You Are Here: Home » ئیعجازی زانستی » پزیشکی و زیندەوەرزانی » سەربڕینی ئاژەڵ

سەربڕینی ئاژەڵ

 

(دكتۆر جۆن هونۆڤەر لارسن گەورە پزیشكی نەخۆشخانەی حكومی كۆبنهاگن تەئكید دەكاتەوە لە:

سەربڕینی ئاژەڵ گەرنتی پاكی گۆشتەكەی دەكات لە هەمو جۆرە میكرۆبێك)

 

وەرگێڕانی: ئەندازیار عادل مەولەوی
adilmawlawi@yahoo.com

بابەتی سەربڕینی ئاژەڵ بۆ سوود وەرگرتن لە گۆشتەكەی یەكێكە لەو بابەتە گرنگانەی كە ئاینی پیرۆزی ئیسلام فەرمانی پێداوە و حەڵاڵی كردووە، هەروەها یەكێكە لەو بابەتە گەرم و گوڕانەی كە دوژمنانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام زۆر دەیوروژێنن و دەیكەنە داری دەستیان بۆ دژایەتی كردنی شەریعەت و بنەماكانی ئیسلام., نەزانن بەوەی كە فەرمانە خواییەكان بێگەردن و لە ناڕاستی بەدوورن.
زۆرێك لەو پەیڤین, و بگرە شەڕە قسەیانەی كە لەم بارەیەوە ڕووبەڕووی كەمینە موسوڵمانەكان دەبێتەوە لە هەریەك لە ووڵاتانی بەریتانیا، ئەمەریكا و فەرەنسا…. و هتد، كۆمەڵەی ئاژەڵ پەروەران لەم ولاتانە و لەوڵاتانی دیكەش لەدیارترین ئەو ڕێكخراوانەن كە ئەم بابەتانە دەوروژێنن و نكۆڵی لێدەكەن و وێنەی ئەو ئاژەڵانە نیشان دەدەن كە موسوڵمانان سەریان دەبڕن و پەلە قاژە و باڵە فڕێ‌ دەكەن و بەدەم ئازارەوە دەگەوزێن لەزەویدا, ئەمەیش بەكارێكی وەحشی گەری و هەمەجی دەدەنە قەڵەم- ئەمەش بێجگە لەوەی ناواخنەكەی پڕە لە حقد و بوخز و ناشرین كردن – خۆی لە خۆیدا دووجار نەزانینە, جارێك نەزانن بەوەی كە لە ڕاستیدا و بە گوێرەی زانستی نوێیش سەربڕین بۆ ئاژەڵ پێویستە، و جاری دووەمیش نەزانن بەوەی كە وا دەزانن دەیزانن بەڵام نایشی زانن.
ئاینی پیرۆزی ئیسلام هیچ زیانێك ناكات بەو هەموو بوهتان و درۆیانەی كە بە ناوییەوە دەكرێت چونكە بەرزترە و گەلێك بڵندترە لەوەی كە بەچاوی گومان و تۆمەتەوە تەماشای بكرێت.

بۆ سوودەكانی سەربڕینی ئاژەڵ پێش سوود وەرگرتن لە گۆشت و بەشەكانی دیكەی لە ڕووی پزیشكییەوە, گۆڤاری (ئیعجاز-الإعجاز) چاوپێكەوتنێكی بەئەنجام گەیاند لەگەڵ (دكتۆر جۆن هونۆڤەر لارسن) مامۆستای بەشی بەكتریا لە نەخۆشخانەی (غیس هۆسپیتاڵ- المستشفی الرسمي) كە گەورەترین نەخۆشخانەی (كۆبنهاگن)ە لە ووڵاتی (دانیمارك) كە بەم شێوەیەی لای خوارەوە كورتی دەكەینەوە:
+ گۆڤاری (ئیعجاز): بەڕێز دكتۆر جۆن چی دەڵێیت لەبارەی خواردنی گۆشتی مردارەوەبوو لەڕووی تەندروستییەوە؟
– دكتۆر جۆن هونۆڤەر: كۆگایەكە بۆ میكرۆبەكان و جێگای نەخۆشییە كوشندەكانە, و یاسا ئەوروپییەكان خواردنی گۆشتی مردارەوەبوویان قەدەغە كردووە.

 

+ ئیعجاز: ئەگەر یەك گرام لە خوێن و گرامێك لە گۆشت بهێنین لە جێگایەكی سەر بەتاڵدا دایبنێین بۆ ماوەی سێ تا چوار كاژمێر و پاشان ویستی بەكارهێنانی هەریەكەیان بكرێت, ئایا هیچ زیانێك لەم كارەدا دروست دەبێت؟
– د. جۆن هونۆڤەر: بەڵێ.. زیانێكی گەورەیە، بەنیسبەت خوێنەكەوە میكرۆبە زیان بەخشەكان لەوانەیە بەهۆی چەقۆی سەربڕەكەوە, یان بەهۆی هەوای دەوروبەرەوە یاخود لەڕێگای سەرچاوەیەكی هاوسێوە بگوازرێنەوە بۆ خوێنەكە, ئەگەر چی چەند دانەیەكیش بن ئیتر هەموو نیوو كاژمێر جارێك هەموو میكرۆبێك دەبێت بە دوو ئەوەندە بەشێوازێكی ئەندازەیی.
ئەگەر وای دابنێین (1000) میكرۆب گوازراوەتەوە بۆ ئەو یەك گرام خوێنە ئەوا دوای نیو كاژێر ئەبێتە (2000), و دوای كاژێرێكی دەبێت بە (4000) میكرۆب, و دوای كاژێر و نیوێك ژمارەیان دەبێتە (8000) و پاش ماوەی دوو كاژمێر ژمارەیان دەگاتە (16000) میكرۆب, و دوای سێ كاژێر ژمارەیان دەكاتە (64000) میكرۆب, و بەتەواوی ئەو گرامە خوێنە داگیردەكەن, ئەوەیش شتێكی زانراوە كە خوێن لە بنەڕەتدا كۆمەڵێكی زۆر میكرۆبی تێدایە و بگرە دوای مردنی ئاژەڵ دەبێتە خوێنێكی پیسی زۆر زیانبەخش بەتەندروستی مرۆڤ ئەگەر بخورێتەوە یان بپارێزرێت و پاشان بخورێتەوە.

+ ئیعجاز: ئەی پارچە گۆشتەكە چی لێدێت؟
– د. جۆن هونۆڤەر: بەنیسبەت پارچە گۆشتەكەوە میكرۆبەكان دەست دەكەن بە داگیركردنی ڕووكاری دەرەوەی و خواردنی چینی دەروەی, كە چینێكی ڕەقە و بڕینی لەلایەن میكرۆبەكانەوە كارێكی گرانە, هەربۆیە دەست دەكەن بە خواردنی ئەو چینە ڕەقە بەڵام بەهۆی كەمی خۆراك لەو چینەدا زۆرینەیان دەمرن و توانای زۆر بوونیشیان بە خێراییی نییە، ئەگەر چێشتلێنەریش بیەوێت ئەو پارچە گۆشتە لێبنێت بێگومان دەیشواتەوە و بەمەیش كۆمەڵێكی زۆر لە میكرۆبەكان لەناو دەچن دواتریش بە كوڵاندن ئەو ژمارە میكرۆبانەی كە ماون بەتەواوی لەناودەچن.

+ ئیعجاز: ئەی لەبارەی گۆشتی بەرازەوە چی دەڵێیت؟
– د. جۆن هونۆڤەر: من لە ووڵاتەكەی خۆمدا جەنگێك بەڕێوە دەبەم دژی خواردنی گۆشتی بەراز, لەبەرئەوەی میكرۆبێكی تازەم لە گۆشتی بەرازدا دۆزیوەتەوە بەناوی (یارسینا) كە ئەم میكرۆبە تەنها لە گۆشتی بەرازدا هەیە, و لە پلەیەكی گەرمی زۆر كەمدا نەبێت ناژی كە پلەی (-40) پلەیە, زۆرێك لە ئەوروپییەكان دووچاری ئەم میكرۆبە دێن، زۆربەی تووشبووان بەنەخۆشییەكانی بڕبڕەی پشت و جومگەكان هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەم میكرۆبە.

+ ئیعجاز: ئایا هیچ مەترسییەك هەیە لە خواردنی گۆشتی ئاژەڵێك كە خنكێنرابێت؟
– د. جۆن هونۆڤەر: یاساكانی لای ئێمە لە ئێستادا قەدەغەی خواردنی گۆشتی ئاژەڵێك دەكات كە بەهۆی خنكانەوە مردبێت.

+ ئیعجاز: بۆچی؟
– د. جۆن هونۆڤەر: لەم دواییانەدا دەركەوت پەیوەندییەك هەیە لەنێوان ئەو نەخۆشیانەی كە ئەو ئاژەڵە خنكێنراوە هەیبووە لەگەڵ تەندروستی مرۆڤدا.

+ ئیعجاز: ئەمە بۆچی؟
– د. جۆن هونۆڤەر: دیواری ڕیخۆڵە ئەستورەی ئاژەڵ وەك گرێیەك وایە كە ناهێلێێت میكرۆب لێوەی تێپەڕبێت –لەكاتی هەبوونی پاشەڕۆدا – بۆ لەشی و خوێنی ئاژەڵەكە هەتا ئەو ئاژەڵە لە ژیاندا بێت, و ئاشكرایشە ڕیخۆڵە ئەستورە كۆگا و خانەخوێیەكی لەبارە بۆ میكرۆبە زیانبەخشەكان, و دیواری ناوەوەی ڕیخۆڵە ئەستورە ڕێگری لە گواستنەوەی ئەم میكرۆبانە ئەكات بۆ ناو لەشی ئاژەڵەكە، هەروەك چۆن لە بۆرییە خوێنەكاندا هەمان ڕێگر هەیە.
كاتێك ئاژەڵەكە دەخنكێت كەواتە مردنەكەی كتوپڕ نیە بەڵكو لەسەرخۆ و خاوە, و ئەم خاومردنە دەبێتە هۆی ووردە ووردە كەم كردنەوەی بەرگری دیواری ڕیخۆڵە ئەستورە, و بەمەیش میكرۆبەكان دیواری ڕیخۆڵە ئەستورە دەبڕن و دەچنە بۆری خوێنەوە و لە مانیشەوە بۆ ناو گۆشت, و لەڕێی سووڕی خوێنەوە دەگوازرێنەوە بۆ گشت بەشەكانی لەش –چونكە ئاژەڵەكە بەتەواوی نەمردووە- كەواتە بەهۆی دزەكردنی میكرۆبەكان لە خوێنەوە بۆ گۆشت, ئەو ئاژەڵە بووە كۆگایەكی گەورەی میكرۆبە زیان بەخشەكان, بەم شێوازە و بەهۆی زیادبوونی یەك لەدوای یەكی میكرۆبەكان دەست دەكەن بە لەناوبردنی ئەم ئاژەڵە هەتا مردن, هەربۆیە جەستەی ئەو ئاژەڵە یەكپارچە دەبێتە میكرۆب و بۆ تەندروستی مرۆڤ گەلێك ترسناكە.

 

+ ئیعجاز: چۆن بەڕێزت دەڵێیت ئەو ئاژەڵە هەست بەئازار ناكات لەكاتی سەربڕیندا لەكاتێكدا ئێمە ئەبینین پەلەقاژە دەكات و دەگەوزێت و دەتلێتەوە؟
– د. جۆن هونۆڤەر پێكەنی و ووتی: هۆی ئەمە ئەوەیە كە كۆئەندامی دەمار هێشتا لە ژیاندایە و ژیانی تێدا ماوە، تەنها هەستی نەماوە و بەس.
لەم حاڵەدا لەبەر ئەوەی  هێشتا بڕبڕەی پشتیمان نەبڕیوە كەواتە هیچ زیانێكمان لە كۆئەندامی دەمار نەداوە و ژیانی تێدا ماوە، ئەوەی لەسەربڕیندا – واتە بەڕێگای ئیسلامی – ڕوودەدا كۆئەندامی دەمار هەڵدەستێت بە داواكردنی خوێن لەڕێگەی دەماغەوە چونكە خوێنی پێ ناگات، وەك ئەوە وایە هاوار بكات و بڵێ: خوێنم لێ بڕا.. خوێنم بۆ بنێرە ئەی دڵ، ئەی ماسولكەكان… یارمەتی دڵ بدەن بەخوێن، ئەی جەستەولاشە.. هەرچی خوێنت تێدایە دەریكە دەماغ لەمەترسیدایە.
كاتێك ماسولكەكان هەڵدەستێت پەستانێكی خێرا، جوڵەیەكی خێرا لە هەموو بەش و ماسولكە دەرەكی و ناوەكییەكاندا ڕوو دەدات, پەستان دروست دەكات و هەرچی خوێنی تێدایە فڕێی دەدات و زۆر بەهێزەوە دەینێرێت بۆ دڵ، دڵیش ژمارەی لێدانەكانی زیاد دەكات و هەوڵ دەدات خێرا دڵ پڕكات لە خوێن و هەر پڕ بوو یەكسەر ڕاستەو خۆ دەینێرێت بۆ دەماغ بەڵام – وەك ئاشكرایە – ئەو خوێنە ناگاتە دەماغ بەڵكو دەڕژێتە دەرەوەی لەش لە رێ‌ی خوێنبەرە بڕاوەكانی ملەوە.
تۆ وای دەبینیت كە ئەو ئاژەڵە دەتلێتەوە, بەڵام ئەو خوێن دەنێرێت بە بەردەوامی و هەتا لەشی ئەو ئاژەڵە بەتەواوی پاك دەبێتەوە لە خوێن, وە بەمەیش ئەو ئاژەڵە ڕزگاری دەبێت لە لەبارترین ژینگە بۆ ژیانی میكرۆب، و مەترسیترین ماددە بۆ مرۆڤ.

+ ئیعجاز: مەبەستت ئەوەیە ئاژەڵی سەربڕاو تەنها لەماوەی سێ چركەدا ئەگەر بەڕێگایەكی ڕاست و دروست سەرببڕێت گیانی لەدەست دەدات وئەو پەلە قاژەیەی كە دەیكات یان هەرشتێك لەوبابەتانە هەمووی مانای مانەوەی ژیانی كۆئەندامی دەمارە و ئاژەڵە سەربڕاوەكە بەهیچ شێوەیەك هەستی پێناكات.
– د. جۆن هونۆڤەر: بەڵێ ئەمە ڕاستە.

+ ئیعجاز: ئایا هیچ لێكچونێك هەیە لەمەترسی لەناوچوونی ئاژەڵ بەخنكاندن یان لە ناوچونی بەلێدان و برینداركردن؟
– د. جۆن هونۆڤەر: بەڵێ … چونكە لەم حاڵەتەیشدا ئاژەڵەكە بە لەسەرخۆیی و ووردە ووردە دەمرێت, و زۆر لە حاڵەتی مردنی خنكان دەچێت, ئەوەی بەسەر خنكاوەكەدا دێت بەسەر ئەمیشدا, دێت سەرباری ئەمەیش بەهۆی لێدانەوە برین دروست دەبێت و دەبێتە هۆی كرانەوەی بۆرییە خوێنەكان, هەروەك چۆن دەبێتە هۆی لێكهەڵوەشاندنی خانەكان لەو شوێنەدا و تێكەڵ بونێكی بونیادی لە نێوان خوێن و پێكهاتەی خانەكاندا ڕوودەدات, كە هۆكارێكە بۆ دروست بوونی كارلێكی ماددە ژەهراوییە زیان بەخشەكان, هەر بۆیە لە شوێنی لێدانەكەدا هەڵئاوشان تێبینی دەكرێت, كە كارلێكە كیمیاییە زیان بەخشەكان كە هۆكاری پەیدابوونی ماددە ژەهراوییەكانن هۆكاری سەرەكی ئەم هەڵئاوسانەن, و لەهەمان كاتدا دەبێتە هۆی داماڵینی جەستەی ئاژەڵەكە لەو شوێنەدا. بەمەیش ئەو ئاژەڵەی كە بەهۆی لێدان و برینداربوونەوە دەمرێت جێگا و كۆگایەكی لەباری گەورەیە بۆ میكرۆبە زیانبەخشە مەترسیدارەكان بۆ دروستی مرۆڤ.

+ ئیعجاز: هەندێ جار ئاژەڵێك بەهۆی كەوتنە خوارەوەوە لە جێگایەكی بەرزەوە دەمرێت, ئایا ئەگەر ئاژەڵێك بەم ڕێگایە بمرێت ڕای بەڕێزتان چییە لەبارەی خواردنی گۆشتەكەیەوە؟
– د. جۆن هونۆڤەر: ئەو ئاژەڵەی بەم ڕێگەیە لەناو دەچێت حاڵی وەك حاڵی ئەو ئاژەڵە وایە كە بە لێدان و بریندار كردن لەناو چووە, چونكە لە شوێنی كەوتنە خوارەوەكەیدا برین و واڵابوون ڕوودەدا و ئاژەڵەكە وردەوردە و لەسەرخۆ دەمرێت.
خۆ ئەگەر ڕاستەوخۆ دوای كەوتنە خوارەوەكەش بمرێت ئەوا میكرۆبەكان دەست دەكەن بە هێرش كردنە سەرجەستەی بەخێرایی, هەربۆیە هەڵئاوسانێكی خێرا لەلاشەی ئەم ئاژەڵانەدا دەبینین كە ئەمەیش بەڵگەی بوونی میكرۆبی زیانبەخشە.

+ ئیعجاز: جاری وا هەیە ئاژەڵ بەهۆی شەڕەقۆچەوە كە لەنێوانیاندا ڕودەدات دەمرێت, ئایا گۆشتی ئەو ئاژەڵەی بەم شێوازە لەناوچووە دەخورێت؟
– د. جۆن هونۆڤەر: مرداربوونەوەی ئاژەڵ بەم شێوازە زۆر لەوە دەچێت كە بەهۆی لێدان و برینداربوونەوە دەمرن, و بگرە مەترسیدارتریشە, چونكە ئاژەڵ كە دەكەونە جەنگەوە بەزۆری بەهۆی شاخەكانییەوە زەفەر بەناوچەی سكی ئاژەڵەكەی بەرامبەری دەبات و بەتایبەتی ناوچەی ڕیخۆڵەكان, كەواتە شاخی ئەم ئاژەڵەی كە هەڵگری كۆمەڵێكی زۆر میكرۆبە تێكەڵ بە خوێنی ڕیخۆڵەكان دەبێت و بەهۆی سوڕی خوێنەوە ووردە ووردە ئاژەڵەكە لاواز دەبێت و دەمرێت، خواردنی گۆشتی ئەو ئاژەڵەی كە بەم شێوازە دەمرێت ترسناكیەكی گەورەی بۆ تەندروستی ئادەمیزاد هەیە.

+ ئیعجاز: ئەگەر دڕندەیەك ڕاوی ئاژەڵێك بكات ئایا بەڕای بەڕێزتان گۆشتی ئەو ئاژەڵە دەخورێت كە بەو هۆیەوە مردبێت؟
– د. جۆن هونۆڤەر: وەك زانراوە كەڵبەی دڕندەكان پڕە لە میكرۆب, كاتێك ئەم كەڵبانە دەچێنرێت لەلاشەی هەر ئاژەڵێك بەئاسانی ئەو میكرۆبانە دەگوازرێنەوە بۆخوێنی نێچیرەكە, و بۆیە ووردە ووردە ئاژەڵەكە لاواز دەبێ و دەمرێت و دەبێتە كۆگایەك بۆ میكرۆبەكان.

+ ئیعجاز: بەڕێزتان چی دەڵێن لەبارەی ئاژەڵێكەوە دووچاری یەكێك لەو ڕێگایانەی كە لە سەرەوە باسكران ببێت, بەڵام پێش ئەوەی گیان لەدەست بدات فریای چەقۆ بكەوێت؟
– د. جۆن هونۆڤەر: بەهۆی سەڕبڕینەكەوە نەجاتمان دەبێت لەسەرچاوەی سەرەكی گواستنەوەی میكرۆبەكان كە خوێنە، و دوای ئەمە هیچ ڕێگایەك نامێنێت بۆ ئەوەی ئەم میكرۆبانە بگوازرێتەوە بۆ بەشەكانی لەش. چونكە ئەگەر پێش مردن فریای سەربڕین بكەوێت ئەوا هۆكاری سەرەكی گواستنەوەی میكرۆب نامێنێت, چونكە خوێن ئەو زیندە شلەیەیە لە لەشدا كە توانای بەرگری ملیۆنەها میكرۆبی هەیە مادەم خڕۆكە سپیەكان و دژەتەنەكان بەهۆ ژیانی ئاژەڵەكە و پلەی گەرمی ئاساییەوە لە ژیاندان, و ئەگەر ئاژەڵەكە بمرێت خوێن لە سووڕەكەی خۆی دەوەستێت و هیچ بەرگرییەك بۆ میكرۆبەكان نامێنێت, كەواتە سەلامەتترین ڕێگا بریتییە لە ڕشتنی خوێنەكە بەتەواوەتی و ڕزگاربوون لێی بەزووترین كات.

+ ئیعجاز: ئەگەر هەستاین بەسەربڕینی ئاژەڵێك ‌و زوو خوێنبەرەكەیمان بڕی و خوێنەكەی لێ بڕوات, ئایا ئەو ئاژەڵە هەست بەئازار دەكات لەم كارەدا؟
د. جۆن هونۆڤەر: وەڵامەكەی ئاسانە… پەستان بخەرە سەر ئێرەی هەر كەسێك لەبەردەمتابێت – دەستی ڕاكێشا بۆ جێی سەربڕینی ئاژەڵ- ئەبینیت دوای چەند چركەیەك دەبوورێتەوە, زانست دەریخستووە كە مەڵبەندە هەستیارەكان بەئازار لەكاردەكەون لەكاتێكدا ناردنی خوێن بۆی تەنها سێ چركە دوابكەوێت، لەبەرئەوەی ئەو مەڵبەندە هەستەوارەیە پێویستی بە ئۆكسجین هەیە لەخوێندا بە بەردەوامی.

+ ئیعجاز: هەموو ئەم نهێنییە پزیشكی و پەندە تەندروستییانە لە پەڕە زێڕینەكانی پەڕاوە بەنرخەكەی خوای باڵادەستدا هەیە ئەو پەڕاوەی كە [ڵا ێأْتِیهِ الْبَاطلُ مِن بَیْنِ ێدَیْهِ ۆڵا مِنْ خَلْفِهِ تَنزِیلٌ مِّنْ حَكِیمٍ حَمِیدٍ] (فصلت:42), كە هیچ كارێكی چاكە نییە ڕێگای پیشان نەدابین و هیچ خراپەیەكیش نییە كە ئاگاداری نەكردبینەوە لێی.
خوای گەورە ئەفەرموێت: [حُرِّمَتْ عَڵیْكُمُ الْمَیْتَة ۆالْدَّمُ ۆڵحْمُ الْخِنْزِیڕ ۆمَا أُهِلَّ لِغَیْڕ اللّهِ بِهِ ۆالْمُنْخَنِقَەُ ۆالْمَوْقُوذەُ ۆالْمُتَرَدِّێەُ ۆالنَّطیحَەُ ۆمَا أَكَڵ السَّبُعُ إِلاَّ مَا ذكَّیْتُمْ ۆمَا ذبِحَ عَڵی النُّصُبِ ۆأَن تَسْتَقْسِمُواْ بِاڵاَزْڵامِ ذلِكُمْ فِسْقٌ الْێوْمَ ێئِسَ الَّذینَ كَفَرُواْ مِن دِینِكُمْ فَڵا تَخْشَوْهُمْ ۆاخْشَوْنِ الْێوْمَ أَكْمَلْتُ ڵكُمْ دِینَكُمْ ۆأَتْمَمْتُ عَڵیْكُمْ نِعْمَتِی ۆرَضیتُ ڵكُمُ الإِسْڵامَ دِینًا فَمَنِ اضطرَّ فِی مَخْمَصَەٍ غَیْرَ مُتَجَانِفٍ لِّإِپْمٍ فَإِنَّ اللّهَ غَفُورٌ رَّحِیمٌ] (المائدة:3).


سەرچاوە: بابەتی (الدكتور جون هونوفر لارسن) كبیر أطبا‌ء المستشفی الرسمی فی كوبنهاجن یۆكد: ذبح الحیوان قبل موته ضمان لطهارة لحمه من الجراثیم والمیكروبات)/ وەرگیراوە لە ئینتەرنێت لە سایتی (الهیئة العالمیة للإعجاز العلمي فی القران والسنة): (www.nooran.org).

 ئەم بابەتە لە گۆڤاری هەیڤ ژمارە (11) و ژمارە نایاب ژمارە (25) دا بڵاوكراوەتەوە

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top