دیارده‌ی تسۆنامی
دیارده‌ی تسۆنامی
زۆرن ئه‌و ڕووداوه سروشتییانه‌ی كه به‌سه‌ر مرۆڤدا تێپه‌ڕده‌بن، به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌ندو وانه‌یان لێوه‌ربگرێت ، یه‌كێك له‌و دیاردانه‌ش دیارده‌ی تسونامییه…
تسۆنامی بریتیه له درێژكراوه‌ی شه‌پۆله ده‌ریاییه‌كان كه به‌رزاییان ده‌گاته ده‌یان مه‌تر و درێژاییان ده‌گاته ده‌یان كیلۆمه‌تر، ئه‌و شه‌پۆله سه‌ركه‌شانه له توانایاندایه له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا هه‌موو ئه‌و شوێنانه وێرانبكه‌ن كه پیایاندا گوزه‌ر ده‌كه‌ن, به فه‌رمانی خوای به‌دیهێنه‌ر، ده‌با ئێستا پرسیاری ئه‌وه بكه‌ین كه ئاخۆ ئه‌و دیارده‌یه چییه و چۆن ڕووده‌دات و هۆكاره‌كانی په‌یدابوونی چین, ئاخۆ هیچ ئاماژه‌یه‌كی قورئانی بۆ ئه‌و دیارده‌یه هه‌یه ؟
لێكدانه‌وه‌ی زانستيی تسونامی:
گۆرانكاریی زۆر له كهشو هه‌وای گۆی زهویو له پله‌كانی گه‌رمی گۆی زه‌ویدا ڕوویداوه، هه‌روه‌ها جووڵه‌ی پلێته‌كانی گۆی زه‌وی و ڕوودانی زه‌مینله‌رزه و گڕكانی زۆر، كه ئه‌وانه‌ش هه‌موو گاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه له‌سه‌ر ئاوی ده‌ریاكان كه 78 % ی گۆی زه‌وییان داپۆشیوه.
ئه‌و گۆڕانكارییانه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی كه ئاوی ده‌ریاكان به خێرایی زۆر بجوڵێن و شه‌پۆلی زۆر گه‌وره‌ی ئاوی دروستبكه‌ن, كه درێژيی شه‌پۆلی هه‌ندێكیان ده‌گاته 150 كم و خێرایی ئه‌و شه‌پۆلانه ده‌گاته 700 كم/ كاتژمێر.
هێزه وێرانكارییه‌كه‌ی خۆی له‌وه‌دا حه‌شارداوه كه له‌دووره‌وه بۆ بینه‌رانی كه‌ناری ده‌ریا هه‌روه‌ك شه‌پۆلی ئاسایی ده‌رده‌كه‌ون, به‌ڵام كاتێك نزیكده‌بنه‌وه له‌و كهنارانهو ده‌گه‌نه كه‌ناره‌كان، ئه‌وا به هێزێكی زۆر گه‌وره له‌و كه‌نارانه ده‌ده‌ن و به‌رزییان ده‌گاته 40 م!! سه‌یركه‌ن ئه‌و شه‌پۆلانه به‌رزییان ده‌گاته كۆشكێكی 10 نهۆمی و به خێرایی فڕۆكه‌یه‌كی نوێ ده‌ڕۆن, ئیتر ده‌بێت چ كاره‌ساتێك بخولقێنن كاتێك خۆیان ده‌ده‌ن به‌و كه‌نار و شار و شارۆچكه و دێهاتانه‌دا ؟؟ زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه ده‌كه‌ونه به‌ر لێشاوی زیانی ئه‌و كاره‌ساته سروشتییانه بریتین له ناوچه‌كانی ئۆقیانوسی هێمنو دوورگه‌كانی نێو ئه‌و ئۆقیانوسه، به پێی ئاماره‌كانیش ئه‌و دیارده‌یه له ماوه‌ی 100 ساڵی ڕابوردوودا نزیكه‌ی 40 جار دووباره‌بووه‌ته‌وه.
دروستبوون‌و كشانی ئه‌و شه‌پۆلانه به‌هۆی گڕكانێك یان بومه‌له‌رزه‌یه‌كی ناو بن ده‌ریاكانه‌وه یان به‌ركه‌وتنی ته‌نێكی گه‌ردوونی به زه‌ویداو ڕوودانی بومه‌له‌رزه‌وه ده‌بێت، ئه‌و دیاردانه هه‌موو ده‌بنه هۆی لادانی ئاوی دهریاكانو دروستبوونی ئه‌و شه‌پۆله زه‌به‌لاحانه له نێو ئاوی ئه‌و ده‌ریایه‌دا
كاتێك تێكچوونێك له بنی ده‌ریاكه‌دا ڕووده‌دات به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌یه‌كه‌وه بۆ نموونه، بڕێكی زۆر له ئاو له بنی ده‌ریاكه‌وه به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌ڕوات و ئه‌و بارسته ئاوییانهش شه‌پۆلی ئاوی سه‌ركه‌ش دروستده‌كه‌ن له‌سه‌ر ڕووی ئاوه‌كه‌وه و ئینجا ئه‌و شه‌پۆلانه به خێرایی به‌ره و كه‌ناره‌كان ده‌ڕۆن هاوڕێ له‌گه‌ل ووزه‌یه‌كی زۆری بێشوماری وێرانكاردا، كاتێك داخزانێك یان داڕمانێك له به‌شێكی بنی ده‌ریاكه‌دا ڕووده‌دات ئه‌وه ده‌بێته هۆی دروستبونی بۆشاییه‌ك له‌و ناوچه‌یه‌دا كه به خێرایی به ئاو پڕ ده‌بنه‌وه، به پێی میكانیكی شلهكانیش ڕۆیشتنی شله‌یه‌ك به خێرا ییهكی گه‌وره به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه ده‌بێته هۆی دروستبونی شه‌پۆلی به‌هێزی كشاوی به‌رزی زۆر, ئینجا ئه‌و شه‌پۆلانه به خۆیان و هێزهوێرانكارهكهیانهوه به‌ره‌و كه‌ناره‌كان ده‌كشێن. شه‌پۆله‌كانی تسونامی توانای گواستنه‌وه‌یان هه‌یه به‌سه‌ر هه‌موو ئۆقیانوسهكهداو توانای پاراستنی هه‌موو ووزهكهیشی ههیهوبه درێژایی گه‌شته‌كه‌ی وزه‌ی شه‌پۆله‌كه‌ی به پارێزراوی ده‌مێنێته‌وه،كه مه‌ترسی ئه‌و شه‌پۆلانه ئا له‌وه‌دایه! هه‌مووشمان بینیمان كه چۆن شه‌پۆله‌كانی تسونامی له ساڵی 2004 دا دای له كه‌ناره‌كانی ئهندۆنیسیاو بووه هۆی مردنی ده‌یان هه‌زار و زیانی ملیۆنه‌ها دۆلار.
كاره‌ساتی سه‌ده‌ی بیستویه‌ك :
هه‌موومان ئه‌و كاره‌ساته‌مان دی كه به‌سه‌ر كه‌ناره‌كانی ئه‌ندۆنیسیادا هات له ساڵی 2004 دا به‌هۆی ئه‌و زه‌مینله‌رزه به‌هێزانه‌ی بنی ئۆقیانوسی هێمن كه بووه هۆی دیارده‌ی تسونامیو له ئه‌نجامیشدا گیانله‌ده‌ستدانی سه‌دان هه‌زارو ئاواره بوونی ملیۆنه‌ها كهسو زیانی ملیاره‌ها دۆلار، هه‌وروه‌ها هه‌ر له‌م ڕۆژانه‌دا ئه‌و زهمینلهرزهو تسۆنامییهمان بینی كه دای به‌سه‌ر وڵاتی ژاپۆنداو تا ئێستاش قوربانییه‌كانی كۆتایی نه‌هاتووه.
خوێنه‌ری به‌رێز سه‌رنجبده له توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره و بزانه ده‌فه‌رموێت:
(ذَلِكَ يُخَوِّفُ اللَّهُ بِهِ عِبَادَهُ يَا عِبَاد فَاتَّقُونِ) الزمر: 16 ، یان ده‌فه‌رموێت:(أَأَمِنْتُمْ مَنْ فِي السَّمَاءِ أَنْ يَخْسِفَ بِكُمُ الْأَرْضَ فَإِذَا هِيَ تَمُورُ) الملك: 16
زانا خۆرئاواییه‌كان ئه‌و دیارده‌یه بۆ سروشت‌و یاساكانی ده‌گێڕنه‌وه، به‌لام ئێمه‌ی موسوڵمان بڕوای ته‌واومان به‌وه‌یه كه هه‌موو دیارده‌و ڕووداوه‌كان له لایه‌ن خوای به ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یه، دیارده‌ی تسونامیش زه‌نگێكی ئاگاداركردنه‌وه‌یه له لایه‌ن په‌روه‌دگاره‌وه بۆ به‌نده‌كانی كه ئاگاداری خۆیان بن‌و به‌ره‌و زه‌لكاوی خراپه‌كاری و یاخیبوون له خوای گه‌وره نهخلیسكێن, ئه‌گینا خوا زۆر به توانایه‌و سزای وا سه‌ختی لایه!
با سه‌رنجبده‌ین بزانین چۆن خوای به‌توانا په‌یوه‌ندی له نێوان ئه‌وه‌ی به‌ناخی زه‌ویدا ڕۆدهچێتو ئه‌وه‌ی نوقمده‌بێت دروستده‌كات كه ده‌فه‌رموێت:
(أَفَأَمِنْتُمْ أَنْ يَخْسِفَ بِكُمْ جَانِبَ الْبَرِّ أَوْ يُرْسِلَ عَلَيْكُمْ حَاصِبًا ثُمَّ لَا تَجِدُوا لَكُمْ وَكِيلًا * أَمْ أَمِنْتُمْ أَنْ يُعِيدَكُمْ فِيهِ تَارَةً أُخْرَى فَيُرْسِلَ عَلَيْكُمْ قَاصِفًا مِنَ الرِّيحِ فَيُغْرِقَكُمْ بِمَاكَفَرْتُمْ ثُمَّ لَا تَجِدُوا لَكُمْ عَلَيْنَا بِهِ تَبِيعًا) الإسرا‌ء: 68-69 .
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست تێبینیبكه، چۆن قورئان باس له‌و دیارده‌یه ده‌كات ، نافه‌رمووێت(البر) بهڵـــــــــكو (جانب البر) وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ بوونی لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی وشكانی كه زاناكان به پلێته زه‌مینیه‌كانی ناوزه‌د ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وان ئه‌وه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه توێكڵی زه‌وی له یه‌ك بارسته
پێكنه‌هاتووه به‌ڵكو له چه‌ند پلێتێك كه هه‌ریه‌كه‌یان سنور‌و لێواری تایبه‌ت به خۆی هه‌یه, كه ئه‌وه‌ش به وردی قورئان ئاماژه‌ی پێداوه، هه‌ر له هه‌مان ده‌قدا هاتووه كه: (فَيُغْرِقَكُمْ بِمَا كَفَرْتُمْ) كه ئه‌وه‌ش دیسان وردیی قورئان ده‌رده‌خات كه له زنجیره‌ی ڕووداوه زانستییه‌كاندا، به‌زه‌ویدا ڕۆچوون ئینجا نوقمبوونه.
هه‌روه‌ها له سزادانی نه‌ته‌وه پێشینه‌كان به‌هۆی زۆرداری خۆیانه‌وه ده‌بینین هه‌مان یه‌ك به دوای یه‌ك هه‌یه: ڕۆچوون به ناخی زه‌ویداو پاشان نوقمبوون:
(وَمِنْهُمْ مَنْ خَسَفْنَا بِهِ الْأَرْضَ وَمِنْهُمْ مَنْ أَغْرَقْنَا وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيَظْلِمَهُمْ وَلَكِنْ كَانُوا أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ)العنكبوت: 40 .
تێبینی/ وشه‌ی تسونامی وشه‌یه‌كی ژاپۆنییهو وشه‌یه‌كی لێكدراوه‌و له دوو وشه پێكهاتووه، (تسو)به‌واتای (به‌نده‌ر)و (نامی) به واتای (شه‌پۆل).