دیزاینیی باڵندەكان
دیزاینیی باڵندەكان
ن: عبدالدائم الكحیل
و. لە ئینگلیزیەوە:- فەرمان بانی مارانی
زانایان ئەوە دووپات دەكەنەوە كە دیزاینی باڵی باڵندەكان شتێكی سەرسوڕهێنەرە و لەگەڵ هەموو شێوازەكانی فڕین دا دەیانگونجێنێت، ئەویش بەهۆی سیفەتی جێڕی و نەرمی باڵەكانیان و تەواو پێچ خواردویی بە دەوریاندا، بە هەمان شێوە كلك و پێكان و دەنوك و سەریان… هەموو بەشێكی لەشی باڵندەكان بە هەموو واتایەك بریتییە لە تەكنیكێكی موعجیزەیی.
لەوەش سەیرتر ئەوەیە كە چۆن باڵندەكان لە توانایاندایە هەڵبەز و دابەز بكەن و، بۆ ماوەیەكی درێژ خایەن بفڕن؟
خوای گەورە دەفەرمووێت:
(أَڵمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ یُسَبِّحُ ڵهُ مَن فِی السَّمَاۆاتِ ۆالْأَرْض ۆالطیْرُ صَافَّاتٍ كُلٌّ قَدْ عَلِمَ صَڵاتَهُ ۆتَسْبِیحَهُ ۆاللَّهُ عَلِیمٌ بِمَا ێفْعَلُونَ) النور:٤١
واتە: (ئایا نەتبینیووە كە بەڕاستی هەرچی و هەركەس لە ئاسمانەكان و زەویدا هەیە، تەسبیحات و ستایشی خوا دەكەن، هەروەها باڵندەكانیش لە كاتێكدا پۆل پۆل (بە ئاسماندا دەفڕن) هەر هەموویان ستایش و پەرستش و تەسبیحاتی خۆیان زانیوە، خوایش هەمیشە زانایە بەوەی كە دەیكەن.)
گەورەیی و بەرزی بۆ خودای باڵادەست..
سەرچاوە:
– تەفسیری ئاسان
www.kaheel7.com/eng –