زانستی شاخه‌کان له‌قورئانی پیرۆزدا زانستی شاخه‌کان له‌قورئانی پیرۆزدا بوونى( جدد ) له‌سه‌ر شاخه‌كان ئاماده‌كردنى:سـه‌روه‌ر حـسن على ـ بـهكالـۆریـۆســى فــیـــزیــــا كورته‌ى به‌شى پێشوو: بــــۆ ئــــه‌و ئـایهتهى كــــه خــــــواى گـه‌وره دهفــــــهرمووێت: (وَ الْجِـبـَالَ أَرْسَاهَا ) ده‌كرێت دوو خـــوێندنـــهوهى مانــاى بوَ بكرێت: یهكــــهم: ئـــــهوهى كـه شــاخهكان خوَیـــــان لــــه زه‌وى دا چهسپـــاوون و لهنگهریـــان گــــرتووه، چونكه به‌وه‌ى كــــــه شــاخهكـــــان رِهگى قــــــــووڵیان هــــهیـــــــــه، و بــــــه نێـــــو بـــــــــهرگى بـــــــــهردیـــنى زه‌وى دا رِۆچــــــــــوون، بوونــهتـــــــه هـــــۆى چهسپینیـــــان لـــه زه‌وى دا و جێگیـر بوونیان. دووه‌م: ئــــهوهیه كــــه زه‌وى وه‌ك بــــــارستــــــهیــــــهك بــــه هــــــــۆى شــــاخهكــــانهوه چه‌سپاو و جێگیره، بــــهوهى كــــــه رِهگى شــاخهكان چینه تهختهكــــانى به‌رگى بــــهردینى زه‌وى پێكـــــــهوه دهبــــهستـن و جووڵهیـان نـــــــــــاهێڵن، ههروههــــا زه‌ویش وه‌ك ههســـــــارهیــــــهك وای لى دهكــــــــات جـــــــــووڵـــــــهیهكى رِێــــــك وپێــــــك و هاوسه‌نگى هه‌بێت. سێیه‌م: بوونى هێڵ و رِێگاى ره‌نگ جیاواز له‌سه‌ر شاخه‌كان: خواى گـــــه‌وره ده‌فه‌رمووێت : “أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنْزَلَ مِنَ السَّـــمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجْنَا بِهِ ثَمَرَاتٍ مُخْتَلِفـاً أَلْوَانُهَا وَمِنَ الْجِبَالِ جُـدَدٌ بِيـــــضٌ وَحُمْرٌ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهَا وَغَرَابِيبُ سُـــودٌ (فاطر:27)”. لێكدانه‌وه‌ى ئایه‌ته‌كه: *ووشـــــــهى (جُـدَد) تــاكــهكـــــهى ( جــــدة )یه، ئــــهویش به ماناى رِێگا و نیشـــــانهى جیاوازه، (جُدَد) كۆكهیهتى كــه رِێگـــــاى رِهنگ جیـــــاوازه… لــــه تـــهفسیـرى ( وَ مِنَ الْجِبَالِ جُدَدٌ بِيضٌ ) دا وتـــراوه ئـــه‌و رِێگایانهیه كه جیاوازن له رِهنگى شاخه‌كه. * ( غَرَابِيب ) كــؤى ( غربيب )ه، بــــه مانـــاى زۆر رِهش دێت یان لێكچوو به قــهلـــهرِهش لـــــه رِهشى دا،(ئیبــن كثير)(رِهحمـــهتى خــــواى لێبێت) دهربــارهى ئایهتهكـــــه ده‌ڵێت: واتــه شــــاخـــــهكانى به رِهنگى جیـــــاواز به‌دیهێناوه، وه‌ك ده‌بینرێ بــه سپی و سوور، و لــــه‌سه‌ر ههندێكیـــــان رِێگـــــاى رِهنگ جیـــــاواز (جدد)هه‌یه. * لــــــــه ( المـنـتـخـــب فـي تـفـسـيــــر القــــرآن )دا هــــــاتووه: لــــه شـــــــاخهكاندا شــــاخى خـــاوه‌ن رِێگــــا و هێـڵى سپى و ســــوور و جیـــاواز هـــه‌ن لـــــه تێریى و كاڵى دا. * لـه ( صفوة التفاسير )دا ده‌رباره‌ى ئایهتهكــــه هــاتووه: واته شاخى به‌دى هێنــاوه بــه هــه‌مان شێوه‌ى ( ثمرات ) بــــهر وبـــــــووم و درهخــــتــــــهكـــان كــــه رِێگــــــاى رِهنــگ جــیـــاوازى تــێـــدایــه –هــهرچهنده به‌رد و خوَڵن- شاخه‌كان (جدد)یــان هه‌یـــــه، واته: رِێگا و هێڵى رِهنگ جیاوازیان هه‌یه. (جدد) ى به‌ردین له زانستى زه‌ویناسى دا: تــوێكـــڵی زه‌وى بـــــه بــهبهردبوونى تواوه‌ى بـــهردین دهســـــتى پێكرد، كــــــه لێیه‌وه بـــــهرده ئاگریــــــــــنى یهكــــان (به‌رده یه‌كه‌مى یهكــــــان) پێك هاتن، كه ئێستا ده‌وروبه‌رى 95%ى كــــوَى به‌رده‌كانى تـــوێكڵى زه‌وى پێــك دههــــێنن.. و بـهوهى كه به‌رده ئاگرینه‌كان به‌ركه‌وته بوون به فاكته‌ره جیاــــوازهكانى رِاماڵین و گـــــواستنهوه و داخوران، به هوَكاره جیـــــــــاوازهكانى وه‌ك: (بــــــــا، ئـــــــاوى رِوَیشتــــوو، بهسـتــن، زیندهوهرهكــــان، و كـــــارى كێش كــــردنى زه‌وى)، ئــــه‌و بهردانــــه پـــهرت بوون و به شێوه‌یه‌كى كیمیایى شى بوونه‌ته‌وه. ئــــــه‌و پــــــارچــــه به‌ردینى یـــــانهش گــوێـزراونـــهتـــــهوه، تـــــاوهكــــو لـــــــــه نزمایى یهكـــــانى ووشكــانى و ده‌ریــــــا و ئوَقیـــــانووســـــهكـــاندا بــنـیـشـــن و بپهستێــورێن و پێكـــــهوه ببه‌سترێن، و رِهق ببــن لــه شــــێـوهى بــهردى نیشته‌نى دا، كــه ئێستا به‌رگێكى ته‌نك پێك ده‌هێنێت، كـه به‌سه‌ر رِووبهرێكى فراوانى زه‌وى دا بــڵاوبووهتهوه له‌سه‌ر شێــــوهى بـــــهردى نیشتــــــهنى كــــه دهوروبــــــهرى تـــــهنها 5%ى كـــــــــۆى بهردهكــــــانى تــــوێكڵى زه‌وى پێــــــــك ده‌هێنێت. هه‌روه‌هـا بــههۆى بهركـهوتهیى ههریــهكــــه لــــه بــــــهرده ئـــــاگـرینـــی و نیشته‌نى یه‌كان بوَ فاكته‌ره‌كانى گۆرِان – پهستــان و پله‌ى گه‌رمى یان هه‌ردوو فاكتهرهكــــــه پێكـــــهوه- ئــــه‌و به‌ردانـه گۆرِاون بــۆ ئـــه‌و جۆره‌ى كه به به‌ردى گوَرِاو نـــاسراوه، كــه ئێستا رِێژهیهكى زوَر كه‌م له كوَى به‌ردى توێكڵى زه‌وى پێك ده‌هێنێت. به بهركهوتهیى به‌رده گۆرِاوهكانیش بۆ برِێك گه‌رمى ده‌توێته‌وه، و دهگۆرِێت بۆ تواوه‌ى به‌ردین و دهگهرِێتهوه بوَ سوورِهكهى كه به سوورِى به‌رده‌كان ناسراوه. كاتێك تواوه بهردیى یه‌كان لــــــه توێكڵى زه‌وى دا لـــــه پشتێنه‌ى ته‌نكى زه‌وى یه‌وه دهردهپـــهرِن، ئـــهوا يان بـــــــه شێـــــوهى شـــــۆرِشى گركـــانى دهردهپهرِنـــــه ســــــــه‌ر رِووى زه‌وى، و یاخود دهچێتــــه نێو قووڵایى یه‌كانى توێكڵى زه‌وى يهوه تاوه‌كو دێته‌وه‌یه‌ك و دهیبـــــــهستێـــــت و بــــــه شێـــــــوهى تيَههڵكێشراوى ئــاگریى دهبــــن، كـــــه ده‌گونجێت جووڵه‌كانى زه‌وى به‌ره‌و رِووى زه‌وى بــــــهرز بكاته‌وه، له‌و جووڵانه‌ش جووڵه‌ى پێكهاتنى شاخ كه به‌هۆى فاكته‌ره‌كانى رِاماڵینهوه رِادهماڵرێن و پاش ملیۆنان ساڵ ئه‌و تێهــــــهڵكێشراوانـــــه دهردهكـــــــهون و دهبینــــــرێن، تێهـــهڵكێشراوه ئاگرى یهكـــــانیش شێــــــوه و قــــــهبـــارهى جــــۆراو جــــــۆر وهردهگــــــــرن، لــــــهوانــــــهش تێهــــهڵكێشــراوه تهختهكـان، هـــهروههــــــا بـــــارستـــهیی، و له‌وانه‌ش تهبـــــا هه‌یــه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ردانه‌ى هـــــــاتوونهته نێویــــــان، ئــهوانـــــهش كـــــــه ناته‌بان. لــــــه تێهـــــهڵكێشــراوه تهختهكـــــان (جدد)ه، كـــــه لــه ئه‌نجامى ده‌رچوونى تواوهكان بۆ نێو كــــــهلێن و نێـــوان ئاستهكـــــــانى جــــووت بوون و جگـــه له‌وانه‌ش پێكدێن، له‌وانه‌ش (جدد)ى برِهرِهكانه ئه‌گه‌ر رِاست یان لاربێت، و (جدد)ى ته‌ریب ئه‌گه‌ر ئــــاسۆیى یــــان لار یــــــان تـــــهریب بێ بــــه ئاستـهكانى جووت بوون. پێشینه‌ى قورئــان لــــه ئاماژه‌دان به رِهنگـهكانى (جـــدد) به رِهنگى سپى و سوور و رِهش: لــــه ئـــــایهته پیرۆزهكـــــهدا (ئایه‌تى 27ى ســــوورهتى فـــاطر) ئامــاژه به‌وه ده‌دات كــــه (جدد) ئه‌و هێڵ و رِێگا رِهنگ جیــــــاوازانـــهیه كه لـه‌سه‌ر شـــاخـهكان هــــــــهن، و لـــــه رِهنگى شاخه‌كه جیـــاوازن، زانسته به‌ده‌ست هاتووهكــــانیش دڵنیایى زیاتر ده‌ده‌ن لــــــهسهر ئه‌وه‌ى كه تێههڵكێشراوه ئاگرى یه‌كان لــــــه به‌ردى شاخه‌كان، لـــــــهدواى بــــــهرده بنهرِهتى یهكـــانى شاخه‌كان دروست بووه به ماوه‌یه‌كى درێژ، كه هه‌ندێجار به ملیۆنان ساڵ مه‌زه‌نده ده‌كرێت. هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كانى زانستى به‌رده‌كان سه‌لماندوویانه كه فاكته‌رى ســـهرهكى لـــه پۆلێــــن كردنى بــــــهرده ئاگرینى یه‌كان بێكهاته كیمیایى و كانزایى یهكانیانه كه رِهنگدانهوهیهكى رِوونى هه‌یه له‌سه‌ر رِهنگهكانیان. بــــــهرده ئاگرینى یهكـان لــــــهسهر بنهمـاى پێكهـاتهى كیمیایى و كانزایى یان دابه‌ش ده‌كرێن بـــۆ سێ كۆمه‌ڵه‌ى سه‌ره‌كى كه ئه‌مانه‌ن: 1- به‌ردى ترش و سه‌روو ترش كه خێزانى ( گرانیت ) دهگرێتــــهوه، كه لـــــــه بنهرِهتدا لــــــه كـــــانزاى(مرو)ى سپى و (فلسبــــارى پۆتاسى) رِهنگ نزیـك سوور، و (بایۆتایت) كــــه لـــه نێوان هــــــــهردوو رِهنــــگى زه‌رد و قــــــاوهیى مه‌یله‌و سوور یان هه‌نگوینى دایه پێك هاتووه. 2- بــهردى ناوه‌ندیى كـه خـــێــــــزانـــــى (دایـــورایـــــت) ده‌گرێته‌وه، و لــــــه بنهرِهتدا له كه‌مێك (مرو) و كانزاكـــــانى (بلاجیو كلیزى كلسى و ســـوودى و ئهمفیبول) پێك هاتووه، كه رِهنگهكانى له نێوان سپى و سوور و خۆڵه‌مێشى دایه. 3- بـــــــهردى تفت كــــــه هــــــهردوو خــــێـــــزانى (جــــابـــرو – بـــریدوتـایت) دهگرێتـــــهوه، و به رِهنگه تاریكه‌كان جیــــــا ده‌كرێته‌وه كـه مهیلــهو رِهشن به‌هۆى بوونى هه‌ریه‌كه لـــه كانزاكانى ئـاسن و مهگنیسیــۆم تیـــــایـــــدا. لهمـــــهوه بــــــــه رِوونى ئـــــــــــــهوه ده‌رده‌كه‌وێت كه (جدد) ده‌چێته نێو به‌ردى شاخه‌كانه‌وه، له بنهرِهتدا له به‌رده ئاگرینى یه‌كانه… و باشترین پۆلێنیش بۆئه‌و به‌ردانه ئه‌و پۆلێنهیه كه له‌سه‌ر بنه‌ماى پێكهاته كیمیایى و كانزایى يهكانه كـــــه رِهنگ دانه‌وه‌ى ده‌بێ لـــــه ســــــه‌ر رِهنگهكــــانیان، به‌م جوَرهى خواره‌وه: 1-به‌رد كه رِهنگهكانیان له نێوان سپى و سووردایه، و ئه‌ویش به‌ردى ترش و سه‌روو ترشن كه خێزانى بــــهرده گرانیتى یهكـــــــانه (رایولایت- گرانیت). 2-به‌رد رِهنگهكانیان له نێوان سپى و سووره له رِوویهكهوه، و له رِوویهكى تره‌وه رِهنگه تاریكه‌كان كه رِهنگه خۆڵه‌مێشى یهكـــــــــانى تیـــــادا زیاتره، ئه‌مانه ئه‌و به‌ردانه‌ن كه به ناوه‌ندیى ناسراون (له نێوان به‌ردى ترش و سه‌روو ترش له لایه‌كه‌وه و به‌ردى تفت و سه‌روو تفت له لایه‌كى تره‌وه)، و خێزانى (دایورایت) ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته ژێر ئه‌و وه‌سفه‌ى قورئانه‌وه كه ده‌فه‌رمووێت: (… مُخْتَلِفاً أَلْوَانُهَا…). 3- به‌رد كه رِهنگهكانى زیاتر مه‌یله‌و تاریكه تـــــاكو رِهش، ئه‌میش بــــــهردى تفت و ســـــهروو تفتــــه، كــــــه هــه‌ردوو خێزانى (بـــازلت-جابرو) و (بریدوتایت) ده‌گرێته‌وه. ئاو و كاریگه‌ریى له‌سه‌ر رِهنگى شاخه‌كان: هه‌روه‌ك ئـــــاو رِۆڵێكى دیارى هه‌یه له‌سه‌ر رِهنگهكـــــانى بهروبـــــووم و دره‌خته‌كان, به‌هه‌مان شـــــــــێوه رِوَڵیشى هه‌یه له دیاریكردنى رِهنگى به‌رده‌كان و پاشانیش شاخه‌كان (به ته‌واوى وه‌ك ئه‌وه‌ى له ئایه‌تى 27ى سووره‌تى فاطردا هاتووه)، رِهنگى به‌رده‌كان، به دوایدا رِهنگى شاخه‌كانیش، له رِهنگى ئه‌و كانزایانه‌ى پێكهاته‌ى بهردهكـــــانن وهردهگیــــرێن، رِهنگى كانزاكانیش وه‌ستاوه‌ته سه‌ر پێكهاته كیمیایى یه‌كه‌ى و بــــــارودوَخى ئه‌و ژینگـــــهیــــــهى تیـــــایدا پێك دێت، ئوَكسێنراوه یان نه ئۆكسێنراوه. رِهنگى كانزاكانیش به هه‌ڵمژینى برِێك ووزه یان شه‌پۆلى رِووناكى دهگۆرِێت، له‌و كانزایانه‌ى كه زۆرتر به‌م حاڵه‌ته كاریگه‌ر ده‌بن ئه‌و كانزایانهن كه فلزه گوێزاوهكانیان تێدایه وه‌ك ئاسن و كرِوَم و مه‌نگه‌نیز. له‌به‌رئه‌وه‌ى ئاو له سروشتدا له شله‌كانى تر زۆرتر بڵاوه، به تایبه‌ت شله چرِیى كه‌مه‌كان، و توێنهرێكى چاكه و له شله‌كانى تر زیاتر تواناى گواستنــــــهوهى هه‌یـــــه، و بــــــاشترین فاكته‌رى یاریده‌ده‌ره له كارلێكه‌كانى كانزا سیلیكاتى یه‌كان له توواوهى (ماگما)دا، هه‌روه‌ها باشترین هوَكارى یاریده‌ده‌ریشه لــــــــه گوَرِینى بـهردى ئاگرین یان نیشته‌نى بۆ بــهردى گوَرِاو، بۆیه ئـــــاو لـــــــه دیاریكردنى رِهنگى به‌رده‌كاندا به‌شداره، به‌وه‌ى كه ده‌چێته نێو كـــــرداره جیۆلـــــــۆجى یه ده‌ره‌كى و كــــــرداره جــــیــۆلــــــــۆجى یه ناوه‌كى یه‌كان. كــــــرداره ده‌ره‌كى یهكـــــــــان بـــــۆ رِوودانیــــــان ووزه‌ى پێــــــویست لـــــه خۆره‌وه وه‌رده‌گرن، كه گرنگترین ئه‌و كردارانه تهجویه (weathering) و كردارى نیشتن (sedimentation)، هه‌روه‌ها ئاو رِۆڵى هه‌یه له گوَرِینى رِهنگى كانزاكانى وه‌ك: فلسبــــــار و بیرۆكسیـــن و هــوریـنـلنـــد، و لــــــــــه ئۆكسانــدنى كـــــانزا ئاسنى یه‌كان، بۆ نموونـــه: لــــــــه ئۆكسیده‌كانى ئاسنى ئــــــاوى یه‌وه كـــــــــانزاى جـــــــــوســـــــان (Gossans) بهرهـــــــهم دێنێت، كــــــه ئه‌مه‌ش لـــــــــهو ئۆكسیدانهیه كــــه ئه‌و پێكهاته ئاوى یه‌ى تێدایه، رِهنگى ئه‌و كانزایانه دیارى ده‌كه‌ن كه لێوه‌ى به‌رهه‌م دێن، و ئـــــــاو هه‌ڵده‌ستێت به رِۆڵێكى گرنگ و پێویست له گۆرِینى ژماره‌یه‌ك لــه كانزا یه‌كه‌مى یه‌كان بۆ كانزاى نــــــاوهندیى خاوه‌ن پێكهاته‌ى كیمیایى و رِهنگى جیاواز. له‌گه‌ڵ ئهمــــــانهدا رِۆڵى ئـــاو لـــــه گۆرِیــــنى رِهنگى بهردهكــــــان و پاشان رِهنگى شــــــاخهكــــــان لـــــــه رِێگــــهى به‌شدارى یه‌تى له كرداره‌كانى نیشتن، ئه‌وه‌ش رِۆڵێكى زۆر ئاشكرایه، كــــــه كـــــــانزاكـــــان لــــــه ئهنجـــــامى كردارى ههڵمیندا رِێـــــك ده‌بــــــن و رِنگێــــــكى دیاریكراو وه‌رده‌گرن كـــــه ئهمـــــهش وهستــــــاوهته سه‌ر ئـــــــه‌و برِه ئاوه‌ى تێیدایه، وه‌ك: ئهنهێدریت و جیپسوم. به كــارى كرداره‌كانى (تهجویه)ش نیشتــــووى لینج دروست ده‌بـن، و بـــه ئاودا دهرِۆن و به ئایۆناتى دیارى كرا‌و نوێ ده‌بنه‌وه، به هه‌مان شێوه ژماره‌یه‌ك لـــــه مـــــاددهى لكێنه‌ر دروست ده‌بێت كه ده‌نكۆڵه گوێزراوه‌كان به‌ره‌و حه‌وزه‌كانى نیشتـــن پێكـــــهوه دهلكێنـــن، بـــهمـهش به‌رده‌كان رِهنگێكى جیاكراوه وه‌رده‌گرن، له‌و به‌ردانه‌ش بـهردى لمینى ئــــاسنى یه (الحـجـــر الـــرملي الحديـدي )، وه‌ك چـــــۆن كــــردارى جیۆلــۆجى ده‌ره‌كى هـــــه‌یه، و رِهنـــگى بــــــهردهكـــــان نــــوێ دهكـــاتـــهوه، بــــــههـــــهمان شێـــــوه كــــردارى جیۆلۆجى ناوه‌كیش هه‌ن. ئه‌ویش ئه‌و كردارانه‌یه كه ووزه‌ى پێویست بۆ رِوودانیان لـــــــه نــــــاواخنى زه‌وى یـــــهوه وهردهگـــرن، كـــه تیـــایدا مادده‌كان له تواوهكهوه دروست ده‌بێت، به دواى دا ئـــــــاو، كــــه لـــــه پێكهــــاتهى تواوهكهیه، رِۆڵى گه‌وره‌ى هه‌یه لـه ســـه‌رجه‌م قۆناغهكــــانى پێكهاتنـدا، وه‌ك: دابــــــهزاندنىى بلـهى گه‌رمى پێكهاتووهكه، و كــــاریگهریى له‌ســه‌ر لینجێتى توواوهكــــــــــــــــهوه و پـــاشــــان ده‌رچوونى بـــه شێوه‌ى به‌ردى گرِكانى له زه‌وى یه‌وه، یاخود مانه‌وه‌ى لـــــــه زه‌وى دا تاكو له قووڵایى يهكــــــــانى دا پێك بێن، ههروههــــــا كاریگــــهریى له‌سه‌ر پله‌ى ئۆكسانى ئـــــاسن هـــه‌یه، و له‌ســــه‌ر دیـارىكردنى رِێژهى (ئـــــــاسنیك) بــــــوَ (ئــــــاسنۆز)، ئه‌مه‌ش ئه‌و رِێژهیهیه كـه رِهنگى به‌رده گرِكانى یه‌كان دیارى ده‌كات. ههروههــــا چــــــوونه پێكهـــــاتهى زۆر جۆرى كریســــــتـــــاڵ كـــــه لـــــه توواوهكـــه جیـــادهبنهوه، و به‌رزبوونه‌وه‌ى رِێژهكهى لـــــه توواوهكــــهدا ده‌بێته هۆى دروست بوونى كـــــانزاى نموونـــهى (ئهمفیبول و میكا)، و كه‌میشى لــــه كریستاڵه دروست بووه‌كاندا دهبێتــــه هوَى چرِیى توخــمـــــه به‌هاداره ئابورى یه‌كان بۆ مرۆڤ له گیراوه گه‌رماوى یهكــــــاندا، كـــــه لێیانه‌وه كۆمه‌ڵه كــــــانزایهكى ره‌نگ جیــــــاواز دهنیشــــن، هه‌روه‌ك ئـــــاو رۆڵى هــه‌یه له دیاریكردنى رِهنگى به‌رده‌كاندا له كرداره جیولۆجى یه دهرهكـــــى و كـــــــرداره جـیــۆلــۆجــى یـــــه ناوه‌كى یه‌كان، هه‌روه‌هــا رِۆڵیشى هه‌یه له دیارىكردنى رِهنگهكـــانى لــه كرداره‌كانى گـــۆرِاندا، ئه‌مـــه‌ش ئــــــه‌و كــــرداران كــــه لــــه توێكڵى زه‌وى دا رِوودهدهن، و گوَرِان لـــــــه ههریهكــــــه لـــــه پهستــان و گه‌رمى دا هاورِێى ئـــــه‌م گــــۆرِانه ده‌بن، و تیــــــایــدا كانزاكـــــان دهگـوَرِێن، یـــــان پێكهاتـــــهى كیمیــایى و سیفهتـــــه فیزیایى یهكـــــانیان دهگـــــوَرِێ، به‌دوایدا رِوخسارى ده‌ره‌وه‌ى به‌رده‌كه‌ش دهگۆرِێت. به‌شى چواره‌م: جووڵه‌ى شاخه‌كان شوێنكه‌وته‌ى جووڵه‌ى زه‌وى یه. خـــواى گــــه‌وره دهفــهرموێت: وَ تَرَى الْجِبَالَ تَحْسَبُهَا جَامِدَةً وَهِيَ تَمُرُّ مَرَّ السَّحَابِ صُنْعَ اللَّهِ الَّذِي أَتْقَنَ كُلَّ شَيْءٍ إِنَّـهُ خَبِيرٌ بِمَا تَفْعَلُونَ (النمل:88). (حهنــــــهفى ئهحمـــهد) دهربــــارهى ئه‌م ئایه‌ته ده‌ڵێت: ( جامدة ) به ماناى وه‌ستاو و نهجـــــووڵاو دێت, (مَـرّ)یش بـــه ماناى رۆیشتن و ده‌ركه‌وتنه‌وه دێت، بۆیه ماناى ئـــــــــــایـــهتهكـــه بــــه‌م جـــــــوَرهى لى دێـــــت: دهرِوانیته شاخه‌كان و تۆیش كه له‌سه‌ر زه‌ویت وا هه‌ست ده‌كه‌یت كه وه‌ستاوه و ناجــــــووڵێت، به‌ڵام لـــه حه‌قیقه‌تدا شاخ و ههورهكـــــانیش پێكــــــهوه دهرِوَن و لـــــــــه جووڵه‌دان و دوور ده‌كه‌ونه‌وه، به‌وه‌ش كه شاخهكــــــان به‌شێكن لــه زه‌وى و جێگیرن له‌سه‌رى، بوَیه ئایهتهكــــه به رِوونى باس له‌وه ده‌كات كـــــه زه‌وى و ئه‌وه‌ش كـــه لــه سه‌ریه‌تى له شاخه‌كان، له‌گه‌ڵ هه‌وره‌كان، و هــــهواى سه‌رى دا دهجــــــووڵێن, و دوور ده‌كه‌وێته‌وه، واتـــــه: لــه فه‌زادا به‌خێرایى ده‌گوێزرێته‌وه و ده‌جووڵێت. ئه‌م ئایه‌ته ئـــاماژه ده‌دات به جووڵه‌ى شاخهكــــــــان، كـــــه هاوكـــات و گرێدراوى جووڵه‌ى زه‌وى یه, ئایه‌ته‌كه دڵنیایى ئه‌وه ده‌دات كــه زه‌وى ده‌جووڵێت و له شوێنى خــــۆى دهگـــــــوێزرێتهوه، ئـه‌م جــــووڵه و رِۆشتــن و گـــــوێزرانهوهیهى زه‌ویش لـه خـــولــــگـــهى تــــایبهتیــدایــــه بــــــه ده‌ورى خــــــــۆردا، زه‌وى بـــــــه ده‌ورى خــــۆردا دهســوورِێتـــهوه و ئــــه‌م سوورِانـــهوهیهش رِۆیـشـتــن و بـــــهرهو پـێــشــــهوه چـــــوونى هــــهمـــوو ئــــــه‌و شتانه‌شه كــــه لــــهسهرى هه‌ن كــــه شاخه‌كانیش به‌شێكن له زه‌وى. لـــــه ئــــــایهتهكهدا هـــاتووه كـــاتێــــك دهرِوانیتــــه شـــــاخــــهكـــان وا گـــــومـــــان دهبــــهیت وهســـتــــاوه، بــــه ڵام (تَمُـرُّ مَـرَّ السَّـــــــحَـاب)، وه‌ك هـــــــهورهكــــــان لـــه جـووڵــهدان… لێـره‌دا ئـامــاژه ده‌فه‌رموێت وه‌ك هـــــهورهكــــــان چــــونكـــه ههورهكـــــان خــۆیـــــان جـــووڵــــهى زاتى یــــــان نى یــــه، به‌ڵكو هێزێك لــــه ده‌ره‌وه‌ى خۆیان پاڵیان پێــــوه دهنێــــت، كـــه ئـــــهویــش هــێـــــزى (بـا)یــــه، بۆیــــه كــــه هــــهور دهجــووڵێت (بـا) هــــهڵـیـــدهگــــرێــــت و دهیجـــووڵێنێت، به‌هه‌مان شێوه شاخهكـــــانیش خۆیـان تواناى ئـــــه‌و جووڵهیهیـــان نى یه كــــــه ههیــــــانه و وه‌ك هــــهورهكــــــان دهجـــــووڵێن، واتــــــه: جـووڵهى زاتى یان نى یه، بــــهڵكو به‌هۆى جـــــــووڵـــــهى زه‌وى یـــــــــــهوه دهجــــــووڵێــن، بــــه تــــــــــهواوى وه‌ك جــــــووڵهى هه‌وره‌كان كـــه به‌هۆى (با)وه‌یه. كه‌واته زه‌وى یه دهجـووڵێت بــــــــــــه جــــــووڵـــهیـــــهكى زاتیى دهجــــــووڵێت و شاخهكـــــانیش شوێــــ ن كــــهوتــهى ئـــــه‌و جــــووڵــهیـــهن، ئهمـــــهش ئــــامــــــاژهیه بــــــه جـــــووڵه و سوورِانــــهوهى زه‌وى كــــه ئێستــــا لــــــه زانیــــارى یه چهسپـــاو و سهلمــاوهكانه له زانستى ئهمرِۆدا. سه‌رچاوه‌كان: 1- القــــرآن والعــلم/ الشيخ محمد متولي الشعراوي. 2- معجزة القرآ‌ن/ نعمت صدقي. 3-جــــامع البيــان عن تـــأويل آي القـــرآن (تفسير الطبري), الإمام الطبري. 4- چــــه‌ند بابــهتێكى (د. زغلول النجار )/ پرۆفیسۆرى نــــاسراوى جیهان لـــه بوارى جیۆلۆجى دا/ ئینته‌رنێت. 5- بـــابــــهتێكى (ڕ. د. كارم السید غنيم )/ مامۆستـــاى كۆلێژى زانست لــــــه زانكوَى ئه‌زهه‌ر/ ئینته‌رنێت. Post Views: 440 Related posts كاريگهريی ژه‌هری مار له‌سه‌ر مناڵ له‌بارچوون و نابینایی کاریگەريی قورئان لە سەر لابردنی فشارە دەروونییەکان ڕەواندنەوەی گومانێك لەسەر ئیعجازی ئایەتی (أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا) ڕووەکی ئەلۆڤێرا لە ژێر ڕۆشنایی فەرموودە پیرۆزەکانی پێغەمبەرﷺ هەڵسەنگاندنی لێدانەکانی دڵ و فشاری خوێن لە جووڵە جیاوازەکانی نوێژدا