جابرى كورِى حه‌یان
ئه‌م زانایه بناسه :جابرى كورِى حه‌یان
ئاماده كردنى: ماموستا جمال محمد أمين
پیرێكى نورانى به ویقار خاوه‌ن رِیشێكى درێژ و پاك بالاَبه‌رزێكى تیكسمرِاو ، ناسراو له ناو خه‌ڵكدا به موسڵمانێكى رِاست و خاوه‌ن ئیمانى به‌هێز و سۆفیه‌كى رِاست و دروست .هه‌ر كات له نوێژ و په‌رستشه‌كانى بوایه‌ته‌وه ده‌چووه ژووره خنجیلانه‌كه‌ى كه هه‌ر وه‌ك تاقیگایه‌كى خنجیلانه‌ى ئه‌م سه‌رده‌مه وابوو و له‌و شوێنه‌دا خه‌ریكى كارى خۆى ده‌بوو ئه‌ویش تێكه‌ڵكردن و پێوانه‌كردنى مادده‌كان بوو كه ئه‌وه‌ش بریتیه له زانستى كیمیاى ئه‌مرِۆ .
ئه‌و پیره زانایه‌ش ئه‌بو موساى جابرى كورِى حه‌یان بوو كه‌ڵه زاناى كیمیاى سه‌رده‌مى خۆى كه له ساڵى 730 ز له‌دایك بووه و له ساڵى 813 ز كۆچى دووایى كردووه و ئه‌و ته‌مه‌نه درێژه‌ى هه‌موو له خواپه‌رستى و زانستى وه‌ك كیمیادا سه‌رف كردووه كه 83 ساڵى رِه‌به‌ق بووه ، جابر له سه‌رده‌مى خۆیدا ئه‌وه‌نده شاره‌زابوو له كیمیا كه ناوى پیشه‌ى جابریان له كیمیا نابوو .
جابر خاوه‌نى نزیكه‌ى 200 په‌رتووك و نووسراو و دانراوه كه زۆربه‌یان وه‌رگێرِاونه‌ته سه‌ر زمانه بیانیه‌كان و تائێستاش پارێزراون بۆ نمونه كتێبى ( الخواص الكبیر ) كه له به‌ریتانیایه و كتێـــــبى ( الاحجار ) كه له پاریس پارێزراوه ، زۆربه‌ى كتێبه‌كانیشى له سه‌ر كیمیان وه‌ك (السر المكنون ، الموازين ، الاركان الاربعة ، المزاج ، الاصباغ …هتد )
جابر یه‌كه‌م كه‌س بووه كه ته‌رازووى به‌كارهێناوه بۆ پێوانه‌كردن له تاقیكردنه‌وه‌كان و له‌و كێشانه‌ى به‌كارى هێناون ده‌نكه (حه‌به ) بووه كه دواى 600 ساڵ ئینجا ئه‌وروپیه‌كان پێوانه‌كردنیان كرده بنچینه له تاقیكردنه‌وه‌كانیاندا .
جابر یه‌كه‌م كه‌س بووه كه بیردۆزى كارلێكى كیمیایى دارِشتووه به‌وه‌ش پێش جۆن داڵتۆنى ئینگلیزى كه‌وتووه به چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك . هه‌روه‌ها جابر یه‌كه‌م كه‌س بووه كه كاغه‌زێكى واى دروستكردووه كه نه‌سووتێت ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داواى پێشه‌وا جه‌عفه‌رى ێادق تا كتێبه‌كه‌ى له‌سه‌ر بنوسێته‌وه كه ده‌رباره‌ى حیكمه‌ت بووه .هه‌روه‌ها جابر توانیویه‌تى كه رِووكه‌شكردنێك ئه‌نجام بدات كه ئه‌گه‌ر ئاسن و پۆلاَ رِووكه‌ش بكرێن ئه‌وا ژه‌نگ ناگرن ، گه‌لێك رِێگاى دۆزیه‌وه بۆ ئاماده‌كردنى پۆلاَ و كاربۆناتى قورقوشم و كبریتیدى جیوه … جابر یه‌كه‌م كه‌س بوو كه هه‌وڵیدا ئاڵتون ئاماده بكات له هه‌ندێك مادده‌ى سه‌ره‌تایى و توانى مادده‌یه‌ك به‌رهه‌م بێنێت كه زۆر له ئاڵتون ده‌چوو!
زانا جابر باسى ژه‌هر و جۆره‌كانى كردووه و له كتێبى ( كتاب السموم ودفع مضارها) و ئه‌وه‌ى رِوونكردۆته‌وه كه ژه‌هر مادده‌یه‌كى كیمیاییه .كیمیازانى ئینگلیزى ( هۆلمیارد ) زانا جابرى له پێشه‌نگى كتێبه‌كه‌یدا داناوه كه به ناوى ( مشاهیر الكیمیایین ) و مێژوونووسى جیهانى سارتۆن ده‌ڵێت ( جابر یه‌كێكه له زانا بلیمه‌ته‌كانى سه‌ده‌كانى ناوه‌رِاست )و زانا بیرتیلۆ ده‌رباره‌ى جابر ده‌ڵێت ( بوونى جابر بۆ كیمیا وه‌ك بوونى ئه‌ره‌ستۆ وایه له ژیربێژیدا ) .
شایانى باسه كه زانا جابر خاوه‌نى زۆر بابه‌ت و تۆژینه‌وه‌یه له سه‌ر تفته‌كان و ترشه‌كان . …