سیواک و زانستی سه‌رده‌م
رووه‌كى سیواك له زۆربه‌ى ووڵاته گه‌رمه‌كاندا ده‌رِوێت, وه‌ك: سـوودان, ســـــــــــعوودیه, هیندستان, ئه‌م رووه‌كه له پۆلى رووه‌كه‌كانى جۆرى (Salvadoracea), له سه‌رچاوه زانستى یه‌كاندا له‌ژێر ناوى لاتینى (Salvadorapersicalinn) دا ئـه‌نـــــاســـــرێتـــه‌وه, درێژى یه‌كه‌ى نزیكه‌ى 2مه‌تر ده‌بێت, ســـیواك له چه‌ند جۆرێك له ئاوێته‌ى ئه‌رۆماتى ( مركبات أروماتية )ى تام خۆش پێك دێت, هه‌روه‌ها پێك دێت له بیكاربۆناتى سۆدیۆم كه تواناى زاڵ بوون و له‌ناو بردنـى زینده‌وه‌ره وورده‌كانى هه‌یه, بیكاربۆنات مادده‌یه‌كى هه‌ره سه‌ره‌كى سیواكه, هه‌روه‌ها سـیواك ناوى (فڵچه‌ى ددانى سروشتى) لێنراوه.
دره‌ختى (رووه‌كى) سیواك ناوى (ئاراك)ه, رۆڵ و كاریگه‌رى یه‌كى گه‌وره‌ى هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستى ده‌م و ددانه‌كان, و تـــواناى پارێزگارى كردنـــیانى هه‌یه له كلـــۆر بوونـــى ددان, و هه‌وكردنى پووك و پارێزگارى كردن له تووش بوون به شێرپه‌نجه‌ى پووك, ئه‌وانه‌ى ســـیواك به‌كار دێنن كه‌متر تووشــى ئه و نه‌خۆشى یانه ده‌بن, ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌رچى ژه‌مه خۆراكى یه‌كانیشیان چه‌ور بێت و برِێكى زۆر له كاربۆهیدرات و شه‌كره‌كانى تێدابێت.
یه‌كێك له توێژه‌كان له (نه‌یجـیریا) ده‌ڵێت: كۆمه‌ڵێك گوندى زۆر له رۆژئاواى ئه‌فریقا لق و چــــڵوپۆپى رووه‌كى (ئـــاراك) به‌كاردێنن وه‌ك خوویه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى ناسراو له‌و شوێنانه‌دا بۆ پاك كردنه‌وه و لابردنى زه‌ردیی ددانه‌كان, سه‌رنجى ئه‌وه‌ى دا كه زۆربه‌ى ئه‌و هاووڵاتى یه گوند نشــــینانه ســـه‌لامه‌تن و پارێزراون له كلۆر بوونى ددانه‌كانیان و هه‌وكردنى ددان و پووكیان, ئه‌مه واى له توێژه‌ره‌وه‌كان كرد كه هه‌ســــتن به لێكۆڵینه‌وه و شیكار كردنى پێكهاته‌كانى لق و چــڵه‌كانى رووه‌كى (ئاراك).
پێكهاته‌كانى دارى سیواك:
له ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌كانه‌وه ده‌ركه‌وت كه دارى ســــیواك چه‌ندین ئاوێته (مركبات)ى ســوود به‌خشـــى تێدایه, كه خاوه‌نى تواناى له‌ناوبردنى میكرۆب و دژى گه‌شه كردنى به‌كتریاى كلۆر بوونى ددانه‌كانه, ئه‌مه‌ش دواى چاندنى ئه‌م میكرۆبانه له ناوه‌ندێكى ژیاریی گونجاو‌دا و پاشان تاقى كردنه‌وه‌ى پێكهاتووه‌كانى دارى سیواك له‌سه‌ریان.
دواى ئه‌م سه‌ره‌تایه‌ك ئێستا به گونجاوى ده‌زانم به كورتى باسى پێكهاته و ئاوێته‌كانى ناو ســـیواك روون بكه‌ینه‌وه, ســیواك هه‌ردوو مادده‌ى فلۆراید (Fluoride) و سیلیكۆن (Silicon)ى تێدایه سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى ریشاڵه‌كانى مادده‌ى بیكاربۆناتى سۆدیۆمى تێدایه, كه به هه‌موویان رۆڵى پارێزه‌ریان بۆ ددانه‌كان ســـه‌لمێنراوه و ئێستا له هه‌موو شوێنێكى جیهاندا ده‌خرێته ناو پێكهاته‌كانى هه‌ویرى (مه‌عجون)ى پاك كردنه‌وه‌ى ددان, ئه‌مه‌ش به‌هۆى توانایان له په‌كخســـــتنى گه‌شه و زۆر بوونى به‌كتریاكانى كلۆر بوون و له‌ناوبردنیان, هه‌روه‌ها ســیواك له پێكهاته‌كه‌ى دا مادده‌ى نیمچه تفت (Alkaloid)ى خاوه‌ن تام و چێژێكى تاڵ هه‌یه كه هه‌مان كارى فلۆراید و ســـــیلیكۆن ده‌كات, بێجگه له‌وه‌ى كه‌وا رۆڵێكه گه‌وره‌شــــى هه‌یه بۆ هێمن كردنه‌وه‌ى ئازار و ئێشى ددانه‌كان, هه‌روه‌ها بوونى زه‌یتى رووه‌كى ژێێنه‌ر (Essential Oils), كه رۆڵى هه‌یه له زیاتر به‌هێز كردنى كاریگه‌ریی پاكژ كه‌ره‌وه و هێمن كه‌ره‌وه‌ى ســــیواك, هه‌روه‌ها بوونى هه‌ردوو مادده‌ى رێسین (Resin) و تانیك ئه‌سید(Tannic Acid)وا له ددانه‌كان ده‌كات زیاتر به‌رگرى یان هه‌بێت دژى كلۆر بوون و چاڵ بوونى ددانه‌كان ئه‌ویش به‌هۆى دروست كردنى چینێكى داپۆشه‌ر له‌سه‌ر و له ده‌وروبه‌رى ددانه‌كان.
هه‌ر له ســـیواكدا مادده‌ى سینیگرین (Sinnigrin) هه‌یه كه له زه‌یتى خه‌رده‌ل پێك هاتووه, و ئه‌و كه‌سه‌ى كه تازه سیواك
به‌كار ده‌هێنێت هه‌ســـت به بۆنه تیژه‌كه‌ى و تامه سووتێنه‌ره‌كه‌ى ده‌كات, ئه‌م مادده‌یه دژه به‌كتریایه و زۆرێك له جۆره‌كانى ناوده‌م له‌ناو ده‌بات, مادده‌یه‌كى گرنگى تر‌ى ناو سیواك بریتى یه له كریستاڵه‌كانى (سیلیس) كه رێژه‌ى 4%ى كێشى چیلكه ووشكه‌كانى دارى ســــیواك پێك دێنێت, كه وه‌ك مادده‌یه‌كى راماڵه‌ر وایه و پیسى سه‌ر ددانه‌كان راده‌ماڵێت و زه‌ردیی سه‌ر دانه‌كان لاده‌بات و یارمه‌تى سپى كردنه‌وه‌ى ده‌دات.
هه‌روه‌ها پێكهاته‌ى تریشى تێدایه وه‌ك: گۆگرد (كبریت Sulpher) و كلۆر و سۆدیۆم و كالیسیۆم و ئاسن و ڤیتامین سـی (Vit. C), هه‌روه‌ها مادده‌ى تر‌ى وه‌ك (Anthro-Quinouns), ئه‌م هه‌موو پێكهاته به‌ســـــوودانه‌ى ناو ســیواك (كه له 22مادده زیاتره), واى كردووه كه ســـــیواك به‌ها و نرخى زانستى باشى خۆى هه‌بێت له ته‌ندروستى (ددان و پووك)دا, و تواناى كه‌متر نه‌بێت له‌و مه‌عجوونانه‌ى له‌لایه‌ن كۆمپانیا جیهانى یه‌كانى دروســـــــت كردنى هه‌ویرى ددانه‌كانه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێن, ته‌نانه‌ت ئێستا پێشبرِكێ هه‌یه له نێوانیاندا له به‌كارهێنانى ســـــیواك وه‌ك مادده‌یه‌كى سه‌ره‌كى له دروست كردنى
هه‌ندێك مه‌عجوونى پاك كردنه‌وه‌ى ددانه‌كان, له‌وانه كۆمپانیاى ناســـــــراوى (Sarakan Ltd. Of UK)ى به‌ریتانى به به‌رهه‌مى (Chotta-Pila), و كۆمپانیاى (كلكتا)ى هیندى به به‌رهه‌مى (Neem Tooth Paste), سوود و كه‌ڵكى ئه‌م رووه‌كه به ته‌نها بۆ ددان و ناوده‌م نى یه, به‌ڵكو گه‌لێك سوودى پزیشكى تریشى هه‌یه, وه‌ك: بوونـى رۆنى (زه‌یتى) به هه‌ڵم بوو تێیدا, وه‌ك: (كلۆرۆفۆرم, میپانۆل, ئیسپرتۆڵ) كه زۆر به‌سوودن بۆ هه‌موو له‌ش به‌گشتى.
سیواك له سوننه‌تدا:
– لێره‌دا ده‌چینه خزمه‌ت فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كه زۆر له‌م بواره‌دا ئامۆژگارى موسوڵمانانى كردووه به به‌كارهێنانى ئه‌م رووه‌كه به‌سووده وه‌ك پاك كه‌ره‌وه‌یه‌ك بۆ ددانه‌كانیان, ئه‌وه‌تا له فه‌رمووده‌یه‌كدا كه هاوه‌ڵێكى پێغه‌مبه‌ر به‌ناوى (ئه‌بو هوره‌یره) بۆمان ده‌گێرِته‌وه, پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)) ده‌فه‌رموێت: لَولا أَن أَشُقَّ عَلى أُمَّتي لأَمَرْتُهُم بِالسِّواك عِنْدَ كُلِّ صلاة رواه البخاری ومسلم.
واته: ئه‌گه‌ر به گرانم نه‌زانى یایه له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌م ئه‌وا فه‌رمانم پێده‌كردن كه له‌گه‌ڵ هه‌موونوێژێكدا سیواك بكه‌ن (واته واجبم ده‌كرد له‌سه‌ریان), هه‌روه‌ها له ریوایه‌تێكدا هاتووه: لَولا أَن أَشُقَّ عَلى أُمَّتي لأَمَرْتُهُم بِالسِّواك عِنْدَ كُلِّ وضُوء
واته: فه‌رمانم پێده‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌ستنوێژ گرتنێكدا سیواك بكه‌ن, له‌م فه‌رموودانه‌دا سوور بوون له‌سه‌ر به‌كار هێنانى سیواك و جه‌خت كردن له‌سه‌رى به‌دى ده‌كه‌ین, كه‌واته به‌كار هێنانى سیواك جێبه‌جێ كردنى سوونه‌تێك و ئامۆژگارى یه‌كى (رسول الله)ى خۆشه‌ویستى په‌روه‌ردگاره, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له هه‌موو هه‌ستان و دانیشتنێك و جمووجووڵى رۆژانه‌دا (هه‌ڵس وكه‌وت) و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى ئازیز هه‌مووى پرِه له سوود و كه‌ڵك, هه‌روه‌ها به شوێن پىَ هه‌ڵگرتن و دواكه‌وتنى ئه‌م سوننه‌تانه‌ى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستمان پله‌ى خاوه‌نه‌كه‌ى له‌لاى خواى گه‌وره به‌رز ده‌بێته‌وه, به تایبه‌تى له كاتى فه‌ساد و به‌د ره‌ووشتى و گه‌نده‌ڵى ئوممه‌تدا, كه به‌كار هێنان و جيَبه‌جىَ كردنى ساده و ساكارترین سوننه‌ت ده‌بێته به‌ڵگه و نیشانه‌ى ته‌قوا و پارێزكاریی و ئیمانێكى زۆر به‌هێز.
– له فه‌رمووده‌یه‌كى تردا ( عائيشة )ى دایكى ئیمانداران له پێغه‌مبه‌ره‌وه بۆمان ده‌گێرِێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)) فه‌رموویه‌تى: السِّواكُ مُطَهرة للفم, مَرضاةٌ للرَّب.
واته: سیواك كردن پاك كه‌ره‌وه‌یه بۆ ده‌م و ددان, و ره‌زامه‌ندى خودا به‌ده‌ست هێنه‌ره.
– هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر خۆى (عليه الصلاة والسلام) سیواكى رۆژانه و له هه‌موو كاتێكدا به‌كار ده‌هێنا, ئه‌وه‌تا ئیمامى (بوخارى و موسليم) له (حوزه‌یفه‌ى كورِى یه‌مان)ه‌وه بۆمان ده‌گێرِنه‌وه: أَنَّهُ صلى الله عليه و سلم: إذا قامَ مِنَ الَّيلِ يَشُوصُ فاهُ بِالسِّواك
واته: هه‌ر كاتێك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)) كه له شه‌ودا خه‌به‌رى ده‌بووه‌وه سیواكه‌كه‌ى ده‌هێنا به ناو ده‌م و ددانه‌كانى دا, كه‌واته نه‌ك هه‌ر له رۆژدا به‌ڵكو له شه‌ویشدا ئه‌م عاده‌ته‌ى هه‌بووه, هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌یه‌كى تردا هاتووه: كه (عائیشه)ى خێزانى پێغه‌مبه‌ر ده‌رباره‌ى یه‌كه‌م شتێك كه پێغه‌مبه‌ر ده‌یكرد پاش گه‌رِانه‌وه بۆ ماڵه‌وه: أَنَّهُ صلى الله عليه وسلم: إذا دخَلَ بَيْتَهُ بَدَأّ بِالسِّواك رواه مسلم وأبوداود والنسائي
واته: هه‌ر كاتێك پێغه‌مبه‌ر ده‌گه‌رِایه‌وه ماڵه‌وه و ده‌چووه ژووره‌وه سه‌ره‌تا سیواكى ده‌كرد.
سووده پزیشكى یه‌كانى سیواك:
لێره‌دا هه‌ندێك سوود و كه‌ڵكى سیواك له رووى پاراستن و چاره‌سه‌ره‌وه (الوقائية و العلاجية) ده‌خه‌ینه رِوو, هه‌رچه‌نده تا ئێستا به ته‌واوه‌تى هه‌موو سووده‌كانى ده‌رنه‌كه‌وتووه, و زانایان له‌و برِوایه‌دان كه چه‌ندین سوودى تر‌ى هه‌یه كه زانست په‌ى پێنه‌بردووه:
یه‌كه‌م: نه‌خۆشى یه‌كانى ده‌م و ددان:
* سیواك دژه كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر به‌كتریا و كه‌رِووى (به‌ڵخى) ناوده‌م, هه‌روه‌ها كاریگه‌ریی باشى هه‌یه له رێگرتن له دروست بوونى كلۆریی ددانه‌كان, ئه‌وه‌ش به‌وه‌ى ترشه ناوه‌ندێك دروست ده‌كات له‌ناو ده‌مدا كه پارێزگارى ده‌كات له دژى داخورانى ددانه‌كان, و تووش بوون به شێرپه‌نجه‌ى ده‌م كه‌م ده‌كاته‌وه.
* پێكهاته و مادده كاریگه‌ره‌كان له سیواكدا كاتێك له‌گه‌ڵ لیك له‌ناو ده‌مدا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن ئه‌و كاته كاریگه‌ریی باشتر و به‌هێزتریان ده‌بێت, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى لیك له‌ناو ده‌مدا شىبوونه‌وه‌ى ریشاڵه‌كانى سیواك زیاتر ده‌كات و مادده‌كانى ناوى زیاتر بڵاو ده‌بنه‌وه له‌ناو ده‌مدا و بۆ سه‌ر دانه‌كان.
* تانینه‌كانى ناو سیواك (Tannins) پووك تون و به‌هێز ده‌كه‌ن, هه‌رچى سابوونه‌كانى (Saponins)ى ناویشى هه‌یه كار له‌سه‌ر پاك كردنه‌وه‌ى ددانه‌كان ده‌كه‌ن.
* له كاتى به‌كار هێنانى (سیواك)دا رێژه‌ى كلۆربوونى ددانه‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه, ئه‌گه‌رچى شه‌كر و شیرینى (كاربۆهیدرات)یش بخورێت, چونكه سیواك به رێگه‌ى كیمیایی ددانه‌كان پاك ده‌كاته‌وه بێجگه له رێگه میكانیكى یه‌كه‌ى.
* ئه‌و چه‌ورى یه به هه‌ڵم بووانه‌ى كه له سیواكدایه, وه‌ك (به‌نج) كه‌رێكى ناوچه‌یی ( مخدر موضعي ) به‌كار ده‌هێنرێت بۆ ئازاره‌كانى ددان و پووكه هه‌وكردووه‌كان.
* مادده‌ى (فلۆر)یش كه له سیواكدا هه‌یه یارمه‌تى كه‌م كردنه‌وه‌ى رێژه‌ى ترشیی ده‌دات, كه له به‌كتریاكانه‌وه دروست ده‌بێت, مادده‌ى فلۆر له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانى چینى (مینا)ى دداندا یه‌ك ده‌گرێت, به‌مه‌ش توانایه‌كى باشى ده‌بێت بۆ به‌رگرىكردن له كلۆر بوونى ددانه‌كان به رێژه‌یه‌كى به‌رز.
* ددان تووشى نه‌خۆشى (قلح) ده‌بێت كه زه‌ردى یه‌كه له‌سه‌ر رووى ددان دروست ده‌بێت, و دان پیس و ناشرین ده‌كات,ئه‌مه‌ش به‌هۆى واز هێنان له به‌كار هێنانى سیواك و ددان پاك نه‌كردنه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كى دوور ودرێژ.
* بوونى مادده‌ى (سیلیكات) له سیواكدا یارمه‌تى سپى بوونه‌وه و به سپێتى راگرتنى ددانه‌كان ده‌دات به رێگه‌یه‌كى میكانیكى, پێغه‌مبه‌رى نازداریش (عليه الصلاة والسلام) له‌م باره‌یه‌وه ووته‌یه‌كى هه‌یه كه ده‌فه‌رموێت:
ما لِي أَراكُم تَدْخُلونَ عَلَيَّ قَلَحاً
له‌م فه‌رمایشته‌ى پێغه‌مبه‌ره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و راستى یه‌ى كه زۆر سوور بووه له‌سه‌ر به‌كارهێنانى سیواك, بۆیه به هاوه‌ڵه‌كانى فه‌رمووه: بۆ ئێوه دێن بۆ لام و سیواك ناكه‌ن و سیواك كردنتان پێوه دیار نى یه (كه دانه‌كان سپى ده‌كاته‌وه), بۆیه ئاوا ئه‌و زه‌ردایى یه و زه‌رد هه‌ڵگه‌رِان به ددانه‌كانتانه‌وه دیاره و به‌دى ده‌كرێت.
* بوونى مادده‌ى تفت (القلویات) له سیواكدا, هه‌ندێك له‌و مادده تفتانه كار له‌سه‌ر له‌ناوبردنى میكرۆبه‌كان ده‌كه‌ن, و هه‌ندێكى تریان كاریگه‌رى یان هه‌یه بۆ هێور كردنه‌وه و دامركاندنى ئازارى ددان.
* بوونى مادده‌ى (راتینج) له سیواكدا, كه دواى توانه‌وه‌ى له‌ناو لیكدا چینێك له ده‌ورى (مینا)ى ددان دروست ده‌كات و پێوه‌ى ده‌نووسێت, كه به‌رگرى له كلۆر بوونى ددانه‌كان ده‌كات.
دووه‌م: نه‌خۆشى یه‌كانى كۆئه‌ندامى هه‌رس و گه‌ده و ریخۆڵه:
رِیشكى سیواك به‌كار ده‌هێنرێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنى هه‌وكردن و سۆى گه‌ده, كه گه‌ده به‌هێز ده‌كات, ئه‌گه‌ر برِى نیو په‌رداخ له‌گه‌ڵ شه‌كردا تێكدرا و دوایی خورایه‌وه, یان له‌ناو ده‌مدا ریشكه‌كه جوان جوورا و دوایی ئاوه‌كه‌ى قووتدرا ئه‌وا بۆ هه‌وكردنى گه‌ده زۆر به كه‌ڵكه.
* له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سیواك مادده‌ى (ترشى تانیك)ى تێدایه, ئه‌م مادده‌یه سیفه‌تى پاڵپێوه‌نه‌ر و ره‌وانى هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه بۆ حاڵه‌تى قه‌بزى به‌كار ده‌هێنرێت, هه‌روه‌ها بۆ خوێن به‌ربوونیش به‌سووده له‌به‌رئه‌وه‌ى ڤیتامین (C)ى تێدایه.
* به‌هۆى بوونى زه‌یت له سیواكدا, دژه كاریگه‌رى هه‌یه بۆ هه‌وكردن و سۆ, و تواناى ده‌ركردن و فرِێدانه ده‌ره‌وه‌ى غازاتی هه‌یه له كۆئه‌ندامى هه‌رسدا.
* مادده‌ى (ئه‌نسرۆكوینۆن Anthro-Quinouns) له سیواكدا هه‌یه, كه ئه‌م سوودانه‌ى هه‌یه:
1- وه‌ك (ئه‌نتى بایۆتیك Antibiotic) كاریگه‌رى هه‌یه بۆ چاكردنى هه‌وكردنه میكرۆبى یه‌كان.
2- نه‌رم كه‌ره‌وه‌یه‌كى سووكى ریخۆڵه‌كانه (كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نه‌رم كردنه‌وه‌ى ریخۆڵه‌كان هه‌یه).
3- جووڵه‌ى ریخۆڵه‌كان زیاد ده‌كات و رێك ده‌خات.
4-ئاره‌زووى خواردنى خۆراك زیاد ده‌كات.
* پاڵفته‌ى ریشكى سیواك به‌كار ده‌هێنرێت وه‌ك شه‌ربه‌تێك بۆ چاره‌سه‌رى ئازاره‌كانى سپڵ.
* (خوساوى) ریشكى سیواك به‌كار ده‌هێنرێت بۆ فرِێدانى كرمى ئه‌سكارس.
* توێكڵى ریشكى سیواك به‌كار ده‌هێنرێت وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ كرمى ئه‌نگلستۆما,كه (100گرام) له ریشكه‌كه له‌ناو چاره‌كه لیترێك ئاو له‌سه‌ر ئاگرێكى هێواش گه‌رم ده‌كرێت, دوایی ئه‌پاڵێورێت, و نیو په‌رداخ پێش نان ئه‌خورێته‌وه بۆ ماوه‌ى یه‌ل هه‌فته.
سێیه‌م: نه‌خۆشى یه‌كانى كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌دان:
1- گه‌ڵاى دارى سیواك به‌كار ده‌هێنرێت بۆ فرِێدانى به‌ڵغه‌م له نه‌خۆشى یه‌كانى بۆریچكه هه‌وایى یه‌كاندا (القصبات الهوائية).
2- له‌به‌ر بوونى مادده‌ى (ترشى میتائه‌نیسیك) له سیواكدا, ئه‌م كاریگه‌رى یانه‌ى هه‌یه:
* دژه كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر به‌كتریا و میكرۆب.
* به‌ڵغه‌م فرِێده‌ره.
* پاك كه‌ره‌وه‌ى ناوده‌مه (كه ناو ده‌م پاك ده‌كاته‌وه).
چواره‌م: نه‌خۆشى یه‌كانى كۆئه‌ندامى میز و زاووزێێ:
1- كوڵێنراوى ریشكى سیواك ده‌خورێته‌وه بۆ چاره‌سه‌رى سووزه‌نك (سیلان ).
2- خوساوه‌ى ریشكى سیواك به‌كار ده‌هێنرێتبۆ وه‌ستاندنه‌وه‌ى خوێن به‌ربوونى ئافره‌تان به تایبه‌تى خوێنى زه‌یستانى.
3- گه‌ڵاى سیواك بۆ میز پێكردن به‌كار ده‌هێنرێت.
4- بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى یه‌كانى كۆئه‌ندامى میزى نێرینه, كوڵاوى ریشكى سیواك به‌كار ده‌هێنرێت, كه له رۆژێكدا چه‌ند جارێك ده‌خورێته‌وه.
* ئێمه‌ى موسوڵمان بۆیه هه‌میشه شانازى به دینه‌كه‌مانه‌وه ده‌كه‌ین, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه دینێكى حه‌ق و راسته, ئــــه‌و ئــــــاینه‌یه كـــــه داكۆكى ده‌كـــــات له‌ســـه‌ر خوورِه‌وشتى جوان و بیركردنه‌وه له دروست كراوه‌كانى خــــــواى پـــه‌روه‌ردگـــــار, و هه‌ڵێنجـــــاندنى راستى یـــــــه گه‌ردوونى یه‌كان (الحقائق الكونية), هه‌روه‌ها سوننه‌تى پاكى پێغه‌مبه‌ریش پرِه له‌و ئامۆژگارى یه به‌سوودانه‌ى كه له‌گه‌ڵ راستى یه زانستى یه‌كاندا یه‌ك ده‌گرێته‌وه و گه‌وره‌یی ئه‌و فه‌رموودانه‌ى پێغه‌مبه‌رمان بۆ ده‌سه‌لمێنێت كه پێش 1400ساڵ له‌مه‌وبه‌ر فه‌رمانى پآكردووین به كردنى چه‌ند شتێك (كه یه‌كێك له‌وانه سیواك كردنه به به‌رده‌وامى) زۆر تـــــازه زانستى نــــــوىَ گـــــه‌یشتووه‌ته ده‌رخستنى سووده گه‌وره زانستى یه‌كانیان و گه‌وره‌یی و پیرۆزیی ئه‌و ئامۆژگارى یانه, له كۆتایى دا ده‌ڵێین خواى میهره‌بـــــان راستى فـــــه‌رمووه لــــــه قورئانه‌كه‌ى دا كــــــه ده‌فه‌رموێت: سَنُرِيهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ وَفِي أَنفُسِهِمْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ أَوَلَمْ يَكْفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ .
سه‌رچاوه:
1-گۆڤارى (التربية الإسلامية)/ ژماره 2 / ساڵى 1985.
2-گۆڤارى (التربية الإسلامية)/ ژماره 4 / ساڵى 1986.