سركە (الخل)
سركە (الخل)
تویژینەوە پزیشكییەكان سوودەكانی سركەیان دۆزیوەتەوەو بەردەوامیش سوودی دیكەی دەردەكەوێت، ئەوە سەلماوە كە سركە ڕێگرە لەسكچوون بەهۆی بوونی ماددەی گرەوەی تیایدا. هەروەها خواردنی سركە بەشێوەیەكی كەم و ڕێكوپێك دەبێتە هۆی پاككردنەوەی گەدە و كۆئەندامی هەرسی مرۆڤ. كردەی هەرس چالاك دەكات و مشەخۆرەكانی ناو ڕیخۆڵە دەكوژێت، هەروەها سركە بە دژەزیندەیەكی(ئەنتیبایۆتیك)باش دادەنرێت، بەهەمان شێوە سوودەكانی بۆ چارەسەری پووك و كلۆربوونی دانەكان زانستیانە سەلمێنراوە.
پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم)ڕاستی فەرمووە، كە دەربارەی سركە دەفەرموێت: (نعم الإدام الخل).(باشترین پێخۆر سركەیە)، ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە بۆئەوەی پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) هیچ شتێك نییە فەرمانی پێكردبین و زانستیانە سوودەكانی نەسەلمێنرابێت، بەهەمان شێوە شتێك نییە لێی قەدەغە كردبین، كە زاست زیانەكانی نەسەلماندبێت، ئایا دوای ئەم موعجیزەیە هیچ موعجیزەیەك هەیە؟