سەرو بنەوشەیی زەرەرمەند و لەناوبەر، كە ئەگەر ئەم تیشكانە بگەنە لەشمان دەیسوتێنێت. هەروەها زەوی لە بەلایین نەیزەك و بەرد و تیشك دەپارێزێت و دوری دەخاتەوە و پەرش و بڵاوی دەكاتەوە.
دووەم: لە ڕاستیدا ئاو سەرچاوەكەی لە ئاسمانەوە یە. وە لە فهزای دەرەوە ئاو دێتە سەر ڕوی زەوی.. ئەمەش لە گەورەیی و ئیعجازی قورئانە، كە ئەم ئایەتە چەندین واتامان بۆ كۆدەكاتەوە كە هەموشیان ڕاست و دروستن.
ئهمهو له ئایهتێكی تردا خوای گەورە دەفەرموێت:أَخْرَجَ مِنْهَا مَاءَهَا وَمَرْعَاهَا ﴿٣١﴾ النازعات. واتە: دواتر زەویشی ڕاخست و تهختی كرد، ئاوی لێدەرهێناوە و لەوەڕگای بۆ ماڵات فەراهەم هێنا.
ئەم ئایەتە ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە خوای گەورە لە ناخی زەوی یەوە ئاوی دەرهێناوە و بەهۆیەوە دەریا و زەریا و كانیاو و جۆگەلەكان دروست بووە كە زەوی شەق كردووە وەكو ڕێڕەوێك تا ئەو ئاوانەی پێدا بڕوات.
(ابن كثیر) له تهفسیری ئهو ئایهتهدا دهڵێت:(دحی ذلك الأرض فأخرجت ماكان مودعا فیها من المیاه فنبتت النباتات علی اختلاف أصنافها و صفاتها )تفسیر ابن كثیر102/1، ههروهها(شوكانی) دهڵێت:(اخرج منها ماءها و مرعاها: أي فجر من الأرض الأنهار و ألبحار و العیون.) فتح القدیر 534/5.
وە ئێستا زۆربەی زانایان باسی ئەوە دەكەن لە بەڵگە و ئاماژەكانیاندا كە بارینی ئاو لە ئاسمانەوەیە و وە لە ناوەندی دەرەوە هاتووە، پاشان ئەم ئاوە ڕۆشتۆتە ناخی زەوی و دواتر بەهۆی گڕكانەكانەوە ئاوەكە هاتۆتە سەر ڕوی زەوی، لەمەوە دەردەكەوێت لە ڕاستیدا قورئان لە هەندێ ئاماژە پێكهاتووە كە ئێستا زانست جەختی لەسەر دەكاتەوە.
بۆچوونی زانایان لەسەر سەرچاوەی ئاوی سەر زەوی، كه زانایان دوو بۆچوونیان ههیه لهم بارهیهوه:
أ ــ بۆچوونی یهكهمی زانایان:
ئاو لە فهزای دەرەوە هاتۆتە سەر زەوی، بەهۆی هەندێ شەپۆلی تیشكی گەردونی كە بەشێوەیەكی هەمیشەیی لە بۆشایی گەردوندا دەجوڵێت و، پێكهاتوە لەو دەنكۆڵانەی كە وزەیەكی زۆر بەرزی هەیە و لە ناوكی گەردیلەی هایدرۆجین یان پڕۆتۆنات پێكدێت، بەهۆی جوڵەی زەوی لەكاتی سوڕانەوەی بە دەوری خۆی یان خۆردا ئەم پڕۆتۆنانە بەرگە هەوای زەوی دەبڕن و دەگەنە ئەلیكترۆنە گرنگەكان (پێویستەكان) و گەردیلەی هایدرۆجین پێكدەهێنێت. ئەمەش ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئۆكسجین كارلێك دەكات و گەردەكانی ئاو لەسەر بەرزاییە گەورەكان دروست دەبێت و، لەژێر پلەی گەرمی نزمدا بەشێوەی تۆزی گەردونی چڕدەبێتەوە.. زانایان بڕوایان وایە كە ئەو ئاوەی بەم شێوەیە دروست بووە بە درێژای مێژوو بە زەویدا تێپەڕیوە و دەریا و زەریاكانی دروستكردوە.
ب ــ بۆچونی دووهمی زانایان:
بەردەكان لە چینێك دروست بووە كە كەوتۆتە نێوان ناوكی زەوی و توێكڵەكەی، لە هەندێ شوێندا ئەم بەردانە دەتوێنەوە لەژێر كاریگەری گەرمی، كە لە ئەنجامی شیبونەوەی تیشكی هاوشێوەی تیشكدار دروستبوە. كاتێك پێكهاتەی دهرپهڕیوی لێ دەردەچێت وەكو ئۆزۆن و كلۆر پێكهاتە جیاوازەكانی كاربۆن و كبریت، كە زۆربەیان هەڵمی ئاون، ئەم پێكهاتانە فڕێ دەدرێت بۆ سەر ڕوی چینەكانی زەوی، یان بۆ سەر ڕووی زەوی بەهۆی هەڵچونی گڕكانەكان بەدرێژای مێژوی زەوی، ئەم بڕە ئاوەش دەوروبەری سەر ڕوی زەوی پڕ كردۆتەوە.
لە شارستانیەتی یۆنانی كۆندا (ئەفلاتون) لەساڵی(428-348 پ.ز) بۆچونی وابو: كە گەنجینەی ئاوی زۆر گەورە بەشێوەی چەند ڕێڕە و و جۆگەلەیەك لەژێر ڕوی زەوی دا هەیە، كە ئاو دەدات بە سەر ڕوی زەوی.
بەڵام (ئەڕستۆ) لە ساڵی (385 ـ 322 پ.ز) ئەم بۆچونەی ڕەت كردەوە، لهبهرئەوەی كە ئەم عهماری ئاوە دهبێت لە قەبارەی زەوی گەورە تر بێت بۆ ئەوەی بتوانێت بمێنێتەوە لەسەر هەموو ڕوبارە هەڵقوڵاوهكان، وە باسی ئەوەی كرد زەوی وەكو پارچە ئیسفەنجێكی زۆر گەورە ئیش دەكات كاتێك پڕ دەبێت لەو ئاوەی كە لەناو زەویدایە كە لە چڕبونەوەی هەوای ساردی ژێر زەوی دروستبوە ئەم ئاوە لێی دهچۆڕێت و ڕوبار و جۆگەلە و كانیاوەكانی لێ پڕ دهبێـت.
هەروەها لە سەدەی یەكەمی زاینی (فیزۆفیوز) كە یەكێكە لەبیرمەندانی شارستانی ڕۆمانی باسی لەوە كرد كە دۆڵی نێوان شاخەكان زیاتر گونجاون لە شاخەكان بۆ چڕبونەوەی ئاوی باران تیایدا، وە لە ڕاستیدا بەفر بۆ ماوەیەكی زۆر لەسەر زەوی دەمێنێتەوە، لەو ناوچانەی كە بە دارستانی چڕ داپۆشراون، جا ئەم بەفرانە لەكاتی توانەوەیدا دەگۆڕێت بۆ ئاو و ڕۆدەچێتە درزەكانی زەوی و پڕی دەكاتەوە و بەشێوەی جۆگە و كانیاوەكان پیایدا دەڕوات.
ژمارەیەك لە زانایان دەستە وسان مانەوە هەتا كۆتاییەكانی (سەدەی حەڤدەی زاینی) باوەڕیان بەو بۆچونە هەبوو كە (ئەشكەوتی گەورە) لەناو زەوی دا هەیە كە سەرچاوەی سەرەكی ئاوی ڕوبارەكانە، یان ئەو ئاوەی كە كۆدەبێتەوە لە ژێر ڕوی زەوی دا لە دەریاكانەوە دێت.
دواتر زانایەكی ئەوروپی بەناوی (ئەسناسیوس كیسهر) ساڵی (1602 ـ 1680ز) ئەم بیرو بۆچونه ههڵانهی كورتكردەوە و ئەم گریمانهی دانا: دەریاكان بەستراوە بە شاخی ناوبۆش كهڕووبار و جۆگهكانی لێ ههڵدهقوڵێت.
وه هیچ كام له بیرمهند و زانا خۆرئاواییهكان نهیان توانی لهوه تێبگهن كه باران بهس بێت بۆ مانهوهی ڕووبار و سهرچاوه ئاوییهكان به درێژایی كات. ههرچهنده زانای فهرهنسی(فرنسیا باسم برنارد بالیسی) ساڵی (1510 ز ــ 1590 ز) ئەوەی ڕاگەیاند كە ڕوبار و كانیاوەكان هیچ سەرچاوەیەكی تریان نیە جگە لە ئاوی باران، وە ئاو بەهۆی گەرمی خۆرەوە دەبێت بەهەڵم و بای وشك هەڵی دەگرێت، كاتێك هەڵمەكە بەر زەوی دەكەوێت دەبێت بە هەور و بە هەموو ئاڕاستەكاندا دەجوڵێت، وە كاتێك (با) پاڵ بەو هەڵمانەوە دەنێت ئاوەكە دەكەوێتە سەر بەشەكانی زەوی، كاتێك خوا بیەوێت ئەم هەورە كە تەنها بارستهیهك ئاوە دەتوێتەوە و دەبێت بە باران و دەبارێتە سەر زەوی، وە لە ڕێگەی درزەكانی زەوی یەوە دەچێتە ناو زەوی یەوە بەردەوام دەبێت لە ڕۆچون هەتا دەگاتە (ناوچەیهكی داپۆشراو بە بەردی چڕ) وە لەوێدا بەشێوەی خەزنكراو جێگیر دەبێت، پاشان ئاوەكە هەڵدهقوڵێت و لە ڕێگهی درز و دهرچهكانی ڕوی زەوی بەشێوەی كانی و جۆگە و ڕوبار دێته دهرهوه.
وە لێرەدا بە ڕونی دیارە كە (بالیسی) ئەم قسەیەی لە وشە وەرگێڕاوەكانی قورئانی پیرۆزەوە گواستۆتەوە لە وەرگێڕانی واتاكانی قورئانی پیرۆز كەلای ئەوروپیەكان هەبووە لە سەردەمی ئەودا. یان لە هەندێ كتێبی موسڵمانان كە ئەوروپیەكان لە سەرەتای سەردەمی هەستانەوەدا وەریانگێڕاوە بۆ لاتینی و یۆنانی كە لە كتێبخانە ئیسلامیەكان لە ئەندەلوس و ئیتاڵیا و سقلیە دا هەبووە، یان لەكاتی جەنگی خاچپەرستەكاندا كە ئەمەش دەركەوتنی ئیسلام لە كتێبەكەیدا بە ڕون دیار دەخات.
ڕوی ئیعجاز:
لێرەوە ئەوەمان بۆ ڕون دەبێتەوە كە قورئانی پیرۆز لە چەندین ئایەتدا ئەم ڕاستیانەی باسكردووە كە سهرهتا ئاوی زهوی بهو زۆری یهوه له قۆناغی یهكهمیدا گواستۆتهوه و، لهناو زهوی دا جێگیر بووه. پاشان له قۆناغی دووهمیدا له ڕێی تهقینی بوركانهكانهوه له ناو زهوییهوه هاتۆته سهر ڕووی زهوی. كه ههردوو قۆناغهكه دابهزین له ئاسمان و دهرهاتنهوهی له زهوی له قورئانی پیرۆزدا باس كراوه و ئهم ڕاستیانهش مرۆڤ ههتا ئهم دواییانه نهیزانیون.
خوای گەورە دەفەرموێت:أَفَلا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِنْدِ غَيْرِ اللَّهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلافًا كَثِيرًا (82) النساء.
واتە: ئەوە بۆ ئەوانە سەرنجی قورئان نادەن و لێكی نادەنەوە و لێی ورد نابنەوە؟ خۆ ئەگەر لەلایەن كەسێكی ترەوە بوایە جگە لە خوا بێگومان جیاوازی و دژایەتیەكی زۆریان تێدا دەدۆزیەوە.
سهرچاوه:
http://www.jameataleman.org/main/articles.aspx?article_no=1674
http://www.kaheel7.com/modules.php?name=News&file=article&sid=560
Related posts
Leave a Comment
You must be logged in to post a comment.