دووه‌م:گرنگی زانستی یەكتاپەرستی لە ئایندا
گرنگی زانستی یەكتاپەرستی لە ئایندا
باوەڕ بنمای كارە :
پرسیار: بۆچی خوای گەورە تەنها كار لە باوەڕدار وەردەگرێت ؟
وەڵام : ئەوانەی باوەڕیان بەخوانیەو ئومێدیان بە پاداشتی نیە و لە سزای ناترسن و كردەوەكانیان لەبەر خوانیەو نایانەوێت رەزامەندی خوای خۆیان بەدەست بێنن‌و حەڵاڵو حەرامیی كارەكانیان بەلاوە گرنگ نیە ئەوانە شایستەی پاداشتی كردەوەكانیان نین ئەگەرچی چاكیش بن ، لەبەر ئەوەی ئەوانە بێ باوەڕن و مەبەستیان وەرگرتنی پاداشتی خوا نیە و بەدوای ڕەزامەندی بەدیهێنەریاندا نەگەڕاون ، بۆیە كەسی بێ باوەڕ لەسەر بێ باوەڕی و گومڕایی خۆی دەبێت سزا بدرێت ، لەبەر ئەوەی بەدوای ئایندا نەگەڕاوە و هەوڵی نەداوە گوێ لەو رونكردنەوانەی خوابگرێت كە پێغەمبەران هێناویانە زیاتر لەوانەیش كاتێك گوێی لە ئایەتەكانی خوای گەورەی بەسەردا دەخوێنرێتەوە گاڵتەجاری پێدەكات ، لەبەر ئەوە كارەكانی دەدرێتەوە بەسەریدا و لەسەر ئەو بێباوەڕیەی سزا دەدرێت ، خوا دەفەرموێت:
(وَقَدِمْنَا إِلَىٰ مَا عَمِلُوا مِنْ عَمَلٍ فَجَعَلْنَاهُ هَبَاءً مَّنثُورًا ﴿٢٣﴾)(الفرقان)واته:کاتێک هاتین و ته‌ماشای ئه‌وه‌مان کرد که کردوویانه (هه‌مووی تاوان بوو) به‌ربامانداو کردمانه ته‌پوتۆزێکی په‌رش و بڵاو.(مَّثَلُ الَّذِينَ كَفَرُوا بِرَبِّهِمْ ۖ أَعْمَالُهُمْ كَرَمَادٍ اشْتَدَّتْ بِهِ الرِّيحُ فِي يَوْمٍ عَاصِفٍ ۖ لَّا يَقْدِرُونَ مِمَّا كَسَبُوا عَلَىٰ شَيْءٍ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الضَّلَالُ الْبَعِيدُ ﴿١٨﴾(ابراهیم ) واته (نموونه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان نه‌هێناوه به‌په‌روه‌ردگاریان، کرده‌وه‌کانیان وه‌کو خۆڵه‌مێشێك وایه که له ڕه‌شه‌بایه‌کی سه‌خت له ڕۆژێکی گه‌رده‌لوودا به‌توندی لێی بدات، له‌و هه‌وڵ و کۆششه‌ی که داویانه بۆ دنیا هیچیان ده‌ست ناکه‌وێت، ئا ئه‌وه‌یه گومڕایه‌ك که له حه‌ق و ڕاستیه‌وه دووره.) (الَّذِينَ كَفَرُوا أَعْمَالُهُمْ كَسَرَابٍ بِقِيعَةٍ يَحْسَبُهُ الظَّمْآنُ مَاءً حَتَّىٰ إِذَا جَاءَهُ لَمْ يَجِدْهُ شَيْئًا وَوَجَدَ اللَّـهَ عِندَهُ فَوَفَّاهُ حِسَابَهُ ۗ وَاللَّـهُ سَرِيعُ الْحِسَابِ ﴿٣٩﴾ )(النور ) .واته(ئه‌وانه‌ی که ڕێبازی کوفریان گرتۆته به‌ر کرده‌وه‌کانیان وه‌ك تراویلکه‌و سه‌رابێك وایه له بیابانێکدا بریسکه بداته‌وه که‌سێکی تینوو وا بزانێت ئاوه (به‌تاڵوکه بۆی بچێت)، هه‌تا کاتێك گه‌یشته لای ده‌بینێت هیچ نیه، ئه‌وسا (کاتێك به‌خۆی ده‌زانێت ژیانی کۆتایه‌و قیامه‌ت به‌رپا بووه) خوایش ئاماده‌یه له‌لایدا به گوێره‌ی کرده‌وه‌ی موحاسه‌به‌ی ده‌کات و لێی ده‌پرسێته‌وه، خوایش به خێرایی لێ پرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات.)
نمونە :
پیاوێك دەچێتە بێستانێكی گەورەوە كە هی خۆی نەبو میوەی جۆراو جۆر‌و خواردنی تیا بینی بۆیە خواردی و خواردیەوە ئینجا كەوتە كاركردن لە نێو بێستانەكەدا و ئەم درەختی هەڵدەكێشاو ئەوی تری دەڕواند ، پیاوێكی تر هاتە نێو بێستانەكەوەو بەخۆی ووت : هیچ شتێك ناكەم هەتا چاوم بە خاوەنی ئەم باخە یان نوێنەرەكەی نەكەوێت كەوتە گەڕان بەدوای خاوەن باخەكەدا هەتانوێنەرەكەی بینی بەڵام نوێنەری خاوەنباخەكە ناڕەزای لەكاری كەسی یەكەم دەربڕی ، بەڵام گرنگی بەقسەكانی نەدا و كەوتە كاردن لە باخەكەدا بێ وەرگرتنیمۆڵەت لەخاوەنەكەی ، بەڵام كەسی دوەم گوێی گرت لە ڕێنمایەكانی خاوەنی باخەكە و بەپێی ڕێنمایی ئەو جوڵایەوە ، ئایا كامیان شایستەی پاداشتن ؟ ئایا ئەو كەسە شایستەی پاداشتە كە بە بێ مۆڵەتی خاوەن باخەكە كاری كرد‌و گاڵتەی دەكرد بە رێنماییەكانە خاوەن باخەكە كە نوێنەرێكی بۆ دیاری كردبو ؟ئایاشایستەیە بە پاداشت ئەگەر چی كاری چاكیشی ئەنجام دابێت ؟
بێ گومان هەمو ژیرێك دەڵێت پاداشت شایستەی ئەو كەسەیانە كە بەپێی ڕێنمایەكانی خاوەن باخ جوڵاوەتەوە .
هەروەها ئەم زەویەو ئەوەی تیایەتی خوای گەورە خاوەنیەتی ، و پێغەمبەرانیش نوێنەری دیاری كراوی ئەو زاتەن ، كەواتەئەو كەسە بڕوادارە كە بەپێی ڕێنمایی خوای خۆی دەجوڵێتەوە ، و بێ‌باوەریش ئەو كەسەیە كە بە بێ مۆڵەتو ڕێنموییلە نێ خاوەنداریی خوای خۆیدا
رەفتار دەكات هەروەها لەهەمان كاتدا پشتی كردۆتە پێغەمبەرانی خوای خۆی .
دەروازەی ئیسلام: هەردو شایەتی دانەكەیە :
پرسیار : بۆچی ئیسلام هەردو شایەتی دانی كردۆتە پایەی یەكەمی خۆی؟
وەڵام : شایەتی دان ماناكەی: واتە تۆ قەناعەتی تەواوت هەیەو بڕواتكردوە كە ئەم گەردونە خوایەكی هەیە بەدیهێناوە و دروستی كردوە و ڕێكیخستوە بەهێزی كردوە ، ئەو خوایەكی تەنهایەو هاوبەشی نیە و تۆ یەكێك لە دروستكراوەكانیتی ، مانای شایەتی دانی دوەم : ئەوەیە كە تۆ بڕوات هەیەو بەراستگۆی دەزانیت و دڵنیایت كە محمد(صلی الله علیه وسلم) پێغەمبەری خوایەو خوای گەورە وەك رێنمویی كار‌و رونكاری حەڵاڵ ناردویەتی بەو جۆرەی كە رازی كاری خودایە ، بۆ ئەو حەرامەی كە توڕە كاری پەروەردگارە ، و تۆیش شوێن كەوتەی محمدی پێغەمبەری خودایت و پەرستشی ئەو جێبەجێدەكەیت ئەوەی زانراوە ئەگەر بەتەواوی یەكتاپەرستی نەزانی ئەوا شایەتی دانەكەت نارەوایەو كەمو كورە .
كەواتە دەبێت زانستی یەكتاپەرستی بزانیت هەتا شایەتی دانەكەت و ئیسلام بونەكەت ڕاست بێت و كار‌و كردەوەكانت وەرگیراو بن خوای گەورە دەفەرموێت : (فَاعْلَمْ أَنَّهُ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا اللَّـهُ وَاسْتَغْفِرْ لِذَنبِكَ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ ۗ وَاللَّـهُ يَعْلَمُ مُتَقَلَّبَكُمْ وَمَثْوَاكُمْ ﴿١٩﴾)(محمد) واته: (ئه‌ی ئینسان!! ده‌ی که‌واتا چاک بزانه‌و دڵنیابه جگه‌له‌خوا، هیچ خوایه‌کی ترنیه، داوای لێخۆشبوونی گوناه بۆ خۆت و ئیمانداران له‌پیاوان و ئافره‌تان هه‌ر له‌و بکه‌و دڵنیابه که‌خوا ده‌زانێت له‌رۆژدا به‌چی یه‌وه خه‌ریکن و، له‌شه‌ویشدا له‌کۆی ده‌حه‌وێنه‌وه و ئارام ده‌گرن، یاخود ده‌زانێت چی ده‌که‌ن له‌دونیاداو، ده‌ره‌نجامه‌که‌شی له‌قیامه‌تدا چۆنه.).هه‌روه‌ها (شَهِدَ اللَّـهُ أَنَّهُ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ وَالْمَلَائِكَةُ وَأُولُو الْعِلْمِ قَائِمًا بِالْقِسْطِ ۚ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ﴿١٨﴾)(العمران) . واته:(خوای گه‌وره (له ڕێگه‌ی دروست کراوانیه‌وه، که هه‌مووی نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌نوێنێت) خۆی شایه‌تی داوه و ده‌ریخستووه و سه‌لماندویه‌تی که به‌ڕاستی جگه له‌و هیچ خوایه‌کی تر نی یه که شایانی په‌رستن بێت، هه‌روه‌ها فریشته‌کان و خاوه‌ن زانسته‌کانیش (له پێغه‌مبه‌ران و زانایان) که به‌ڕێگه‌یه‌کی ڕاست و دروست ده‌یسه‌لمێنن خوا هه‌میشه داد په‌روه‌ری ڕه‌هایه و جگه له‌وزاته خوایه‌کی تر نیه و ئه‌و خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایه.)
كەواتە زانستی یەكتاپەرستی بنەمای زانستە ئاینیەكانی ترەو باشترینیانە .
پوختە:
خوا كارەكانی بێباوەران وەرناگرێت ، تەنها لە باوەڕداران نەبێت .
لەبەر ئەوەی كەسی بێ باوەڕ بۆ ڕازی كردنی پەروەردگاری و بەدیهَنەری و گەورەی كارەكانی ئەنجام نادات و بەلایەوە گرنگ نیە داخۆ بەو كارانەی خوا ڕازی دەبێت یان توڕە بۆیە شایستەی سزای خوایەو بێبەشبونە لە پاداشت .
بۆیە دەروازەی ئیسلام هەردو شایەتی دانەكەیە ، ئەو دو شایەتی دانەیش تەواو نابن هەتا مرۆڤ فێری زانستی یەكتاپەرستی نەبن ، لەبەر ئەوەزانستی یەكتاپەرستی گرنگترین ڤانستەكانە لە تێروانینی ئیسلامەوە .