زیانه‌كانی كوفر
زیانه‌كانی كوفر
زیانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
پ: ئه‌و زیانه كۆمه‌ڵایه‌تیانه چین كه له ئه‌نجامی كوفره‌وه دێنه ئاراوه؟
و: هه‌روه‌ك چۆن كوفر كاریگه‌ری خراپی به‌سه‌ر خودی كافرهكهوه هه‌یه له هه‌مانكاتیشدا زیانی كۆمه‌ڵایه‌تیشی هه‌یه، كه ئه‌مانه‌ن:
ململانێی نێوان تاك و كۆمه‌ڵگه:
كۆمه‌ڵگه‌ی كافر تاكه‌كانی له پێشبڕكێدان بۆ وه‌دیهێنانی حه‌ز و ئاره‌زو و شه‌هوه‌ته‌كانیان. نه ویژدان به‌ریان پێده‌گرێت نه شتێكیش هه‌یه بیانوه‌ستێنێت.. ئا لێره‌وه له كۆمه‌ڵگه ملاملانێیهكی تاڵ دروست ده‌بێت له نێوان تاك و خه‌ڵكه‌كانی و چینه‌كانی تاوای لێدێت ئه‌م ملاملانێیه ده‌بێته فه‌لسه‌فه و، هه‌وادار و لایه‌نگری خۆی ده‌بێت.
ئه‌نجامی ئه‌مه‌ش:
1-روخان و داڕمانی كیانی كۆمه‌ڵگه‌یه كه زۆر به خێرایی دوچاری هه‌ر هه‌ژانێك بێت ده‌ڕوخێ 2- فه‌سادی كۆمه‌ڵگه و په‌رته‌وازه‌بوونی: وه‌ك ده‌زانرێت ئه‌قلی كه‌سه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان جیاوازی هه‌یه هه‌روه‌ك زانست و دركپێكردنی هه‌ركه‌سێك بۆ كه‌سێكی دیكه جیاوازه. ئه‌زمونه‌كانیان جۆراوجۆر و جیاوازه.. باشه له‌ژێر ئاڵای كامه میتۆد و رێبازێك ده‌ڕۆن؟ ده‌چنه ژێرباری حوكمی كامه عه‌قڵ له عه‌قڵه‌كانیان؟ ده‌بینین هه‌رتاكێك له كۆمه‌ڵگه و هه‌ر كۆمه‌ڵێك رێبازه‌كه‌ی له ئه‌وی دیكه جیاوازه و هه‌میشه‌ش وایده‌بینێ كه مه‌نهه‌ج و رێبازی ئه‌و راست و دروسته بێجه‌گه له رێبازی ئه‌ویش رێبازه‌كانی دیكه هه‌موویان ناراستن .. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی جیاوازیه‌ك كه له كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیدا هه‌ستی پێبكه‌ین و هه‌روه‌ها ژیانێكی خراپ له‌و كۆمه‌ڵگایانه به‌دی ده‌كه‌ین. ده‌توانی به‌شێوه‌یه‌كی كرداری ئه‌مه تاقیبكه‌یته‌وه: رادیۆ بكه‌ره‌وه میلهكهی بسوڕێنه و ده‌یه‌ها ئێزگه‌ی وڵاتان ده‌بینیته‌وه و ده‌بینی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه په‌یڕه و پڕۆگرامێكی بۆخۆی داناوه و بۆ وه‌دیهێنانی ئامه‌نجه‌كانی كارده‌كات و هه‌ر یه‌كێكیشیان خۆی پێ راسته و ئه‌وی دیكه‌ی پێ هه‌ڵه‌یه.. ئه‌گه‌ر توانیت توێژینه‌وه له‌سه‌ر حاڵ و باردۆخی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به ته‌نها بكه‌ی ده‌بینی ئه‌و جیاوازه‌ی كه له نێو كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی ئه‌و هه‌یه به هه‌مان شێوه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی تۆش هه‌یه… {وكل حزب بمالدیهم فرحون}.. چاره‌سه‌ر چیه؟
وه‌ره له گه‌ڵم.. تا ببینی بزانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیماندار چۆن چاره‌ی ئه‌م ئیشكالیه‌ته ده‌كات؟
تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیماندار وایده‌بینن كه ئه‌و كه‌سه‌ی ئینسانه‌كانی دروست كردوه هه‌ر ئه‌و زانایه به حاڵ و بارودۆخیان باشتریش ده‌زانێت كه چ شتێك ژیانیان خۆش ده‌كات و چ شتێكیش ژیانیان تێك ده‌دات .. چونكه به تاقیكردنه‌وه و ئه‌زمون ده‌ركه‌وتوه هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه كاژمێر یان رادیۆی دروست كردوه كاتێك له كار ده‌كه‌ون یان خهلهلێكیان هه‌یه ئه‌و ده‌زانێت كاژمێره یاخود رادیۆیه‌كه چیه‌تى…
كوفر و ژيانى دونيا:
پ: مه‌ترسی و زیانی كوفر له‌سه‌ر قۆناغی یه‌كه‌می ژیانی ئینسان چیه؟
و : زیانی تایبه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه…
سه‌باره‌ت به زیانی تایبه‌تی:
1- هه‌ست به ره‌نجه‌رۆیی و زایه‌ع بون ده‌كات له ژیانی و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر گوزه‌رانی ده‌بێت.. چونكه دانی پێدا ده‌نێت كه له په‌نا هه‌ر مه‌خلوقێك و دروستكراوێك حیكمه‌تێك هه‌یه له دروستكردن و به‌دیهێنانی.. به‌ڵكو كاتێك ده‌ست به خوێندن و وه‌ده‌ستهێنانی زانست و زانیاری ده‌دات ده‌زانێت كه هه‌ر به‌شێك له‌به‌شه‌كانی جه‌سته‌ی به‌هۆی حیكمهتێكهوه دروستكراون و بۆ گه‌مه و گاڵته دروستنه‌كراون. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتو كافر بو به به‌دیهێنه‌ری دانا ئه‌وا ئه‌م كوفره هه‌ستێكی لا دروست ده‌كات و پێی وایه ژیانی هه‌مووی گه‌مه و گاڵته و زایهبوونه ژیانیش هیچ مانایه‌كی نیه و بونیشی هیچ ئه‌نجامێكی نیه.. چونكه ئه‌و پێی وایه ئه‌و مه‌خلوقێكی زایه‌ع و سه‌ر لێ شێواوه و نازانێت بۆچی دروستكراوه و هاتۆته بون؟ بۆچی ده‌ژی؟ به‌ڵكو وای ده‌بینێت كۆتایی ئه‌و گه‌شته‌ی كه له‌م دونیا پێی هه‌ستاوه بێجگه له گاڵته هیچی دیكه نیه مردنیش به هه‌مان شێوه هه‌ر گاڵته‌یه. كاریگه‌ری ئه‌و هه‌ستكردنه به‌زایه‌ع بون له ژیانی ئینساندا به‌رونی ده‌رده‌كه‌وێت: چونكه ئه‌و كه‌سه به‌رده‌وام له دڵه‌راوكێی و نائارامی ده‌ژی.. هه‌میشه‌ش توڕه و ناڕازیه له بوون یاخود وجود و هه‌ركه‌سێكیش كه له‌م وجوده ده‌ژی چونكه پێی وایه ئه‌م وجود و ژیانه هیچ مانایه‌كی نیه و بهرهشبینیش ته‌ماشاى هه‌مو جیهان ده‌كات.. ئه‌و شڵه‌ژانه ده‌رونیه بۆته‌هۆی گرفتێكی گه‌وره و ئه‌مڕۆ كه زاناكانی بواری ده‌رونی روبه‌ڕوی ده‌بنه‌وه. زۆری خۆكوشتن و ئاڵوده‌بون به مادده‌كانی هۆشبه‌ر و سه‌رئێشانی به‌رده‌وام و زۆرێكی دی له گرفته‌كانی دی ئێستا كه زانايان به‌یه‌ك چاره‌سه‌ر روبه‌ڕوی ده‌بنه‌وه كه ئه‌ویش:
باوه‌ڕ و ئیمانه نه‌ك كوفر كه نه‌خۆشیه‌كی كوشنده‌یه. كه‌سی توێژه‌ر ده‌بینێ كه ژیانی ئیماندار ژیانێكی پڕ له‌ره‌زامه‌ندی و ئاسوده‌ییه. ئه‌مه‌ش مانای ته‌مبه‌ڵی ناگه‌یه‌نێت به‌ڵكو ئیماندار له‌سه‌ری پێویسته كار بكات و خه‌ریكی ئاوه‌دان كردنه‌وه و بنیات نانبێت..
2-ره‌فتاری زیان به‌خش ..
پ : كه‌سی بێ‌بڕوا یان كافر بڕوای به ژیانێكی دیكه نیه كه پاداشتی هه‌مو كرده‌وه‌كانی تێدایه چ باش چ خراپ.. كه‌سی بێ‌بڕوا سڵ له ئه‌نجامدانی هیچ كار و كرده‌وه‌یه‌كی خراپ ناكات بۆ وه‌دی هێنانی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی.. مادام بڕوای به پاداشت و سزای رۆژی دوایی نیه ئه‌وا پێویسته هه‌مو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی جێبه‌جێ ببن.. به شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر بێت‌و كرده‌كانی ببنه هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی خراپه‌كاری له‌سه‌ر زه‌وی و وێرانكردنی ژیانی خه‌ڵكیش. ئینجا ئه‌مه هه‌ر چۆنێك بێت و چه‌ن قوربانیه‌كیشی له‌م پێناوه تێبچێت به‌هۆی كردار و ره‌فتاره خراپه‌كانیه‌وه لای ئاساییه و لێی پاشگه‌ز نابێته‌وه و ناچێته دواوه چونكه هیچ شتێك نیه بیترسێنێت مادام بڕوای به‌سزا نه‌بێت.. له‌به‌رئه‌وه ده‌بینین ره‌فتاری له‌گه‌ڵ براده‌ره‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌تی و به‌س.. ئه‌گه‌ر دیتی بهرژهوهندیهكهی له‌گه‌ڵ وه‌فا بۆ براده‌ره‌كانی یه‌كتر ناگرێته‌وه ئه‌وا به‌رژه‌وه‌ندی خۆی پێ باشتره له وه‌فا بۆ هاوڕێكانی.. له‌به‌رئه‌وه ده‌بینی كه‌سی بێ‌بڕوا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی چۆن بخوازێ وه‌ها مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ده‌كا ئیدی به‌مه‌ش ره‌فتارێكی زیان به‌خشانه په‌یڕه‌و ده‌كات..
پ: ره‌فتاری بڕوادار چۆنه؟
و: گومانی تیادا نیه بڕوادار بڕوای به پاداشت و رۆژی دوایی هه‌یه جگه له رێگه‌ی چاكه نه‌بێت هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه ناگرێته به‌ر.. ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆشی له‌گه‌ڵ ئه‌و رێیه یه‌كی نه‌گرته‌وه ئه‌وا لای ئاساییه.. چونكه ئه‌و به چاكی ده‌زانێت له‌سه‌ر ئه‌مه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.. به‌شێوه‌یه‌ك بڕوادار بۆ وه‌ده‌ستهێنانی پاداشتی رۆژی دوایی گوێ به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆى نادات له‌دونیا .
و: مصعب جميل