You Are Here: Home » بابەتەكانمان » حوشتر له‌ قورئانی پیرۆزدا

حوشتر له‌ قورئانی پیرۆزدا

حوشتر له‌ قورئانی پیرۆزدا

20765 

حوشتر ئاژه‌ڵێكی سرنجراكێشه‌و هه‌ندی جیاوازی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی هه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ ئاژه‌له‌كانی ترداو ته‌نانه‌ت مرۆڤیش ، هه‌ر بۆیه‌ خوای ب…ه‌دیهێنه‌رو تاك و ته‌نیا داوای سرنجدان و ووردبونه‌وه‌و تێرامانمان لێ ده‌كات سه‌باره‌ت به‌و ئاژه‌ڵه‌ ، وه‌ك ده‌فه‌رمووێت : (أَفَلَا يَنْظُرُونَ إِلَى الْإِبِلِ كَيْفَ خُلِقَتْ ……….)(17) [الغاشية] واته‌ : (ئینجا خوای دروستکار له ڕوانگه‌ی هه‌ندێك دروستکراوانیه‌وه ده‌یه‌وێت بێ باوه‌ڕان دابچڵه‌کێنێت)، بۆیه ده‌فه‌رموێت: ئایا ئه‌وه سه‌رنجی وشتر ناده‌ن چۆن دروستکراوه‌؟! (قه‌باره‌ی، ملی درێژی، قاچه درێژه‌کانی که به سمێکی ئیسفه‌نجی کۆتایی هاتووه‌، ئینجا خۆگرتنی له‌سه‌ر برسێتی و تینویه‌تی،…) حوشتر ئاژه‌ڵێكی نایابه‌و هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی جیاوازی هه‌یه‌ ، كه‌م كه‌س هه‌یه‌ خۆڕاگری حوشته‌ر نه‌زانیت له‌ ته‌واوی بواره‌كانه‌وه‌ ، هه‌ر له‌ بڕینی سه‌دان كیلۆمتری بیابانه‌ هه‌رق و به‌رق و ڕه‌ق و ته‌ق و وشك و بێ ئاوه‌كانه‌وه‌ بگره‌ تاكو ئارامگرتن به‌رگه‌ گرتنی كاره‌ قورس و تاقه‌ت بڕه‌كاندا ……. 

1- حوشتر ئه‌و ئاژه‌ڵه‌یه‌ كه‌ به‌رگه‌ی گه‌رمای سوتینه‌رو هه‌ڵكردنی باو تۆزو لمی بیابانه‌كانی هه‌یه‌ …..

 2- حوشته‌ر ئه‌و ئاژه‌ڵه‌یه‌ كه‌ ده‌توانێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بیابانه‌كان ببڕێت بێ ئه‌وه‌ی ئاو بخواته‌وه‌ ….

3- حوشتر ده‌توانێت پله‌ی گه‌رمی له‌شی بگۆڕێت بۆ زیاتر به‌رگه‌ گرتنی بێ ئاوی و باره‌ قورس و گرانه‌كان و بڕینی ماوه‌و مه‌سافه‌ دوره‌كان ،

 4- حوشتر به‌ ڕۆژ گه‌رما كۆده‌كاته‌وه‌و ده‌یمژێت ، وه‌به‌ شه‌و خۆی لێ قوتار ده‌كات وه‌كو ئاژه‌ڵه‌كانی تر نییه‌ ، ئه‌م پێچه‌وانه‌ی ئاژه‌ڵه‌كانی تر پله‌ی گه‌رمای له‌شی ڕێكده‌خات …….

5- حوشتر به‌ جۆرێك خولقێنراوه‌ كه‌ زۆر زۆر سرنجڕاكێشه‌ ،ئه‌م ئاژه‌ڵه‌ خوێنێكی تایبه‌تی هه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ شله‌كانی له‌ ده‌مارو ڕێڕه‌وه‌كانی خوێنیدا كه‌م ده‌كات ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو ڕۆژانه‌ بگرێت ئاو نه‌خواته‌وه‌ ،

6- خوێنی حوشتر وه‌ك خوێنی ئاژه‌له‌كانی تر و تانه‌ت مرۆڤیش نییه‌ جیاوازی هه‌یه‌ ، خڕۆكه‌ سوره‌كانی خوینی حوشتر هه‌ندێك سۆدیۆم و پۆتاسیۆمیان تێدایه‌ له‌ مه‌ترسییه‌كانی ماندوو بوون و ئاو نه‌خواردنه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌‌یپایزێت …..

 7- حوشتر له‌ دوای نیوه‌ڕۆ گه‌رمی له‌شی ده‌گۆڕێت ، ئه‌وه‌ش له‌ ڕێگه‌ی هه‌ندێك ئاره‌ق كردنه‌وه‌، به‌ڵام زۆر به‌ كه‌می ئاره‌قه‌ ده‌كات وه‌ك ئاژه‌له‌كانی تر ئاره‌قه‌ ناكات ….

8- حوشتر له‌ كاتی هه‌ڵگرتنی باره‌ قورسه‌كان هه‌ندێك له‌ ئاره‌ق كه‌م ده‌كات ، به‌ڵام له‌ هێزو تواناو وزه‌ كه‌م ناكات ، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ حوشتر پێچه‌وانه‌ی ئاژه‌له‌كانی تره‌و ته‌نانه‌ت مرۆڤیش بێت ، هه‌ر بۆیه‌ خوای مه‌زن داوای ئه‌وه‌مان لێ ده‌كات سرنجی حوشتر بده‌ین ، له‌ به‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیه‌تی … 

9- حوشتر سمێكی پان و جوان و نه‌رم و نیان و ئه‌سفه‌نجی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كاتی ڕێكردن و بڕینی مه‌سافه‌ دووره‌كان ماندوو نه‌بێت و له‌ كاتی ڕۆیشتن به‌ سه‌ر لمی بیاباندا نه‌چه‌قێت و قاچه‌كانی رۆنه‌چێت ، ته‌نانه‌ت ئه‌ژنۆكانیشی به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌سفه‌نجیین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كاتی نه‌وینه‌وه‌ ئازار نه‌بینیت ….

 10- حوشتر خوای مه‌زن به‌ شێوه‌یه‌ك ده‌م و دانی دروستكردووه‌ كه‌ ده‌توانیت دڕك و داڵ و خوڕنوك به‌ ئاسانی بخوات و ئازاری پی نه‌گات ، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌حرا هه‌رق و به‌رقه‌كان ته‌نیا دڕك و خوڕنوك و هه‌ندێك خواردنی تیژو تاڵی هه‌یه‌ …

 11- حوشتر زۆر جیاوازی و تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه‌ ، وه‌ك كاتێك له‌ بیاباندا ته‌پ و تۆزو هه‌ڵكردنی گه‌رده‌لول به‌ لم و تۆزه‌وه‌ هه‌ڵده‌كات خوای مه‌زن تۆڕێكی تایبه‌تی به‌ حوشتر داوه‌ كه‌ له‌و كاته‌دا دایده‌خات و ڕێگه‌كه‌ش ده‌بینێت ، وه‌ك تۆڕێكی ڕۆشن و ڕووناكه‌ ، به‌ڵام مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌كانی تربه‌م شێوه‌یه‌ نین ده‌بێت له‌و كاتانه‌دا چاویان قه‌پات بكه‌ن و به‌ ته‌واوی دایبخه‌ن ….!!

12- حوشتر لوتیكی تایبه‌تی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت و بگونجێت له‌ گه‌ل ژیانی سه‌خت و دژواری بیاباندا ، له‌ كاتی هه‌ڵكردنی ته‌پ و تۆزو لم بۆ ئه‌وه‌ی خۆڵ و لم نچێته‌ ناو لوتییه‌وه‌ دایده‌خات وه‌ ده‌توانێت كه‌ناڵه‌كانی لووتی دابخات …

13- حوشتر ده‌توانێت ئاوی سۆڵ بخوات له‌ كاتی ناچاریدا و كۆئه‌ندامه‌كانی ڕاسته‌وخۆ ده‌زانن كه‌ ئاوی سۆڵی خواردووه‌و كاتێكی ناهه‌موارو ناله‌باره‌ ئه‌وانیش یه‌كسه‌ر خۆیان ده‌گونجینن له‌ گه‌ڵ ئه‌و گۆرانكارییه‌دا و خۆیان ڕاده‌هینن بۆ ئه‌وه‌ی زیانیان پێ نه‌گات …!!

 ئایا حوشتر ئاژه‌ڵێك نییه‌ كه‌ سرنجی بده‌ینێ و لێی وورد بینه‌وه‌ وه‌ك خوای مه‌زن داوای لێ كردوین ؟!

پاك و بێ گه‌ردی بۆ به دیهینه‌ری ته‌واوی گیانله‌به‌ران ، به‌ ڕاستی خوایه‌ گیان ته‌نیا تۆ شیاوی په‌ره‌ستشی ته‌نیا په‌یامه‌كه‌ی تۆ شیاوه‌ به‌ یاسا و ڕێسا بكریت ، ئه‌وانی تر به‌ ناڕه‌وا خۆیان كردووه‌ به‌ خوای درۆینه‌و ده‌سهه‌ڵوه‌س و ڕێچكه‌یه‌كی پینه‌و په‌رۆو پر له‌ هه‌ڵه‌یان سه‌پاندووه‌ به‌ سه‌رخه‌ڵكیدا …!

 

سبحان الله

سبحان الأبدي الأبد ،

سبحان الواحد الأحد ،

سبحان الفرد الصمد

سبحان من رفع السماء بلا عمد ،

سبحان من بسط الأرض على ماء جمد

سبحان من خلق الخلق فأحصاهم عددا ،

سبحان من قسم الرزق ولم ينس أحدا

سبحان الذي لم يتخذ صاحبة ولا ولدا ،

سبحان الذي لم يلد ولم يولد ولم يكن له كفوا أحد

سبحان الله

سبحان الله‌ القهار

سبحان الله‌ الستار

سبحان الله‌ الجبار

 

ئاماده‌كردنی به‌ ڕافه‌ی تایبه‌ت/ محمد عزیز

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top