تيشك ژماره ١٢
مرۆڤ و دەوروبەرەكەی دوو پێكهاتەی گرنگن لەم گەردوونەدا , ڕوونتر بڵێیین گەردوون لەم دوو سیستمە پێكهاتووە …گەر مرۆڤ سیستەمێك بێت , ئەوا دەرەوەی ئەم سیستەمە پانتایی وفراوانی هەرچەندێك بێت بەدەورو بەر دەژمێرێت . لەفەرهەنگی زانستدا دوو جۆر سیستەم هەن , سیستەمێك كە هیچ پەیوەندی و ئاڵوگۆڕێكی لەگەڵ دەورو بەرەكەی خۆی نییە و بەسیستەمی جیاكراوە ناسراوە , بەڵام جۆری دووەم لەسیستەمەكان ئەوانەن كە لەگەڵ دەورو بەردا ئاڵوگۆری بەردەوامیان هەیە بەجۆرێك كار لە سیفات و خاسیەتی یەكتر دەكەن و ئەم جۆرە بەسیستەمی جیانەكراوە ناودەبرێت . ئێمەی مرۆڤ لەجۆری دوووەمی سیستەمەكانین و لەدەوروبەر جیاكراوەنین و هەركارێك ئێمە لەدەوروبەر ئەنجامی بدەین یان بەپێچەوانەوە , كەم تازۆر كارمان تێدەكات.
كاتێك مرۆڤ وەك سیستەمێك بێت دەرەوە: هەوا , ئاو , ڕووەك , ئاژەڵەكان , هەسارە , ئەستێرە و هەموو بۆشایی دەرەوە و پێكهاتووەكانی تری ئەم گەردوونە بە دەوروبەری مرۆڤ لە قەڵەم دەدرێت .
لەم ڕووانگەیەوە ئەو ڕاستی یە ئاشكرا دەبێت كاتێك ڕێژەی ئاوی دەریا , كەم بوونی درەخت و ڕووەكەكان و تێكچونی ڕەوگەی سوڕاندنەوەی خۆر و زەوی ئەگەری هاتنی هەر تەنێكی گەردونی بەرەو زەوی ناهاوسەنگی لەپێكهاتەكانی بەرگە هەوادا و هەموو ڕووداوەكانی تر كە دەشێت زۆریان مرۆڤ دەستی نەبێت لە گۆڕانیاندا بەڵام لە هەندێكیاندا ڕاستەوخۆ مرۆڤ بەرپرسیاری یەكەمە .. ئەوەی لێرەدا مەبەستە ناهاوسەنگی یە لە پێكهاتەكانی بەرگە هەوای زەوی یە.ئاشكرایە پێش ئەوەی پەروەردگار مرۆڤ بێنێتە بوون دەوروبەرەكەی بەهەموو پێكهاتانەوە كەهەن بەجوانترین شێوە و بەپێوانەو ئەندازەی گونجاو دروست كردووە , پەروەردگار دەفەرموێت [إِنَّا كُلَّ شَیْوٍ خَڵقْنَاهُ بِقَدَرٍ] مرۆڤیشی كردۆتە خاوەن عەقڵ و بەجوانترین شێوە دروستی كردووە كە دەفەرموێت [لَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ فِي أَحْسَنِ تَقْوِيمٍ], كەواتە سیستەمەكە و دەوروبەرەكەی لە سەرەتادا جوان ڕەخسێنراون بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ یەكترو ئەمڕۆش كەناهاوسەنگی ونادروستی مامەڵە لەلایەن مرۆڤەوە بۆ بەرگە هەواو پیس بوونی ئەم پێكهاتە گرنگە چ بەهۆی گازە ژەهراویەكانی پاشماوەی كارگەكان , ماددە تیشكدەرەكانی تاقیكردنەوە ئەتۆمییەكانی یان فڕنە ناوكییەكان و چەندین كاریگەری تر هەموو ئەمانە دیاردەی قەتیس بوونی گەرمای لەسەر ڕووی زەوی دروست كردووە و دیاردەكانی تری وەك بەرز بونەوەی پلەی گەرمی و لافاوی لەچەندین ناوچەی سەر زەوی لێكەوتۆتەوە كە لەوەو پێش بەو دیاردانە نامۆ بوون و بۆ چارەسەری ئەم گرفتە ئێمەی مرۆڤ بەرپرسیارین و دەبێت ڕێكخراوە مەدەنی و حكومی و نێو دەوڵەتی یەكان زۆر چالاكانە كاربكەن لەبەرهەڵستی كردن لەم دیاردە یەو چارەسەركردنی تاوەكو مرۆڤ دەوروبەرەكەی بەو شێوە گونجاوەی كە پەروەردگار بۆی ڕەخساندووە مامەڵە بكەن .
ئهم بابهتهله ژماره ١٢ی گۆڤاری ههيڤ بڵاوكراوهتهوه