خه‌ته‌نه‌كردنى كورِان له رِووى زانستيیه‌وه خه‌ته‌نه‌كردنی كوڕان له ڕووی زانستییه‌وه ئاماده‌كردنى: م. جه‌مال موحه‌ممه‌د ئه‌مین خه‌ته‌نه‌كردن یه‌كێكه له سوننه‌ته‌كانى ئیسلام.. پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) له چه‌ندین فه‌رمایشتدا ئاماژه‌ى بۆ كردووه، وه‌ك ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ى كه (بوخارى و موسلیم) له ئه‌بوهوره‌یره‌وه ده‌یگێرِنه‌وه: “الفطرة خمسٌ: الختان, والإستحداد, وقصّ الشارب, وتقليم الأظافر, ونَتْف الإبط “، یان ده‌فه‌رموێت: “من أَسْلَم فَليَخْتَتِن”. ده‌با بزانین گرنگى و بایه‌خى ئه‌و سوننه‌ته له رِووى زانستيیه‌وه چيیه؟ تا چه‌ند ساڵێكیش له‌مه‌وبه‌ر خه‌ڵكى له ئه‌مه‌ریكا وایان ده‌رِوانيیه خه‌ته‌نه‌كردنى كورِان كه ته‌نها دروشمێكى ئاینيیه و تایبه‌ته به موسڵمانان و جوله‌كه‌كانه‌وه، ته‌نانه‌ت پزیشك و نوژدارانى ئه‌و وڵاته دژایه‌تیشیان ده‌كرد، به‌ڵام ویستى خواى گه‌وره وابوو گرنگى زانستى خه‌ته‌نه‌كردن بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تيى ده‌ربخات. له تۆژینه‌وه‌یه‌كدا كه له ژماره‌ى مانگى (5)ى ساڵى (1991)ى گۆڤارى پزیشكى به‌ناوبانگ (Postgraduate Medicine)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ساڵانه له ئه‌مه‌ریكا ( 1 ملیۆن) كورِ خه‌ته‌نه ده‌كرێن، زۆریش له‌و پزیشكانه‌ى كه پێشتر دژایه‌تى ئه‌و سوننه‌ته‌یان ده‌كرد ئێستا پشتگیرى لێده‌كه‌ن و هانى خه‌ڵكیش ده‌ده‌ن كه ئه‌نجامى بده‌ن، بۆ نموونه دكتۆر (ویرویل) كه سه‌رۆكى به‌شى منداڵانه له نه‌خۆشخانه‌ى سه‌ربازى له (واشنتۆن)، ئه‌و له ساڵى (1990)دا نووسیویه‌تى: (من له ساڵى (1975)دا یه‌كێك بووم له سه‌رسه‌خترینى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه دژایه‌تى خه‌ته‌نه كردنیان كردووه، به‌ڵام به‌پێى ئه‌و تۆژینه‌وه و تاقیكردنه‌وانه‌ى كه له هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رِابوردوودا ئه‌نجامدراون، ده‌ریانخستووه كه خه‌ته‌نه‌كردن پێویستى یه‌كى جه‌سته‌یيه و ئه‌نجامنه‌دان و نه‌كردنى ده‌بێته هۆى زیادبوونى رِێژه‌ى تووشبون به هه‌وكردنى بۆريیه‌كانى میز و سست بوونى گورچیله‌كان، و له‌كار كه‌وتنیان و زۆر نه‌خۆشى دیكه‌ى درێژخایه‌نى كۆئه‌ندامى ده‌ردان له مرۆڤدا، بۆیه من ئێستا له به‌هێزترین لایه‌نگرانى ئه‌و خه‌ته‌نه كردنه‌م). دكتۆر (ویرویل) ته‌نها پزیشك نيیه كه بانگه‌شه‌ى بۆ خه‌ته‌نه‌كردن كردووه، به‌ڵكو (ئه‌كادیمیاى ئه‌مه‌ریكى بۆ نوژدارانى منداڵ) له رِاسپارده‌كانى خۆى په‌شیمان ده‌بێته‌وه كه له ساڵى (1975)دا ده‌ریكردووه و رِاسپارده‌ى نوێ له ساڵى (1989)دا ده‌رده‌كات كه تیایدا رِاشكاوانه داواى خه‌ته‌نه‌كردنى هه‌موو منداڵێكى تازه له‌دایكبوو ده‌كات، خه‌ته‌نه كردن پارێزگاريیه‌كى باش له تووشبونى چووكى نێره (ئه‌ندامى نێرینه) به شێرپه‌نجه ده‌كات، دكتۆر (رِۆبسۆن) له وتارێكيدا كه له ساڵى (1992)دا بڵاوى كردۆته‌وه ده‌ریده‌خات كه (60 هه‌زار) پیاو تووشى شێرپه‌نجه‌ى چووك بوون كه له نێوانیاندا ته‌نها (10 كه‌سیان) خه‌ته‌نه‌كراو بوون! دكتۆر (كۆتشین)یش ده‌ڵێت : (رِێژه‌ى تووشبون به شێرپه‌نجه‌ى چووك (سفره) لاى ئه‌وانه‌ى كه خه‌ته‌نه ده‌كرێن)، دكتۆر (فینیك)یش له كتێبه‌كه‌يدا كه سه‌باره‌ت به خه‌ته‌نه‌كردنه‌و له ساڵى (1988)دا بڵاويكردۆته‌وه ده‌ڵێت: (زیاد له (60) تۆژینه‌وه هه‌یه كه جه‌خت له زیادبوونى نه‌خۆشييه سێكسيیه‌كان ده‌كاته‌وه لاى ئه‌و منداڵانه‌ى كه خه‌ته‌نه‌ناكرێن). نه‌خۆشی (ئه‌یدز) و خه‌ته‌نه كردنى كورِان: له سایتى (BBC) له‌سه‌ر تۆرِى ئینته‌رنێت له رِۆژى (8)ى ئازارى (2006)دا ئاماژه بۆ دوو تۆژینه‌وه ده‌كات كه باس له پێویستى خه‌ته‌نه كردن ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر به نه‌خۆشى ئه‌یدز كه تا ئێستا هیچ چاره‌سه‌رێكى كاریگه‌رى نيیه، له یه‌كه‌میاندا پزیشكه نه‌رویجييه‌كان داوا ده‌كه‌ن كه كورِان خه‌ته‌نه بكرێن چونكه ئه‌وه هۆكارێكى گرنگه بۆ خۆپارێزى له نه‌خۆشى ئه‌یدز، وته‌بێژێك به‌ناوى كۆنگره‌ى سیازده‌هه‌مى (ئه‌یدز)ى نێوده‌وڵه‌تى كه له باشوورى ئه‌فریقیا (كیشوه‌رى رِه‌ش) به‌سترا وتى: (ده‌توانرێت كه حاڵه‌ته‌كانى تووشبون به نه‌خۆشى ئه‌یدز كه‌م بكرێنه‌وه بۆ نیوه‌ى ئێستاى ئه‌وه‌ش له رِێگاى خه‌ته‌نه كردنه‌وه)، هه‌روه‌ها به پێى تۆژینه‌وه نوێیه‌كان خه‌ته‌نه‌كردن ئاستى دروستى تاكه‌كان زیاد ده‌كات به‌رامبه‌ر به به‌كتریا و ڤایرۆسه‌كان، دكتۆر (رِۆبه‌رت بیلى) له زانكۆى (ئیلینۆى) له (شیكاگۆ) ده‌ڵێت: (ده‌كرێت خه‌ته‌نه كردن وه‌ك چه‌كێكى كوشنده به‌كاربێت دژى نه‌خۆشى (ئه‌یدز) و ڤایرۆسى (HIV) كه ده‌بێته هۆى ئه‌و نه‌خۆشيیه و ئه‌و برِواى وایه كه ئه‌وه‌نده به‌ڵگه له‌به‌رده‌ستدایه تا ئه‌و سوننه‌ته بكرێته چه‌كێكى كوشنده دژ به‌و نه‌خۆشييه، ئه‌و دكتۆره تۆژینه‌وه‌یه‌كى له‌سه‌ر گه‌لى (ئه‌للۆ) له كینیا ئه‌نجامدا، ئه‌و گه‌له ژماره‌یان (3 ملیۆن) ده‌بێت كورِانیان خه‌ته‌نه ناكرێن بۆیه رِێژه‌ى تووشبونیان به (ئه‌یدز) زۆر زۆره، هه‌روه‌ها ژنه تۆژه‌ره‌وه‌ى به‌لجیكى (ئان بوفى) له په‌یمانگاى پزیشكى ئیستیوائى له (ئه‌نتۆرب)ى به‌لجیكا رِێژه‌ى تووشبون به (ئه‌یدز) په‌یوه‌ست ده‌كات به رِێژه‌ى ئه‌نجامدانى خه‌ته‌نه كردنه‌وه، بۆیه داوا ده‌كات كه كورِان پێویسته خه‌ته‌نه بكرێن. هه‌ر به‌پێى سایتى (BBC)ى هه‌مان رِۆژ، تۆژینه‌وه‌یه‌كى هیندى ده‌ریخستووه كه كردارى خه‌ته‌نه‌كردن به برِى (6 جار) ئه‌گه‌رى تووشبون به (ئه‌یدز) كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌پێى تۆژینه‌وه‌كه كه له گۆڤارى (لانسێت Lancet)ى پزیشكيدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و به‌شه‌ى كه ده‌برِدرێت له چووكى نێره نیشانه‌یه بۆ ڤایرۆسى (HIV) چونكه خانه‌ى واى تیایه كه ڤایرۆسه‌كه په‌لامارى ده‌دات. هه‌روه‌ها له تۆژینه‌وه‌كه‌دا تێبینى ئه‌وه كراوه كه ئه‌و به‌شانه‌ى زیاتر نه‌خۆشييه‌كه‌ى تیا بڵاوه له كیشوه‌رى ئه‌فریقیادا به‌شه‌كانى خۆرهه‌ڵات و باشوورن، به‌ڵام به‌شه‌كانى خۆرئاواى كه‌متر نه‌خۆشى یه‌كه‌ى تیا بڵاوه چونكه كورِانیان خه‌ته‌نه ده‌كرێن، شایانى باسه ئه‌و تۆژینه‌وه‌یه زیاد له (2000) پیاوى هیندستانیشى گرته‌وه. سه‌رچاوه: 1- گۆڤارى (حقائق العلم الحدیث)/ ژماره (3- 2002). 2- سایتى (BBC)/ له مێژووى (8/3/2006)دا. Post Views: 1,332 Related posts كاريگهريی ژه‌هری مار له‌سه‌ر مناڵ له‌بارچوون و نابینایی کاریگەريی قورئان لە سەر لابردنی فشارە دەروونییەکان ڕەواندنەوەی گومانێك لەسەر ئیعجازی ئایەتی (أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا) ڕووەکی ئەلۆڤێرا لە ژێر ڕۆشنایی فەرموودە پیرۆزەکانی پێغەمبەرﷺ هەڵسەنگاندنی لێدانەکانی دڵ و فشاری خوێن لە جووڵە جیاوازەکانی نوێژدا