You Are Here: Home » بابەتەكانمان » زیانە تەندروستی و دەروونییەكانی “خووە نهێنی”

زیانە تەندروستی و دەروونییەكانی “خووە نهێنی”

زیانە تەندروستی و دەروونییەكانی “خووە نهێنی

و: جومعە هەمەوەندی
لە نێو ئەو زنجیرە هەوڵە بەردەوامانەی لەلایەن بانگەشەكارانی داماڵین و ئیلحاد بە ناوی زانستەوە دەدرێت: دەرخستنی بابەتی “خووە نهێنی”يه‌، وەك ئەوەی زانست قسەی تێدا كردبێت كە (بێ زیانە).
ئایا ئەمە ڕاستە؟؟ یان نەخێر زیان بە جەستە دەگەیەنێت!
هەموو ژیرێك دەزانێت كە ئەو خووە گەنج دووچاری خێرایی هاویشتن دەكات، ئەمەش وا دەكات بە درێژایی تەمەنی چێژ لە ژیانی هاوسەرێتی نەبینێت و، دووچاری گرفت و خەمۆكی ببێتەوە، ئەمانەش بە هۆی ئەو زانیارییە درۆیانەی لاپەڕە ئیلحادیيەكان بڵاوی دەكەنەوە.
با بخوێنینەوە تا بزانین حیكمەت چییە كە قورئان و سوننەت هانی گەنج نادات ئەمە بكات تا ئەوكاتەی هاوسەرگیری دەكات، لە كۆتاییشدا قسەی خۆمان دەكەین.
1- وریای لاپەڕە ئیلحاديیەكان بن كاتێك لە لاپەڕە ڕۆشنبیرییەكانەوە بابەت وەردەگرن، نەك توێژینەوەی زانستی، كە بریتییە له‌ ڕای تایبەتی هەندێك پزیشك و، توێژینەوەی دروستی باوەڕپێكراوی لەسەر نەكراوە.
2- لە ساڵی 2010، زانای بەریتانی بەراوردێكی كرد لە نێوان جوتبوونی پیاو لەگەڵ ئافرەت و ئەنجامدانی “خووە نهێنی”، بۆی دەركەوت:
أ- جوتبوون لەگەڵ ئافرەت لە پێشەوە، تەندروستيی دەروونی و جەستەیی چاك دەكات.
ب- “خووە نهێنی” و جوتبوون لە كۆمەوە، پەیوەندییەكی پێچەوانەی هەیە لەگەڵ تەندروستيی جەستەیی و دەروونیی تاكەكان.
سەرچاوە:
The relative health benefits of different sexual activities.
https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/20088868
ئەمەش:
Satisfaction (sexual, life, relationship, and mental health) is associated directly with penile-vaginal intercourse, but inversely with other sexual behavior frequencies.
https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/19453891/

3- ئەنجامدانی “خووە نهێنی” هۆكارێكی مەترسیدارە بۆ توشبوون بە شیرپەنجەی پرۆستات لە تەمەنی 60 ساڵیدا، لەساڵی 2009 زانایان هەستان بە لێكۆڵینەوەیەك، كە گەورەترین لێكۆڵینەوە بووە لە نێو هاوشێوەكانی، لەسەر (940) كەس، بۆ بەراوردكردنی جوتبوون لەگەڵ ئافرەت لەپێشەوە لەگەڵ “خووە نهێنی” و، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات لە هەریەكەیاندا، بۆی دەركەوت:
أ- ئەوەی لە تەمەنی بیستەكان و سییەكان خووەنهێنی ئەنجام دەدات، زیاتر ئەگەری تووشبوونى بە شێرپەنجەی پرۆستات هەیە لە تەمەنی شەست ساڵیدا.
ب- ئەنجامدانی “خووە نهێنی” لە پەنجاكانی تەمەن، پەیوەنديی بە شیرپەنجەوە كەمترە لەوانەی لە تەمەنی بیست و سی ساڵیدا ئەنجامی دەدات.
ج- جوتبوون لەگەڵ ئافرەت پەیوەنديی بە شیرپەنجەی پرۆستاتەوە لای پیاوان نییە بە پێچەوانەی “خووە نهێنی”.
سەرچاوە:
Sexual activity and prostate cancer risk in men diagnosed at a younger age.
https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/19016689

4- لە لێكۆڵینەوەیەك لەساڵی 2010 ئەنجام درا لەسەر 2786 كەس لە ئیتاڵیا، توێژەرەوان بۆیان دەركەوت كە “خووە نهێنی” ڕەفتارێكی دووبارەیە لای ئەوانەی گرفتی لاوازيی هەستانی چووكیان هەیە.
سەرچاوە:
Autoeroticism, mental health, and organic disturbances in patients with erectile dysfunction.
https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/19758284
5- “خووە نهێنی” ئارەزووی سێكسی تێر ناكات (بەڵكو دایدەمركێنێتەوە بەشێوەیەكی كەمتر لە جوتبوون)!! لە توێژینەوەیەكی زانستی لەساڵی 2006 بڵاو كراوەتەوە، تیایدا توێژەرەوان بۆیان دەركەوت كە دەردانی هۆرمۆنی برۆلاكتین لەكاتی ئەنجامدانی “خووە نهێنی”، زۆر كەمترە لەوەی لە نێوان پیاو و هاوسەرەكەی دەردەدرێت. لەكاتی جوتبووندا (400%)ی ئەو بڕەیە كە لە “خووە نهێنی” دەردەدرێت (واتە چوار ئەوەندە)!! ئەم هۆرمۆنەش بۆ هەستكردن بە تێربوونی سێكسی پێویستە، لە ڕێی كاریگەرییەكەی لەسەر كۆئەندامی دەمار.
سەرچاوە:
The post-orgasmic prolactin increase following intercourse is greater than following masturbation and suggests greater satiety.
http://xn--www-bfa.ncbi.nlm.nih.gov/¬pubmed/16095799/
6- لە میانەی توێژینەوەیەكی زانستیدا، یەك لە زانایان دوپاتیان كردووەتەوە كە توانای جەستە بۆ كۆنترۆڵكردنی فشاری خوێن لە كاتی جوتبووندا لە پێشەوە لەگەڵ ئافرەتدا، زۆر چاكتر و زۆر تەندروستترە لە كاتی خۆبەتاڵكردنەوە بە “خووە نهێنی”.
سەرچاوە:
Blood pressure reactivity to stress is better for people who recently had penile-vaginal intercourse than for people who had other or no sexual activity.
https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/15961213
7- لە میانەی لێكۆڵینەوەیەكی زانستی كە لە 1976 ئەنجام دراوە، توێژەرەوان دووپاتی دەكەنەوە كە خۆبەتاڵكردنەوە بە “خووە نهێنی” پەیوەنديی بە گۆشەگیری و خەمۆكیيەوە هەیە.
سەرچاوە:
Personality correlates of male sexual arousal and behavior.
https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/1275690
8- ئەنجامدانی “خووە نهێنی” بەڵگەیە لەسەر گرفتی دەروونی یان كۆمەڵایەتی و خەمۆكی (بۆیە نیشانه‌ی تەندروست باشی یان ژیانی ئاسوودە نییە، وەك دەیانەوێ وای بڵاو بكەنەوە). لە لێكۆڵینەوەیەك لەساڵی 2002 لە ویلایەتە یەكگرتووەكان، توێژەرەوان بۆیان دەركەوت پەیوەندییەكی پێچەوانە هەیە لە نێوان تووشبوونی ئافرەتان بە خەمۆكی و ئەنجامدانی “خووە نهێنی”، (ئەو ئافرەتانەی دووچاری خەمۆكی بوون، چێژی زیاتر لە خووەنهێنی دەبینن).
سەرچاوە:
Sexual functioning and self-reported depressive symptoms among college women.
https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/12545415
پوختە:
ئەوەی باس كرا، زانستی مرۆیی بوو كە تا ئەم ساتە بەدەست هاتووە، ڕوونە كە ڕێگری لە ئەنجامدانی “خووە نهێنی” و خووپێوەگرتنی دەكات، بەڵكو دەكرێ لە هەر كەسێك خووەنهێنی ئەنجام دەدات یان خووی پێوە گرتووە بپرسیت، تا پێت بڵێت كە دوای هاوسەرگیری بە دەست گرفتی خێرایی هاوێشتن دەناڵێنێت، كە ئەمەش خۆی و هاوسەرەكەی لە چێژی جوتبوون بێبەش دەكات، بۆیە هیچ ژیرێك ڕێی پێ نادات تەنها لە كاتی پێویستی یان ناچاری یان تونديی ئارەزووی سێكسی نەبێت لە كاتی نەبوونی هاوسەردا، كە چاكترە لەوەی تووشی حەرامێك ببێت، بەو مەرجەی خووی پێوە نەگرێت و لە ورووژێنەرەكان و ئەو شتانەی بەرەو ئەوە هانی دەدەن، دوركەوێتەوە. هەر مرۆڤێك و هەر گەنجێك پزیشكی خۆیەتی.


پرسیار: ئەو چارەسەرە چۆنە كە لە فەرموودەی صەحیحدا هاتووە كە ڕۆژوو بە دامركێنەرەوەی ئارەزووی سێكسی دادەنێت، تا ئەو كاتەی هاوسەرگیری دەكات؟
وەڵام: زانایانی موسڵمان لە نەخۆشخانەی (حمد)ی گشتی لە ” قەتەر” بۆیان دەركەوتووە كە هەر بە ڕاستی؛ ڕۆژوو (لە مانگی ڕەمەزان وەك نموونە) ئارەزووی سێكسی كەم دەكاتەوە و ئەو هۆرمۆنانە كەم دەكاتەوە كە ئارەزوو دەوروژێنێت!! ئەمەش لە لێكۆڵینەوەیەكی زانستیدا لە ساڵی 2015 دەركەوت.
سەرچاوە:
The effect of fasting on erectile function and sexual desire on men in the month of Ramadan.
https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/25923156
بۆیە.. ئەو گەنجەی حەڵاڵی دەوێت، لەسەریەتی ئەگەر ئارەزووی جووڵا، بەڕۆژوو بێت، یان بەپەلە هاوسەرگیری بكات ئەگەر گونجا.
پێغەمبەری ئازیزمان (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت:
يا معشر الشباب : مَن استطاع منكم الباءة (أي القدرة على الزواج) فليتزوج، فإنه أغض للبصر، وأحصن للفرج… ومَن لم يستطع فعليه بالصوم : فإنه له وجاء (أي منعة).
ئەی كۆمەڵی گەنجان: هەركەسێكتان لە توانایدا بوو با هاوسەرگیری بكات، ئەوە چاكتر چاو دەپارێزێت و دامێنیش دەپارێزێت.. ئەوەش كە نەیتوانی با بەڕۆژوو بێت، ئەوە بۆی دەبێتە پارێزەر.
زانایان دووپاتیان كردۆتەوە كە ڕۆژوو تەنها ئارەزووەكە دادەمركێنێتەوە نەك تەواو خەفەی بكات، تا كۆششێكی دەرونیشی تێدا بێت، تا بە هۆیەوە موسڵمان پاداشت وەرگرێت. زيانه‌ ته‌ندروستى و ده‌روونييه‌كانى “خووە نهێنی”.
The relative health benefits of different sexual activities. – PubMed – NCBI
J Sex Med. 2010 Apr;7(4 Pt 1):1336-61. doi: 10.1111/j.1743-6109.2009.01677.x. Epub 2010 Jan 15. Review
ncbi.nlm.nih.gov

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top