You Are Here: Home » بابەتەكانمان » دۆزینه‌وه‌یه‌كى نوێ كه‌ پشتگیریى له‌ راستى یه‌كانى سوننه‌ت ده‌كات

دۆزینه‌وه‌یه‌كى نوێ كه‌ پشتگیریى له‌ راستى یه‌كانى سوننه‌ت ده‌كات

 

دۆزینه‌وه‌یه‌كى نوێ كه‌ پشتگیریى له‌ راستى یه‌كانى سوننه‌ت ده‌كات:

كۆمــــه‌ڵـــه‌ زانـــــا و پزیشكێــك لــــــه‌ زانكۆى (لـیــدز Leeds) له‌ ئینگلته‌را هه‌ستان بـــــه‌ تاقى كردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر تازه‌ بووان، بــــۆ زانینى كـــــاریگه‌ریى

پێـــدانى چـــــه‌ند برِێــك لـــــه‌ گیـــراوه‌ى شــه‌كرى سوكــه‌رۆز لــــه‌ ســـه‌ر گریــــان و هـــــه‌ست كردنیــــان بـه‌ ئازار له‌كاتى راكێشـــــانى خوێـــن لى یــــان بــه‌ سرنج،

گـۆڤارى پزیشكى به‌ریتانى BMJ)) دا ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ى بڵاوكرده‌وه‌، 60منداڵى كـــورِ و كــــــچ هه‌ڵبژێردران لــه‌ ته‌مــــه‌نى (1-6 رۆژ), و هه‌مـــوویان ئه‌م تاقى

كردنه‌وه‌یان له‌ ســه‌ر كــرا, لـــه‌ هۆڵى لــــه‌دایك بــوونى نه‌خۆشخــــانه‌ى نـــاوبـــــراو (Leeds), كــران بــــه‌ دوو گروپه‌وه‌،30كه‌سیــان پێش لێدانى ده‌رزى یـــه‌كه‌

ته‌نها ئـاوى (معقم)یان دانێ،30 كه‌سه‌كه‌ى تر كران به‌ سآ گرووپه‌وه‌, به‌ پێى رێژه‌ى ئه‌و شــــه‌كــره‌ى پآیــــان دان, بـــه‌ رێـــژه‌ى: 12.5%، 25%،

50%.هــــه‌موو ئـــــه‌م گیراوانـــه‌ دران بـــه‌ منداڵه‌كــــان پێش دوو ده‌قیقــــه‌ لــــــه‌ لێدانیــــان بـــه‌ ده‌زى وه‌رگرتنى خوێن لى یان, بـــــه‌ مه‌بــه‌ستى پێوانى رێژه‌ى

زه‌ردوویى لــــه‌ خوێنیـــــاندا (كـــه‌ تاقى كردنه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ هه‌موو منداڵێكى تازه‌ بـــــوو ده‌كــــرێت)، ئـــه‌م ده‌رزی لێدانـــه‌ ده‌بێته‌ هۆى گریانى تازه‌ بووه‌كان بـــۆ

مـــاوه‌یه‌ك بــــه‌ هۆى ئــــازاره‌وه‌، پــــاش سێ ده‌قیقـــه‌ لـــــه‌ چـــاودێریى گریانى منداڵه‌كان, ئه‌م ئاكامانه‌ى هه‌بوو:

1– ئـــــه‌و گیــراوه‌ شــه‌كرى یه‌ لـه‌ ده‌مى منداڵه‌كــاندا زۆر بــــه‌ بــــاشى هه‌ســت كــردن بــه‌ ئازار و لێـدانى خێــرای دڵى منداڵه‌كانى كه‌م كرده‌وه‌.
2-باشترین ئاكام له‌و منداڵانه‌دا بوو كه‌ رێژه‌یه‌كى به‌رزى شه‌كریان درایه‌ واته‌ 50%.

3-خستنه‌ نــــاو ده‌مى مــــادده‌یه‌كى شه‌كریى بـــــۆ منداڵ بــــه‌ شێوه‌یه‌كى سه‌رسورِهێنه‌ر ده‌بێته‌ هــــــۆى كـــه‌م بوونه‌وه‌ى ئازار, و بــــه‌كار نه‌هێنانى ده‌رمانى ئازار شكێنه‌ر.

– پزیشكى هـــــه‌موو مرۆڤـــــــایه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) یه‌كه‌م كه‌س بوو كه‌ له‌ مێژوودا هــــــه‌ستا بـــــه‌م كاره‌, به‌وه‌ى شتێكى شیرینى ده‌خسته‌ ناوده‌مى منداڵى تازه‌بوو، كاتێك بۆیان ده‌هێنا خــــورمــــــــایه‌كى ده‌جـــــوو و لـــــــــه‌ شیرینى یه‌كــــــــه‌ى ده‌خستــــــه‌ ده‌مــــى منداڵه‌كــــــه‌وه‌ .. سوننه‌تـى (تحنیك المولود).

د. تریفه‌ عبدالله‌ محمود

 

mnal

 

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top