You Are Here: Home » بابەتەكانمان » زه‌وی یه‌ك پارچه‌ نییه‌ ، چین و ته‌به‌قه‌كانی درزو شه‌قاریان له‌ نێواندایه‌

زه‌وی یه‌ك پارچه‌ نییه‌ ، چین و ته‌به‌قه‌كانی درزو شه‌قاریان له‌ نێواندایه‌

زه‌وی یه‌ك پارچه‌ نییه‌ ، چین و ته‌به‌قه‌كانی درزو شه‌قاریان له‌ نێواندایه‌

10338333_521309564639663_3763310518398893374_n

بۆ چی زه‌وی درزو تڵیش و شه‌قاری هه‌یه‌؟
ئه‌م درزو تڵیش و شه‌قارانه‌ بۆ چی و سووده‌كانی چی یه‌ ؟
یان بۆ چی خوای گه‌وره‌ سوێند به‌ زه‌وی خاوه‌ن شه‌قارو تڵیش ده‌خوات ؟

وه‌ك ده‌فه‌رمووێت: {وَالْأَرْضِ ذَاتِ الصَّدْعِ}. (12)} [الطارق]

واته‌ : سوێند به‌ زه‌وی خاوه‌ن درزو قڵیش و شه‌قار.

لێره‌دا به‌ ڕوونی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ر ده‌كه‌وێت كه‌ زه‌وی یه‌ك پارچه‌ نییه‌ وه‌ خاوه‌نی درزو قڵیش و شه‌قاره‌ ، خوای مه‌زنیش ئه‌م تڵیش و شه‌قاره‌ی بێ هۆ دروست نه‌كردووه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌ دروستی نه‌كردایه‌ ئه‌وه‌ ئه‌و هه‌موو گازو په‌ستانه‌ی ناو زه‌وی ده‌بوه‌ هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و ته‌قینه‌وه‌ی زه‌وی و نه‌مانی ژیان له‌ سه‌ر زه‌وی .
زاناكانی شاره‌زا له‌م بواره‌دا به‌ تازه‌یی بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ بوونی ئه‌و درزو شه‌قارانه‌ زیاتر له‌ ژێر ئه‌قیانووسه‌كاندا هه‌یه‌ هه‌ر بۆیه‌ زۆر جار ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ و ئاگرو ئاو له‌ ناو ئه‌قیانووسه‌كاندا ڕوو ده‌ده‌ن ، به‌راستی ئه‌وه‌ش موعجیزه‌یه‌كی تری سه‌رسوڕهێنه‌ری قورئانی پیرۆزه‌ كه‌ زاناكان به‌ تازه‌یی بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ به‌ڵام قورئانی پیرۆز پێش 1434 ساڵ له‌مه‌وپیش باسی كردووه‌.
ته‌واوی ئه‌و ئایه‌ته‌ زانستییانه‌ دڵنیامان ده‌كات كه‌ بێ گومان بین ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ وه‌حی خوای گه‌وره‌یه‌ بۆ سه‌رداری مرۆڤایه‌تی محمد (صل الله‌ علیه‌ وسلم )هاتووه‌ ، وه‌ ئێمه‌ش وه‌كو ئوممه‌تی ئه‌و موحه‌ممه‌ده‌(صل الله‌ علیه‌ وسلم) شانازی به‌م قورئانه‌ مه‌زنه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ سرنجی تێكڕای زاناكانی ته‌واوی بواره‌كانی ڕاكێشاوه‌ .

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top