حه‌زو ته‌ماعه ده‌رونییه‌كان، به‌ڵگه‌ی هه‌قیقه‌تی ڕۆژی دوایین!!
له به‌ڵگه ژیرییه‌كانی هه‌قیقه‌تی ڕۆژی دوایی
به‌شی سێهه‌م………
حه‌زو ته‌ماعه ده‌رونییه‌كان، به‌ڵگه‌ی هه‌قیقه‌تی ڕۆژی دوایین!!
خالد حسن
مرۆڤ له ناخیدا هه‌میشه كۆمه‌ڵێك حه‌زو ئاره‌زوی هه‌یه، كه هه‌رگیز له‌م دنیایه‌دا بۆی دهستهبهرنابنو ناتوانێت پێیانبگات, ئه‌م هه‌سته فیترییهو خوای گه‌وره له ده‌رونی هه‌موو كه‌سێكدا دروستیكردووه, یه‌كێك له‌وانه حه‌زی نه‌مرییه, ئه‌گه‌ر پێیان وتیت: ئازاد به له‌به‌رده‌م مانه‌وه‌ت بۆ 100 ساڵ، یان 200ساڵ, پێت بڵێن كامیان هه‌ڵده‌بژێریت, 100 ساڵ بژیت به خۆشی، یان 200 ساڵ به خۆشی, بێگومان 100 ساڵه‌كه ته‌واو ده‌بێت، ده‌ڵێیت 100 ساڵه‌كه‌ی تریشم بده‌نێ، حه‌ز ناكه‌م بمرم.
وه‌ك زانایانی جیۆلۆجی ده‌ڵێن، زه‌وی ته‌مه‌نێكی دیایكراوی هه‌یه، ئه‌گه‌ر پێت بڵین: ده‌لێی چی ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نت له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی زه‌وی ته‌واو ببێت؟! یان حه‌زده‌كه‌یت ئه‌گه‌ر زه‌ویش ته‌مه‌نی ته‌واوبوو، بتگوێزنهوه بۆ شوێنێكی دیكه‌و له‌وێ به‌خۆشیی بژیت؟ بێگومان ده‌ڵێیت با ته‌مه‌نی زه‌وی ته‌واوبێت، به‌ڵام ته‌مه‌نی من نا.
حه‌زه‌كانی مرۆڤ له‌م دنیایه‌دا زۆر له‌وه گه‌وره تر‌و زیاترن، كه له‌م دنیایه‌دا جێیان ببێته‌وه, گه‌ر پێت بڵێن ئه‌م شاره با موڵكی تۆ بێت، ئایا دڵت لێنادات بۆ شارێكی تریش، ته‌نانه‌ت بۆ وڵاتێكی تر‌و زیاتریش؟ ئایا ئه‌و حه‌زو ئاره‌زوانه‌ی هه‌میشه به خه‌یاڵتدا دێن‌و ئاواتیان پێ ده‌خوازیت، له‌م دنیایه‌دا هه‌موویانت بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت؟ ئایا دنیا هه‌موو حه‌زه‌كانت دێنێته دی؟ بێگومان نه‌خێر. ئه‌ی كه‌واته ئه‌م حه‌زو ئاره‌زوانه بۆچی له فیتره‌تی مرۆڤدا دروستكراون؟ ئایا ئه‌مه زیاده؟ ئه‌م باره كتومت وه‌ك حاڵه‌تی كۆرپه‌له‌یه‌ك وایه له سكی دایكیدایه, ئه‌و كاته‌ی دهستو قاچی له‌و شوێنه ته‌سكه‌دا بۆ دروستكرا, كه ده‌زانین ئه‌و جێگه‌یه شوێنی جوڵه‌و ئیشی دهستو قاچی تێدا نابێته‌وه, ئایا ده‌گونجێت بڵێین مادام له‌م شوێنه بچوكه‌دا جێگای كاری دهستو قاچی تێدا نابێته‌وه، كه‌واته دروستكردنی ئه‌م دوو ئه‌ندامه زیاده‌ن؟ ئایا دروستكردنی ئه‌م دوو ئه‌ندامه له‌و شوێنه‌دا زیاده‌ن, یان به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌م دروستكراوه به چه‌ند قۆناغێكدا تێده‌په‌ڕێت؟!! به‌ڵێ ئه‌مڕۆ جێگای جوڵه‌و ئه‌ركی ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی تێدا نابێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه به‌ڵگه‌ی هاتنی فۆناغێكی نوێیه كه ئه‌م ئه‌ندامانه‌ی بۆ دروستكراوه به جۆرێك ئه‌و قۆناغه‌ی داهاتوو هێنده فراوانه به ئاسانی جێگه‌ی ئه‌ركی ئه‌وانی تێدا ببێته‌وه.
له‌مه‌وه تێده‌گه‌ین منداڵدان بۆ كاری دهستو قاچ ته‌سكه, له‌هه‌مان كاتدا دونیاش بۆ حه‌زی نه‌مری‌و حه‌زه ده‌رونییه‌كان ته‌سكه, چونكه له پێكهاتهماندا شتێك هه‌یه زۆر له زه‌وی گه‌وره‌تره, وه‌ك چۆن له پێكهاته‌ی كۆرپه‌له‌دا شتێك هه‌یه له قه‌باره‌ی منداڵدان گه‌وره‌تره, لێره‌وه دڵنیا ده‌بین ئه‌و شته‌ی له قۆناغێكدا دروستكراوه‌و له قه‌باره‌ی شوێنه‌كه‌ی خۆی گه‌وره تره, بهَلگهی هاتنی قۆناغێكی تره, كه جێگای ئه‌وی تێدا ببێته‌وه, دروستكردنی په‌له‌كان له منداڵداندا به‌ڵگه‌ی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی كۆرپه‌یه بو بۆ دنیایه‌كی فراوانتر, هه‌روه‌ها دروستكردنی ئه‌و حه‌زو ئاره‌زووانه‌ی كه له دنیادا جێگایان نابێته‌وه، به‌ڵگه‌ی چوونه ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤه بۆ دنیایه‌كی تری فراوان، له‌وێدا جێگه‌ی هه‌موو حه‌زو ئاره‌زووه‌كانی ده‌بێته‌وه.
ئه‌و دنیایه‌ی كه په‌روه‌ردگار له‌باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت:
(ذلك يوم الخلود له‌م مايشاؤن فيها ولدينا مزيد)
واته: ((ئه‌وه ڕۆژی هه‌تا هه‌تاییه هه‌رچی حه‌زی لێ بكه‌ن تێیدایه‌و زیاتر كه حه‌زی لێده‌كه‌ن، كه حه‌زی لێده‌كه‌ن)).
ئێستا ده‌ركه‌وت دروستكرنی ئه‌و حه‌زو ئاره‌زوه ده‌روونییانه له‌م دنیا ته‌سكه‌دا زیاد نه‌بوون, به‌ڵكو شوێنێكیان بۆ فهرامههمهێنراوه، تا جێگه‌ی ئه‌و حه‌زانه‌ی تیا ببێته‌وه, كاتێك له‌به‌هه‌شت پێت بڵێن لێره مردن نییه, هه‌رچی حه‌زت لێیه‌تی بگره زیاتر له‌وه‌ش كه به خه‌یاڵتدا دێت.اتووه, ئایا ڕازی ده‌بیت؟ ئایا جێگای ئاوات‌و ئاره‌زووه ده‌روونییه‌كانت لێره‌دا هاتنه‌دی؟ بێگومان له‌وێ تێده‌گه‌یت ئه‌و حه‌زو هه‌ستانه‌ت كه له دونیادا ههت بوون‌و نه‌ده‌هاتنه دی, بۆ ئه‌م شوێنه دروستكرابوونو زیادهنهبوون.
خوای گه‌وره چاوی دروستكردووه, به ئه‌ندازه‌ی بینینیش ڕووناكی بۆ دروستكردووه، تا شته‌كانی تێدا ببینێت, دڵی دروست كردووه به ئه‌ندازه‌ی دڵیش خۆێنی دروستكردووه كه هاتوو چۆی پێدا بكات, سییه‌كانی دروستكردووه و به ئه‌ندازه‌ی ئه‌ویش هه‌وای دروستكردووه بچێته ناویان، هه‌روه‌ها په‌روه‌ردگار كۆمه‌ڵێك حه‌زی بۆ مرۆڤه‌كان دروستكردووه، بێگومان به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و حه‌زانه‌ش خۆشییه‌كانی به‌هه‌شتی بۆ دروستكردووه, هه‌روه‌ها خۆشه‌ویستی بۆ نه‌مری تێدا دروستكردووه, به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ش دنیایه‌كی تری دروستكردووه كه مرنی تێدا نییه.
خوای گه‌وره له به‌هه‌شته پڕ نازو نیعمه‌ته‌كه‌یدا هه‌موو حه‌زو ئارهزوههكانمان بێنێته دی… ئامین