زەریاكان و دەریاكان تایبەتمەندی خۆیان پارێزراوە
زەریاكان و دەریاكان تایبەتمەندی خۆیان پارێزراوە
خوای گەورە ئەفەرموێت: ( وَهُوَ الَّذِي مَرَجَ الْبَحْرَيْنِ هَـٰذَا عَذْبٌ فُرَاتٌ وَهَـٰذَا مِلْحٌ أُجَاجٌ وَجَعَلَ بَيْنَهُمَا بَرْزَخًا وَحِجْرًا مَّحْجُورًا ﴿٥٣﴾) .( سورە الفرقان)
ههروهها دهفهرموێت (مَرَجَ الْبَحْرَيْنِ يَلْتَقِيَانِ ﴿١٩﴾ بَيْنَهُمَا بَرْزَخٌ لَّا يَبْغِيَانِ ﴿٢٠﴾ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿٢١﴾ يَخْرُجُ مِنْهُمَا اللُّؤْلُؤُ وَالْمَرْجَانُ ﴿٢٢﴾ ) .( سورە الرحمن )
لە سورەتی (الفرقان)دا: “ئەوە خوایە دوو زەریای بە یەك گەیاند ئەوەیان سازگار و شیرینە ئەوی تریان سوێر و تاڵە، لەمپەرێك و بەرگرێكی زۆر ئەستور لە نێوانیاندا هەیە.”
لە سورەتی (الرحمن)یشدا دەفەرموێ: “دوو زەریای گەیاندەیەك بەرزەكێكیان لە نێواندا هەیە بەسەریەكدا نایەن.”
پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) خۆی لە ناوچەیەكی وشكانی دوور لە زەریا و دەریا ژیاوە و هەرگیز گەشتی دەریایشی نەكردوە واتە هیچ شارەزاییەكی بە دەریا و زەریاكان نەبووە، هەرچەندە ئەوانەش كە گەشتیان كردووە یان كاریان لەسەر زەریا و دەریاكانیش بووە نەیانزانیوە كە زەریا و دەریاكان یان زەریا و زەریاكان تێكەڵ بەیەك نابن، كاتێك ئەمانە زانرا كە خەڵكی بە ناخی دەریا ڕۆچوون و بە ئاسماندا سەركەوتن و وێنەكانیان لەو ناوەندانەوە بۆ مرۆڤایەتی گواستەوە، كە بەڕوونی ئەمەش لە كۆتاییەكانی سەدەی نۆزدەدا بوو ئەم زانیارییە دۆزرایەوە، لەكاتی گەشتێكی كەشتی تەحەدای بەریتانی ئەوەی ڕاگەیاند: (زەریاكان هەریەك لەوی تر و دەریاكانیش هەروەها هەریەكەیان پێكهاتەی سروشتی و كیمیاییان لەوی تر جیاوازە و بەیەكیش ئەگەن بەڵام تێكەڵ بەیەك نابن، هەریەكەیان بە جیاواز لەوی تر ڕێ ئەكات و هەر ئاوێك تایبەتمەندی فیزیایی خۆی هەیە لە پلەی گەرما و ڕادەی سوێری و چڕی تەنانەت جۆری ئەو زینەوەرانەی كە هەر زەریا و دەریایەك هەیەتی لەوی تر جیاوازە، لە تایبەتمەندی هەموو ئاوەكانیشە وای كردوە كەشتی گەلێكی كێو ئاسا هەڵگرن و كاروباری مرۆڤ جێ بە جێ بكەن.
كەواتە ئەوەی زانایان ناو بە ناو بۆیان ڕوون بووەتەوە و هەر جارەی بە جۆرێ دەربڕینیان لێ داوە تا بە كەماڵی زانیاری گەیشتوون، قورئان بە یەك جار فەرموویەتی بێ ئەوەی بە ئەندازەی یەك موو لە حەقیقەت لا بدات فەرموویەتی: “دوو زەریا یەكێ شیرین یەكێ سوێر لەیەك دەدەن و بەهۆی بوونی بەرزەك لەنێوانیاندا تێكەڵ نابن.”
دیسان دەفەرموێ: “دوو زەریا بە یەك دەگەن بەهۆی بوونی ئەو بەرزەكەوە تێكەڵ بەیەك نابن و لە هەر دووكیان مرواری و مەرجان بەرهەم دێ.”
تائێستەش گەڕان و لێكۆڵینەوە لە بەرهەمەكانی دەریا و زەریاكان بەردەوامە و لەوانەش مرواری و مەرجانە.
بە ڕاستی ئەم قورئانە پڕە لە زانیاری مرواری ئاسا خۆش بە حاڵی ئەوانەی زوو تر ئەو مرواریانە كەشف ئەكەن و پێشكەشی مرۆڤایەتی دەكەن.