تاریكایيهكــــان و شـــــهپۆله ناوهكييهكــــــانى زه رياكان
تاریكایى یهكــــان و شـــــهپۆله ناوه‌كى یهكــــــانى زه رياكان
أَوْ كَظُلُمَاتٍ فِي بَحْرٍ لُّجِّيٍّ يَغْشَاهُ مَوْجٌ مِّن فَوْقِهِ مَوْجٌ مِّن فَوْقِهِ سَحَابٌ ظُلُمَاتٌ بَعْضُهَا فَوْقَ بَعْضٍ إِذَا أَخْرَجَ يَدَهُ لَمْ يَكَدْ يَرَاهَا وَمَن لَّمْ يَجْعَلِ اللَّهُ لَهُ نُورًا فَمَا لَهُ مِن نُّورٍ (النور:40).
تاریكایى یهكــــان و شـــــهپۆله ناوه‌كى یهكــــــانى نـــــاو دهریــاكــان شوێنێكه ئه‌سته‌م بووه ئاده‌میزاد توانیبێتى له سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله عليه و سلم) بیگــــــاتێ، لــــهبـــــهرئهوهى ئاده‌میزاد ناتوانێت له قووڵایى (30 م) زیاتر له‌ش له‌ناو ئاودا نوقم بكات، به‌هۆى بوونى په‌ستانى هه‌وا له‌سه‌رى، ئه‌و په‌ستانى هه‌وایه‌ش واده‌كات نایترۆجین له خوێندا بتوێته‌وه و كار له له‌ش بكات و كۆنترۆڵى نه‌مێنێت، ئه‌مه ئه‌گه‌ر بچێته قوڵایى (30م)
خۆ بۆ قووڵایى (100)م یان (200)م ئه‌وه هه‌ر زیاتر ئه‌سته‌مه كه‌س بتوانێت بچێته ئه‌و قووڵایى یه‌وه، ئه‌وه‌ش باسه‌كه‌ى ئێمه‌یه چونكه قورئانى پیرۆز باسى ده‌ریایه‌ك ده‌كات كه له دواى قـــــــــــوولاَیى (200)م دهســـــــت بهدهركهوتنى ده‌كرێت، ئاشكراشه له سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله عليه و سلم) زانستى ده‌ریاكان ته‌نیا خورافه و ئه‌فسانه باڵى به‌سه‌را كێشابوو، ئه‌مه سهرهرِاى ئه‌وه‌ى كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه و سلم) هه‌رگیز به‌سه‌ر ده‌ریادا نهرِۆیشتووه, هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگاى پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه و سلم) كۆمه‌ڵگایه‌كى بیاباناوى یه، به‌ڵام قورئانى پیرۆز هه‌واڵى چه‌ند تاریكى یه‌كمان ئه‌داتێ له قوڵایى یه‌كانى ده‌ریادا، ده‌ریـــا قووڵهكــــان نـــهك ده‌ریـــا ته‌نكه‌كان, و باسى هۆكارى ئه‌و تاریكایى یانه ده‌كات كه پێشتر ئه‌و هۆكارانه نه‌ده‌زانرا, ته‌نها به‌هۆى گه‌شتێكى درێژى لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستیى یه‌وه نه‌بێت, هه‌تاوه‌كو دهرخستنهكان ته‌واو بوون و چه‌ند وێنه‌یه‌كیان پێشكه‌ش كرد، ئیتر زاناكان بۆیان ده‌ركه‌وت كه تاریكایى یه‌كى زۆر له قووڵایى (300)م بۆ (500)م ده‌ست پێده‌كات، و ئه‌و تاریكایى یه زیاد ده‌كات هه‌رچه‌نده به‌ره‌و قووڵایى ده‌ریاكه بچیت، و ژێرده‌ریایى یه‌كان (غواصة) كاتێك ده‌چنه ئه‌و شوێنانه پێویسته ئامێرى رِووناك كردنه‌وه‌یان هه‌بێ،
هه‌روه‌ها ماسى یه‌كانى ئه‌و شوێنه‌ش خواى گه‌وره له‌لاى چاویان رِووناك كهرهوهیهكى پێبه‌خشیون تا چاویان ببینێت، یان هه‌ندێكیان هه‌ر چاویان نابینێ به‌ڵام خواى گه‌وره هه‌ستێكى داونه‌تێ پێى برِۆن له تاریكایى دا
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ: أَو كَظُلُمَاتٍ فِي بَحْر لجي لێره‌دا ئه‌و تاریكایى یانه‌ى كه بێباوهرِێك تێیدا ده‌ژى ده‌چوێنى به تاریكایى یه قووڵه‌كانى ناو ده‌ریا، چونكه (ڕو) پیتى عه‌تفه، (كاف) بۆ لێكچواندنه (تشبیه)ه، ( ظلمات ) تاریكایى زۆره, (فِی بَحْر) مه‌به‌ست پێى ده‌ریا سوێرهكانه، ( لجي ) واته: قووڵ، واته مه‌به‌ست پێى ناوهرِاستى ده‌ریا و زه‌ریاكانه, برِوانه چۆن فه‌رمووى ( بَحْر لجي ) واته: ده‌ریا قووڵه‌كان, و نه‌یفه‌رمووه هه‌ر ده‌ریایه‌ك بێت، پاشان ده‌فه‌رموێت: ( يَغْشَاه مَوْج مِّن فَوْقِهِ مَوْج يَغْشَاه ) واته: داى ئه‌پۆشێت یان سه‌رى ئه‌كه‌وێ، (مَوْج) واته: شه‌پۆل, كه له جووڵه‌ى به‌رده‌وامى ئاوى ده‌ریاكانه, و هۆكاره‌كه‌ى ته‌وژمى هه‌وایى و ئاوى یه له‌ناو ده‌ریاكاندا كه ئه‌مه شه‌پۆلى یه‌كه‌مه له‌ناو قوڵایى یه‌كاندا، پاشان فه‌رمووى: (مِّن فَوْقِهِ مَوْج), واته: له سه‌رووى ئه‌وه‌شه‌وه شه‌پۆلێكى تر هه‌یه، لێره‌دا پرسیارێك دروست ده‌بێت چۆن شه‌پۆل دایپۆشیوه و له سه‌رووى ئه‌و شه‌پۆله‌شه‌وه شه‌پۆلى تر هه‌یه؟
به‌م وه‌سفه قورئانى یه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه دوو ده‌ریا هه‌یه یه‌كێكیان له قوڵایى دایه و شه‌پۆلێك دایپۆشیوه و ئه‌وى تریان له سه‌ره‌وه‌یه و هه‌ر شه‌پۆل دایپۆشیوه، چونكه (هاء)ى ( يَغْشَاهُ ) كه رِاناوه، ئهگهرِێتهوه بۆ نزیكترین باسكرا‌و كه (ده‌ریای قووڵه) (بَحْرٍ لجي ), واته: شه‌پۆلێك ده‌ریا قووڵه‌كه‌ى داپۆشیوه پاشان شه‌پۆلێكى تر ده‌ریا رِووكهشى یه‌كه‌ى (البحر السطحی)یه‌كه‌ى داپۆشیوه, كه مه‌به‌ست به‌م شه‌پۆلى ئاوه‌یان شه‌پۆلى سه‌ر رِووى ده‌ریاكه‌یه، به پێچه‌وانه‌ى شه‌پۆله ناوه‌كى یه‌كه كه ده‌ریایه‌ك سه‌رى كه‌وتووه به‌ڵام شه‌پۆلى سه‌ره‌وه‌یان وه‌ك ئایه‌ته‌كه ده‌ریخستووه هه‌ورى چرِ سه‌رى كه‌وتووه، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: (مِّن فَوْقِهِ سَحَابٌ) واته: له سه‌روو ئه‌م شه‌پۆله‌ى دووه‌مه‌وه هه‌ور هه‌یه، مه‌وسوعه‌ى به‌ریتانى به‌ناوبانگ (Encyclopaedia Britannica) ده‌ڵێت: زۆربه‌ى كات ده‌ریا و زه‌ریا قووڵه‌كان داپۆشراوه به هه‌ورى كه‌ڵه‌كه بووى چرِ، كه ئه‌مانه ده‌بنه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م برِێكى زۆر له تیشكى خۆر, وه‌كو له زوَربهى مانگه ده‌ستكرده‌كاندا دهردهكهوىَ، ئه‌و هه‌ورانه برِێكى زۆر له تیشكهكهى پێچه‌وانه ده‌كه‌نه‌وه و رِوناكى یه‌كه‌ى كه‌م ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و رِوناكى یه‌ش كه ماوه و ده‌چێته ژێر هه‌وره‌كه‌وه، ئاوه‌كه به‌شێكى تر‌ى لێپێچهوانه ده‌كاته‌وه, و بهشهكــهى تر‌ى دهمــــژێت, كــــــه كــــهمبــوونهوهى رِوونـــــــاكى ئـه‌و تــــیــــشـــــكــــــــــه رِاســـتـــــهوانـــــــه دهگۆرِێت له‌گه‌ڵ زیـــــــاد بـــــوونى قــــــــــــــــــــووڵایى دهریــــاكـــــهدا، و چــــه‌ند ئــاستێك لــــــه تاریكــــایى ده‌ست پێده‌كات تــــــــا دهگـــــــاتــه قووڵایی 200م، بـــــــه جـــــــۆرێــك لـــــه قـــــــووڵایى (1000)م دا بـــه ته‌واوى بینین و رِوونــــــــــــــــاكـــى نـــــامێنێت.
دیسكى سیشى (The Sechi Disk) یه‌كه‌مین ئامێر بوو كه به‌كارهێنرا بۆ پێوانه‌ى قووڵایى تێپهرِینى رِووناكى له ئاوى زه‌ریاكاندا, زاناكان توانى یان ئه‌و ماسى یانه ببینن كه له قووڵایى دهریاكاندایه (600 بۆ 2700)م، كه له‌ویادا ئه‌ندامى رِووناك كه‌ره‌وه‌یان هه‌یه, و ده‌توانن له تاریكى دا نێچیرهكانیانى پێببینن.
له‌دواى به‌كارهێنانى هۆكاره‌كانى وێنه‌گرتن له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌مدا, و گه‌شه‌پێدانى له (سى یه‌كانى) سه‌ده‌ى بیسته‌مدا زانستى نوێى ده‌ریاكان ده‌ریخست كه خانه‌ى
كارۆموگناتیسى به‌كار هێنراو شه‌پۆله به‌هێزه‌كانى ناو ده‌ریاكانى ده‌رخست.
مه‌وسوعه‌ى به‌ریتانى ده‌ڵێت: دیارده‌ى شه‌پۆله ناوه‌كى یه‌كانى ناو قووڵایى ده‌ریاكان ئاده‌میزاد پێشتر نه‌یده‌زانى هه‌تا 100ساڵ پێش ئیستا نه‌بێت، كه دروست بووه له ئه‌نجامى جیاوازى دوو ده‌ریاكه‌ى سه‌ریه‌ك له رِووى چرِیى و گه‌رمی و هه‌ڵكشان و داكشان و كاریگه‌ریى (با)وه, له‌به‌رئه‌وه رِووى جیاكه‌ره‌وه‌ى نێوان چرِیى یه جیاوازه‌كان له‌و ناوچه‌یه كه گه‌رمی به‌ره‌و خواره‌وه كه‌مده‌كات، نه‌بوه ئاوى گه‌رمی رِووى ده‌ریاكه و ئاوى ساردى قووڵایى ده‌ریاكه له‌یه‌ك جیاده‌بنه‌وه, ئه‌و شه‌پۆلانه كه له‌سه‌ر رِووى جیاكه‌ره‌وه‌ى هه‌ردوو چینه ئاوى یه جیاوازه‌كه له چرِى و گه‌رمی وسوێریى یه‌وه دروست ده‌بێت، هه‌ر به شه‌پۆله‌كانى سه‌ر رِووى ده‌ریاكه ده‌چوێت، به‌ڵام ناتوانرێت به ئاسانى له‌سه‌ر رِووى ده‌ریاوه ببینرێن، ئه‌م شه‌پۆلانه زۆرجار ئه‌بنه كه‌مكردنه‌وه‌ى تواناى كه‌شتى یه‌كان بۆ چوونه پێشه‌وه ئه‌م حاڵه‌ته به‌دیارده‌ى ئاوه وه‌ستاوه‌كان ناسراوه، كه ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه یه‌كه‌م جار دكتۆرى سویدى (ڤان ئیكمان (v. w. Ekman) كردى! له سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌مدا.
رووى ئیعجاز:
ئاده‌میزادى كۆن بیروباوهرِى ئهفساناوى هه‌بووه بۆ لێكدانه‌وه‌ى زۆرێك له دیارده ده‌ریایى یه‌كان، دهریاوانهكانى ئه‌و كاته كۆنه تێگه‌یشتنێكى زانستى یان نه‌بووه بۆ ئه‌و حاڵه‌ته بهربڵاوانهى له قووڵایى ده‌ریاكاندا رِوویداوه, بۆ نموونه كاتێك كه‌شتى یه‌كانیان نه‌یانتوانیوه به‌سه‌ر ده‌ریا وه‌ستاوه‌كاندا برِۆن، رِۆمانه كۆنه‌كان ووتویانه له‌ویادا ماسى گه‌وره هه‌ن كاریگه‌ریى سیحرى یان هه‌یه له‌سه‌ر وه‌ستانى جووڵه‌ى كه‌شتى یه‌كانمان، مێژووى زانست ده‌یسه‌لمێنێ كه لێكۆڵینه‌وه له قووڵایى ده‌ریاكان تا سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌م ده‌ستى پێنه‌كرد، كاتێك ئامێرى گونجاو داهێنرا بۆ ئه‌و لێكۆڵینه‌وه ووردانه، له‌به‌رئه‌وه زانستى نوێى ده‌ریاكان له نیوه‌ى دووه‌مى سه‌ده‌ى بیسته‌مدا چه‌نده‌ها نهێنى قووڵایى یه‌كانى ده‌ریاكانى ده‌رخست، له‌وانه تاریكایى یه‌كانى ده‌ریا قووڵه‌كان و جووڵه‌ى شه‌پۆله ناوه‌كى یه‌كان كه قورئانى پیرۆز ئاماژه‌ى بۆ هه‌ردوو دیارده‌كه كردووه, وه‌ك ئایه‌ته قورئانى یه‌كه ده‌فه‌رمووێت:
( أَوْ كَظُلُمَاتٍ فِي بَحْرٍ لُّجِّيٍّ يَغْشَاهُ مَوْجٌ مِّن فَوْقِهِ مَوْجٌ مِّن فَوْقِهِ سَحَابٌ ظُلُمَاتٌ بَعْضُهَا فَوْقَ بَعْضٍ إِذَا أَخْرَجَ يَدَهُ لَمْ يَكَدْ يَرَاهَا ) (النور: 40).
وه‌ك پێشتر ووتمان لێره‌دا ئه‌و تاریكایى یانه‌ى بێباوهرِێك تێیدا ده‌ژى چوێنراوه به تاریكایى یه-كانى ناو ده‌ریا، بێباوهرِان هه‌میشه له تاریكایى دا ده‌ژین, شاعیرێكى بێباوهرِ ئهوتاریكایى یانه‌ى خۆى باس ده‌كات و ده‌ڵێت:
((جئت لا أعلم من أين؟! ولكنّى ڕَتیت …
ولـقـد أبـصـرت قـدامـي طـريـقـــاً
فمشيت ….
وسأبقى سائراً ….
إنْ شئت هذا أم أبيت ..
كيف جئت؟
كيف أبصرت طريقى؟
لَسْتُ أدري!!
ولماذا لست أدري؟!!
لست أدري!!!! )) ….
واته: (هاتووم نازانم له كوێوه- به‌ڵام هاتووم – رێیهكم له به‌رپێى خۆمدا بینى و رِۆشتم – هه‌روا ئه‌مێنمه‌وه ئه‌گه‌ر حه‌زبكه‌م یا حه‌زنه‌كه‌م – چۆن هاتم – چۆن رِێگاكهمم بینى – نازانم، و ناش زانم بۆچى نازانم – هه‌رنازانم), ئه‌مه
ئهمهواتاى ئه‌وه‌یه له چه‌ند تاریكایى یه‌كى سه‌ریه‌كدا ده‌ژین ( ظُلُمَاتٌ بَعْضُهَا فَوْقَ بَعْض )، چونكه دڵى بێباوهرِ نازانێت كێ دروستى كردووه؟! نازانێت بۆچى دروست كراوه؟! نازانێت بۆچى ده‌مرێ؟! نازانێت چى له‌سه‌ره بیكات له‌دونیادا, و چى پێویسته خۆى لێبپارێزێ؟!تاریكایى یه‌كان كه‌ڵه‌كه بوون له‌سه‌رى وه‌ك تاریكایى یه سهریهكهكانى ده‌ریا!!!.
ئه‌و تاریكایى یانه‌ى ناو ده‌ریا له ئه‌نجامى دوو هۆكارى سه‌ره‌كى درووست بوون:
یه‌كه‌م: به‌هۆى قووڵى یه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تیشكى رِووناكى له حه‌وت رِهنگ پێكدێت، و ئه‌و رِهنگانه كاتێك ئاو دهبرِن به‌توندى نایبرِن، به‌ڵكو به‌پێى درێژى شه‌پۆله‌كانیان دهیبرِن.
له‌به‌رئه‌وه رِهنگى سوور له (20م)ى یه‌كه‌مدا ده‌مژرێت، واته ئه‌گه‌ر ژێر ده‌ریایى یه‌ك بچێته ژێر ئاوه‌وه له‌ویادا برینداربوو خوێنى رِژا, ناتوانێت خوێنه‌كه‌ى به سوور ببینىَ به‌ڵكو به رِهنگى رِهش ئه‌یبینێت، بۆچى؟
چونكه رِهنگى سوور له‌ویادا نه‌ماوه و تاریكایى رِهنگى سوور ده‌ستى پێكردووه، پاشان له قووڵایى (30م)دا رِهنگى پرته‌قاڵى ده‌مژرێت، پاشان له قووڵایى (50م)دا رِهنگى زه‌رد ده‌مژرێت, پاشان له قووڵایى (100م)دا تاریكایى رِهنگى سه‌وز ده‌ست پێده‌كات و ده‌مژرێت، به‌و جۆره هه‌ر حه‌وت رِهنگهكه نامێنێت، كۆتا رِهنگ رِهنگى شین ده‌مژرێت، له‌به‌رئه‌وه ده‌بینین ده‌ریاكان شین ده‌رده‌كه‌ون, چونكه دواین تیشكه كه ده‌مژرێت له قووڵایى (200م)دا, پاشان ده‌چینه ناوچه‌یه‌كى یه‌كجار زۆر تاریكایى یه‌وه، كه‌واته تاریكایى یه‌كان له‌سه‌ر یه‌كن ( ظُلُمَاتٌ بَعْضُهَا فَوْقَ بَعْض )
جۆرى دووه‌م: تاریكایى به‌ربه‌سته‌كانه: كه یه‌كه‌میان (هه‌وره)، تیشكى خۆر له هه‌موو شه‌پۆله كارۆموگناتیسى یه‌كان پێكدێت، هه‌ر له تیشكى رِادیۆیى هه‌تا تیشكى سینى، به‌ڵام ئه‌وه‌ى تیایدا زاڵه رِووناكى بینراوه, و هه‌ردوو تیشكى ژێر سوور و سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یى یه, زۆربه‌ى تیشكى سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یى پشتێنه‌ى (ئۆزۆن) پێچه‌وانه‌ى ده‌كاته‌وه، كاتێك پاشماوه‌ى تیشكى خۆر ده‌گاته به‌شى خواره‌وه‌ى به‌رگه‌هه‌وا هه‌وره‌كان له(30%)ى ئه‌و تیشكه پێچه‌وانه ده‌كه‌نه‌وه و په‌رتى ده‌كه‌ن, و له (19%)ى تیشكه‌كه به‌هۆى بوونى هه‌ڵمى ئاو و ئه‌و ده‌نكۆڵه‌ى تۆزاوهى كه تێیدایه ده‌مژرێت, كه‌واته (49%)ى تیشكى خۆر پێچه‌وانه ده‌بیته‌وه و ده‌مژرێت, به‌وه‌ش تاریكایى یه‌كى رێژه‌یی (نیسبی) رِوودهدات.
دووه‌م: به‌ربه‌سته شه‌پۆله‌كانى سه‌ر رِووى ده‌ریا و زه‌ریاكانه كه هۆكارى تاریكایى دووه‌مه، كاتێك ئه‌و پاشماوه‌ى تیشكه‌ی ده‌گاته سه‌ر رِووى ده‌ریاكان، ئه‌وا (35%)ى تیشكى ژێر سوور له به‌هه‌ڵم بوونى ئاو و دروست بوونى هه‌ور, و كرداره‌كانى رِۆشنه پێكهاتندا كارده‌بێت كه رِووهكه ده‌ریایى یه‌كان پێى هه‌ڵده‌ستن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى ده‌گاته سه‌ر رِووى ده‌ریا و زه‌ریاكان ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه له تیشكى بینراو (تیشكى سپی)، ئه‌وا شه‌پۆله‌كانى سه‌ر رِووى ده‌ریاكان (50%)ى تیشكه‌كه پێچه‌وانه ده‌كه‌نه‌وه، و به‌وه‌ش تاریكایى یه‌كى تر‌ى نیسبى رِوودهدات, ئه‌و به‌شه بینراوهى تیشكى خۆر كه به‌ناو ئاوه‌كه‌دا تێپهرِدهبێت تووشى چه‌ندین كردارى مژین و شكانه‌وه و شیبوونه‌وه ده‌بێت بۆ رِهنگه جیاوازه‌كان،ئه‌ویش به‌هۆى دهنكۆڵهكانى ئاو و خوێى تواوه و مادده‌ى رِهقى هه‌ڵواسراو و زینده‌وه‌ره‌كانى ناوى ده‌بێت، خێرایى رِووناكى (300000 كم)ه له چركه‌یه‌كدا له بۆشایى دا، و (225000 كم)ه له‌چركه‌یه‌كدا له ناوه‌ندى ئاویى دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناتوانێت له ئاوى ده‌ریادا له قووڵایى (1000)م زیاتر به‌رده‌وام بێت, دواى (200)م له‌سه‌ر رِووى ده‌ریاكه‌وه تاریكایى نزیكهتهواو ده‌ست پێده‌كات, چونكه له‌دواى ئه‌و قوڵایى یه ته‌نها (1%)ى رِووناكى خۆر تێپهرِدهبێت، ئه‌و برِه كه‌مه‌ش له رِووناكى بینراو تووشى شكانه‌وه و په‌رت بوون و مژین ده‌بێت, هه‌تا سه‌ره‌نجام له قووڵایى كیلۆمهترێكدا به ته‌واوى نامێنێت.
تیشكى خۆر یه‌ك به‌ش له (10) تـریـلـیــۆن بـــهشى دهمـێـنـێـتـــهوه، ئـــاشكـــراشه نــــاوهرِاستى قووڵایى زهریــاكـــــان بــه نزیكه‌یى (3795)م ده‌بێت، و ئـــهوپهرِى قووڵایى له (11034)م تــێـــدهپــــهرِێ، ئــهمـهش مانـــاى وایـــه كـــه قــــووڵایى ئـــــه‌و زه‌ریایانه لهوپهرِى تاریكاییدان.
بۆیــــه تـــاریكــــایى یهكــانى نـــاو قووڵایی ده‌ریاكه وه‌ك یه‌ك نین, له هه‌ندێ شوێنى زیاتره و له هه‌ندێ شوێنى كه‌متره، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر ده‌ستى خۆت ده‌ربهێنیت بۆئه‌وه‌ى بیبینیت له هه‌ندێ شوێندا به‌گران ده‌یبینیت, و له هه‌ندێ شوێندا كه قووڵتره هه‌ر نایبینیت، لێره‌دا ده‌بینین خواى گه‌وره وه‌سفى ئه‌م حــــــــاڵــهتــــهمـــــان بـــــۆ ده‌كــــات و ده‌فه‌رموێت: (إِذَا أَخْرَجَ يَدَهُ لَمْ يَكَدْ يَرَاهَا ) ,واته: ئه‌گه‌ر كه‌سێك ده‌ستى ده‌ربهێنێت به زه‌حمه‌ت ده‌یبینێت یان هـــــه‌ر نــــایبینێت، لـــــــه زمانى عــــهرهبى دا ووشــــهى (ێكَدْ) دوو واتـــــاى هه‌یه:
یه‌كه‌م: به‌گران بیبینێت (يراها بصعوبة). دووه‌م: هـــه‌ر نه‌یبینێت (لايراها ألبته )، خواى گه‌وره ئه‌م ووشه‌یه‌ى بهكــــارهێناوه چـــونكه لــه هــهندێك شوێندا گــــرانه بینین, و لــه هه‌ندێ شوێندا بینین هه‌ر نامێنێت.
هه‌موو ئه‌و وورده‌كارى یانه له باسكردنى نهێنى یه‌كانى ده‌ریادا پێمــان ده‌ڵێت كــــه ئــــه‌وه‌ى ئــــه‌م نهێنى یـــانــــهى دهرخــستـــووه لــــــه
سه‌رده‌مى دواكه‌وتوویى و نه‌بوونى زانست‌دا، ئــــه‌وه بهتــــهنها له تواناى دروست كه‌رى ئه‌و نهێنى یانه‌یه، و هه‌ر ئه‌ویش كه دایبه‌زاندووه: ( قُلْ أَنْزَلَهُ الَّذِي يَعْلَمُ السِّرَّ فِي السَّمَاوَاتِ وَالأَرض ) سه‌رچـاوه: چــه‌نــد پێگـــهیـــهكـى ئه‌نته‌رنێت.
جۆرێك له زینده‌وه‌ری ده‌ریایی لاشه‌ی وه‌ك گڵۆپ داگیرساوه تا له تاریكایی قولایی ئۆقیانوسه‌كاندا پێی برِوات سبحان الله لە جوانی ئەم گیاندارە