بەڵگەیەكی تری پێغەمبەرایەتی: (پابەندبوون بەوەی بانگی خەڵكی بۆ دەكرد) بەڵگەیەكی تری پێغەمبەرایەتی: (پابەندبوون بەوەی بانگی خەڵكی بۆ دەكرد) ن/ شيخ عبدالمجيد زنداني و/ خالد حسن علي دەرونی مرۆڤ هەمیشە حەزی بە پابەندبوون و خۆبەستنەوە بە شتێكەوە نیە، بە تایبەتیش ئەگەر ئەو كەسە جێی خۆی لە كۆمەڵگا گرتبێت. بەڵام ئەگەر سەیری حاڵی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بكەین دەبینین كە پارێزگارترین و لەخواترسترین كەس بوە و، لەسەر بەرزترین ڕەوشت بووە، لە هەمو كەس عیبادەتی زیاتر بووە، بە رۆژو دەبوو تا سێ ڕۆژ نەیئەشكان، شەو نوێژی دەكرد هەتا پێیەكانی هەڵئاوسابون، عائیشە (رەزای خوای لێبێت) پێی وت: بۆ ئاوا دەكەیت، خۆ خوا لە هەموو گوناهەكانت خۆش بووە، فەرموی: ئایا بەندەیەكی سوپاسگوزار نەبم؟ ماڵەكەی دەبەخشی هەتا هیچی لە ماڵەكەی خۆی نەئەهێشت، كاتێك وەفاتی كرد هیچی لە دوای خۆی بەجێنەهێشت. بەردەوام بە شەو بەڕۆژ زیكرو یادی خوای دەكرد، لەگەل ئەوەشدا پێغەمبەر و گەیەنەری دینی خوا بوو، سەركردەی سوپا بوو، بێ وێنە بوو لە ئازایەتیدا، لەكاتێك دوژمن زۆری بۆ دەهێنان پاڵیان ئەدایە پاڵی ئەوەوە (صلی الله علیه وسم)، ڕۆژی حونەین لەگەل (100) هاوەڵ ڕایان نەكرد و بەرامبەر (4000) دوژمن جەنگان و لە ئەنجامدا خوا بەسەر كافراندا سەریخستن. بەرزترین نمونە بوو لە هەموو شتێكدا، هەتا دەبینیت هەموو تاكێكی ئەم ئومەتە هەوڵ دەدا لە ڕویەكەوە وەك پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم)بكات، بەڵام هەر بەو ناگاتەوه، لەبەر ئەوە كۆبونەوەی بەرزترین نمونە لە هەمو رویەكەوە بەڵگەیەكی رۆشنی پێغەمبەرایەتیەكەیەتی، كە خوا شایەتی بۆ داوە لەسەر بەرزترین ڕەوشتە. (وانك لعلی خلق عظیم) القلم 4 Post Views: 337 Related posts كاريگهريی ژههری مار لهسهر مناڵ لهبارچوون و نابینایی کاریگەريی قورئان لە سەر لابردنی فشارە دەروونییەکان ڕەواندنەوەی گومانێك لەسەر ئیعجازی ئایەتی (أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا) ڕووەکی ئەلۆڤێرا لە ژێر ڕۆشنایی فەرموودە پیرۆزەکانی پێغەمبەرﷺ هەڵسەنگاندنی لێدانەکانی دڵ و فشاری خوێن لە جووڵە جیاوازەکانی نوێژدا