You Are Here: Home » بابەتەكانمان » بەناویەكداچوونی دوو دەریا (مرج البحرین)

بەناویەكداچوونی دوو دەریا (مرج البحرین)

بەناویەكداچوونی دوو دەریا  (مرج البحرین)  

126758

زانایان ئەوەیان دۆزییەوە، كەبەربەستی ئاوی لە ناوچەی ڕێژگەكاندا هەیەو ئاوی سازگاری ڕووبارو ئاوی دەریا لەیەكجیادەكاتەوە، زانایان ئەم بەربەستانە بە سەرسوڕهێنەری سروشتیی دادەنێن، كە پارێزگاری لە هاوسەنگی ژینگەیی دەكەن، پاكوبێگەردی بۆ ئەو خوایەی ئاماژەی بۆ ئەم ڕاستییە زانستییە كردووە بە سەدان ساڵ پێش ئەوەی زانایان بیدۆزنەوە، خوای گەورە دەفەرموێت:  (ۆهُۆ الَّذی مَرَجَ الْبَحْرَیْنِ هَذا عَذبٌ فُرَاتٌ ۆهَذا مِلْحٌ أُجَاجٌ ۆجَعَڵ بَیْنَهُمَا بَرْزَخاً ۆحِجْراً مَّحْجُوراً) [الفرقان: 53] 
زانستیانە سەلمێنراوە، كەئاوی دەریا سنووری خۆی نابڕێت و ناچێتە ناو ڕووبارەوە، بەڵكو بەهۆی ئەم بەرزەخە تۆكمەیەوە لەنێوانیاندا هاوسەنگی خۆی دەپارێزێت.
بەربەستی ئاویی لە نێوان هەموو دوو دەریایەكی سەر ڕووی زەویدا هەیە! بۆ نموونە خاڵی بەیەكگەشتنی دوو ڕووبار لە هەردوو (دەریای سوورو زەریای هندی) لە گەرووی بابلمەندەبدا دەبینین، ناوچەیەكی  تێدایە، كە بۆ ماوەی چەندین كیلۆمەتر درێژ دەبێتەوە لە نێوان ئەم دوو دەریایەدا، ئەمەش ئەو ناوچەی بەرزەخە و خاسیەتی هەر ڕووبارێك وەك خۆی و جیاواز لەوەی دیكە دەمێنێتەوەو هەرگیز تێكەڵ نابن! قورئانی پیرۆز لە ئایەتێكی گەورەدا باسی لەم دیاردەیەكردووەو خوای گەورە دەفەرموێت: مَرَجَ الْبَحْرَیْنِ ێلْتَقِێانِ * بَیْنَهُمَا بَرْزَخٌ ڵا ێبْغِێانِ) [الرحمن: 19-20]. وشەی (مرج) واتای تێكەڵبوون و شڵەقان و بەناویەكداچوون ، بە بەڕاستی سەلمێنراوە، كە لە ناوچەی جیاكەرەوەی نێوان هەردوو دەریایەك شڵەقان لەڕۆشتنی  ئاوەكانیاندا ڕوودەدات و دەبێتە هۆی ڕوودانی بەناویەكداچوون، بەڵام هەر دەریایەك لەگەڵ تێپەڕبوونی هەزارن ساڵدا بەردەوام خاسیەتەكانی خۆی دەپارێزێت، سبحان الله.

 

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top