سووتاوی له‌قورئانی پیرۆزدا
سووتاوی له‌قورئانی پیرۆزدا
ن: محمود العطیفی/ پڕۆفیسۆر لهنهشتهركاری گشتی و جوانكاریدا ـ زانكۆی ئه‌سیوت ـ
و. بە دەستكارییەوە: ئامانج كريم
قورئانی پیرۆز چه‌ندین ئایه‌تی له‌باره‌ی سووتاوی له‌خۆگرتووه، كه هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندییان به‌پله‌كانی سووتاوی و هۆكاره‌كانی سووتاوی هەیە، هه‌ندێكی تریشیان نموونه‌ترین رێگای سه‌ره‌تایی فریاكه‌وتنی سووتاوین.
پله‌كانی سووتاوی
له‌زۆربه‌ی كاتدا قوڵیی برینی سووتاوی له‌سێ شێوه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت: له‌سووتاویی پله‌یه‌كدا پێست ته‌نها سوورده‌بێته‌وه، له‌سووتاویی پله دوودا بڵق درووست ده‌بێت و پێست داده‌ماڵرێت به‌هۆی ته‌قینی بڵقەكانیشهوه شلەمەنی له پێست به‌فیڕۆده‌چێت وبه‌رده‌وام ڕووی ده‌ره‌وه‌ی پێست ته‌ڕده‌بێت، له‌سووتاوی پلهسێشدا برینی سووتاوی قوڵترهو پێست وشك هه‌ڵده‌گه‌ڕێت، هه‌روه‌ها هه‌ست وڕه‌نگی سرووشتی پێست نامێنێت وڕهنگێكی سپی بێخوێنی مردوو وه‌رده‌گرێت، هه‌ندێ جاریش ڕه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێت.
یه‌كێك له‌جیاوازییه‌كانی سووتاویی پله‌دوو له‌سووتاویی پله‌سێ، له‌سووتانی پله‌دوودا موو به‌پێسته‌وه جێگیر ده‌بێت وهه‌ر هه‌وڵدانێك بۆ لێكردنه‌وه‌ی موو له‌پێست ئازارێكی زۆری ده‌بێت. به‌ڵام له‌سووتاوی پله‌سێدا به‌ئاسانی وبه‌بێ ئازار موو له‌شوێنی سووتاوییه‌كه لێده‌بێته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی گه‌یشتنی سووتاوی به‌ناوچه‌ی موڕهگ. ئه‌م زانییارییهش له‌ئایه‌تێكی پیرۆزی خوای گه‌وره‌دا هاتووه: (كَلاَّ إنَّهَا ڵظی نَزَّاعَەً لِّلشَّۆی)(المعارج: 15، 16) واته: نه‌خێر… به‌ڕاستی دۆزه‌خ ئاماده‌یه‌و بڵێسه‌داره‌و داخ له دڵه. له کاتێکدا داماڵێنه‌ری پێستی سه‌رو هه‌موو ئه‌ندامه‌کانه.
هۆكاره‌كانی سووتاوی
له‌زانستی پزیشكیدا سووتاوی سه‌ختترین برینه‌و هۆكاره‌كانی سووتانیش بریتین له‌هۆكاری سرووشتی وهۆكاری كیمیایی. هۆكاره سرووشتییه‌كان سووتانی كاره‌بایی و سووتان به تیشكه جۆراو جۆره‌كانیش له‌خۆده‌گرن، پاشان هه‌ردووك پله گهرمییهبهرزهكان ونزمهكان ده‌بنه مایه‌ی په‌یدابوونی سووتاوی … هۆكاری كیمیاییش بریتییه له‌و سووتاوییه‌ی له‌مادده كیمییاییه سووتێنه‌ره‌كانی وه‌ك تفت وترشه سووتێنه‌ره‌كان وهه‌ندێك له‌ڕه‌گه‌زه‌كانی وه‌ك فۆسفۆڕ په‌یداده‌بێت. قورئانی پیرۆزیش هه‌موو ئه‌م هۆكارانه‌ی باسكردووه. ئێستاش باسووتاوییهكان دوابه‌دوای یه‌ك باسبكه‌ین:
سووتاوی كاره‌بایی: خراپترین سووتاوییه، ڕێژه‌ی روودانی له 2 ـ3 % یه، له‌سووره‌تی (الرعد) به‌وشه‌ی هه‌وره‌گرمه یان برووسكه ئاماژه‌ی بۆكراوه (ۆیُسَبِّحُ الرَّعْدُ بِحَمْدِهِ ۆالْمَلائِكَەُ مِنْ خِیفَتِهِ ۆیُرْسِلُ الصَّۆاعِقَ فَیُصِیبُ بِهَا مَن ێشَاءُ ۆهُمْ یُجَادِلُونَ فِی اللَّهِ ۆهُۆ شَدِیدُ المِحَالِ).(الرعد: 13) واته: هه‌وره تریشقه (به‌ده‌نگی گه‌وره و سامناكی) ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی (به‌دیهێنه‌ری ده‌کات) و فریشته‌کانیش له ترسی ئه‌و زاته (سه‌ر گه‌رمی ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسگوزارین)، هه‌روه‌ها (جاری وا هه‌یه) هه‌وره بروسکه ده‌نێرێت و ده‌یماڵێت به‌که‌سێکدا که خوا ویستی له‌سه‌ره و ڕۆژی ته‌واو بووه (جا له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو به‌ڵگه‌و نیشانه به‌هێزه‌دا) ئه‌وانه هه‌ر مشتومڕدان ده‌رباره‌ی خوا (دوور له بنه‌مای زانستی) له‌کاتێکدا ئه‌و زاته ده‌سه‌ڵاتی زۆر به‌هیزه‌و تۆڵه‌سه‌ندنی (له خوانه‌ناسان) توند‌و تیژه.
هه‌روه‌ها قورئان باسی له‌سووتاوی به‌پله گهرمییهنزمهكان كردووه، (مَثلُ مَا یُنفِقُونَ فِی هَذهِ الحَێاة الدُّنْێا كَمَثلِ ڕیحٍ فِیهَا صِرٌّ أَصَابَتْ حَرْث قَوْمٍ ظڵمُوا أَنفُسَهُمْ فَأَهْڵكَتْهُ ۆمَا ظڵمَهُمُ اللَّهُ ۆڵكِنْ أَنفُسَهُمْ ێظلِمُونَ) (ال عمران: 117) وشه‌ی(صر) له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا به‌مانای سه‌رمایه‌كی به‌تینى سووتێنه‌ر هاتووه. واته: نموونه‌ی ئه‌و سامانه‌ی كافران له‌ژیانی دنیادا بۆ دوژمنایه‌تی كردنی پێغه‌مبه‌ر ده‌یبه‌خشن وه‌ك بایه‌كی توند‌و وزۆر سارده لهكشتوكاڵی قه‌ومێكی كافر وتاوانباری داوه، به‌وه‌ش كشتوكاڵهكهیانی له‌ناوبرد ونه‌یانتوانی كه‌ڵكی لێوه‌ربگرن، به‌مه‌ش خوای گه‌وره زوڵمی لێنه‌كردوون به‌ڵكو به‌هۆی كوفری خۆیانه‌وه پاره وبهخشینیان به‌فیڕۆ چوو.
سووتاوی به پلهگهرمییه زۆر نزمه‌كان جیاوازه له‌و سوتاوییه‌ی له‌ئه‌نجامی پلهگهرمییهبهرزه جۆراوجۆره‌كان په‌یدا ده‌بێ، ئه‌و به‌شه‌ی به‌پله گهرمییهنزمهكان ده‌سووتێ به‌شێوه‌ی سرووشتی خۆی ده‌مێنێێته‌وه به‌ڵام ده‌مرێ وئه‌رك وتوانای له‌سه‌ر جوڵه وزیاددبوون نامێنێ تایه‌ك له‌دوای یه‌ك شانه‌كان له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵ ده‌وه‌شێنێ. ئه‌مه‌ش به‌ڕوونی له قورئاندا هاتووه: (ۆأَمَّا عَادٌ فَأُهْلِكُوا بِڕیحٍ صَرْصَرٍ عَاتِێەٍ سَخَّرَهَا عَڵیْهِمْ سَبْعَ ڵێالٍ ۆثمَانِێەَ أَیَّامٍ حُسُومًا فَتَرَی القَوْمَ فِیهَا صَرْعَی كَأَنَّهُمْ أَعْجَازُ نَخْلٍ خَاوِێة) (الحاقة: 6، 7). واته: گه‌لی عادیش به ڕه‌شه‌بایه‌کی ساردی به‌هێزی وێرانکه‌ر له‌ناوبران. حه‌وت شه‌وو هه‌شت ڕۆژ هه‌ڵی کرده سه‌ریان، به‌رده‌وام و به‌هێز ده‌تبینی (ئه‌گه‌ر له‌وێ بویتایه) ئه‌و خه‌ڵکه هه‌موو لاڵ و پاڵ لێی ده‌که‌وتن هه‌روه‌ك قه‌دی دارخورمای له ڕیشه هه‌ڵکه‌نراو، چۆن به‌ئاسانی ده‌که‌وێت و شه‌ق ده‌بات.
سووتاویی ئاگر: پلهگهرمییهبهرزه جۆراوجۆره‌كان 95% ی هۆكاره‌كانی سووتان پێكده‌هێنن، له‌هه‌موو جۆره‌كانیش بڵاوتر سووتان به ئاگره. خوای گه‌وره له‌زۆر ئایه‌تدا سزای سووتان به ئاگر به‌توندترین سزا داده‌نێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌چه‌سپێنێت كهسووتان له‌هه‌ره برینه قورسه‌كانه.
(ێاأَیُّهَا الَّذینَ امَنُواْ قُوێ أَنفُسَكُمْ ۆأَهْلِیكُمْ نَارًا ۆقُودُهَا النَّاسُ ۆالْحِجَارَەُ عَڵیْهَا مَڵائِكَەٌ غِلاظ شِدادٌ لاَّ ێعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ ۆێفْعَلُونَ مَا یُۆْمَرُونَ) (التحریم: 6). پله‌ی توانه‌وه‌ی به‌رده‌كان له‌هه‌زار پله‌ی سه‌دی زیاتره، بوونی مرۆڤیش به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رده‌كاندا ئاماژه بۆ توندی سزای جه‌هه‌ننه‌م ده‌كات.
(كُلَّمَا أَرَادُوا أَن ێخْرُجُوا مِنْهَا مِنْ غَمٍّ أُعِیدُوا فِیهَا ۆذُوقُوا عَذَابَ الحَڕیق) (الحج: 22) واته: هه‌ركاتێك بیانه‌وێت له‌ئاگر بێنه ده‌ره‌وه دووباره به‌ئاگره‌كه‌دا ده‌كرێنه‌وه وپێیان ده‌وترێ بچێژن ئاگری سووتان.
زانراویشه ئه‌گه‌ر بته‌وێ پارچه‌یه‌ك ئاسن گه‌رم بكه‌یت ئه‌وه ده‌بێت له‌به‌شی بنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دا دابنرێ نه‌ك له‌به‌شی كڵپه زه‌رده‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌یدا. ئه‌مه‌ش به‌ڕوونی له قورئاندا هاتووه: (إنَّ المُنَافِقِینَ فِی الدَّرْكِ اڵاَسْفَلِ مِنَ النَّاڕ ۆڵن تَجِدَ ڵهُمْ نَصِیرًا) (النساء: 145). واته: موناقیقهكان له شوێنی بنه‌وه‌ی ئاگردان وكه‌سیش نییه نه‌هێڵێت سزای ئاگر بچێژن… ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت سزا پله‌پله‌یه، و نیفاقیش له‌سیفه‌ته خراپه‌كانی تر زیاتر خاوه‌نه‌كه‌ی تووشی پله‌ی به‌رزتر له‌سزا ده‌كات.
ئاشكرایه پێست له‌شی مرۆڤ له‌هه‌موو كاریگه‌رێكی ده‌ره‌كی كه‌له‌وانه‌یه زیان به‌مرۆڤ بگه‌یه‌نێت ده‌پارێزێ، یه‌كه‌م به‌شێكیش كهسووتاوی به‌رده‌كه‌وێت پێسته وئه‌ویش پڕه له‌ده‌ماری هه‌ستیار، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌رئه‌وه له‌كاتی شرینقهلێداندا هه‌ركاتێك سرنجی ده‌رزییه‌كه چووه پێسته‌وه مرۆڤ هه‌ست به‌ئازار ده‌كات به‌ڵام هه‌ربه‌وه‌نده‌ی سرنجهكه بچێته چینه‌كانی ناوه‌وه‌ی دوای پێست هه‌ستكردن به‌ئازار كه‌مده‌بێته‌وه یان نامێنێت، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (إنَّ الَّذِینَ كَفَرُوا بِاێاتِنَا سَوْفَ نُصْلِیهِمْ نَارًا كُلَّمَا نَضِجَتْ جُلُودُهُمْ بَدَّلْنَاهُمْ جُلُودًا غَیْرَهَا لِێذُوقُوا العَذَابَ إنَّ اللَّهَ كَانَ عَزِیزًا حَكِیمًا).النساء ئه‌مه‌ش له‌ڕاستیدا وێنه‌كێشانێكی ورده بۆ پله‌كانی سووتان. چونكه ئه‌و پله سووتاوییه‌ی كار له‌به‌شی ده‌ره‌وه‌ی رووی پێست ده‌كات ده‌بێته هۆی ده‌رخستنی ده‌مار وبه‌شه هه‌ستداره‌كان به‌وه‌ش هه‌ستكردن به‌ئازار زیادده‌كات به‌ڵام كاتێك ئاگر هه‌موو چینه‌كانی پێست ده‌گرێته‌وه( كه ئه‌مه‌ش ئایه‌ته‌كه‌ی پێشه‌وه به النضوج ناوی بردووه) ئه‌و كاته هه‌موو به‌شه هه‌ستداره‌كان ده‌مرن وهه‌ستكردن به‌ئازار كه‌م ده‌بێته‌وه… مانای ئایه‌ته‌كه‌ش هه‌رئه‌مه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی سووتان، كافران پێسته سووتاوه‌كه‌یان تازه ده‌بێته‌وه وده‌گۆڕێت بهپێستێك كهههستكردنی به‌به‌رده‌وامی تێدابێت تاكو هه‌ستكردن به‌ئازاریان به‌رده‌وام بێت.
سووتاوی كوڵاویی یان داماڵراو: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: ((ۆقُلِ الحَقُّ مِن رَّبِّكُمْ فَمَن شَاء فَلْیُۆْمِن ۆمَن شَاء فَلْێكْفُرْ إنَّا أَعْتَدْنَا لِلظالِمِینَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا ۆإن ێسْتَغِیثوا یُغَاثُوا بِمَاءٍ كَالْمُهْلِ ێشْوِی الوُجُوهَ بِئْسَ الشَّرَابُ ۆسَاءتْ مُرْتَفَقًا) (الكهف: 29) واته: بڵێ حه‌ق هه‌ر ئه‌وه‌یه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان ڕه‌وانه‌کراوه، جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با باوه‌ڕ بهێنێت و ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با کافر‌و بێ باوه‌ڕ بێت، بێگومان ئێمه دۆزه‌خێکمان ئاماده کردووه بۆ سته‌مکاران که له هه‌موولایه‌که‌وه ده‌وره‌یان ده‌دات، خۆ ئه‌گه‌ر هاوار بکه‌ن له ئازار‌و تینویه‌تیدا، ئه‌وه ئاو ده‌درێن به ئاوێکی گه‌رمی پیس و بۆن ناخۆش که وه‌کو خڵته‌ی کانزایی تواوه وایه، ئه‌وه‌نده‌ش گه‌رمه ده‌م و چاویان هه‌ڵده‌کوڕوزێنێت و ده‌یبرژێنێت، ئای که چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌کی تاڵ و ناخۆشه، چه‌نده جێگه‌و ڕێگه‌یه‌کی پڕ له ئازاره.
((هَذَانِ خَصْمَانِ اخْتَصَمُوا فِی رَبِّهِمْ فَالَّذِینَ كَفَرُوا قُطعَتْ ڵهُمْ ثێابٌ مِّن نَّارٍ یُصَبُّ مِن فَوْقِ رُوُوسِهِمُ الحَمِیمُ) (الحج: 19) مانای ئه‌م ئایه‌ته به‌كورتی ئه‌وه‌یه هه‌ردوو كۆمه‌ڵی باوه‌ڕدارو كافر له‌سه‌ر په‌روه‌ردگاریان تووشی مشتومڕو دوژمنایه‌تی ئه‌بن، گرۆهی كافر له‌ئاگر پۆشاكیان بۆ ئه‌بڕدرێت ولهبهریان ئه‌كرێت له‌سه‌رووشیانه‌وه ئاوێكی به‌كوڵ وزۆرگهرم به‌سه‌ریاندا دهڕژێنرێ.
سووتانی كوڵان یان داماڵین زیاتر تووشی مناڵان ئه‌بێ له‌ناوچه‌كانی(ده‌موچاو ومل وشان)، ئه‌وه‌ش كاتێك غه‌ریزه‌ی شت زانینیان وایان لێده‌كات هه‌وڵبده‌ن تابزانن چی له‌ناو ئه‌و ده‌فر وقاپانهدا هه‌یه كه‌له‌سه‌ر ئاگردانه داگیرساوه‌كان دانراون، ئه‌وه‌ی ناو دهفرهكهش ده‌ڕژێ بهدهموچاوو شان ومل وئه‌و دهستانهیاندا كه‌بۆ ده‌فره‌كه‌ی درێژده‌كه‌ن.
سووتاوی به‌ركه‌وتن: ئه‌م جۆره‌ی سووتانیش له‌سووره‌تی ته‌وبه‌دا هاتووه كه‌ده‌فه‌رموێ: ((ێوْمَ یُحْمَی عَڵیْهَا فی نَاڕ جَهَنَّمَ فَتُكْۆی بِهَا جِبَاهُهُمْ ۆجُنُوبُهُمْ ۆظهُورُهُمْ هَذا مَا كَنَزْتُمْ ڵاَنفُسِكُمْ فَذوقُوا مَا كُنتُمْ تَكْنِزُونَ) (التوبة: 35) واته: (ئه‌و سزا سه‌خته) له ڕۆژێکدا ده‌بێت ئه‌و پاره و سامانه‌ی کۆیان کردۆته‌وه، له دۆزه‌خدا سوور ده‌کرێته‌وه، ناوچاو و لاته‌نیشت و پشتیانی پێ داخ ده‌کرێت، ئینجا پێیان ده‌وترێت: ئه‌مه ئه‌و سامانه‌یه که کۆتان ده‌کرده‌وه بۆ خۆتان، ده بچێژن سزای ئه‌وه‌ی که بۆ خۆتان کۆده‌کرده‌وه.
سووتاویی كیمیای: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (سَرَابِیلُهُم مِّن قطرَانٍ ۆتَغْشَی ۆجُوهَهُمُ النَّارُ) (إبراهیم: 50) واته: كراسیان لهقهترانهو ئاگریش ده‌موچاویان دائه‌گرێ وداخیان ئه‌كات وئه‌یان سووتێنێ … لێره‌دا جارێكی تر وردیی وڕه‌وانی قورئان لهلێكدانهوه ومانادا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر بزانین كهقهتران مادده‌یه‌كی كیمییاییه له‌كاتی گه‌رمبوونیدا به‌جۆرێك به‌له‌شدا ده‌لكێ لێكردنه‌وه‌ی زه‌حمه‌ت ده‌بێ، ئه‌گه‌ر په‌له‌ش لهلێكردنهوهی بكرێ له‌وانه‌یه ئه‌و كاره لهقهترانه گه‌رمه‌كه زیاتر زه‌ره‌ر له‌مرۆڤ بدات. وشه‌ی(سرابیل) یش مانای پۆشاكێكی ته‌سك ده‌به‌خشێ به‌له‌شه‌وه لكابێت.
پاشان ئێستا هه‌ندێك له‌و ئایه‌تانه ده‌هێنینه‌وه كه‌هه‌ندێ له‌جۆره‌كانی سووتاوی به‌وردی وه‌سف ئه‌كات:
(ۆڵوْ تَرَی إذ ۆقِفُوا عَڵی النَّاڕ فَقَالُوا ێا ڵیْتَنَا نُرَدُّ ۆلا نُكذبَ باێاتِ رَبِّنَا ۆنَكُونَ مِنَ المُۆْمِنِینَ) (اڵانعام: 27) … ئه‌م ئایه‌ته لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورده بۆنه‌فسی مرۆڤایه‌تی كه‌مه‌سه‌له‌ی پاداشت وسزا به‌چاكی ده‌زانێت به‌ڵام شه‌یتان فریوی ئه‌دا وهه‌ڵه‌ی بۆ جوان ده‌كات وئه‌ویش رۆئهچێ وته‌نها له‌پاش كات به‌سه‌رچوون به‌ئاگادێته‌وه … هه‌مان نموونه‌ش له‌دنیادا رووده‌دات كاتێك مرۆڤێكی ئیمان لاواز بڕیارێكی تووند وه‌رئه‌گرێ وخۆی ده‌سووتێنێ(كه‌حه‌رامه له‌شه‌رعدا)، پاشان كاتێك هه‌ست به‌ئازاری سووتان ده‌كات به‌خێرای به‌ره ونزیكترین جێگا راده‌كات به‌ڵكو یه‌كێك بدۆزێته‌وه ئاگره كڵپهگرتووهكهی بۆ بكوژێنێته‌وه وڕزگاری بكات، هه‌رچه‌نده ئهوڕاكردنه ئاگره‌كه زیاتر خۆشدهكا ومه‌ترسی زیاترده‌بێ وچارهسهركردنیشی قورستردهبێ.
سووتانی سییه‌كان وكۆئهندامی هه‌ناسه، (فَأَمَّا الّذینَ شَقُوا فَفِی النَّاڕ ڵهُمْ فِیهَا زَفِیرٌ ۆشَهِیقٌ) (هود: 106) زفیر: واته هه‌ناسه‌دانه‌وه، شهیق: واته هه‌ناسه وه‌رگرتن. زانستی تازه ته‌نها نزیكه‌ی بیست ساڵه مه‌ترسی سووتانی سییه‌كانی بۆ ده‌ركه‌وتووه كه‌له‌ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه له‌شوێنه داخراوه‌كاندا رووده‌دات ئه‌و كاته‌ی مرۆڤ هه‌ڵم ودووكهڵهگهرمهكان هه‌ڵ ده‌مژێ وسییهكانی به‌شێوه‌یه‌كی خراپ ده‌سووتێ له‌وانه‌شه ببێته هۆی مردن هه‌رچه‌ند ئاگره‌كه‌ی ده‌وروبه‌ر زۆر گه‌وره ومهترسیداریش نه‌بێت. چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م جۆره سووتانه پێویستی به‌چاودێرییه‌كی مه‌ركه‌زی وئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد هه‌یه هه‌تا حاڵه‌ته‌كه چاك ده‌بێته‌وه. له‌ئایه‌ته‌كه‌ی پێشه‌وه‌شدا باسی هه‌ناسه‌دانه‌وه وههناسهوهرگرتن هاتووه كه ئاماژه‌یه بۆ سزا ودهربازنهبوون له‌سزا، چونكه هه‌ر كات مرۆڤ هه‌ناسه‌یه‌كی توند بدات لهبهرپێویستی زۆری به‌هه‌وا چاره‌ی نابێ هه‌ر هه‌وایه‌ك له ده‌وروبه‌ری هه‌بێ وه‌ری ده‌گرێته‌وه ، جائه‌گه‌ر ده‌وروبه‌ری مرۆڤ كهمهرهیهك ئاگربێ ئه‌وكاته ناچار ده‌بێ ئه‌و هه‌ڵم ودوكهڵه گه‌رمانه‌ی ده‌وری هه‌ڵبمژێت، ئه‌م هه‌ناسه وه‌رگرتنه‌وه بهزۆرهش كه‌له‌پاش هه‌ناسه‌دانه‌وه دێت ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی سییه‌كانی زۆر به‌خراپی بسووتێ … سووڕی سرووشتی ههناسهدانيش بهههناسهوهرگرتن ده‌ست پێده‌كات وبهههناسهدانهوهش كۆتایی دێت، به‌ڵام له‌حاڵه‌تی پاڵه‌په‌ستۆی زۆردا ئه‌و سوڕه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه بێگومان سووتانیش له‌گرنگترین ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆیانه‌یه.
ده‌رئه‌نجامه‌كانی سووتاوی
(ۆالَّذینَ كَفَرُوا ڵهُمْ نَارُ جَهَنَّمَ لا یُقْضی عَڵیْهِمْ فَێمُوتُوا ۆلا یُخَفَّفُ عَنْهُم مِّنْ عَذابِهَا كَذلِكَ نَجْزِی كُلَّ كَفُورٍ) (فاطر: 36) واته: كافران ئاگری دۆزه‌خیان هه‌یه وخوای گه‌وره‌ش فه‌رمان به‌مردنیان ناكات تاگیان بسپێرن وله‌ده‌ست ئاگر بحه‌وێنه‌وه به‌ڵكو بۆ چاوترووكانێكیش سزایان له‌سه‌ر سووك ناكرێ به‌وشێوه‌یه پاداشتی هه‌موو كافرێك ده‌ده‌ینه‌وه ... سووتانی خراپ به‌شێوه‌یه‌كه له‌وانه‌یه ببێته مایه‌ی مردن ئازارهكهشی ئه‌وه‌نده توونده له‌وانه‌یه ببێته مایه‌ی مێشكه خورپه (صدمة عصبیة) وئه‌و كه‌سه بكوژێت. مردنیش به سووتان رێژه‌ییه‌كی به‌رزی هه‌یه، ئه‌و سووتاوییه‌ی زیاتر له 40% ی رووی ده‌روه‌ی له‌ش ده‌گرێته‌وه، ئه‌م ئایه‌ته‌ی پێشووش له‌سووره‌تی فاطردا گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌مه.
پاشان خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (ۆمَنْ خَفَّتْ مَۆازِینُهُ فَأُوْڵئِكَ الّذینَ خَسِرُوا أَنفُسَهُمْ فِی جَهَنَّمَ خَالِدُونَ تَلْفَحُ ۆجُوهَهُمُ النَّارُ ۆهُمْ فِیهَا كَالِحُون) (المۆمنون: 103، 104). هه‌ركه‌سێكیش سووتاوی خراپ وكاریگه‌رییه‌كانی بهدهموچاوهوه ببینێ له‌مانای وشه‌ی(كالحون) تێئه‌گات (لێوه‌كان ئه‌شێوێن وئهلكێن بهچهناگهوه) ئه‌مه‌ش زۆرجار ده‌بینین كاتێك به‌ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری پینه‌كردن چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌تانه ده‌كه‌ین، بۆ زانیاریش ئه‌م حاڵه‌ته روونادات ته‌نها به‌هۆی سووتانهوهنهبێ.
فریاكه‌وتنی سه‌ره‌تایی:
له‌كۆنه‌وه واباوه خه‌ڵكی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار هه‌ندێك شت به‌كارده‌هێنن وله‌سه‌ر سووتان دای ده‌نێن له‌وانه زه‌یت وهێلكه وده‌رمانی دان وكیرۆسین هه‌مووشیان هه‌ڵه‌ن وله‌وانه‌یه زیانیان لێبكه‌وێته‌وه … بەڵام زانستی تازه ئامۆژگاری ده‌كات بۆ سووككردنی توندی ئازار باشترین شت له‌سه‌ر سووتاوی دابنرێت بریتییه له‌ئاوی له‌به‌رڕۆیشتوو. ئه‌مه‌ش زۆر به‌ڕوونی باسی هاتووه: (ۆنَادَی أَصْحَابُ النَّاڕ أَصْحَابَ الجَنَّەِ أَنْ أَفِیضوا عَڵیْنَا مِنَ المَاء أَوْ مِمَّا رَزَقَكُمُ اللَّهُ قَالُوا إنَّ اللَّهَ حَرَّمَهُمَا عَڵی الكَافِڕین) (اڵاعراف: 50). واته: دۆزه‌خیان به‌ده‌م ئاهو ناڵه‌و غه‌م و په‌ژاره‌وه) هاواریان له به‌هه‌شتیان کرد‌و لێیان پاڕانه‌وه‌و وتیان: نه‌ختێک ئاومان به‌سه‌ردا بڕێژن، یان به‌شمان بده‌ن له‌و ڕزق و ڕۆزیانه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون (به‌هه‌شتیه‌کان له وه‌ڵامیاندا) وتیان: به‌ڕاستی خوا خواردن و خواردنه‌وه‌ی به‌هه‌شتی له‌سه‌ر بێ باوه‌ڕان حه‌رام کردووه…
بۆیه كاتێك له‌ئه‌ركی پێست راده‌مێنین ده‌بینین گرنگترین ئه‌ركی پێست پاراستنه، بۆنموونه ئاو وشلهكانی لاشه لهبهفیڕۆچوون ده‌پارێزێ، یه‌كه‌م شتێكیش كه‌كه‌سی سووتاو سكاڵای له‌ده‌ست ده‌كات ئه‌و ئازاره‌یه كهبهئاو به‌سه‌ردا رۆیشتن وشك ده‌كات پاشان سكاڵا له‌دیارده‌ی تینوویه‌تی ده‌كات مه‌به‌ستیش له‌وشه‌ی(مما رزقكم الله) له ئایه‌ته‌كه‌دا خواردن وخواردنه‌وه‌یه چونكه كه‌سی سووتاو زیاتر له‌كه‌سێكی له‌ش ساغ پێویستی به‌خواردن وشله‌مه‌نی هه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له‌ئاو وشله له‌ئه‌نجامی سووتانی پێسته‌وه به‌فیڕۆ ئه‌ڕوات.
له‌كۆتاییدا خوێنه‌ری باوه‌ڕداری له‌خواترس به‌ئایه‌تێك دڵنیادەكهم: (كُلُّ نَفْسٍ ذائِقَەُ المَوْتِ ۆإنَّمَا تُۆفَّوْنَ أُجُورَكُمْ ێوْمَ القِێامَەِ فَمَن زُحْزِحَ عَنِ النَّاڕ ۆأُدْخِڵ الجَنَّەَ فَقَدْ فَازَ ۆمَا الحَێاەُ الدُّنْێا إلاَّ مَتَاعُ الغُرُور)| (ال عمران: 185) واته: هه‌موو كه‌س وگیانێك مردن ده‌چێژێ وپاداشتی كاره‌كانیشتان له‌ڕۆژی دوایی ده‌درێته‌وه، هه‌ر كه‌سێكیش له‌ئاگر دوورخرایه‌وه وكرایه به‌هه‌شته‌وه ئه‌وه بردوویه‌تیه‌وه، ژیانیش له‌دنیادا به‌تاڵه وخۆشییهكی كه‌مه‌و ته‌واو ده‌بێ … ئه‌مه‌ش بهڵگهیهكیتره كهئاگر له‌ڕۆژی دواییدا یه‌كه‌مین وگرنگترین هۆكانی سزادانی كافرانه، گه‌وره‌ترین پاداشتی باوه‌ڕداریش چوونه به‌هه‌شت ودووركه‌وتنه‌وه‌یه له‌ئاگر.
ئه‌مه زانیارییه‌كی گشتی بوو ده‌رباره‌ی سووتاوی، خوای گه‌وره له‌كتێبه پیرۆزه‌كه‌یدا هێناویه‌تی به‌ڵام به‌داخێكی زۆره‌وه ئێمه لهپهڕتوكه دنیاییه تازه‌كانه‌وه فێری بووین ونه‌مان توانی له‌و په‌ڕتووك ودهستوورهی كه زیاتر له 14 سه‌ده‌یه له‌به‌رده‌ستماندایه بیاندۆزینه‌وه، كه‌ده‌بوو ئێمه ده‌ست پێشكه‌ر بووینایه…
سه‌رچاوه: سايتى الهیئة العالمیة للاعجاز العلمي فی القرا‌ن و السنة ـ مكة المكرمة ـ
http://www.eajaz.org/component/content/article/84-العدد-السادس-والعشرون/811-الحروق-في-القرآ‌ن-الكريم
ئەم بابەتە لە گۆڤاری هەیڤ ژمارە 13 دا بڵاوكراوەتەوە