حاڵی شوێنكەوتوان و دوژمنانی شایەتی ڕاستێتی پەیامەكەی دەدەن
حاڵی شوێنكەوتوان و دوژمنانی شایەتی ڕاستێتی پەیامەكەی دەدەن
ن: خالد حسن علي
1- شوێنكەوتوانی:
توانای مامۆستا لە قوتابیەكەیدا دەردەكەوێت، لێهاتویی ڕاهێنەر لەسەر ڕاهێنراوانی دەردەكەوێت، چونكە ئەوان لەگەڵیدا ژیاون و پێی گەیاندون وپەروەردەیكردون و فێریكردون. لەم رٍوانگەیەوە هەركەس لە بارودۆخی هاوەڵان وردبێتەوە، ڕاستگۆیی ئەو وەسفەی خودای بۆ هاوەڵان دەردەكەوێت، كە لە بارەیانەوە دەفەرموێت: ( كنتم أخرجت للناس) (ال عمران110)، واتە: بەڕاستی ئێوه چاکترین ئوممەتێکن که (بۆ سوودی) خەڵکی هێنراونەته مەیدانەوه. لەو سەردەمانەدا گەلانی سەر زەوی شایەتیاندا كە موسڵمانان باشترین میللەتێكن مرۆڤایەتی ئاشنای بوبێت، لەبەرئەوەی یاساكە لە مامەڵەكردندایە لەگەڵ گەلاندا، بیًگومان هەر گەلێك دەستبەسەر گەلێكی تر و دەوڵەتێكی تردا بگرێت ئەنجامەكەی رق و كینە دروستبونە بۆ لایەنی هێرشبەر، هەتا ئەمڕۆش ئەو ڕاستیە لەسەر داگیركەران و داگیركراوان دەبینین، بەڵام ئەم یاسایە لەگەڵ ئەو موسڵمانانەی فتوحاتی ئیسلامیان كرد و بونە گەورەی زەوی لە سەردەمی خۆیاندا پێچەوانە بویەوە، فەتحی ئیسلامی خۆشەویستی و سەركەوتن و پشتگیری و تێكەڵبوونی لە نێوان موسڵمانان و خەڵكانی تردا دروستكرد، ئەو گەلانەی فەتح كران سوپاسگوزاری خودا بوون كە ئەمانەیان بۆ نێرراوە، خۆ ئەگەر لە هۆكارەكەیشی بكۆڵیتەوە، دەبینیت ئەوەیە كە دژایەتی و كێشەكانی خەڵك لەسەر دونیایە، بەڵام موسڵمانان وازیان لە دونیای خۆیان هێنا، تا خەڵكی لە دونیاو دواڕۆژدا بەختەوەر بن، لەبەرئەوەی ئیمانیان بە دواڕۆژ زۆر پتەو بوو، ئەو ئیمانەی كە بەرهەمی قەناعەتی تەواویان بوو بەو بەڵگانەی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) لەسەر ڕاستێتی پەیامەكەی پێشكەشیكردن هەروەها ئەو هەڵسوكەوتە كرداریانەی كە لە ژیانی خۆیدا ڕەنگی دابویەوە پێش ئەوەی بەوان بڵێت.
2- دوژمنانی:
هەرچەندە دژایەتیكردنی دوژمنان درێژی خایاند، بەڵام ئەنجام بونە گەورەترین پاڵپشتی، زۆربەی خاوەن نامە پەیامە ئاسمانیەكانی تر موسڵمان بوون، كە هەموو ئەوانەش دەبنە بەڵگەیەكی تری ڕاستێتی پێغەمبەر و پەیامەكەیەتی.