زانستی شاخەكان لە قورئان دا (بەشی یەكەم) مه‌فهومى زانستى شاخه‌كان له قورئانى پیرۆزدا (بەشی یەكەم) ئـامـادەكـردنــی: ســـەروەر حـســن عـلــی بـەكالـۆریـۆســی فـیـزیــا/زانـكــۆی سـلـێـمـانــی *شاخ له زانستى زه‌ویناسىدا: له زاستى زه‌ویناسىدا شاخ به‌و بارسته‌یه له زه‌وى پێناسه ده‌كرێت كه به‌شێوه‌یه‌كى دیار به‌رزتره له وشكانیهكانى ده‌وروبه‌رى و لێوارى كوورِى هه‌یه…ئاسایى شاخ به‌و بهرزایىیانه ده‌وترێت كه زیاتر له (600م) له سه‌روو ئاستى رووى ده‌ریاوه به‌رزن، هه‌رچه‌ند ئه‌م بهرزاىیه دیاریكراو نيیه، چونكه رِێژهیىیه و به‌نده له‌سه به‌رز و نزمى ده‌وروبه‌ره‌كه‌ى, هه‌ر بۆیه له‌ناوچه‌ى دهشتایيدا ده‌گونجێت نیوه‌ى ئه‌م به‌رزاییه به‌س بێـت بۆ وه‌سفكردنى شاخ. ئاشكرایه شاخه‌كان به‌شێوه‌ى پێكه‌وه به‌ستراو وه‌ك زنجیره شاخ هه‌ن یاخود به‌ته‌نها و به‌شێوه‌ى به‌رزاییه‌كى تاك، دابه‌ش بوونیشیان له‌سه‌ر زه‌وى له‌سه‌ر پشتێنهكانى درێژیى ته‌ریب بهلێوارى كیشوه‌ره‌كان ده‌بێـت. ئاماژه جیاوازه‌كانى قورئانى پیرۆز به‌شاخ (الجبل) له قورئانى پیرۆزدا ووشه‌ى (الجبل) به‌شێوه‌ى تاك و كۆ (39)جار هاتووه. له‌وانه (6)جار به‌شێوه‌ى تاك و (33)جار به‌شێوه‌ى كۆ..هه‌روه‌ها له (9)ئایه‌تى تردا ئاماژه به شاخ كراوه به‌ووشه‌ى (الرواسي). ده‌توانرێـت سه‌رجه‌م ئاماژه‌كانى قورئانى پیرۆز به‌شاخ كه (48)جارن بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵانه پۆلێن بكرێت: 1-دوو ئایه‌ت ئاماژه ده‌ده‌ن به شێوه‌یه‌كى به‌رزى زه‌وى، كه بهرزيیهكى تێبینيكراوى هه‌بێت (البقرة:260، هود: 43). 2-چه‌ند ئایه‌تێك به‌شێوه‌یه‌كى رِهمزیى ئاماژه به‌گه‌وره‌یى بارسته چیاییه‌كان ده‌ده‌ن یاخود نیشانه‌ن بۆ به‌رزیى یان سروشته زۆر رهقهكهیان (الرعد: 31، إبراهيم: 46، الإسرا‌ء: 37، مريم: 8، الأحزاب: 72، الحشر: 21). 3-له دوو ئایه‌تدا شاخ له‌پێگه‌ى لێكچواندندا هاتووه (هود: 42، النور: 43) . 4-چه‌ند ئایه‌تێك ئاماژه به شاخى به‌هادارى مێژوویى ده‌ده‌ن وه‌ك شاخى (ثمود): (الاعراف: 74، الحجر: 82، الشعرا‌ء: 149). 5-چه‌ند ئایه‌تێك ئاماژه ده‌ده‌ن به شاخ كه گه‌واهى موعجیزه‌ن، وه‌ك شاخى پێغه‌مبه‌ران ئیبراهیم و موسى (سه‌لامى خوایان له‌سه‌ر بێت). (البقرة: 260، الأعراف: 143،171) . 6-چه‌ند ئایه‌تێك ئاماژه ده‌ده‌ن به به‌كارهێنانى شاخ له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له مرۆڤ و ئاژه‌ڵ وه‌ك په‌ناگه (النحل: 68، 81) هه‌روه‌ها وه‌ك سه‌رچاوه‌ى ئاوى رِۆیشتوو (الرعد: 3، النحل: 15، النمل: 61، المرسلات: 27) . 7-كۆمه‌ڵه ئایه‌تێك ئاماژه به شاخ ده‌ده‌ن له رِیزبهندى ئه‌و به‌دیهێنراوانه‌ى كه ته‌سبیحاتى خواى گه‌وره ده‌كه‌ن (الانبیا‌ء: 79، الحج: 18، ص: 18). 8-چه‌ند ئایه‌تێك وه‌سفى سه‌ره‌نجامى شاخه‌كان ده‌كه‌ن له رۆژى قیامه‌تدا (الكهف: 47، طه: 105، الطور: 10، الواقعة: 5، الحاقة: 14، المعارج: 9، المزمل: 14، المرسلات: 10، النبأ: 20، التكوير: 3، القارعة: 5). 9-هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه ئایه‌تێكى تر له قورئاندا له ده‌ورى مه‌فهومى زانستى شاخه‌كان دهسوورِێنهوه ، له‌وانه ئایه‌تێك كه وه‌سفى شاخه‌كان ده‌كات بهمێخ (أوتاد) ، وه‌ك ئاماژه به‌وه‌ى به‌شێكى زۆرى له ژێر زهوىدا نێژراوه و كهمێكى لهسهررِووى زه‌وىیه‌وه دیاره و ئهركهكهشى جێگیركردن و چه‌سپاندنه (النبأ: 7) چه‌ند ئایه‌تێكى تر ئاماژه به رِۆڵى شاخه‌كان ده‌ده‌ن له جێگیركردنى زهوىدا (الرعد: 3، الحجر: 19، النحل: 15، الأنبياء: 31، النمل: 61، لقمان: 10، فصلت: 10، ق: 7، المرسلات: 27، النازعات: 32، الغاشية: 19) هه‌روه‌ها ئایه‌تێكى تر له‌م كۆمه‌ڵه ئایه‌ته ئاماژه به‌بوونى هێڵ و نه‌خشه (جُدَد) ى ره‌نگ جیاوازى شاخه‌كان ده‌ده‌ن (فاطر: 27) ، یان ئه‌وه‌ى كه شاخه‌كان شوێنكه‌وته‌ى جووڵه‌ى زه‌وین له سوورِانهوهى به‌ده‌ورى ته‌وه‌ره‌كه‌ی خۆي‌دا (النمل: 88) . پشت به‌خوا له‌م باسانهماندا به‌كورتى له‌سه‌ر دواهه‌مین كۆمه‌ڵه ئایه‌ت ده‌دوێین كه باس له مه‌فهومى زانستى شاخه‌كان ده‌كه‌ن، له چوار خاڵدا: یه‌كه‌م: خاسىیه‌تى مێـخـێـتى شاخه‌كان دووه‌م: رِۆڵى شاخه‌كان له جێگیركردن و چه‌سپاندنى زه‌ويدا. سێیه‌م: بوونى هێڵ و نه‌خشه‌ى ره‌نگ جیاواز (جُدَد) له‌سه‌ر شاخه‌كان. چواره‌م: جووڵه‌ى شاخه‌كان هاوكاتى جووڵه‌ى زه‌وىیه به‌ده‌ورى تهوهرهكهىدا. یه‌كه‌م: خاسىیه‌تى مێخێتى شاخه‌كان *ته‌فسیرى هه‌ردوو ئایه‌تى (أَلَمْ نَجْعَلِ الْأَرْضَ مِهَاداً) (النبأ:6) (وَالْجِبَالَ أَوْتَاداً) (النبأ:7). لاى موفه‌سیره پێشینه‌كان:إبن كپیر له ته‌فسیرى ئایه‌تى (أَلَمْ نَجْعَلِ الْأَرْضَ مِهَاداً) دا ده‌فه‌رموێت: زه‌وى وه‌ك لانكهیهكه بۆ به‌دیهێنراوه‌كان، ملكه‌چیانه، جێگیر و چه‌سپاوه، هه‌روه‌ها (وَالْجِبَالَ أَوْتَاداً) واته: مێخى بۆ داناوه، به‌هۆیه‌وه له‌نگه‌رى گرتووه و چه‌سپاوه و جێگیربووه و ئارامى بۆ هه‌موو ئه‌وه‌ى له سه‌ریه‌تى فه‌راهه‌م هێناوه. خاوه‌نانى ته‌فسیرى (الجلالين) ووته‌یه‌كى لێكچوو دێنن و ده‌ڵێن: (أَلَمْ نَجْعَلِ الْأَرْضَ مِهَاداً) واته: رِاخراوێك وه‌ك لانكه گونجاوه بۆ ژیان له‌سه‌رى، (وَالْجِبَالَ أَوْتَاداً) واته: زه‌وى پيَجێگیر بووه، وه‌ك چۆن به‌هۆى مێخه‌وه ده‌وار ده‌چه‌سپێت، تاكو په‌رش و بڵاوتان نه‌كات، شێوازى پرسیاریش بۆ دان پێدانانه. هاوشێوه‌ى ئه‌م مانایه‌ش له ته‌فسیره جیاوازه‌كاندا هاتووه وه‌ك له (صفوة البيان لمعاني القرآ‌ن) و (صفوة التفاسير) و (المنتخب في تفسير القرآ‌ن الكريم) …هتد هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى (وَالْجِبَالَ أَوْتَاداً) إبن الجوزى ده‌ڵێت: واته مێخه بۆ زه‌وى تاكو نهكشێـت و فراوان نه‌بێت..وه (الزمخشري) ده‌ڵێـت: واته زه‌ویمان به‌شاخه‌كان جێگیر و له‌نگه‌ر پيَگرتووه، هه‌روه‌ك چۆن ماڵ بهمێخ جێگیر ده‌بێت. پوخته‌ى ماناكان ده‌بێـته ئه‌وه‌ى كه په‌روه‌ردگار زه‌وى وه‌ك لانكه‌یه‌ك لێكردووه، به‌هۆى شاخهكانیشهوه كه رِهگى درێژ بووهوهیان هه‌یه به‌نێو زه‌ويدا، زه‌وى جێگیر و چه‌سپاو كردووه تاكو له په‌رتبوون و بڵاوبوونه‌وه‌ى به‌شه‌كانى پارێزراو بێت و باش و گونجاو بێـت بۆ ئاوه‌دانى و بۆ ژیانى مرۆڤ و به‌دیهێنراوه‌كانى تر‌ى سه‌ر زه‌وى. مێژووى دروستبوونى بیرۆكه‌ى بوونى رِهگى شاخه‌كان: بیركردنه‌وه سه‌باره‌ت به بوونى رِهگى شاخه‌كان له‌ساڵى (1855) دا بوو، كاتێك تیمى رِووپێوى به‌ریتانى هه‌ستان به رِووپێوى شاخى هیمالایا…له كاره‌كه‌یاندا جیاوازىیهكى به‌رچاویان به‌دیكرد له خوێندنه‌وه‌كانى هێزى كێشكردندا، یه‌كێك له زاناكان هه‌ستا به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌م حاڵه‌ته تاكو له كۆتایيدا گرفتێكى پێشهات و خستيیه به‌رده‌م زاناى به‌ریتانى (G.B.AIRY – جى. بى. ئیرى) ئه‌م زانایه‌ش پاش به‌رده‌وام بوونى له لێكۆڵینهوهكهيدا بۆماوه‌ى دوومانگ گه‌یشته رِایهكى نوىَ و ووتى: من له‌م خوێندنه‌وانه‌ى ئامێره‌كه‌وه ئه‌وه‌م بۆ ده‌ركه‌وتووه كه له‌ژێر هه‌ر شاخێك له‌م شاخانه‌دا رهگێگ هه‌یه كه له چینى ژێره‌وه‌ى شاخه‌كه‌دا رِۆچووه، به‌ڵام زانایه‌كى تر به‌ناوى (براك) كه هاوچه‌رخى (ئیرى) بوو ته‌فسیرى ئه‌و حاڵه‌ته‌ى به‌وه كرد كه له ژێر شاخه‌كاندا روودانێكى په‌ستان هه‌یه كه بارسته قورسه‌كه‌ى بۆ ته‌نیشته‌كان پاڵ پێوه‌ناوه.. دواى ئه‌مان زانایه‌كى تر به‌ناوى (ماینس) هات له ساڵى (1930)دا، ئه‌و وتى: شاخ په‌ستان دروست ده‌كات و ئه‌و چینه‌ى كه راسته‌وخۆ لهژێريدایه ده‌چه‌مێته‌وه، بۆیه شاخ هیچ درێژبوونه‌وه‌یه‌كى نيیه وه‌ك (ئیرى) ده‌ڵێت. تا ئه‌و كاته سىَ تێروانینى جیاواز هه‌بوون له‌م باره‌یه‌وه: یه‌كه‌میان رِاى (ئیرى) كه ده‌ڵێت: شاخ درێژبوونه‌وه‌ى هه‌یه به‌شێوه‌ى رِهگ و چینه‌كه‌ى ژێر خۆى دهبرِێت, دووه‌میان رِاى (براك) كه ده‌ڵێت: له ژێر شاخه‌كاندا لادانێك روویداوه و مادده قورسه‌كه‌ش بۆ لاكان جووڵاون، سێیه‌میش رِاى (ماینس) بوو كه شاخه‌كه په‌ستان له‌سه‌ر به‌شى ژێره‌وه‌ى دروستده‌كات و به‌وه‌ش ئه‌و چینه به‌ته‌واوى ده‌چه‌مێته‌وه و هیچ درێژبوونه‌وه‌یه‌كى شاخه‌كه بوونى نيیه، ئه‌م رِا جیاوازانه خوێندنه‌وه‌ى جیاواز و تێبینى زۆریان له‌سه‌ربوو. له گۆڤارى زانستى ئه‌مریكى یۆلیۆى ساڵى 1986دا نووسه‌رێكى زانستى تێیدا ووتى: لێكۆڵینه‌وه زه‌مین لهرزهیىیهكان كه به‌درێژى ده‌یان ساڵى رابوردوو ئه‌نجام دراوه پاڵپشتى بیروبۆچوونه‌كه‌ى (ئیرى) ده‌كه‌ن و رِاستيیهكهى ده‌سه‌لمێنن. له كۆتایيدا به‌هۆى دۆزینه‌وه‌ى ئامێره‌كانى پێوانه‌كردنى زه‌مین له‌رزه‌وه و وه‌رگرى شه‌پۆله زه‌مین لهرزهیىیهكانهوه ئه‌وه سه‌لماوه كه هه‌موو شاخێك رِهگێكى درێژبووه‌وه‌ى هه‌یه تاكو ئه‌و چینه‌ى له ژێریدایه دهبرِێت. وه له ساڵى (1960)یشدا گرنگى و كارى ئه‌م رِهگه زانرا كه بۆ جێگیركردن و چه‌سپاندنى توێكڵى زه‌ويیه. مه‌فهومى زانستیى خاسييهتى مێخێتى شاخه‌كان وه‌ك ئاشكرایه رووى زه‌وى به ته‌واوى ته‌خت نيیه، ئه‌مه‌ش به‌هۆى جیاوازى پێكهاته‌ى كیمیایى و كانزایى و جیاوازى چرِى به‌رده پێكهێنه‌ره‌كانى به‌شه جیاجیاكانى به‌رگى به‌ردینى زهويیهوهیه.. له زنجیره چیاكاندا لوتكه‌ى بڵند هه‌یه و به‌رزایى ئه‌م لوتكانهش كه‌م ده‌كات بۆ گرد و بان و پاشان ده‌شتاییه‌كان و ناوچه نزماییه‌كانى زه‌وى و ده‌ریاكان.. به‌رزترین لوتكه له‌سه‌ر رِووى زه‌وى لوتكه‌ى شاخى (ئێڤێرێست)ه له زنجیره شاخى هیمالایا كه بهرزيیهكهى به نزیكه‌یى ده‌گاته (8840م) له سه‌رو ئاستى رووى ده‌ریاوه, له لایه‌كى تره‌وه نزمترین ناوچه له‌سه‌ر رووى زه‌وى بنى ده‌ریاى مردووه كه ده‌گاته ده‌وروبه‌رى (395م) له ژێر ئاستى رووى ده‌ریاوه.. تێكرِاى ئاستى رووى وشكانى به (840م) له‌سه‌روو ئاستى رووى ده‌ریاوه داده‌نرێت و ئاستى قوڵترین نزمایى ئۆقیانوسه‌كان ده‌گاته (10800م), له كاتێكدا كه تێكرِاى قوڵیى ئۆقیانووسه‌كان ده‌گاته 4 كیلۆمه‌تر له‌ژێر ئاستى رووى ده‌ریاوه. جیاوازى نێوان به‌رزترین لوتكه‌ى وشكانى و نزمترین خاڵ له بنكى ده‌ریا و ئۆقیانووسه‌كاندا ده‌گاته (19640م) . ئه‌گه‌ر ئه‌م جیاوازىیه‌ش به‌راورد بكرێت بهنیوهتیرهى زه‌وى (6371 كیلۆمه‌تر) ئه‌وا رێژه‌یه‌كى دیاریكراو ده‌رده‌چێت، له كاتێكدا كه ئه‌م رێژه‌یه رِۆڵێكى گرنگ ده‌بینێـت له یاوهریكردنى فاكته‌ره‌كانى داماڵین و دارِمانه جیاوازه‌كان له‌سه‌ر وردكرن و بوونه خۆڵى پێكهاته‌ى بهرزایىیهكانى زه‌وى وفرِێدانى ئه‌و پارچه وردبووانهش كه لێوه‌ى دروستبوون بۆ ناوچه و شوێنه نزمه‌كان، كه ئه‌مه‌ش به تێپهرِبوونى كات كارده‌كاته سه‌ر رێكخستن و ته‌خت كردنى رِووى زه‌وى و دروستبوونى خۆڵ و چرِبوونهوهى كانزا خامهكان و له كۆتاییشدا ئاماده‌كردنى زه‌وى تاوه‌كو چاك و گونجاو بێت بۆ ئاوه‌دانى. ئه‌و به‌ڵگه زانستىیانهى له‌ماوه‌ى هه‌ردوو سه‌ده‌ى نۆزده و بیستدا له‌لاى زاناكان كه‌ڵه‌كه‌بوون، ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه به‌رگى به‌ردینى زه‌وى له حاڵه‌تى هاوسه‌نگى و رێكوپێكيدایه و هه‌ركات ئه‌م هاوسهنگيیه له‌هه‌ر خاڵێكى سه‌ر رِووى زه‌وى تووشى جۆرێك له تێكچوون هات ئه‌وا راسته‌وخۆ رێكدهبنهوه. توێكڵى زه‌وى له‌كاتى باركردنى قورسایی زیاده‌دا بۆ خواره‌وه نزم ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر شێوه‌ى نزمييه تایبهتىیهكانى زه‌وى، بۆ سه‌ره‌وه له‌سه‌ر شێوه‌ى به‌رزایى سه‌ر زه‌وى به‌رز ده‌بێته‌وه له‌كاتى لابردنى ئه‌و باره زیادانهدا، كه هه‌ریه‌ك له‌م حاڵه‌تانه‌ش بۆ پاراستنى هاوسه‌نگى زه‌ويیه، له‌نموونه‌ى ئه‌مه‌ش ئه‌و حاڵه‌تانه‌یه كه رِوودهدات له ئه‌نجانى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌هۆڵ بهئهستووريیهكى زۆر له‌سه‌ر ووشكانى و پاشان لابردنى، یان له‌كاتى گلدانه‌وه‌ى ئاو به‌ملیۆنان مه‌ترسێجا له‌به‌رده‌م به‌ربه‌سته‌كاندا و پاشان به‌كارهێنانى، یان كه‌ڵه‌كه‌بوونى هه‌زاران ته‌ن نیشتوو له‌به‌رده‌م بهربهرستهكاندا و پاشان لابردنیان, یاخود كه‌وتنه خواره‌وه‌ى مادده گرِكانىیهكان له ده‌ورى ژماره‌یه‌ك له ده‌رچه گرِكانيیهكان و پاشان رِاماڵینیان… له‌سه‌رده‌مى نوێ‌دا توانه‌وه‌ى سه‌هۆڵه كه‌ڵه‌كه بووه‌كان ده‌ستی پێكرد كه له‌سه‌ر هه‌ندێك ناوچه‌ى وشكانى نیوه گۆى باكور له‌ماوه‌ى دوو ملیۆن ساڵه‌وه كۆبووه‌ته‌وه (له‌ماوه‌ى یه‌كێك له گه‌وره‌ترین چاخه سههۆڵيیهكاندا كه زه‌وى پيَىدا تێپهرِیوه) . له ئه‌نجامى ئه‌م توانهوهیهشهوه به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى رووى زه‌وى له‌و ناوچانه‌دا به‌هۆى توانه‌وه‌ى سه‌هۆڵه‌كه‌وه به پله‌به‌ندى ده‌ستی پێكردووه، ئه‌مه‌ش بۆ هاتنه‌دى هاوسه‌نگى له په‌ستان كه‌وتنه سه‌ر رووى زه‌وى، كه یه‌كێكه له سوننه‌ته‌كانى خواى گه‌وره تیایدا… له‌به‌رده‌م زۆرێك له‌و به‌ربه‌ستانه‌ى له‌سه‌ر رِێرِهوى رِووبارهكان دروستكراون ملیۆنان مه‌ترسێجا ئاو و هه‌زاران ته‌ن له‌مادده نیشتووه‌كان له‌به‌رده‌م ئه‌م به‌ربه‌ستانه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه كه بوونه‌ته هۆى دابه‌زاندن و نزمكردنهوهیهكى گشتى له ئاسته‌كانى ناوچه‌كه‌دا و زیادبوونێكى به‌رچاوى چالاكی زه‌مین لهرزهیى، ئه‌مه‌ش به‌وه لێك ده‌درێته‌وه كه چینه ته‌خته‌كانى به‌رگى به‌ردینى پێكهێنه‌رى كیشوه‌ره‌كان كه ئه‌ستورى هه‌ریه‌كه‌یان له نێوان (100- 150) كیلۆمه‌تردایه و پێكهاته‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى به‌ردى چرِیى كه‌مه، له كاتێكدا كه پێكهاته‌ى چینه ته‌خته‌كانى به‌رگى به‌ردینى پێكهاته‌ى بنى ده‌ریا و ئۆقیانوووسهكان بهرێژهیى له‌به‌ردى چرِى زۆره (بۆیه ئهستوریى هه‌ریه‌كێك له‌وانه له ته‌نها حه‌وت كیلۆمه‌تر تێپهرِناكات). هه‌ریه‌كه له چینه ته‌خته‌كانى به‌رگى به‌ردینى كیشوه‌ر و ئۆقیانوسهكانیش ده‌كه‌ونه سه‌ر پشتێنه یاخود هه‌رێمى لاوازى زه‌وى ( نطاق الضعف الأرضي) كه پشتێنه‌یه‌كى جیرِ و نیمچهتواوه و چرِى و لینجى به‌رزه، به‌په‌ستان كاریگه‌ر ده‌بێـت و وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ پهستانهكهى سه‌رى جووڵه‌یه‌ك ده‌كات. هه‌روه‌ها ئه‌و به‌شه‌ى توێكڵى زه‌وى كه بارسته‌ى كیشوه‌ره‌كانى پێكهێناوه ئهستوورىیهكهى به‌نزیكه‌یى له نێوان (30-40) كیلۆمه‌تردایه، پێكهاتهكهشى زیاتر به‌ردى گرانیتيیه كه به‌زۆرى به‌چه‌ند چینێكى یه‌ك له دواىیهكى ئهستوریى جیاواز له‌به‌رده نیشتهنيیهكان داده‌پۆشرێت (تێكرِاى چرِیى به‌ردى گرانیتى ده‌گاته 2.7گرام بۆ هه‌ر سانتیمه‌تر سێجایه‌ك) له كاتێكدا كه ئهستوریى توێكڵى زه‌وى پێكهاته‌ى بنكى ده‌ریا و ئۆقیانووسه‌كان له‌نێوان (5-8) كیلۆمه‌تردایه و به‌زۆریى له به‌ردى بازیلتیى پێكهاتووه كه هه‌ندێجار له‌گه‌ڵ به‌رده نیشتهنيیهكان دهگۆرِیت یاخود به‌چه‌ند چینێكى ته‌نك له‌به‌رده نیشتهنيیهكان داده‌پۆشرێن (تێكرِاى چرِیى به‌ردى بازیلیتیش ده‌گاته 2.9 گرام بۆ هه‌ر سانتیمه‌تر سێجایه‌ك). له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه بارسته‌ى كیشوه‌ره‌كان سه‌رده‌كه‌ونه سه‌ر بنكى ده‌ریاو ئۆقیانوسه‌كان. ده‌توانرێت به‌هه‌مان بۆچوون ته‌فسیرى ئه‌و جیاوازيیه بكرێـت كه له ئاستى رِووى زه‌وى ناوچه جیاوازه‌كاندا هه‌یه، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌ماى دیاری كردنى چرِیى به‌ردى پێكهاته‌ى هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌ى ئه‌و به‌رز و نزمیانهى ..، بۆیه بهرزایىیهكانى سه‌ر رِووى وشكانى ده‌بێـت زۆرینه‌ى پێكهاته‌كانیان له‌به‌ردى چرِیى كه‌متربن وه‌ك له‌به‌ردى پێكهاته‌كانى ده‌وروبه‌ریان، له‌وه‌ش گرنگتر ده‌بێـت به‌رده سووكه كه‌م چرِهكان درێژبوونه‌وه‌یان هه‌بێـت به‌نێو به‌رده چرِى زۆره‌كانى ده‌وروبه‌ریان. لێره‌دا بۆچوونه‌كه به‌ده‌ست دێت كه: ده‌بێـت شاخه‌كان رِهگى قووڵیان هه‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌ته‌واوى به‌رگى به‌ردینى زه‌وى ببرێت تاكو سه‌ر بكه‌وێـته سه‌ر پشتێنه‌ى ته‌نكى زه‌وى، كه تیایدا یاساكانى سه‌رئاوكه‌وتن (یاساى ئه‌رخه‌میدس) ته‌حه‌كومى ده‌كه‌ن وه‌ك چۆن ته‌حه‌كومى شاخه سه‌هۆڵیه سه‌ركه‌وتووه‌كانى ئاوى ئۆقیانوسه‌كان ده‌كات. له‌لایه‌كى تریشه‌وه پێوانه‌كانى تاودانى زه‌ویش پاڵپشتى ئه‌م رِاستیهن، به‌وه‌ى كه له ناوچه شاخاوىیهكاندا كه‌متر له نرخى تیۆرى تۆماركراوه و له‌ناوچه نزمه‌كانى زه‌وى و سهربنى ده‌ریا و ئۆقیانوسه‌كاندا زیاتر له نرخى پێشبینىكراو بووه. به‌دیراسه و لێكۆڵینه‌وه‌ى وورد له‌سه‌ر شاخه‌كان و له‌م ساڵانه‌ى دوایيدا، ئه‌وه چه‌سپاوه و سه‌لمێنراوه كه هه‌ر به‌رزاییه‌كى زه‌وى له‌سه‌رو ئاستى رووى ده‌ریا، درێژكراوه‌ى هه‌یه به‌نێو به‌رگى به‌ردینى زه‌ویدا كه درێژییه‌كه‌ى له نێوان (10-15) ئه‌وه‌نده‌ى بهرزيیهكهیهتى له‌سه‌رو رووى زهويیهوه. Post Views: 390 Related posts كاريگهريی ژه‌هری مار له‌سه‌ر مناڵ له‌بارچوون و نابینایی کاریگەريی قورئان لە سەر لابردنی فشارە دەروونییەکان ڕەواندنەوەی گومانێك لەسەر ئیعجازی ئایەتی (أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا) ڕووەکی ئەلۆڤێرا لە ژێر ڕۆشنایی فەرموودە پیرۆزەکانی پێغەمبەرﷺ هەڵسەنگاندنی لێدانەکانی دڵ و فشاری خوێن لە جووڵە جیاوازەکانی نوێژدا