You Are Here: Home » بابەتەكانمان » خۆكوشینی 5:2 چییە؟

خۆكوشینی 5:2 چییە؟

خۆكوشینی 5:2 چییە؟

ئەندازیار: وریا عەلی

 

دیارە زۆر جۆر خۆكوشین Diet و هەوڵدان هەن بو دابەزاندنی كێش، وەلێ‌ ئەوەی بەندە لێرەدا ئەمەوێ‌ تیشكی بخەمە سەر ئەم جۆرەیە 5:2.
بنچینەی سەرەكی ئەم جۆرە خۆكوشینە لەوە سەرچاوە دەگرێت، كە كەسەكە ئامۆژگاری دەكرێت 5 ڕۆژ لە هەفتەیەكدا بە ئارەزووی خۆی هەچ جۆرە خواردنێك دەخوات بخوات، 2 ڕوَِژیش بە ڕۆژوو بێت، بەڵام ئەو ڕۆژانە دەبێت بەسەر یەكەوە نەبێت. ئەم جۆرە خۆكوشینە دەبێتە هۆی دابەزینی كێش بە بڕی 1 پاوەند (نزیكەی نیو كیلۆ گرام) بۆ هەر هەفتەیەك بۆ خانمان، هەمان بڕیش یان زیاتر بۆ پیاوان. ئەمە بە پێی لێتوێژینەوەی دكتۆر و ڕۆژنامەڤانی تۆڕی میدیایی BBC ئینگلیزی، (د. میكاییل موسلەی) Michael Mosley . تەنانەت ئەم دكتۆرە لە زنجیرە بەرنامەیەكی پەروەردەیی تەندروستی كەناڵەكە بەناوی “بخۆ و بە ڕۆژوو بە زۆرتر بژی” Eat Fast and Live Longer’ ئەم ڕاستیەی خستە ڕوو، ئەم ڕاستیەی وەك شۆڕشێكی ڕاستەقینە لەم بوارەدا لە قەڵەم دا. سەرباری ئەمە (میكاییل) لە سەرەتایی 2013 پەرتوكێكی لە ژێر ناونیشانی the fast diet واتا خۆكوشینی خێرا چاپ و بڵاوكردەوە.
لە هەمان ساڵدا هەر مانگێك دوای ئەوە (كات هاریسون) Kate Harrison ڕۆژنامەڤانی BBC ، كتێبێكی بەنیوی the 5:2 diet book واتا: “پەڕتوكی خۆكوشین بە ڕێگەی 5:2” بڵاوكردەوە.

لە ڕاستیدا ناوەڕۆكی هەر دوو كتێبەكە زۆر لێك نزیكن، هەرچەندە ڕێنماییەكانیان كەمێك جودان.
ئەم جۆرە خۆكوشینە ڕێگایەكی زۆر كاریگەرە بۆ:
1. كاراكردنی مێشك.
2. كەمكردنەوەی مەترسیەكانی نەخۆشیەكانی دڵ، وەستانی مێشك و شێرپەنچ, بەتایبەتی شێر پەنجەی مەمك .
3. كونترۆڵكردنی ڕێژەی كۆڵسترۆل لە خوێن و شەكرە، و… هتد.
بەڕێزان ئەمەی سەرەوە هەمووی گواستنەوەی قسەی ئەو زانا بەریتانیایانە بوو كە بەكورتی بۆم خستنە ڕوو.
بۆ ئەوانەی زوبانی ئینگلیزیش دەزانن سەرچاوە زۆرە

ئەوجا ڕوخسەتم بدەن با بێمە سەر مەبەست و كرۆكی بابەتەكەم، ئەوەی توزێك شارەزایی هەبێت لە ژیانی خوشەویست دروودی خودای لەسەربێت دەزانێت، كە خۆشەویست هەموو دوو شەممە و پێنچ شەممەیەك بە ڕوژوو بووە، كە ئەوەش ڕێك ئەو سیستەمەیە كە دوای زیاتر لە 1400 ساڵ ئینجا زانست سەلماندی كە چەندە بێ‌ وێنەیە هەروەك باسمان كرد. ئەوە ڕێبازی ئەو و شوێنكەوتووانی بوو، هەروەك خوای گەورە و میهرەبان دەفەرموێت: (لقد كان لكم فی رسول الله ‌أسوە حسنة لمن كان یرجو الله والیوم الاخر و ذكر الله كثیرا)(٢١) الأحزاب، هەروەها دەفەرموێت: (وما ینطق عن الهوی، ان هو الا وحي یوحی، علمه شدید القوی)(4) النجم
دیارە بە ڕاستی ئەوە یەكێكە لە سەر سوڕهێنەرەكان، بەڵگەیە لەسەر ڕاست و پاك و بێگەردی ئەو پێغەمبەرە و ڕاستی ئاینەكەمان.

 

سەرچاوەکان:

[1]- Brown James E, Mosley Michael, Aldred Sarah. Intermittent fasting: a dietary intervention for prevention of diabetes and cardiovascular disease? The British Journal of Diabetes & Vascular Disease. 2013;13(2):68–72.

[2] https://www.youtube.com/watch?v=SFDj_WOchgk

[3]- https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmedhealth/thbehindeheadlines/news/2016-06-17-52-diet-could-play-a-role-in-preventing-breast-cancer/

[4] https://www.bbcgoodfood.com/howto/guide/what-52-diet

[5] https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/25540982

 

 

 

 

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top