زەوی نەخشەسازیەكی نمونەیی هەیە
زەوی نەخشەسازیەكی نمونەیی هەیە
زانایان دەڵێن: زەوی لە خولگەیەكی دروستی دەوری خۆردا دانراوە، هەروا قەبارە و بزوتن و چڕی و باراستاییەكەی و… هتد، زۆر باش، بۆ هەڵكەوتنی ژیان لەسەری گونجاون… ئەوەی لە شوێنی زەوی لەناو كۆمەڵەی خۆردا ڕامێنێت، دەبینێت كە پەروەردگار بە پێچەوانەی هەسارەكانی ترەوە ئەم زەویەی ڕامكردووە تا بۆ ژیان گونجاو بێت. گەر زەوی(بۆ نمونە) هێندەی مانگ بوایە، ئەوا هێزی كێش كردن لەسەری كەم دەبوەوە و، مرۆڤ (ئارامی لەسەر) نەدەگرت، خوای گەورەش دەفەرموێت:
(الَّذی جَعَڵ ڵكُمُ الْأَرْض مَهْدًا…) [الزخرف: 10].
ئەمەش بەخششێكی پەروەردگارە كە پێویستە لەبەرانبەریدا سوپاس گوزاربین…