سه‌باره‌ت به قورئان وتوویانه
پێشه‌كیی وه‌رگێڕ
به ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان.. بارانی دروود بۆ سه‌ر گیانی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان و كه‌سوكار و هاوه‌ڵانی.
له ده‌می وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی كتێبی (ئاماژه‌كانی ئیعجاز)دا بۆ زمانی كوردی، كه له نووسینی مامۆستا به‌دیعوزه‌مان سه‌عیدی نوورسییه، ئه‌وه‌م به بیردا هات كه پاشكۆی ئه‌و كتێبه به چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌ك له گۆڤاری خۆشه‌ویستی «هه‌یڤ»دا بڵاو بكه‌مه‌وه.
ئه‌و پاشكۆیه به‌ندێكه به ناونیشانی: (قالوا عن القرآ‌ن) له كتێبی (قالوا عن الإسلام)ی مامۆستای به‌توانا دوكتۆر عیماده‌دین خه‌لیل كه به ڕه‌زامه‌ندیی خۆی كراوه به پاشكۆی كتێبی (ئاماژه‌كانی ئیعجاز).
بابه‌تی ئه‌و پاشكۆیه بریتییه له هه‌ڵبژارده‌یه‌كی جۆراوجۆر له وته‌ی كه‌سانێكی زانا و پسپۆڕ له بواری جیاجیادا سه‌باره‌ت به قورئانی پیرۆز. ناسراویی هه‌ر یه‌ك له‌و زانا به‌ڕێزانه‌ش له پسپۆڕیی خۆیاندا و جێده‌ستیان له توێژینه‌وه تایبه‌تییه‌كانیاندا، شایه‌تیدانی ئه‌وانی سه‌باره‌ت به قورئان به‌رز كردووه‌ته‌وه بۆ ئاستی متمانه پێ بوون له لایه‌ن هاونه‌ته‌وه و هاوئایینه‌كانی خۆیانه‌وه.
ئه‌و به‌ڕێزانه له بنه‌ڕه‌تدا سه‌ر به ئایینه‌كانی خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوان و، له كیشوه‌ره‌كانی ئاسیا و ئه‌فریقا و ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ههڵبژێرروان، زۆربه‌شیان به‌ریتانی و فه‌ره‌نسین، هه‌روه‌ك به جۆرێكی گشتی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاتانه‌ن:
میسر، به‌ریتانیا، ئه‌مریكا، فه‌ره‌نسا، لوبنان، هیند، به‌لجیكا، پۆلۆنیا، عێراق، ئیتالیا، نه‌مسا، ئه‌ڵمانیا.
به پێویستی ده‌زانم ئه‌وه‌ش بڵێم كه: قورئانی پیرۆز پێویستی به شایه‌تیدانی كه‌س نییه، به‌ڵام به پێی ئه‌و ده‌ستووره به‌ناوبانگه‌ی كه ده‌ڵێت: «والفضل ما شهدت به الاعداء» هه‌روه‌ها بۆ ته‌سدیقی ئایه‌تی پیرۆزی:سَنُرِيهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ وَفِي أَنْفُسِهِمْ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ ۗ أَوَلَمْ يَكْفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ فصلت.٥٣ ئه‌و جۆره وتانه پێش چاو ده‌خرێن.
شایانی باسه هه‌ندێ له‌و زانا به‌ڕێزانه، له دوای لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌باره‌ی قورئانی پیرۆزه‌وه، شه‌ره‌فمه‌ندی هه‌ڵبژاردنی ئایینی ئیسلام بوون وه‌ك باوه‌ڕ و به‌رنامه بۆ هه‌ردوو ژیانیان.
ئێمه له سه‌ره‌تاوه كورته‌یه‌ك له ژیانی هه‌ریه‌كه‌یان باس ده‌كه‌ین. ئنجا دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش وته‌یه‌ك یان زیاتر له وته‌كانی ئه‌و زانایانه ده‌هێنین.
به هیوای به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی خوای گه‌وره له خزمه‌تێكی بچو‌وكدا بۆ قورئانه پیرۆزه‌كه‌ی. دوای ئه‌وه‌ش، ئه‌گه‌ر ویستی له‌سه‌ری بوو، به میهره‌بانیی خۆی سوود به خوێنه‌رانی به‌ڕێزیش ببه‌خشێت.
خه‌لیل ئه‌حمه‌د
«ئیبراهیم خه‌لیل ئه‌حمه‌د» قه‌شه و موبهششیرێكی خه‌ڵكی ئهسكهندهریهیه. ساڵی 1919ز له دایك بووه. هه‌ڵگری چه‌ندین بڕوانامه‌ی باڵایه له زانستی لاهووتدا، له كۆلێجی لاهووتی میسر و زانكۆی بیرنستۆنی ئه‌مریكا لاهووتی خوێندووه. ماوه‌یه‌كیش له كۆلێجی لاهووتی «ئه‌سیووت» مامۆستا بووه، ساڵی 1954ز به سكرتێری گشتیی هه‌نارده‌ی ته‌بشیریی سویسرا ڕه‌وانه‌ی «ئه‌سوان» كراوه. ئه‌ركی سه‌ره‌كیی ئه‌و له‌وێ به‌مه‌سیحیكردنی خه‌ڵك و كاركردن بووه له دژی ئیسلام. به‌ڵام قووڵبوونه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له ئیسلام به‌ره‌و باوه‌ڕهێنان به‌م ئایینه ڕێنماییان كرد و، له ساڵی 1959زدا به شێوه‌ی ڕه‌سمی موسڵمان بوونی خۆی ڕاگه‌یاند. گه‌لـێ كتێبی داناوه، دیارترینیان ئه‌مانه‌یه: «محه‌ممه‌د له ته‌ورات و ئینجیل و قورئاندا»، «ڕۆژهه‌ڵاتناسان و موبهششیرهكان له جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا»، «مێژووی نه‌وه‌ی ئیسرائیل».
هه‌ندێ له وته‌كانی (ئیبراهیم خه‌لیل ئه‌حمه‌د):
1-«ئه‌م پێغه‌مبه‌ره هه‌تاهه‌تایه په‌یوه‌سته به‌و ئیعجازه‌وه كه مه‌سیح – دروودی له‌سه‌ر بێت – له‌م وته‌یه‌یدا هه‌واڵی له‌باره‌یه‌وه داوه: (هه‌واڵی شتی داهاتووتان ده‌داتێ). ئه‌و ئیعجازهش «قورئانی پیرۆز»ه كه هه‌تا دنیا بمێنیت موعجیزه‌ی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌یه و ده‌مێنێت. قورئان پێش زاستی سه‌رده‌م كه‌وتووه له هه‌موو بواره‌كانیدا له: پزیشكی، گه‌ردوونناسی، جوگرافیا، یاسا، كۆمه‌ڵناسی، مێژوو.. هتد. له‌م ڕۆژگاره‌ی ئێستاماندا زانست توانیویه‌تی ئه‌و شتانه ببینێت كه قورئان پێشی كه‌وتووه له ناساندن و ڕوونكردنه‌وه‌یدا»(1).
2-«به دڵنیاییه‌وه له‌و بڕوایه‌دام كه ئه‌گه‌ر من مرۆڤێكی «وجوودی» بوومایه، كه باوه‌ڕی به هیچ په‌یامێكی ئاسمانی نییه.. ئنجا خه‌ڵكانێك بهاتنایه و هه‌واڵی ئه‌و شتانه‌یان پێ بدامایه كه قورئان تیایاندا پێش زانستی نوێ كه‌وتووه، ئه‌وا باوه‌ڕم به په‌روه‌ردگاری خاوه‌ن به‌رزی و ده‌سه‌ڵات و، به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌كان و زه‌وی ده‌هێنا و، هیچ كه‌سێكم به هاوبه‌شی دانه‌ئه‌نا…»(2).
3-له‌م تاریكییه چڕوپڕه‌دا – ئه‌ی مرۆڤی مه‌سیحی! – قورئانی پیرۆز هاته خواره‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا( صل لله عليه وسلم )، تاكو خوای گه‌وره‌ت پێ بناسێنێت..»(3).
4-موسڵمان مافی خۆیه‌تی شانازی به قورئانهكهیهوه بكات، چونكه قورئان وه‌كو ئاو وایه ژیانی بۆ هه‌موو ئه‌وانه تێدایه كه لێی نۆش ده‌كه‌ن»(4).
ئارنۆڵد
«سێر تۆماس ئارنۆڵد» (1864-1930) یه‌كێكه له گه‌وره خۆرهه‌ڵاتناسانی به‌ریتانیا و، خاوه‌نی بیرۆكه‌ی كتێبی (كه‌له‌پووری ئیسلام)ه كه چه‌ندین كه‌سی به‌ناوبانگی توێژه‌ران و خۆرهه‌ڵاتناسانی خۆرئاوا به‌شدارییان له نووسینیدا كردووه و، تۆماس ئارنۆڵد بۆ خۆیشی سه‌رپه‌رشتیاری ڕێكخستن و ده‌ركردنی بووه. له زانكۆی (كهیمبرج) خوێندوویه‌تی. چه‌ند ساڵێكی درێژخایه‌ن مامۆستا بووه له زانكۆی ئیسلامیی «عه‌لی گه‌ره» له هیندستان. ئارنۆڵد به هۆی كتێبێكیهوه پتر ناوبانگی ده‌ركرد كه ناوی (بانگه‌واز بۆ ئیسلام)ه و بۆ چه‌ندین زمانی جۆاوجۆر وه‌رگێڕدراوه. هه‌روه‌ها كتێبی(خيلافه‌ت). جگه له‌وانه‌ش گه‌لـێ كتێبی به‌نرخی له‌باره‌ی «هونه‌ری ئیسلامی»یه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه.
هه‌ندێ له وته‌كانی (سێر تۆماس ئارنۆڵد):
1-«ئێمه ته‌نانه‌ت له‌ناو مه‌سیحییه‌كانیشدا كه‌سانی وه‌ك «ئالڤار»ی ئیسپانی ده‌بینین كه به ده‌مارگیریی له دژی ئیسلام ناسراوه، كه‌چی بڕیاری وایه كه قورئان له‌م جۆره شێوازه ڕه‌وان و جوانه‌دا داڕێژاره كه ته‌نانه‌ت مه‌سیحییه‌كانیش نه‌یانتوانی نه‌یخوێننه‌وه و سه‌رسووڕمانی خۆیانی له‌باره‌وه ده‌رنه‌بڕن»(5)!
ئێرڤینگ
«واشینگتۆن ئێرڤینگ» خۆرههڵاتناسێكی ئه‌مریكییه. بایه‌خێكی گه‌وره‌ی داوه به مێژووی موسڵمانان له ئه‌نده‌لوس. ئه‌مه‌ش ناوی هه‌ندێكه له به‌رهه‌مه‌كانی: (مێژووی پێغه‌مبه‌ری عه‌ره‌بی) له كۆتاییه‌كه‌یدا ده‌ستووره‌كانی ئیسلام و سه‌رچاوه ئایینییه‌كانی ئه‌و ده‌ستوورانه‌ی نووسیوه. هه‌روه‌ها (فه‌تحی غه‌رناته) و جگه له‌مانه‌ش.
هه‌ندێ له وته‌كانی (واشینگتۆن ئێرڤینگ):
1-«ڕۆژگارێك بووه كه «ته‌ورات» ڕابه‌ری مرۆڤ و بناغه‌ی ڕه‌وشته‌كانی بووه. ئنجا كاتێ كه «مه‌سیح» هات، دروودی له‌سه‌ر بێت، مه‌سیحییه‌كان شوێن ڕێنماییه‌كانی ئینجیل كه‌وتن. پاشان «قورئان» جێی هه‌ردووكیانی گرته‌وه. چونكه قورئان له‌چاو دوو كتێبه‌كه‌ی دی گشتگیرتر و ڕوونكهرهوهتر بوو. هه‌روه‌ك قورئان هه‌موو ئه‌و ده‌ستكاری و ئاڵوگۆڕانهشی ڕاست كردووه كه به‌سه‌ر ئه‌و دوو كتێبه‌دا هێنراون. قورئان هه‌موو شتێكی له‌خۆ گرتووه و سه‌رجه‌م یاساكانی تێدایه، چونكه دواهه‌مین كتێبی ئاسمانییه»(6).
2-«قورئان بانگه‌واز بۆ میهره‌بانی و خاوێنی و چه‌ند ڕێبازێكی ڕه‌وشتیی بڵند ده‌كات»(7).
برووز
«دكتۆر میله‌ر برووز» سه‌رۆكی به‌شی زمان و ئادابی زمانه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی نزیك و مامۆستای فیقهی ئایینیی ئینجیل بووه له زانكۆی «بیل». هه‌روه‌ك له زانكۆی «براون» مامۆستایه‌تیی كردووه و ماوه‌یه‌كیش له زانكۆی ئه‌مریكیی به‌یرووتیش مامۆستای زائیر بووه و، له قودسیش به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی ئه‌مریكی بووه بۆ توێژینه‌وه‌كانی خۆرهه‌ڵات. له نێوان ساڵه‌كانی (1931-1941)دا چه‌ندین كتێبی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
هه‌ندێ له وته‌كانی (میله‌ر برووز):
1-«به‌ره‌و پێش چوون و ده‌سه‌ڵات په‌یدا كردنی زیاتری مرۆڤ به‌سه‌ر هێزه‌كانی سروشتدا هیچ شتێكی تێدا نییه كه له‌گه‌ڵ ئاییندا ته‌با نه‌بێت! ئه‌وه‌تا ئایه‌تێك له قورئاندا هه‌یه ده‌كرێ ئه‌وه‌ی لـێ هه‌ڵێنجرێ كه یه‌كێك له ئامانجه‌كانی به‌دیهێنانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر سه‌رنج ڕاكێشانی مرۆڤه تاكو له گه‌ردوونناسی بكۆڵێته‌وه و له ژیانی خۆیدا ئه‌و زانسته به‌كار بهێنێت:
هُوَ الَّذِي جَعَلَ الشَّمْسَ ضِيَاءً وَالْقَمَرَ نُورًا وَقَدَّرَهُ مَنَازِلَ لِتَعْلَمُوا عَدَدَ السِّنِينَ وَالْحِسَابَ یونس: ٥.
قورئان گه‌لـێ جار ئاماژه بۆ گوێڕایه‌ڵكردنی سروشت ده‌كات بۆ مرۆڤ، له‌و ڕووه‌وه كه یه‌كێكه له‌و سێ نیشانانه‌ی كه ده‌بنه هۆی شوكرانه‌بژێری و ئیمان:
وَالَّذِي خَلَقَ الْأَزْوَاجَ كُلَّهَا وَجَعَلَ لَكُمْ مِنَ الْفُلْكِ وَالْأَنْعَامِ مَا تَرْكَبُونَ﴿ ١٢ ﴾لِتَسْتَوُوا عَلَىٰ ظُهُورِهِ ثُمَّ تَذْكُرُوا نِعْمَةَ رَبِّكُمْ إِذَا اسْتَوَيْتُمْ عَلَيْهِ وَتَقُولُوا سُبْحَانَ الَّذِي سَخَّرَ لَنَا هَٰذَا وَمَا كُنَّا لَهُ مُقْرِنِينَ﴿ ١٣ ﴾ الزخرف.
قورئان نه‌ك ته‌نها ملكه‌چكردنی زینده‌وه‌ری بۆ مرۆڤ باس كردووه، به‌ڵكو باسی له ڕامكردنی «كه‌شتی»ش كردووه بۆی. جا ئه‌گه‌ر حوشتر و كه‌شتی له نیعمه‌ته مه‌زنه‌كانی خوای گه‌وره بن، ئه‌ی ئایا ئه‌و نیعمه‌ته زیاتر شه‌مه‌نده‌فه‌ر و ئوتۆمبێل و فڕۆكه‌ش ناگرێته‌وه»(8)؟
2-«مه‌زنترین ده‌ره‌نجامه‌كانی زانست ده‌گونجێ بۆ ئامانجه‌كانی وێرانكاری یاخود بنیاتنان به‌كاربهێنرێت. له‌وانه‌شه مه‌به‌ست ئه‌مه بێت له‌وه‌ی كه له قورئاندا به تایبه‌تی له باسی به‌كارهێنانی ئاسندا هاتووه:
….وَأَنْزَلْنَا الْحَدِيدَ فِيهِ بَأْسٌ شَدِيدٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ…. الحدید.٢ ((باشترین نموونەی ئەمە لە ئێستادا بەکارهێنانی چالاکیی ئەتۆمییە ، کەلەبەر پێداویستییەکی جەنگی ، توێژینەوەکان تیایدا چالاک کراوە))(9).
(1) محمد في التوراة والإنجيل والقرآن. ص: 47-48.
(2) سه‌رچاوه‌ی پێشوو. لا: 48.
(3) سه‌رچاوه‌ی پێشوو. لا: 172.
(4) سه‌رچاوه‌ی پێشوو. لا: 32.
(5) الدعوة إلى الإسلام. لا: 162.
(6) حياة محمد. لا: 722.
(7) حياة محمد. لا: 304.
(8) الثقافة الإسلامية. لا: 51.
(9) الثقافة الإسلامية. لا: 54.
Related posts
Leave a Comment
You must be logged in to post a comment.