دووكه‌ڵی گه‌ردوونیی
دووكه‌ڵی گه‌ردوونیی | |||||||
ئه‌و ڕاستییه زانستییه نوێیانه‌ی زانایان له‌باره‌ی دووكه‌ڵی گهرددوونییهوه ده‌یدۆزنه‌وه، شاهیدیی له‌سه‌ر ڕاستگۆیی قورئانی پیرۆز ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و وشه‌یه‌ی قورئان بۆ گوزارشتكردن له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی گه‌ردوون به‌كاریهێناوه، ورد‌و زانسیییه، له‌كاتێكدا ده‌بینین، زانایان له‌م لایه‌نه‌وه كهوتوونهتهههڵهوه… له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا موعجیزه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه له تاكه وشه‌یه‌كدا له‌به‌رده‌مماندا ده‌دره‌وشێته‌وه، كه ئه‌ویش وشه‌ی (دخان-دووكه‌ڵه)، كه‌له‌قورئانی پیرۆزداو له‌كاتی دوان له‌باره‌ی سه‌ره‌تای دروستبوونی گه‌ردوونه‌وه هاتووه. هه‌رچه‌نده گومانبهران دژایه‌تی ئه‌م وشه‌یه‌یان ده‌كرد، به‌وه‌ی گوایا زانایان ئه‌و هه‌وره چڕه بڵاوبووهوهوی نێوان ئه‌ستێره‌كانیان ناوناوه( ته‌پوتۆز)و ئه‌مه‌شه زاراوه زانستییه‌كه، به‌ڵام ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ڕاستیی و دروستیی وشه‌و گوزارشته ورده‌كانی قورئان ده‌سه‌لمێنرێن، ئه‌م ڕاستییه بێگومانهش له‌ڕێگه‌ی وێنه ڕاستییه‌كانی وردبینه ئهلكترۆنییهكانهوه ده‌بینین. وێنه‌ی ئهوپێكهاتهیهی زانایان له‌و باوه‌ڕه‌دابوون،ته‌پوتۆزی گه‌ردوونییه، ئه‌م هه‌وره بۆ بلیۆنان كیلۆمه‌تر درێژبووه‌ته‌وه، به‌ڵام تازه‌كی چی ده‌ركه‌وتووه؟ ئایا وشه‌ی (ته‌پوتۆزی گه‌ردوونیی) له‌ڕووی زانستییه‌وه ته‌واوه؟ بۆچی قورئانی پیرۆز وشه‌ی (ته‌پوتۆز)ی به‌كارنه‌هێناوه، به‌ڵكو وشه‌ی(دووكه‌ڵ)ی به‌كارهێناوه؟ خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا سه‌باره‌ت به سه‌ره‌تای دورستكردنی گهردوونو ئه‌وه‌ی كه چۆن ئاسمان له‌سه‌ره‌تای دروستكردنیدا دووكه‌ڵ بووه‌و خوای گه‌وره ئه‌م ئاسمانانه‌ی جیاكردووه‌ته‌وه بۆ حه‌وت ئاسمان، ده‌فه‌رموێت: ئه‌م ده‌قه قورئانییه، چه‌ند موعجیزه‌یه‌كی زانستیی تێدایه، كه به‌م نزیكانه ده‌ركه‌وتوون: به‌درێژایی كات زانایان به‌وشێوه‌یه سه‌یری گهروونیان ده‌كرد، كه پڕه له ته‌پوتۆزی گه‌ردوونیی، هه‌ركاتێك هه‌وریان ده‌دۆزییه‌وه، ده‌یانگوت ئه‌م هه‌وره له گه‌ردی ته‌پوتۆز پێكدێت، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی زانیاری‌یان ده‌رباره‌ی گه‌ردوون فراوانتربوو، توانیان ئه‌و گه‌ردیلانه بهێنن، كه ناویان نابوون ته‌پوتۆزی گه‌ردوونیی، هێنایان بۆسه‌رزه‌وی و شیكردنه‌وه‌ی تاقیگه‌ییان بۆ ئه‌نجامدا، ئه‌ی ئه‌نجامه‌كه چی بوو؟ وێنه‌ی هه‌وری چڕبووه‌وه له دووكه‌ڵ، ئه‌م هه‌وره دووكهڵییه له‌ڕێی ئه‌و ئهسێرانهوه كه لێیانه‌وه نزیكن دۆزراوه‌ته‌وه، كه ئه‌م ئه‌ستێرانه وه‌ك چرا وان ڕێگا له‌به‌رده‌می زانایاندا ڕوونده‌كه‌نه‌وه، سبحان الله، ته‌نانه‌ت خوای گه‌وره ئه‌م ئهسێرانهی ده‌سته‌به‌ركردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆیانه‌وه دووكهڵهگهرددوونییهكه ببینین و گومانمان له ڕاستیی و ڕاستگۆیی قورئانی پیرۆز نه‌مێنێت، لێره‌دا زیاتر له‌و وته‌یه‌ی خوای گه‌وره تێده‌گه‌ین، كه ده‌فه‌رموێت: (وَالنُّجُومَ مُسَخَّرَاتٍ بِأَمْرِهِ أَلَا لَهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُ تَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ) [الأعراف: 54] ئه‌و زانایه‌ی له تاقیگه‌كانی ئاژانسی ناسادا سه‌رپه‌رشتیی شیكردنه‌وه‌كانی ده‌كرد، ده‌ڵێت: ئه‌م گه‌ردیلانه‌ی ئێمه ناومان نابوون ته‌پوتۆزی گه‌ردوونیی، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له ته‌پوتۆز ناچن، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به وردییه‌كی ته‌واو ئه‌م گه‌ردیلانه وهسفبكهین، ئه‌وا باشترین وشه، وشه‌ی (دخان- دووكه‌ڵ)ه، به‌رامبه‌ر وشه‌ی (SMOKE)له زمانی ئینگلیزی‌دا.سه‌رنجڕاكێش ئه‌وه‌یه، وشه‌ی (SMOKE) ده‌خه‌نه نێوان دووكهوانهوه، چونكه وشه‌یه‌كی نوێیه بۆیان، به‌ڵام ئه‌م وشه‌یه بۆ په‌رتووكی خوای گه‌وره نوێ نییه، ئه‌و په‌رتووكه‌ی پێش چوارده سه‌ده باسی ئه‌م ڕاستییه‌ی بۆكردووین. خوای گه‌وره كاتێك باسی ئه‌م بابه‌ته‌ی كردووه، به وشه‌یه‌كی زۆر ورد باسی كردووه، ئه‌و وشه‌یه‌ش هه‌مان وشه‌یه، كه ئه‌مڕۆ زانایان بۆ گوزارشت له ڕاستیی ئه‌م دووكه‌ڵه گه‌ردوونییه به‌كاریده‌هێنن. وێنه‌ی تاقیگه‌یه‌كی شیكردنه‌وه‌ی ته‌پوتۆزی گه‌ردوونیی (THE COSMIC DUST LABORATORY AT THE JOHNSON SPACE CENTER ) ، ئه‌و زانایانه ده‌رده‌كه‌ون، كه گه‌ردیله‌كانی ته‌پوتۆزه گهردوونییهكهیان هێناوه و شیكاریی وردیان بۆ ئه‌نجامداوه. |