You Are Here: Home » بابەتەكانمان » تاریكی بۆشایی ئاسمان لە نێوان زانستی سەردەم ‌و ئیعجازی قورئاندا

تاریكی بۆشایی ئاسمان لە نێوان زانستی سەردەم ‌و ئیعجازی قورئاندا

تاریكی بۆشایی ئاسمان لە نێوان زانستی سەردەم ‌و ئیعجازی قورئاندا

 عبدالقادر علی
مێژوو ئەوەمان بۆ دەگێڕێتەوە كە- یۆری گاگارین- ی یەكەمین كەشتیەوان كەچووە بۆشایی دەرەوە، ئەوا دەوری خۆری بە ئەنگوستە چاوو شەوەزەنگی تاریك پێناسەكرد، وە لە هەموو ئەو گەشتانەی كەكەشتیەكان تیایدا وێنەی مانگیان دەرناردەوە بەهۆی نەبونی بەرگەوە ئەوا مانگ بە تاریكی دەردەكەوت، بگرە سەرزەویش جگەلە توێژاڵێكی كەمی ڕۆژگاری نەبێت ئەوا ئەمیش تاریكی پەی دەكرد.
د. الفندی(پسپۆڕی بواری كەش‌و هەوا) دەڵێت: تیشكی خۆری ناڕاستەوخۆ نابینرێت، مەگەر پەرش‌و بڵاو ببێتەوە وەیان بەهۆی تەنێكەوە بشكێتەوە. وەبەهۆی بونی تەنۆلكەی هەواو ئاوو گەردو تۆز لە هەوادا ئەوا تیشكی خۆر دەشكێتەوەو ئیتر قوبەیەكی شین دروست دەبێت، ئەمەش دیاردەیەكەو تایبەتە بە زەوی، وە بەهۆی نەمانی ڕێژەیی ئەوا تەنۆلكەكانی بۆشایی دەرەوەی زەوی لەگەڵ بونی تیشكی خۆریش كەچی ئاسمان لەلای كەشتیەوانەكان ئەوا تاریك‌و شەوزەنگە، وە جێگای سەرسوڕمان نیە گەر بڵێین قورئان پێش زانست كەوتۆتەوە كە ئاماژە بەوە دەكات، ئاسمان كراوەتە شەوەزەنگ وە بەتاریكیەكی تەواو پێناسەی دەكات.
. (أَأَشَدُّ خَلْقًا أَمِ السَّمَاء بَنَاهَا {27} رَفَعَ سَمْكَهَا فَسَوَّاهَا {28} وَأَغْطَشَ لَيْلَهَا وَأَخْرَجَ ضُحَاهَا {29}) النازعات

ئاسمان لەم سیاقەدا بریتیە لە گوزارشت دان لە بۆشایی گەردون، وە خوای گەورە ئاسمانی كردۆتە شەو چونكە-ڕاناو- لە- لیلها- دەگەڕێتەوە بۆ جەخت كردنەوە لەسەر ئاسمان، ئایەتەكە پەیوەستە بە شەوی ئاسمان كەبەردەوامە ئەمەش خۆی گوزارشت دانە لە هەموو بۆشایی دەرەوەی زەوی، نەك ئەوەی باس لە شەوی سەرزەوی بكات كەلە خۆر ئاوابونی ئێوارەوە دەست پێ دەكات، ڕاڤەكارانی قورئانی پیرۆز دەفەرمون: (أَغْطَشَ لَيْلَهَا) واتە شەوی تاریك‌و ئەنگوستەچاو كردوە، ئەمەش بەبێ‌ لادان‌و لابردنی ئەو گەردو تۆزە گەردونیە نابێت كەلە نێوان تەنۆلكەكاندا بەهۆی كێش كردنەوە وەستاون: (أَخْرَجَ ضُحَاهَا) واتە تیشكی خۆری تیایدا دەرخست، ئەمەش واتە دوای لادان‌و لابردنی تەنۆلكەكانی بۆشایی‌و وێك هاتنەوەی لە ژێر كارگەری هێزی كێش كردندا دێت، بەم جۆرە خۆر تیشكی خۆی دەنێرێت، ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە ئەوەیە كە خۆر تیشكی خۆی لەناو ئەو بۆشاییە تاریكیەدا بەبەردەوامی دەینێرێت هەرچەندە خۆی لەناو تاریكیدا نوقم بوە، وە تاریكی هەموو لایەكی پەردەپۆش كردوە: (وَجَعَلْنَا اللَّيْلَ لِبَاسًا)النبا10
وە تایبەت كردنی بەڕاناوی-لكم- كە تیایدا وەسفی شەو بەوە دەكات كە داپۆشەرە- زەوی‌و سەرجەم تەنەكانی تر دادەپۆشێت: (وَهُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ اللَّيْلَ لِبَاسً)(الفرقان47)
ئیمامی شەوكانی لە ڕاڤەی ئەمەدا دەفەرموێت: واتە بە تاریكیەكەی داتان دەپۆشین، وە چۆن بەرگ داتان دەپۆشێت وەك جل‌و بەرگەكانتان داتان دەپۆشین.
ئیتر ئەم تاریكیە سەراپای گەردون دادەگرێت تەنانەت بە خۆریشەوە كە خۆی سەرچاوەی ڕوناكیە ئەوا لە هەموو لاوە تاریكی دەوری دەدات: (وَالشَّمْسِ وَضُحَاهَا {1} وَالْقَمَرِ إِذَا تَلَاهَا {2} وَالنَّهَارِ إِذَا جَلَّاهَا {3} وَاللَّيْلِ إِذَا يَغْشَاهَا {4})الشمس
كرداری-یغشاها- واتا داپۆشین، و چونكە بە-مضارع- هاتوە واتە بەردەوامی دەبەخشێت دیارە كە ڕاناوەكەش دەگەڕێتەوە بۆ خۆر ئەمەش واتای ئەوەیە ئەو شەوە تاریكەی كە دەیزانین كە چەند سیا پۆشە ئەوا بەردەوام دەوری خۆری داوە. وە –ضحاها- واتە ڕوناكیەكەی، وە قورئان تیشكی ڕوناكی دەگێڕێتەوە بۆ خۆر كە سەرچاوەی بەخشینی تیشكی ڕوناكیە، كە پێچەوانەی مانگە كە مانگ دەكاتە پاشكۆی خۆر بەوەی تیشكی ئەو وەردەگرێت‌و دەیدادەتەوە بە زەوی. وە-جلاها- واتە ئاشكرای كردو تیشكەكەی پەخش كردەوە كە لێیەوە دەرچوبو، ئەمەش ئەوە دەردەخات كە قورئان چۆن لە ئەركی پەنهانی چینی ڕوناكی دەدوێت، كەلە بۆشایی دایە وە ئێستا لای هەموان ئاشكرایە كە چینی ڕۆشنایی ڕۆژگار نزیكەی 200كم بەرزە ئەم توێژاڵە تەنكە لە بۆشایی تاریكی ئاسمانماندا دەبڕێت.
وە قورئان ئەم كردارە بە داماڵینی پێستی سەربڕدراوێك دەچوێنێت كە چەندە زەوی بەگەڕانی بە دەوری خولگەی خۆیدا بەرامبەر بە خۆر لە پاش خۆی تاریكی‌و ئەوە زەنگ جێ دەهێڵێت كە هەموو بۆشایی تەنیوە: (وَآيَةٌ لَّهُمْ اللَّيْلُ نَسْلَخُ مِنْهُ النَّهَارَ فَإِذَا هُم مُّظْلِمُونَ)یس37.
وە وشەی-السلخ- واتە دامالًینی شتێك لە پێستی خۆی، كە قورئان ئەوێستەی بە تاریكی شەوەزەنگ ناوبردووە، وە ڕاڤەكارانی قورئانی پیرۆز ئەم لێچوانە قورئانیان شی كردۆتەوە كە ڕوناكی دای لە هەموو ئەو ڕوناكیە پەخش دەبێتەوە، وە-منە- بەلای ئەوانەوە كە دەگەڕێتەوە بۆ-اللیل- بەمانای ئەوە دێت كە ئەسڵ وایە بۆشایی ئاسمان‌و گەردون تاریكە، وە ڕوناكی شتێكی هاتوەو لەپڕ دەردەكەێت، كەواتە ڕۆژی سەرزەوی وەك چۆن سەربڕدراوە لە پێستەكەی دادەماڵرێت، ئەمەش شەوو ڕۆژ بەهۆی خولانەوەی زەوی بە دەوری خۆیدا دروست دەبێت: (یُغْشِی اللَّیْڵ النَّهَارَ)الرعد3. (یُغْشِی اللَّیْڵ النَّهَارَ)الاعراف54
ڕاڤەكاران دەڵێن: واتاكەی ئەوەیە كە خوای گەورە شەو كە تاریكاییە كردویەتیە پەردەپۆشی ڕۆژ واتە بە تاریكیەكەی ڕوناكیەكەی ڕوناكیەی ئەو دادەپۆشێت وە كردارەكە بە-مضارع- هاتوە واتە بەردەوام بەم جۆرە دەبێت: (وَاللَّيْلِ إِذَا يَغْشَى {1} وَالنَّهَارِ إِذَا تَجَلَّى {2})اللیل
ئەم ڕۆڵە پەنهانەی ڕۆشنایی ڕۆژ لە هەست كردن بە ڕوناكی تیشكی خۆر هەرچەندە لە بۆشایی ئاسماندا بەربڵاوە ئەوا قورئان ئاماژەی پێداوە، وە قورئان ڕۆژبونەوە دەكاتە هۆكاری دەرخستن‌و ئاشكرا بون، (ۆالنَّهَارَ مُبْصِرًا)یونس67، النمل86، غافر61.
ڕاڤەكاران دوچار بە سەرسوڕمان بون لەوەی كە چۆن ڕۆشن بونەوە هۆكاری بینین‌و بەرچاوهاتنە بۆیە ناچار بون وشەكە لە واتای خۆی لادەن، (مبصراً) بكەن بە –مجاز- یان تأویل-ی بكەن وە ئەوەی جێگای سەرسوڕمانی زیاترە بۆ كەسانێك كەلەم بوارەدا پسپۆڕ نین ئەوەیە كە بزانن كە ناوەرۆكیییی ئەو خۆرە پرشنگ دارە خۆی لە خۆیدا تاریك‌و ڕەشە، ئەویش چونكە تیشكی نابینای وەكو گاماو ئێكس‌و سەروبنەوشەیی- لێ دەردەچێت. بەڵام پەردەی دەرەوەی ڕۆشنایی یان بڵێین فۆتۆسفیر ئەمانە هەست بە بونی ئەو تیشكانە دەكەن‌و دەیكەن بە تیشكێكی بینراو، وە ئەوەی جێگای سەرنجە كە قورئانی پیرۆز دەفەرموێت (اێەَ النَّهَاڕ)الاسرا‌ء21
ئیمامی شەوكانی دەفەرموێت- آية- واتە نیشانەو ئاماژە، واتە خوای گەورە ڕۆژی كردۆتە مایەی ئەوەی شتەكانی تیایا ببینرێت.
ئاژانسی-ناسا- ئەگەری ئەوە هەیە بوارێكی لەبار بڕەخسێت بۆ كەسانی ناپسپۆر بۆ گەشت كردن بۆ بۆشایی ئاسمان، تا خۆیان دیمەنی سیحر ئامێزی ئەوە ببینن كە چۆن سەرەڕای خۆرهەڵاتن زەوی لە چ تاریكیەكدا دەبێت، بەڵام قورئانی پیرۆز هەمان دەرفەت بۆ هەموو كەسێك لەسەر زەوی دەڕەخسێنێت تا بە دیمەنی سەرنج ڕاكێش سەرمەست ببن ئەویش بەبێ ڕوبەڕوبونەوەی هیچ جۆرە مەترسیەكی چونە بۆشایی ئاسمان، ئەویش بە وردبونەوە لە بۆشایی ئاسمان پێش خۆرەتاوكەوتن، ئەمەش لە ئایەتێكدا ئاماژە پێدەدات كە هێشتا مەسەلەی چونە بۆشایی لە خەیاڵی كەسیشدا نەبووە، كە دەشێت مرۆڤ بۆشایی ئاسمان پەی بكات: (وَلَوْ فَتَحْنَا عَلَيْهِم بَابًا مِّنَ السَّمَاء فَظَلُّواْ فِيهِ يَعْرُجُونَ {14} لَقَالُواْ إِنَّمَا سُكِّرَتْ أَبْصَارُنَا بَلْ نَحْنُ قَوْمٌ مَّسْحُورُونَ {15})الحجر

واته‌)()<(ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌) ئه‌گه‌ر ده‌روازه‌یه‌کمان له ئاسمانه‌وه بۆ بکردنایه‌ته‌وه تا پیادا سه‌ربکه‌ون و تێپه‌ر ببن و (نهێنی دروستکراوانی ئێمه ببینن، هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن)… (14)ئه‌وه ده‌یانوت: بێگومان چاوبه‌ستمان لێکراوه‌، یاخود ئێمه که‌سانێکی جادوو لێکراوین!! (15)>

وشەی-سكرت أبصارنا- واتە بەرچاومان داپۆشراوو تاریك بوو، نەمان توانی ببینین. دیارە كە هیچ نەبینن ئەوا بەرچاویان تاریك‌و شەوەزەنگە.
وە پێش ئەوەی باس لەوە بكرێت كە ڕێڕەوی كەشتی ئاسمانی بەرەو بۆشایی ئاسمان بە ڕێڕەوی پێچاوپێچ‌و خواردا بڕوات، ئەوا قورئان وشەی-یعرج- بەكاردەهێنێت بۆ پێناسە كردنی ڕێڕەوی بەرزبونەوە بۆ بۆشایی ئاسمان، كە دیارە –عرج- بە مانای لارو پێچاوی دێت لە زماندا، هەروەك ئەوەی كە ڕۆشتندا ڕێك نەڕوات بە-أعرج- ناوی دەبرێت.
وە قورئان پەیامی خۆی تەنها ئاڕاستەی ئەوانەی لە پێشودا ژیاون ئاڕاستە ناكات بەڵكو ڕوو دەكاتە هەموو ئەوانەی كەلەدوایشدا دێن، وە بەجۆرێك پێناسەیان دەكات كە ئەوان خۆشیان هەستیان پێ كردوە، كاتێك كە باس لە گەلانی پێشین دەكات بە-أولئك- ناویان دەبات وە بونیان لە بە زەویەوە دەبەستێتەوە نەك ئاسمان، (أُولَـئِكَ لَمْ يَكُونُواْ مُعْجِزِينَ فِي الأَرْضِ)هود20.
بەڵام كاتێك ڕودەكاتە سەرجەم مرۆڤەكان ئەوا-أنتم- بەكاردەهێنێت، وە لە ئاسماندا جیا لە جێگای تایبەتی خۆیان لە زەوی ئەوا جێگایان بۆ دادەنێت: ( وَمَا أَنتُم بِمُعْجِزِينَ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي السَّمَاء وَمَا لَكُم مِّن دُونِ اللَّهِ مِن وَلِيّ وَلَا نَصِيرٍ)العنكبوت22
وشەی(وَلَا فِي السَّمَاء) كەلە ساڵی 532-610زاین لە قورئاندا هاتۆتە خوارەوەو نوسراوە، چەندین سەدە پێش ناردنی كەشتی ئاسمانی كەوتۆتەوە كە ئەو دەمە ئەم باسە لە خەیاڵیشدا بونی نەبووە، بگرە بێباوەڕان‌و نەیارانی ئەم ئایینیە ئەم جۆرە باسانەیان بە مەحاڵ زانیوە هەروەك ئەوەی قورئان بۆی تۆمار كردوین: (أَوْ تَرْقَى فِي السَّمَاء وَلَن نُّؤْمِنَ لِرُقِيِّكَ)الاسراء 93

بەڵام فەرمودەو بەڵێنی خوا ڕاستە كە دەفەرموێت: (لِّكُلِّ نَبَإٍ مُّسْتَقَرٌّ وَسَوْفَ تَعْلَمُونَ)الانعام:67
سەرچاوە: مجلە نبض الحیاە

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top