سودی بێدەنگبوون لەكاتی خوێندنەوەی قورئانی پیرۆزدا
سودی بێدەنگبوون لەكاتی خوێندنەوەی قورئانی پیرۆزدا
توێژینەوەیەكی زانستی ئەوە پشت ڕاست دەكاتەوە كە خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز بە گەردن كەچی و بە وردی و تێڕامانەوە كرداری سی یەكان باشتر دەكات و دەبێتە هۆی زوو چاك بوونەوەی نە خۆشی تەنگەنەفەسی و حەساسیەت بە تایبەت لە مناڵاندا, هەروەها گوێ گرتن لە قورئان بەشێوەیەكی ڕێك و بەردەوام بەرگری لەش بەهێز دەكات, ئەم توێژینەوەیە دەری خست ئەو كەسانەی چەند جوزئێكی قورئانیان لەبەرە و بەردەوام دەیخوێندنەوە و گوێی لێ دەگرن هەست بەتەندروستی یەكی باشتر دەكەن لە كەسانی تر, كەواتە گوێگرتن لە قورئان دەبێتە هۆی دابارینی ڕەحمەتی خوای گەورە و ناردنی شیفا, خوای گەورەش دەفەرموێت:وَإِذَا قُرِئَ الْقُرْآنُ فَاسْتَمِعُوا لَهُ وَأَنْصِتُوا لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ {اڵاعراف:٢٠٤}
واتە : كاتێك كه قورئان دەخوێندرێت، ئەوه گوێی بۆ بگرن و دڵی بدەنێ و بێ دەنگ بن، بۆ ئەوەی ئێوه ڕەحمتان پێ بكرێت و پەروەردگار بەزەیی پێتاندا بێتەوه.