دەریا گڕدراوەكان (وَ الْبَحْرِ الْمَسْجُورِ ) دەریا گڕدراوەكان (وَ الْبَحْرِ الْمَسْجُورِ ) ئاماده كردنى: خالد حسن على وشه‌ى (البحر) له‌زمانه‌وانیدا : دژى ووشه‌ى ووشكانىیه (البَرّ) ، ووتراوه له‌به‌ر قووڵى و به‌رفراوانى به‌وه ناوبراوه، و به هه‌موو رِووبارێكى گه‌وره‌ش ده‌ووترێت (بحراً) چونكه له بنه‌رِه‌تدا ووشه‌ى (البحر) هه‌موو شوێنێكى فراوانه كه ئاوى زۆرى له‌خۆ گرتبێت, هه‌رچه‌نده ووشه‌ى (البحر) بۆ ئاوى سوێر به‌كار دێت. ووشه‌ى (البحر) له قورئانى پیرۆزدا: له قورئانى پیرۆزدا ووشه‌ى (البحر) و پێك هاتووه‌كانى له: (بحرٍ, البحران، البحرين، البحار، أبْحُر، بحيرة) (42)جار هاتووه, به‌ڵام به‌ته‌نیا ووشه‌ى (البحر ) (32)جار هاتووه، به به‌راوردكردنى ئه‌م ژماره‌یه‌ش له‌گه‌ڵ ووشه‌ى (البرّ) كه (13)جارهاتووه , دوو موعجیزه‌ى قورئانیمان ده‌ست ده‌كه‌وێت كه ئه‌مه‌یه: گه‌ر ووشه‌ى (البحر) له‌گه‌ڵ (البر) كۆبكه‌ینه‌وه (واته هه‌موو سه‌ر زه‌وى): 32 13=45جار، به‌ده‌رهێنانى رِێژه‌ى ئاو له قورئاندا: 32 / 45=(71.11111111111%). -رِێژه‌ى ووشكانى: (13 / 45 = 28.88888888889 %). ئه‌م دووئه‌نجامه‌ش موعجیزه‌یه, چونكه زانستى نوىَ رِێژه‌ى ئاوى له‌سه‌ر زه‌وىدا به: (71.11111111111%), و رِێژه‌ى ووشكانى له‌سه‌ر زه‌وىدا به: (28.88888888889%) دیارى كردووه. گه‌وره‌یى موعجیزه‌ى قورئان: یه‌كێك له موعجیزه‌كانى پێغه‌مبه‌ر موسى (صه‌لات و سه‌لامى خواى له‌سه‌ربێت) بریتى بوو له گۆچانه‌كه‌ى كه به‌هۆیه‌وه ده رياى سوورى پىَ دووكه‌رت كرد, ئێمه دڵنیاین گه‌ر خه‌ڵكى ئێستا ئه‌و موعجیزه‌یه‌یان ببینىیایه باوه‌رِیان پىَ ده‌هێنا، به‌ڵام ئه‌ى ده‌بێت خه‌ڵكى ئێستا له به‌رامبه‌ر قورئاندا چۆن باوه‌رِێك بهێنن؟! كه نه‌ك به‌ته‌نها ده ريا يه يه ك به‌ڵكو هه‌موو رِووباره‌كان و ده‌ریاكان و زه‌ریاكانى سه‌ر زه‌وى دووكه‌رت ده‌كات و نهێنيیه شاراوه‌كانى هه‌ر له‌سه‌ر رِووه‌كه‌یه‌وه هه‌تا قووڵایيه زۆره‌كانى وه‌كو خۆى ئاشكرا ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌تكردنێكى زانستىیانه‌یه. به‌یارمه‌تى خواى گه‌وره له‌م چه‌ند به‌شه‌دا له‌و نهێنيیانه ده‌كۆڵینه‌وه و دڵنیا ده‌بین كه له سه‌رده‌مى پێشه‌وا ((محمد)) دا صلى الله عليه وسلم ئه‌سته‌م بووه ته‌نها كه‌سێك ئه‌و زانیاريیانه‌ى له‌لا ووبێت و له‌دواى ئه‌ویش به چه‌نده‌ها سه‌ده. به‌شى یه‌كه‌م: دەریا گڕگرتووەكان خواى گه‌وره له ئایه‌تى(6)ى سووره‌تى (الطور) دا ده‌فه‌رموێت: وَ الْبَحْرِ الْمَسْجُورِ واته: سوێند بێت به‌ده‌ریاى سووتێنراو. ووشه‌ى (المسجور) له زمانه‌وانیدا : وه‌رگیراوه له فرمانى (سجر) به‌واتاى (تهيج النار) دێت, واته: كڵپه و بڵێسه‌ى ئاگر، ووتراوه (سجر التنور) واته: ته‌نووره‌كه داگیرسا تا گه‌رم بوو، هه‌روه‌ها ووتراوه (سجرَ الماءُ النَّهرَ) واته: ئاوه‌كه روِوباره‌كه‌ى پرِ كرد، (البحر المسجور) به‌واتاى پرِاوپرِ له ئاویش دێت، كه هیچ له‌ئاوه‌كه نه‌یه‌ته ووشكانى. رِاڤه‌ى ته‌فسیر زانان: (قتادة) و (خاوه‌نى ته‌فسیرى جه‌لالین) ده‌ڵێن: (المسجور هو المملوء), واته: پرِ, (ابن جرير الطبري) ده‌ڵێت: (المراد بالمسجور: الممنوع المكفوف عن الارض لِئَلّا يغمرها فيغرق اهلها ), واته: (مه‌به‌ست ده‌ریای دوورخراوه له ووشكانى زه‌وى, تا داینه‌پۆشىَ و خه‌ڵكه‌كه‌ى نقوم نه‌كات)، خاوه‌نى ته‌فسیرى (في ظلال القرآ‌ن) ده‌ڵێت: (البحر المسجور هو المملوء بالماء في الدنيا، أو المتقد بالنار فى الاخرة), واته: ده‌ریاى پرِ له ئاو له دونیادا و داگیرساو به‌ئاگر له رِۆژى دوایيدا, خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ثُمَّ فِي النَّارِ يُسْجَرُون , واته: پاشان له ئاگردا ده‌سووتێنرێن، (مجاهد) ده‌ڵێت: (المسجور: أي الموقد), واته: داگیرساو, (الضحاك)و(شمر بن عطية) و (محمدى كورِى كعب) و (أخفش) ده‌ڵێن: (الموقد بمنزلة التنور المسجور) , واته: به‌ته‌نورى داگیرساو لێكیان داوه‌ته‌وه. له‌كاتى دابه‌زینى قورئاندا عه‌ره‌به‌كان نه‌یانتوانیوه واتاى ئه‌م سوێنده وه‌ربگرن، چونكه ئاو و ئاگر دژن: ئاو ئاگر ده‌كوژێنێته‌وه و ئاگریش ئاو ده‌كاته هه‌ڵم، ئیتر چۆن ئه‌م دووانه ده‌توانن به‌رده‌وام له پێكه‌وه ژیانێكى توندوتۆڵدا بن بىَ ئه‌وه‌ى یه‌كێكیان ئه‌وى تریان له‌ناو نه‌بات؟!.> ئه‌مه‌ش واى له هه‌ندێك له ته‌فسیرزانان كردووه، واتاى ئه‌م سوێنده ببه‌نه‌وه بۆ كاروباره‌كانى رِۆژى دوایى، پاڵپشت به ئایه‌تى(6)ى سووره‌تى (التكوير) كه ده‌فه‌رموێت: وَإِذَا الْبِحَارُ سُجِّرَتْ واته: كاتێك ده‌ریاكان له رِۆژى دوایىدا هه‌موویان سووتێنران, به‌ڵام گه‌ر تێبینى بكه‌ین له‌پێش ئه‌م ئایه‌ته‌دا (پێنج) سوێندی تره به رِووداوه‌كانى رِۆژی دوایی وه‌ك ده‌فه‌رموێت: إِذَا الشَّمْسُ كُوِّرَتْ{1} وَإِذَا النُّجُومُ انكَدَرَتْ{2} وَإِذَا الْجِبَالُ سُيِّرَتْ{3} وَإِذَا الْعِشَارُ عُطِّلَتْ{4} وَإِذَا الْوُحُوشُ حُشِرَتْ{5} وَإِذَا الْبِحَارُ سُجِّرَتْ{6} له‌كاتێكدا پێنج ئایه‌تى پێش ئایه‌تى: وَالْبَحْرِ الْمَسْجُورِ هه‌موویان سوێندن به شتى حازر نه‌ك به رِووداوى رِۆژی دوایی, كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ش له‌گه‌ڵ واتاى ئایه‌ته‌كانى پێشويدا بگونجێت, ده‌بێت به دروستكراوێكى حازر لێكى بده‌ینه‌وه. واتاى وشه‌ى المسجور به (المملؤ بالماء والمكفوف عن اليابسة): زه‌وى له ده‌وڵه‌مه‌ند ترینى هه‌ساره‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى خۆره به ئاو, كه برِه‌كه‌ى نزیكه‌ى 1360 بۆ 1385 ملیۆن ملیۆن كیلۆمه‌تر سێ جایه, ئه‌و ئاوه‌ش خواى گه‌وره هه‌مووی له ناوجه‌رگه‌ى زه‌وىیه‌وه له شێوه‌ى هه‌ڵمى ئاودا و له‌گه‌ڵ فواره‌ى گرِكانيدا له شوێنه قڵیشه قووڵه‌كانیدا ده‌رهێناوه, تا رِێكه‌وتى چینه سارده به‌رزه‌كانى پشتێنه‌ى گۆرِانكاریه‌كانى ئاووهه‌وا بكات, كه له رِووى ده‌ریاوه تا به‌رزى شانزه كیلۆمه‌تر درێژ ده‌بێته‌وه له سه‌روو هێڵى ستوونیه‌وه, ئه‌م پشتێنه‌یه نزیكه‌ى 2/3ى به‌رگه‌هه‌واى گازى زه‌وى پێك دێنێت, كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت به پێنج هه‌زار ملیۆن ملیۆن ته‌ن, ئه‌مه‌ش ئه‌و پشتێنه‌یه‌یه كه هه‌ڵمى ئاوى سه‌ركه‌وتووى تیادا چرِ ده‌بێته‌وه و هه‌ورى تیا دروست ده‌بێت و باران و ته‌رزه و به‌فرى لێ ده‌بارێت, خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م پشتێنه‌یه له‌گه‌ل به‌رزبوونه‌وه‌دا سارد نه‌بووایه, هه‌رگیز هه‌ڵمى ئاوى سه‌ركه‌وتوو نه‌ده‌گه‌رِایه‌وه بۆمان, وه هه‌ر كات هه‌ڵمى ئاو به شێوه‌ی باران و ته‌رزه و به‌فر گه‌رِایه‌وه, به لێژایىیه‌كانى سه‌ر زه‌وىدا ده‌رِۆن هه‌تا چه‌نده‌ها رِێرِه‌وى ئاوى دروست ده‌كه‌ن و ده‌چنه ناو نزمایىیه‌كانى رِووی زه‌وىیه‌وه تا ده‌ریا و زه‌ریاكان پێك بهێنن. زاناكان ده‌ڵێن ئه‌و به‌سته‌ڵه‌كانه‌ى كۆبوونه‌ته‌وه له هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌كان و لوتكه چیاكانى زه‌ويدا كه به‌رِێژه‌ى (2.052 % تا 2.15%)ى ئاوى سه‌ر زه‌وىیان لاى خۆیان به‌ند كردووه, گه‌ر بتوێنه‌وه (كه ئه‌وه‌ش پێویستى به به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما هه‌یه ته‌نها به‌رِادده‌ى پێنج پله له هاوینى ئه‌و ناوچانه‌دا) گه‌ر ئه‌وه رِوويدا, ئه‌وا برِى ئاوى ده‌رچوو ده‌بێته هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى ئاستى رِووى ده‌ریا و زه‌ریاكان بۆ زیاتر له (100) سه‌د مه‌تر!! ئه‌و كاته‌ش زۆرینه‌ى ناوچه دانیشتوانيیه‌كان نوقم و نغرۆ ده‌كات, بێگومان ئه‌وه‌ش له رِوانگه‌ى خه‌یاڵى زانستيیه‌وه نیه چونكه زه‌وى چه‌ند جارێك به‌سه‌ر ئه‌وه‌دا رِۆیشتووه كه ئاوى ده‌ریاكان سنوورى كه‌ناره‌كانى ئێستاى زیاتر داپۆشیوه, هه‌روه‌ك چه‌ند جارێك رِۆشتووه به‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئاستى ئاوى ده‌ریا و زه‌ریاكان زیاتر له ئاستى ئێستاى نزمتر بۆته‌وه, به‌وه‌ش ووشكانى زیادى كردووه, به‌ڵام رِێكخه‌ر له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا برِی به‌سته‌ڵه‌كى كۆبووه‌وه‌ى سه‌ر ووشكانيیه, چونكه هه‌ركات برِی به‌سته‌ڵه‌ك زیادى كرد, ئاستى ئاوى ده‌ریا و زه‌ریاكان كه‌م ده‌كات و رِووبه‌رى ووشكانى زیاد ده‌كات, و به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ركات برِی به‌سته‌ڵه‌ك كه‌مى كرد ئاستى ئاوى ده‌ریا و زه‌ریاكان به‌رز ده‌بێته‌وه و رِووبه‌رى ووشكانى كه‌م ده‌كات, لێره‌وه واتاى ئه‌م سوێنده قورئانيیه تيَ ده‌گه‌ین, به‌وه‌ى كه خواى گه‌وره منه‌ت و به‌خششى كردووه به‌سه‌رماندا به پرِكردنى نزمایىیه‌كانى زه‌وى به ئاوى ده‌ریا وزه‌ریاكان و به‌ربه‌ستێكى له‌به‌رده‌م ئه‌و ئاوه‌دا داناوه تا سه‌ركه‌شیی بۆ ووشكانى نه‌كات, ئه‌وه‌ش به به‌ندكردنى برِێك له‌و ئاوه له چه‌نده‌ها شێوه‌دا كه گرنگترینیان ئه‌و ئه‌ستووريیه زۆرانه‌ى به‌سته‌ڵه‌كه كۆبووه‌وه‌كانى سه‌ر جه‌مسه‌ره‌كانى زه‌وی و لوتكه چیاكانه, كه ده‌گاته (4) كیلۆمه‌تر له جه‌مسه‌رى باشوورى زه‌وى و (3800) مه‌تر له جه‌مسه‌رى باكووردا. واتاى وشه‌ى (المسجور) به (تهييج النار): وه‌ك پێشتر ووتمان واتاى سه‌ره‌كى ووشه‌ى (المسجور) بریتىیه له: (تهييج النار) یان (المحروق) یان (الموقد ), واته: ده‌ریاى داگیرساو و سووتێنراو به ئاگر, پاڵپشت بۆ ئه‌م واتایه‌ش فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) كه ده‌فه‌رموێت: لا يَرْكَبِ البَحرَ إلا حاجٌّ أَو مُعْتَمِرٌ أَو غازٍ في سبيل اللهِ فَإِنَّ تَحتَ البَحرِ ناراً وَتَحتَ النَّارِ بَحْراً , واته: كه‌س به ده‌ریادا سه‌فه‌ر نه‌كات ته‌نها بۆ حه‌ج یان عه‌مره یان غه‌زا له پێناوى خوادا نه‌بێت, چونكه ژێری ده‌ریا ئاگره و ژێر ئاگره‌كه‌ش ده‌ریایه, هه‌روه‌ها له گێرِانه‌وه‌یه‌كى تردا هاتووه: إِنَّ تَحْتَ البحرِ ناراً, ثُمَّ ماءاً, ثُمَّ نارا , واته: ژێر ده‌ریا ئاگره, پاشان ئاوه, پاشان ئاگره, (ئیبن حه‌جه‌ر) ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ى به پله‌ى (حسن) داناوه . له‌م فه‌رموودانه‌دا فه‌رمانێكى قه‌ده‌غه‌كردن هه‌یه بۆ چوونه ناو ده‌ریاوه ته‌نها بۆ ئه‌و سىَ شته نه‌بێت, به‌ڵام ئایه‌تى (96)ى سووره‌تى (المائدة) ده‌فه‌رمووێت: أُحِلَّ لَكُمْ صَيْدُ الْبَحْرِ وَطَعَامُهُ مَتَاعًا لَّكُمْ وَلِلسَّيَّارَةِ واته: بۆتان حه‌ڵال كراوه كه رِاوى ناو ده‌ریا بكه‌ن. كۆكردنه‌وه‌ى ماناى ئه‌م دووانه‌ش به‌وه ده‌بێت كه قه‌ده‌غه‌ى فه‌رمووده‌كه بۆ كه‌راهه‌ت بێت نه‌ك بۆ حه‌رام. به تێرِامان له‌م فه‌رموودانه چوار هه‌واڵى زانستى هه‌ست پێ ده‌كه‌ین كه ئه‌سته‌مه هیچ كه‌سێك بوێرىَ و تواناى ئه‌وه‌ى هه‌بێت ئه‌و هه‌واڵانه هه‌ر له خۆیه‌وه بگه‌یه‌نێت, مه‌گه‌ر ئامێر و ته‌كنه‌لۆژیاى نوىَى له‌به‌ر ده‌ستدا بێت یان له لایه‌ن خوداى دروستكه‌ری هه‌موو ده‌ریا و زه‌ریاكانه‌وه هه‌واڵى پێ درابێت, چونكه هزری خه‌ڵكى هه‌رگیز به‌لاى ئه‌وه‌دا ناچێت كه ئه‌و ده‌ریا و زه‌ریا گه‌ورانه له ژێریاندا ئاگر هه‌بێت و ئه‌و هه‌موو ئاوه نه‌توانن بیكوژێننه‌وه, زیاتریش له‌وه به هه‌زاران سالَ به‌رده‌وام بێت. ئەم وێنەیە كەناری یەكێك لە زەریاكانە نزیك جەمسەری بەستوی باكور دەبینین جۆن بڵێسەی ئاگر هەڵدەقوڵێ‌و زەریاكە دەكوڵێنێ له‌به‌ر ئه‌وه ده‌توانین بڵێین ئه‌م دروستكراوه یه‌كێكه له سه‌رنج رِاكێش ترین و گه‌وره‌ترین دروستكراوه‌كان كه ده‌سه‌ڵاتى خواى گه‌وره نیشان ده‌دات, هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه په‌روه‌ردگار سوێندى پێ خواردووه و ده‌بێت بشزانین كه په‌روه‌ردگار به دروست كراوێك گه‌وره وگرنگ نه‌بێت سوێند ناخوات. ئه‌و چوار زانسته‌ى ناو فه‌رمووده‌كه‌ش ئه‌مانه‌ن: 1- بوونى ئاگر له ژێر ده‌ریادا 2-فه‌رمانى قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه بۆ سه‌ر رِووى ده‌ریا ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و ئاگره‌ى بنكى قووڵایی ده‌ریاكان, هه‌ندىَ جار مه‌ترسی بۆ سه‌ر رِووى ده‌ریاكه دروست ده‌كات, واته دروست كردنى په‌یوه‌ندىیه‌ك له‌نێوان بنكى ده‌ریا و سه‌ر رِووى ده‌ریاكه. 3-هه‌واڵدان به بوونى ده‌ریایه‌كى تر له ژێر ئاگره‌كه‌دا. 4-هه‌واڵدانى چواره‌م به بوونى ئاگرى دووه‌م له ژێر ده‌ریاى دووه‌مدا. یه‌كه‌م: ئاگرى ژێر ده‌ریاكان: له‌دواى جه‌نگى جیهانى دووه‌م زاناكان بۆ قوڵایی ده‌ریا و زه‌ریاكان به‌مه‌به‌ستى گه‌رِان به دواى سامانى كانزایىدا دابه‌زین, له‌ناكاو گه‌شتن به زنجیره به‌رزایىیه‌كى گرِكانى و بینىیان له‌ناوه‌ندى هه‌موو زه‌ریاكاندا به‌درێژایی ده‌یه‌ها هه‌زار كیلۆمه‌تر درێژبوونه‌ته‌وه, بۆیه ناویان نا چیاكانى ناوه‌ندى زه‌ریاكان, به لێكۆڵینه‌وه‌شیان ده‌ركه‌وت له ئه‌نجامى ده‌رپه‌رِینى فواره‌ى توندى گرِكانىدا دروست بوون, و له نێوان تۆرِێكى به‌رفراورنى قڵیشى گه‌وره‌ى توێكڵى زه‌وىیه‌وه ده‌رده‌په‌رِن, كه درێژى ئه‌و تۆرِانه ده‌گاته 64000 كیلۆمه‌تر و قووڵىیان 65كیلۆمه‌تره, واته توێكڵى به‌ردینى زه‌وى ده‌برِن و ده‌گه‌نه پشتێنه‌ى لاوازى زه‌وى, كه له‌ویادا به‌رده‌كان له شێوه‌ى نیمچه تواوه و چرِی به‌رز و تواناى یه‌كدانووسانى زۆردان و ته‌وژمى هه‌ڵگرتووى گه‌رم به‌ملیۆنه‌ها ته‌نى بۆ بنكى زه‌ریاكان و هه‌ندێ له بنكى ده‌ریاكان (وه‌ك ده‌ریاى سوور) له سه‌روو هه‌زار پله‌ى سه‌دىیه‌وه بۆ ته‌نیشتى زه‌ریاكه به رِاست و چه‌پدا پاڵى ده‌نێت, ئه‌ویش له دیارده‌یه‌كدا ده‌بێت كه زاناكان به فراوان بوون و لاربوونه‌وه‌ى بنكى ده‌ریا و زه‌ریاكانى ناو ده‌به‌ن, به‌وه‌ش پلێته‌كانى توێكڵى زه‌وى له لایه‌كه‌وه دوورده‌كه‌ونه‌وه و له لایه‌كى دیكه‌وه ده‌كێشن به یه‌كداو به رِووى یه‌كتریدا به‌رز ده‌بنه‌وه‌و زنجیره چیا پێك دێنن, ئه‌و قڵیشانه‌ى زه‌وى ژێر ئاوه‌كه‌ش كه له ئه‌نجامى دووركه‌وتنه‌وه‌وه دروست بوون, به تواوه‌ى به‌ردینى ده‌رپه‌رِیو له شێوه‌ى فواره‌ى گرِكانيدا پرِده‌بن و بنكى زه‌ریاكان ده‌سوتێنن. له‌به‌رامبه‌ردا پلێته‌كانى توێكڵی زه‌وى له ناوچه سنووريیه‌كانى فراوان بوونى ده‌ریا و زه‌ریاكاندا به‌یه‌كدا ده‌كێشن, ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆى ده‌رپه‌رِینى بنكى زه‌ریاكان له ژێر بارسته كیشوه‌رييه‌كاندا و توانه‌وه‌یان وورده وورده, ئه‌مه‌ش هۆكارى دروست بوونى چاڵى گه‌وره‌یه له شوێنى به‌یه‌ك گه‌یشتنى بنكى زه‌ریاكان به بارسته كیشوه‌ريیه‌كان, كه له‌ویادا برِێكى زۆر له به‌ردى (نیشته‌نى و ئاگرى و گۆرِاو) تیایدا كۆ ده‌بێته‌وه, هه‌تا به‌رز ده‌بێته‌وه له‌شێوه‌ى زنجیره چیا له سنوورى كیشوه‌ره‌كاندا, وه‌ك: زنجیره چیاكانى (ئیندێز) له خۆرئاواى ئه‌مریكاى باشوور, له‌وێشدا بنكى زه‌ریاكان وورده وورده له ژێر بارسته كیشوه‌رييه‌كاندا كارده‌بن و نامێنن, وه هه‌ركات كردارى فراوانبوونى بنكى زه‌ریاكان وه‌ستا, ماناى ئه‌وه‌یه ئه‌و بنكه به‌ته‌واوى له‌ژێر ده‌ریاكاندا كاربووه, ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى به‌یه‌كدا كێشانى دوو كیشوه‌ر به یه‌كتريدا, له‌و به‌یه‌كدا كێشانانه‌شدا به‌رزترین زنجیره چیا پێكدێن وه‌ك: زنجیره چیاكانى هیمالایا, كه له ئه‌نجامى به‌یه‌كاكێشانى هیند به كیشوه‌رى ئاسیادا پاش ئه‌وه‌ى بنكى ئه‌و زه‌ریایه‌ى نێوانیان كه جیاى كردبوونه‌وه به ته‌واوى كاربووه و نه‌ماوه دروست بووه, جێگاى باسه له‌گه‌ڵ هه‌موو فراوان بوونێك یان به‌یه‌كدا كێشانێك چه‌ندین زه‌مین له‌رزه وكڵپه و فواره‌ى گرِكانى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا دێنیت. هه‌روه‌ك پێشتر ووتمان درێژى زنجیره چیاكانى ناوه‌رِاستى زه‌ریاكان ده‌گاته زیاتر له شه‌ست وچوار هه‌زار كیلۆمه‌تر, له كاتێكدا درێژى ئه‌و كه‌لێن و قڵیشه قووڵانه‌ى كه گرِكانه‌كانى ليَده‌رپه‌رِیوه بۆ پێك هێنانى زنجیره چیاكانى ناو ده‌ریاكان دوو هێنده‌ى ئه‌و ژماره‌یه‌یه. هه‌ردوو زاناى رِووسى (ئه‌ناتۆل سجابڤیتش)ى جیۆلۆجى و (یوَرى بجدانوف)ى زینده‌وه‌رزانى و جیوَلوجى، به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ زاناى ئه‌مریكى ناسراو (رونا كلنت) هه‌ڵسان به‌ژێر كه‌وتن بۆ بینینى گرنگترین قلیشه گه‌وره‌كانى توێكڵى زه‌وى له نزیكه‌وه، پاش ئه‌وه‌ى به ژێر ده‌ریایه‌كى تایبه‌تى نوىَ به ناوى (میرا) ژێرئاو كه‌وتن و گه‌شتنه خاڵى ئامانج له دوورى (1750) كیلۆمه‌تر له كه‌نارى میامى (له ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا) هه‌تا له رِووى زه‌ریاكه‌وه دوو میل چوونه خواره‌وه تا گه‌یشتنه ئاوێكى كوڵاتوو له (231) پله‌ى سه‌دیدا، كه له‌ویادا ته‌نها به‌ربه‌ستێك له (ئه‌كریلیك) جیاى كردبوونه‌وه، و بینىیان له خواروویانه‌وه چه‌ندین سه‌رچاوه‌ى ئاگرین ده‌ته‌قێته‌وه و ئاوى ساردى رِووى زه‌ریاكه به قووڵایى یه‌ك میل به‌ره‌و خوار پاڵده‌نرێت و له كڵپه گرِكانيیه‌كانه‌وه نزیك ده‌بێته‌وه و پاشان گه‌رم ده‌بێت و به‌هه‌ڵگرى كانزاى گرِاوييه‌وه پاڵ ده‌نرێته‌وه، هه‌روه‌ها تێبینيیان كرد ئه‌م دیارده‌یه له هه‌ندىَ شوێنى ده‌ریا و زه‌ریاكاندا زۆره و له هه‌ندىَ شوێنى تریاندا كه‌م ده‌بێته‌وه. دووه‌م: په‌یوه‌ندى نێوان بن و سه‌ر رِووى ئاوه‌كه: هه‌ندىَ جار چالاكىیه گرِكانيیه‌كانى پێك هێنه‌رى چیاكانى ناوه‌ندى زه‌ریاكان, ده‌گه‌نه سه‌ر رِووى ئاوه‌كه، به‌وه‌ش لوتكه‌ى چیاكان پاش ساردبوونه‌وه‌یان تا رِووى ئاوه‌كه به‌رزده‌بنه‌وه و دوورگه‌ى گرِكانى دروست ده‌كه‌ن وه‌ك: دوورگه‌كانى ئه‌ندونیسیا و مالیزیا و فلیپین و یابان و هاواى و… هتد, له‌به‌رئه‌وه هه‌ركاتێك ئاگرى ئه‌و گرِكانانه بۆ رِووى ئاوه‌كه به‌رزبووه و رِێكه‌وتى كه‌شتيیه‌كیان كرد، بێگومان كه‌شتيیه‌كه ده‌سووتێنن، جگه له‌وه‌ش ئه‌و گرِكانانه چه‌نده‌ها شه‌پۆلى به‌هێز و ترسناكى وا دروست ده‌كات كه ئه‌گه‌ر به‌ر هه‌ر كه‌شتیيه‌ك بكه‌وێت تێك وپێكى ده‌شكێنێت. له لایه‌كى تره‌وه بوونى ئه‌و شۆرِش و كڵپه ئاگرینانه‌ى بنكى ده‌ریا و زه‌ریاكان هۆكارى جووڵانى پلێته به‌ردینه‌كانى بنكى زه‌ریاكانه كه به‌دوايدا چه‌نده‌ها زه‌مین له‌رزه دێنن, ئه‌م زه‌مین له‌رزانه‌ش هۆكارى دروست بوونى شه‌پۆلى به‌رزى سه‌ر ده‌ریا و زه‌ریاكانن, كه زۆر جار ئه‌م شه‌پۆلانه له كه‌ناره‌كانى ده‌ریا و زه‌ریاكان ده‌ده‌ن و ده‌بنه هۆى رِاماڵینى هه‌موو شتێك كه دێته به‌رده‌میان و زه‌ره‌ر و زیانێكى ماڵى و گیانى زۆر ده‌خه‌نه‌وه, ئه‌م شه‌پۆلانه ناونراون به شه‌پۆله‌كانى (تسونامى Tsunami). (تسونامى) ووشه‌یه‌كى یابانىیه و به ماناى (شه‌پۆله‌كانى به‌نده‌ر Harbor Waves) دێت, له فه‌رهه‌نگى زانستى (Microsoft Encarta Reference Library 2003-2004)دا هاتووه: تسونامى ووشه‌یه‌كى جیۆلۆجييه وبه‌و شه‌پۆلانه ده‌ووترێت كه به‌هۆى بوومه‌له‌رزه‌ى ژێر ده‌ریاوه دروست ده‌بێت, كه هۆى ئه‌م بوومه‌له‌رزانه یان بریتىیه له: هه‌ڵچوونى بوركانى ژێر ده‌ریا یان خلیسكانى پلێته‌كانى ژێر ده‌ریا و زه‌ریاكان به‌سه‌ر یه‌كترىدا. كاتێك بنى زه‌ریاكه ده‌جووڵێت و له شوێنى خۆى ده‌خلیسكێت كۆمه‌ڵێك شه‌پۆلى ده‌ریاى به‌هێز دروست ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌ریاكه و به‌هه‌موو چوارده‌وريدا بڵاو ده‌بێته‌وه به هاوشێوه‌ى ئه‌و شه‌پۆله ئاويیانه‌ى دروست ده‌بن كاتێك ته‌نێكى قورس فرِىَ ده‌درێته ناو ئاوه‌وه, زوربه‌ى تسوناميیه‌كان له ناوچه‌ى بازنه‌ى ئاگرینه‌وه (Ring of Fire) دروست ده‌بن, كه بریتىیه له‌و ناوچه‌یه‌ى كه چالاكيیه بوركانيیه‌كان و بوومه‌له‌رزه تێیدا زۆره, كه درێژيیه‌كه‌ى 32000 كیلۆمه‌تره و چوارده‌ورى زه‌ریاى هێمن (زه‌ریاى پاسیفیكى Pacific Ocean) ده‌دات. شه‌پۆله‌كانى تسونامى له‌وانه‌یه درێژيیان بگاته 100-200كم و له‌وانه‌یه بۆ ماوه‌ى سه‌دا كیلۆمه‌تر بگوێزرێنه‌وه و خێرایى شه‌پۆله‌كانیان ده‌گاته 725-800كم له سه‌عاتێكدا, له كاتێكدا ئه‌م شه‌پۆلانه ده‌گه‌نه قه‌راغه‌كان به شێوه‌یه‌كى سه‌رسورِهێنه‌ر گه‌وره ده‌بن و شه‌پۆله‌كانیان به‌رز ده‌بێته‌وه, ئه‌و شه‌پۆله تسوناميیه‌ى ده‌گاته قه‌راغ ده‌ریا و به‌رزيیه‌كه‌ى ته‌نها نیو مه‌تره له‌وانه‌یه به‌رز بێته‌وه بۆ به‌رزى 15مه‌تر! له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ووزه‌یه‌كى زۆریان تێدایه, له‌به‌ر ئه‌مه شه‌پۆله‌كانى تسونامى زۆر كات ده‌بنه هۆى وێرانكارييه‌كى زۆر بۆ ئه‌و شوێنانه‌ى كه ليَیان ده‌ده‌ن, یه‌كێك له كاولكار ترین تسونامى ئه‌وه‌بوو كه له 15/6/1896 دا كه‌ناره‌كانى ژاپۆنى گرته‌وه و بووه هۆى كوژرانى زیاتر له (20هه‌زار) كه‌س. به‌درێژایى مێژوو سه‌دان جار شه‌پۆله‌كانى تسونامى داویانه له شار و ئاوه‌دانيیه‌كانى كه‌نار زه‌ریا و ده‌ریاكان, به ته‌نها (دورگه‌كانى هاواى) زیاتر له 40جار تسونامى ليَى داوه له ساڵى (1819)ه‌وه. (له خشته‌كه‌ى ئه‌وبه‌ردا لیستێكى تێدایه به گرنگترین ئه‌و تسونامييانه‌ى روویان داوه له‌گه‌ل مێژووى روودانیان, به‌رزى شه‌پۆله‌كانیان, شوێنى روودانیان و هۆكارى دروست بوونیان). یه‌كێك له ترسناكترین و نزیكترین له‌و تسونامييانه ئه‌وه‌بوو كه له كۆتایی ساڵى (2004)دا روويدا رِووداوه‌كه خۆى سه‌ره‌تا بریتى بوو له زه‌مینله‌رزه‌یه‌ك له‌ژێر ده‌ریادا له‌ناو زه‌ریاى هینديدا (كه تونديیه‌كه‌ى 9 پله بوو به پێوه‌رى رێخته‌ر), به هۆى جووڵانى پلێته‌كانى زه‌وى له‌و ناوچه‌یه‌دا, ئه‌م زه‌مین له‌رزه‌یه له نزیك كه‌ناره‌كانى (باشوورى خۆرهه‌ڵاتى ئاسیا) و له كه‌نداوى (به‌نگال)دا له‌رۆژى (26/12/2004) روويدا, كاردانه‌وه‌ى ئه‌م زه‌مینله‌رزه‌یه و جووڵانى پلێته‌كانى ژێر زه‌ریاى هیندى, بووه هۆى دروست بوونى شه‌پۆلى زۆر به‌رز له‌سه‌ر رِووى ده‌ریاكه بۆ زیاتر له (20) مه‌تر, كه پاشان گه‌یشته كه‌ناره‌كانى ده‌ریا به هه‌ر چوار ده‌ورى شوێنى زه‌مین له‌رزه‌كه‌دا و بووه روودانى راماڵینى كه‌ناره‌كانى ووڵاتانى (ئه‌نده‌نووسیا, مالیزیا, تایله‌ند, هیندستان, مینمار, دورگه‌كانى ماڵدیڤ, سریلانكا, و چه‌ندین شوێنى تر له كه‌ناره‌كانى باشوورى رۆژهه‌ڵاتى ئاسیا), ته‌نانه‌ت كه‌ناره‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ئه‌فریقاش به‌هۆى ئه‌م شه‌پۆلانه‌ى ده‌ریاوه كاریان تێكرا. سه‌ره‌نجامى ئه‌م كاره‌ساته بریتى بوو له له‌ناوچوونى زیاتر له (280هه‌زار) كه‌س و ده‌ربه‌ده‌ر بوون و بيَلانه بوونى ملیۆنه‌ها كه‌سى خه‌ڵكى ئه‌و ناوچانه, له‌لایه‌كى تره‌وه به‌پىَى پێوانه‌كانى زانایانى جیۆلۆجى جیهانى ئه‌م كاره‌ساته بووه هۆى چه‌ند كاریگه‌ريیه‌ك بۆ سه‌ر جیۆلۆجى زه‌وى, وه‌ك: دوور كه‌وتنه‌وه و جووڵانى دورگه‌ى (سومه‌طره) له شوێنى جارانى بۆماوه‌ى ده‌یان مه‌تر. سيَیه‌م: هه‌واڵدان به‌بوونى ده‌ریایه‌كى تر له ژێر ئاگره‌كه‌دا: به به‌ڵگه‌ى جۆراوجۆر سه‌لماوه(8), كه هه‌موو ئاوى سه‌رزه‌وى به‌و زۆريیه‌وه خواى گه‌وره له ناو جه‌رگه‌ى زه‌ویه‌وه ده‌رى هێناوه، وه‌ك ئیعجازێكى زانستیش خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: أَخْرَجَ مِنْهَا مَاءهَا النازعات31 ، به‌لاَم ئه‌و ئاوه هه‌مووى نه‌هاتووه‌ته سه‌ر رِووى زه‌وى بۆ ده‌ریا و زه‌ریاكان, به‌ڵكو به ده‌یه‌ها ئه‌وه‌نده‌ى له پشتێنه‌ى لاوازى زه‌ويدایه كه تواوه‌ى به‌ردینى تێدا كۆبۆته‌وه, جگه له‌وه هه‌ڵقوڵینى ئاوێكى گه‌رمى كوڵاتوو, كه له بنكى زه‌ریاكانه‌وه دێته ناو زه‌ریاكانه‌وه به‌ڵگه‌یه‌كى تره كه بێگومان ده‌بێت له سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاوى تره‌وه بێت له‌ژێر زه‌ويدا. چواره‌م: هه‌واڵدان به بوونى ئاگرى دووه‌م له ژێر ده‌ریاى دووه‌مدا: هه‌روه‌ك له‌بابه‌ته‌كانى پێشوودا باسمان كرد كه ناوجه‌رگه‌ى زه‌وى یه‌ك پارچه بریتىیه له‌ئاگر، چونكه پاش جیابوونه‌وه‌ى زه‌وى له كۆمه‌ڵه‌ى خۆر زه‌وى یه‌ك پارچه ئاگربوو به‌ڵام به تێپه‌رِبوونى كات توێكڵه‌كه‌ى سارد بوویه‌وه و ئاو و رِووه‌ك ده‌رهاتن، به‌ڵام ناو جه‌رگه‌كه‌ى سارد نه‌بۆته‌وه و رِۆژێك دێت كه هه‌مووى به‌جارىَ دێته ده‌ره‌وه و نه‌ك ته‌نها چه‌ند شوێنێكى ده‌ریا و زه‌ریاكان به‌ڵكو هه‌موو ده‌ریا و زه‌ریاكان ده‌سووتێنێت و ده‌ته‌قنه‌وه, وه‌ك ده‌فه‌رموێت: وَإِذَا الْبِحَارُ سُجِّرَتْ التكوير (6), هه‌روه‌ها: وَإِذَا الْبِحَارُ فُجِّرَتْ الإنفطا ر(3). په‌راوێزه‌كان: (1)برِوانه: (لسان العرب) لإبن منظور, (معجم ألفاظ القرآ‌ن) للراغب الأصفهاني, (مجمع البيان) للطبرسي, (مختار الصحاح) لأبي بكر الرازي . (2)له قورئاندا هه‌ر كاتێك ووشه‌ى (البرّ) له‌گه‌لَ ووشه‌ى (البحر) پێكه‌وه هاتبن, ووشه‌ى (البحر) مه‌به‌ست پيَى هه‌موو ئاوى سه‌ر زه‌وىیه, وه‌ك: هُوَ الَّذِي يُسَيِّرُكُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ يونس . (3)هه‌مان سه‌رچاوه‌كانى په‌راوێزى (1). (4)برِوانه: تفسير القرطبي . (5)ئه‌بو داود له (سنن) ـه‌كه‌یدا به فه‌رمووده‌ى ژماره (2489) له سه‌ره‌تاى كتێبى (الجهاد) دا هێناوىیه‌تى, هه‌روه‌ها (بيهقي) له (سنن) ـه كه‌یدا له به‌شى چواره‌م لاپه‌ره (443)دا هێناویه‌تى. (6 )(إبن أبي شيبة) له (مصنف) ـه‌كه‌یدا به‌شى یه‌كه‌م, لاپه‌رِه (131) دا هێناویه‌تى و ووتویه‌تى: (إنَّ رِجالَ إسنادِهِ ثُقات). (7)كتێبی (التلخيص)/ به‌شى دووه‌م لاپه‌ره (221). (8)وه‌رگیراوه له نووسینێكى پرۆفیسۆرى جیوَلوَجى (د. زغول النجار) كه یه‌كێكه له گه‌وره زاناكانى جیۆلۆجى جیهان . سه‌رچاوه‌كان: 1-قورئانى پیرۆز. 2-ته‌فسیرى قرطبي (الجامع لأحكام القرآ‌ن). 3- لسان العرب-إبن منظور . 4- معجم ألفاظ القرآ‌ن -الراغب الأصفهاني . 5- مختار الصحاح/ أبي بكر الرازي . 6-چه‌ند موحازه‌ره‌یه‌كى مامۆستا (عبد المجيد الزنداني) له زانكۆی (ئیمان)ى (یه‌مه‌ن). 7-http://www.nooran.org/Q/5.htm 8-http://www.elnaggarzr.com Post Views: 671 Related posts كاريگهريی ژه‌هری مار له‌سه‌ر مناڵ له‌بارچوون و نابینایی کاریگەريی قورئان لە سەر لابردنی فشارە دەروونییەکان ڕەواندنەوەی گومانێك لەسەر ئیعجازی ئایەتی (أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا) ڕووەکی ئەلۆڤێرا لە ژێر ڕۆشنایی فەرموودە پیرۆزەکانی پێغەمبەرﷺ هەڵسەنگاندنی لێدانەکانی دڵ و فشاری خوێن لە جووڵە جیاوازەکانی نوێژدا