دوو توێژینەوە لەسەر ئیعجازی هەنگوین وەك شیفا لە زانكۆی سلێمانی و نەخۆشخانەی فێركاری
دوو توێژینەوە لەسەر ئیعجازی هەنگوین وەك شیفا لە زانكۆی سلێمانی و نەخۆشخانەی فێركاری
توێژینەوەی یەكەم
لــــه زانكۆى (سولــهیمـــانى) لـــــهســهر هه‌نگوین سازدرا, لەلایەن بەڕێز هێمن محي ا‌لدین (بەكالۆریۆسی بایۆلۆجی)، هه‌نگوین بهكـار هات وه‌ك دژه به‌كتریا (Antibacterial), له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كۆمــهڵێك به‌كتریاى لــه جـۆرى نــــهخـــۆشخـــهر(Pathogenic bacteria) بهكارهێـــنرا كه وه‌رگیرابوون له كۆمهڵـــێــك نه‌خۆشى نهخۆشـــــخـانهى فێركارى سولـهیمـانى:
لــــه دواى تــــاقى كردنه‌وه لــه‌سه‌ر هه‌ریه‌ك لــــه‌و بهكـــتریایانهى كـــه بهكــار هێنـــرا, بینـــرا كـــــه هــــــهنگوینــــهكه توانیویـهتى وه‌ك دژه بهكتریــا ده‌ورى خــــۆى بگــــێرِێـــت, و هــــهنــدێ لـه‌و بهكتریایـــانهى بهكـارهـــــاتبوون به‌رگرى یان په‌یداكردبوو دژى زۆربه‌ى دهرمـــــــانى دژه بــهكــــتـریــاكــــان (Antibiotic) و بینرا كه هه‌نگوینه‌كه كاریگه‌ریى به‌هێزى هه‌بوو لـه‌سه‌ر ئه‌م جوَرانهش.
بۆ ئه‌نجام دانى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ســــوود له زیاتر له (45) ســه‌رچاوه وه‌رگيراوه
توێژینەوەی دووەم:
هه‌روه‌ها لــه توێژینه‌وه‌یه‌كى تر كه له لایـه‌ن (د. سيروان حه مه شريف) سـاز درا بـوو لـــه‌سه‌ر 43 نـهخوَشى نه‌خۆشخانه‌ى فێركارى (سوله‌یمانى) كــه نهخۆشيیهكانیان جیاواز بوون و هه‌ڵگرى چـه‌ند جۆرێك میكرۆب بوون, كــــه چارهســـهركـران بــه ههنگــوین به رِێگهى مه‌ڵهه‌م (Topical) بۆ سه‌ر برینه‌كانیان كــــه لــــه (3.3) یـــان بهرِێگهى تر نهگهیشــــتبوونه چاره‌ســه‌ر بینرا هه‌مــــوو برینهكــــان ســـــوودیان وه‌رگرت و پاكـژ بوونه‌وه به تێكرِا له ماوه‌ى (7) رِۆژدا , و ئــــه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنج بـــوو بینرا كـــه برینه‌كان بــه‌م رِێگهیه كــهمتر ههڵئهئاوسان و هه‌ویان كه‌متر ده‌كرد, و زیـــاتر ئه‌هاتنه‌وه یه‌ك و كــهمتر شـانهى مردوویان تیادابوو, و زیــاتر سارِێژ بوون, و له كۆتاییشدا جێگه‌ى زامه‌كانیان كه‌متر دیار بوو.