دوكه‌ڵی ئاسمانی دیاردەیهكی نەیزەكیه
دوكه‌ڵی ئاسمانی دیاردەیهكی نەیزەكیه
و / جەمال محمد امين Jamalmhammad@yahoo.com
وێنه‌ی گه‌وره‌ترین نه‌یزه‌ك كه تا ئێستا زانراو بێت، له (نامیبیا) دۆزرایه‌وه
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: { فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاءُ بِدُخَانٍ مُبِينٍ . يَغْشَى النَّاسَ هَذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ . رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ . أَنَّى لَهُمُ الذِّكْرَى وَقَدْ جَاءَهُمْ رَسُولٌ مُبِينٌ . ثُمَّ تَوَلَّوْا عَنْهُ وَقَالُوا مُعَلَّمٌ مَجْنُونٌ . إِنَّا كَاشِفُوا الْعَذَابِ قَلِيلاً إِنَّكُمْ عَائِدُونَ } [ سُورَةُ الدُّخَانِ : 10 – 15 ]
به‌ڵگه‌ی زانستی: ده‌كرێت سه‌رسوڕماو بیت له گێڕانه‌وه‌یه‌كی ته‌به‌ری له ڕاڤه‌ی ئیبن عه‌باس (خوا لێیان ڕازی بێت) ده‌رباره‌ی كاره‌ساتی دوكه‌ڵی چاوه‌ڕوانكراو له به‌ركه‌وتنی كلكدارێك «له عبدالله ی كوڕی ئه‌بی مه‌لیكه ووتی ڕۆژێك چووم بۆ لای ئیبن عه‌باس، پێی ووتم من ئه‌مشه‌و تا به‌یانی نه‌نوستووم، ووتم بۆچی؟ ووتی پێیان وتووم ئه‌و هه‌ساره‌یه هه‌ڵهاتوه كه كلكی هه‌یه و ووتم ترسام كه دوكهڵهكهش به‌ڕێوه بێت»، ئیبن عه‌باس گه‌ردوونی نه‌بوه به‌ڵكو ئه‌و چه‌مكه‌ی له ئایه‌تی(فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاءُ بِدُخَانٍ مُبِينٍ ….. ) وه‌رگرتوه، له‌و ئایه‌تانه‌دا ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك هه‌یه به ڕوودانی كاره‌ساتێك كه به‌رده‌وام دووباره ده‌بێته‌وه و له پێش ئێستا جگه له په‌یامبه‌ر كه‌س به‌وه‌ی نه‌زانیوه، له دیارترین ده‌ركه‌وته‌كانی ئه‌و كاره‌ساته دوكهڵێكه كه ده‌وره‌ی گیانداران ده‌ده‌ن و هۆكه‌شی به‌ركه‌وتنی ته‌نێكی ئاسمانی به زه‌ویدا ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌سفه سهرسوڕێنهرهی كه پێشینه‌كانی واق وڕماو كردوه كۆمه‌ڵێك وه‌سفی وورد هه‌ن كه ته‌نها قورئانی پیرۆز ئاماژه‌ی پێداوه، له نێو ئه‌و وه‌سفانه‌دا هێما كراوه به پۆلێك له باڵنده‌ی ئه‌بابیل كه به به‌ردی (سجيل) كه به‌ر هه‌ر ڕوویه‌ك بكه‌وێت له سه‌ر زه‌وی وێرانی ده‌كه‌ن، ئینجا زۆر به ووردی به‌ربوونه‌وه‌ی نه‌یزه‌كه‌كان ئاماژه‌ی پێده‌كرێت.
گونجان له‌گه‌ڵ ڕاستیه زانستیه‌كاندا:
له ئێستادا بڕوا وایه كه نه‌یزه‌كێك یان كلكدارێك له پێش (65) ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه داویه‌تی له ناوچه‌ی یۆكاتان (Yucatan) له خۆڕهه‌ڵاتی مه‌كسیك به‌وه چاڵێك دروستبوه كه مانگه ده‌ستكرده‌كان وێنه‌یان گرتوه تیره‌ی ده‌می ئه‌و چاڵه زیاد له (200) كم وه تیره‌ی چاڵهكهش به زیاد له (10) كم مه‌زه‌نده كراوه، وه هێزی بهركهوتنهكهش به(100) ملیۆن میگا ته‌ن خه‌مڵێنراوه، بڕواش وایه ته‌نێكی تر له‌و كاته‌دا هه‌بوه تیره‌كه‌ی نزیكه‌ی(40) كم بوه به‌ر ده‌ریای عه‌ره‌ب كه‌وتوه له خۆرئاوای كه‌ناره‌كانی هند، هه‌روه‌ها له ساڵی (1908) دا ته‌نێكی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی پێشوو داویه‌تی له ناوچه‌ی(تانگۆسكا) له سیبریا به هێزی نزیكه‌ی(15) میگاتهن و تیره‌كه‌ی (60)م بوه پێش ئه‌وه‌ی پارچه پارچه بێت له زه‌پۆشی زه‌ویدا به‌هۆی هێزی لێكخشاندنیهوه له‌گه‌ڵ به‌رگه‌هه‌وای زه‌ویدا، بێ ئه‌وه‌ی به‌ر زه‌وی بكه‌وێت و چاڵ دروست بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و پارچانه زۆر بچووك بوون به‌ڵام دره‌خته‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی هه‌موو سوتاندوه و پاشماوه‌كانی به هه‌موو لاكان‌دا په‌رش و بڵاوبوونه‌ته‌وه به مه‌ودای بازنه‌یه‌ك تیره‌كه‌ی (50) كم بوو، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ركه‌وتنه هه‌ورێكی ئاگرین بینراوه له دووری(500) كم و ده‌نگێكی زۆر گه‌وره‌ی كهڕكار بیستراوه، دانیشتوانی له‌نده‌ن گوێیان له‌و ده‌نگه بوه له دووری (5000) كم وه!، ئاسه‌واری ئه‌و وێرانكاریانه جارێكی تر مه‌ودای وێرانكاری ڕووداوی (یۆكاتان)ى وه‌بیرهێنایه‌وه.
ئامێره‌كانی كۆمپیوته‌ر زۆر به‌گه‌رمی كاریان بۆ ئه‌وه ده‌كرد كه مه‌ودای وێرانكاری هێزی به‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه بكات، له‌گه‌ڵ له‌ناوچوونی دایناصورهكان و زۆربه‌ی زینده‌وه‌رانی تر پێش(65) ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر. ئیتر به‌و جۆره تیۆری (له‌ناوچوونی كتوپڕ) هاته كایه‌وه بۆ زۆربه‌ی ڕووه‌ك و گیانداران له سه‌ر وشكانی و ناو ده‌ریاكان له ئه‌نجامی ئه‌و به‌ركه‌وتنه ئاگرینه‌ی كه تایبه‌ته به بڵاوبونه‌وه‌ی دوكه‌ڵه‌كه كه به‌شه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی زه‌پۆشی زه‌وی گرته‌وه و بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ڕووناكی خۆری گرت، به‌وه‌ش كرداری تیشكهپێكهاتنی له ڕووه‌كه‌كاندا په‌كخست و گیانداره گه‌وره‌كانی وه‌ك دایناصورهكانی له‌ناوبرد چونكه ئه‌وان كه‌متر به‌رگه‌ی بێ ئۆكسجینی و بێ خواردنی ده‌گرن، هه‌رچه‌نده هۆكاری دیكه‌ش هه‌یه بۆ ئه‌و وێرانكاریانه وه‌ك گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و دوكه‌ڵی گڕكانی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی چینی نیشتوویی له ناوچه جیاجیاكانی سه‌ر ڕووی زه‌وی ته‌مه‌نیان نزیكه‌ی(65) ملیۆن ساڵه، وه به پشكنينیان ده‌ركه‌وتوه كه مادده‌ی (ئیریدیۆمیان) تێدایه، ئه‌وه‌ش مادده‌یه‌كی ناسراوه كه له‌گه‌ڵ بۆردومانه نهیزهكیهكاندا هه‌ن، ئه‌وانه هه‌موو به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌ناوچوونی زۆربه‌ی گیانداره‌كان به‌هۆی كاره‌ساتی دوكه‌ڵی گه‌ردوونیه‌وه یان دوكه‌ڵی ئاسمانیه‌وه بوه كه ڕوویداوه و دوور نیه جارێكی دیكه‌ش ڕوونه‌داته‌وه.
كتێبی ( هذا محمد رسول الله و براهین رسالته/ د. عبدالله المصلح )
Related posts
Leave a Comment
You must be logged in to post a comment.