دەفرەكانتان داپۆشنو دەمی كوندە ئاوەكان ببەستن
دەفرەكانتان داپۆشن و دەمی كوندە ئاوەكان ببەستن
پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) دەفەرمووێت: (( غطوا الإناء وأوكئوا السقاء، فإن فی السنة لیلة ینزل فیها وباء، لا یمر بإناء لیس علیه غطاء، أو سقاء لیس علیه وكاء، إلا نزل فیه من ذلك الوباء)) رواه مسلم.
واتە: دەفرەكانتان داپۆشنو دەمی كوندە ئاوەكان ببەستن، چونكە لە ساڵدا شەوێك هەیە پەتا تیایدا دادەبەزێت، ئەو پەتایە بە لای هیچ دەفرێكدا تێناپەڕێت ئەگەر سەری بەتاڵا بێت، یان كوندە ئاوێك دەمی نەبەسترابێت، دەچێتە نێو ئەو جۆرە دەفرانەوە. (ڕوونتر بڵێین: پەتا دەچێتە نێو دەفری سەربەتاڵو ئاوی خواردنەوەی سەر دانەپۆشراو).
زانستی پزیشكی سەلماندویەتی كە پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) یەكەم مرۆڤە بەرنامەو ڕێسای داناوە بۆ پارێزگاری تەندروستی مرۆڤو پاراستنی لە پەتاو هەموو نەخۆشییەكانی گەدە. دەركەوتووە كە نەخۆشییەكانی گەدە لە مەوسیمێكی دیاریكراوی ساڵدا بڵاو دەبێتەوە، هەندێكیشیان لە هەموو ساڵێكدا دەردەكەون، بە پێی یاسایەكی وردو ڕێكوپێك تا ئێستا هۆكارەكارەكەی نەزانراوە… نموونەی ئەوانەش: سورێژەو شەلەلی منداڵ لە مانگەكانی سێبتەمبەرو ئۆكتۆبەردا زۆر دەبێت، گرانەتاش لە هاویندا، بەڵام كۆلێرا هەموو حەوت ساڵ جارێك دەورانێك دەكات. ئاوڵەش هەموو سێ ساڵ جارێك، ئەمەش لێكدانەوەیەكی زانستییە بۆ فەرموودەكەی پێغەمبەری ئازیز (صلی الله علیە وسلم) كە دەفەرمووێت: (إن فی السنة لیلة ینزل فیها وباء)، لە ساڵدا شەوێك هەیە پەتا تیایدا دادەبەزێت، واتە پەتای وەرزی كە لە كاتێكی دیاریكراودا ڕوودەدات.
سەرچاوە/ كتاب ” الإعجاز العلمي فی الإسلام والسنة النبویة ” محمد كامل عبد الصمد.