You Are Here: Home » بابەتەكانمان » جو‌ڵه‌ی خۆر

جو‌ڵه‌ی خۆر

جو‌ڵه‌ی خۆر

كاوه محمد شارباژ‌ێڕى

خوای گه‌وره‌ له‌ سوره‌تی لوقمان ئایه‌تی: 29 دا ده‌فه‌رموێت:

(أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يُولِجُ اللَّيْلَ فِي النَّهَارِ وَيُولِجُ النَّهَارَ فِي اللَّيْلِ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلٌّ يَجْرِي إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى وَأَنَّ اللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ) [لقمان: 29].

ڕاڤه‌ی ئایه‌ته‌كه‌:

زانایان له‌ڕاڤه‌كردنی ئایه‌تی( وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلٌّ يَجْرِي إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى)دا ده‌ڵێن: كه‌ خوای گه‌وره‌ ڕۆژ و مانگی ده‌سته‌به‌ركردووه‌‌ بۆ خزمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی دروستكراوه‌كانی، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌پێی فه‌رمانی ئه‌و زاته‌ بۆ كاتێك‌و مه‌ودایه‌كی دیاریكراو به‌ڕێوه‌ ده‌چن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كه‌ باس له‌جوڵه‌ی به‌رده‌وامی خۆر ده‌كات، كه‌واته‌ زانایانی نوێ‌ چی له‌باره‌ی خۆره‌وه‌ ده‌ڵێن؟

ڕاستییه‌كی زانستی:

پێكهاته‌ی خۆر بریتییه‌ له‌ 70% نایترۆجین‌و24%هیلیۆم‌و 1% ئۆكسجین، له‌گه‌ڵ ته‌نی تری وه‌ك ئاسن به‌ ڕێژه‌ی1,6 له‌ هه‌زاردا. تیره‌ی خۆر بریتییه‌ له‌ 104 ملیۆن كیلۆمه‌تر‌و پله‌ی گه‌رمی ناوه‌نده‌كه‌ی بریتییه‌ له‌ 20ملیۆن پله‌ی سه‌دی. خۆر به‌ئه‌ندازه‌ی یه‌ك میلۆن‌و دووسه‌دهه‌زار جار له‌ زه‌وی گه‌وره‌تره‌، خێرایی ڕۆیشتنی خۆر له‌ناو ئه‌م بونه‌وه‌ره‌ فراوانه‌دا ده‌گاته‌ 220 كیلۆمه‌تر له‌چركه‌یه‌كدا.پێشتر زانایان گومانیان به‌و جۆره‌ بوو كه‌ خۆر به‌ ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه‌، به‌ڵام له‌دواییدا بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ چه‌قی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره‌ و له‌ كۆمه‌ڵه‌ هه‌ساره‌یه‌ك پێكدێت‌و هه‌موو ئه‌م هه‌سارانه‌ پێكه‌وه‌ به‌ ده‌وری خۆردا ده‌سوڕێنه‌وه‌. خۆر به‌ خێراییه‌كی زۆر ده‌ڕوات وبه‌ده‌وری چه‌قی گه‌له‌ستێره‌كه‌دا ده‌سوڕێته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ده‌وری خۆشیدا ده‌سوڕێته‌وه‌، كاتێك به‌ ده‌وری ناوه‌ندی گه‌له‌ئه‌ستێره‌كه‌دا ده‌سوڕێته‌وه‌، بۆ ته‌واو كردنی خولێك پێویستی به‌ 250ملیۆن ساڵ هه‌یه‌.

ڕووی ئیعجاز:

له‌ ڕوانگه‌ی ڕاستییه‌ زانستیه‌كانه‌وه‌ ئه‌وه‌ ڕوونبووه‌ته‌وه‌، كه‌ خۆر به‌خێراییه‌كی زۆر گوزه‌ر ده‌كات و له‌ناو ئه‌م گه‌ردونه‌ به‌رفراوانه‌دا مه‌له‌ ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌م دواییانه‌دا نه‌بێت زانایان ده‌ركیان پێ‌ نه‌كردبوو، كه‌ سه‌لماندنی ئایه‌ته‌كانی خوای تاك و ته‌نهایه‌ وبه‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ قورئان له‌لایه‌ن خوای حه‌كیم و خه‌بیره‌وه‌ نێردراوه‌ته‌ خوار.

 

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top