You Are Here: Home » بابەتەكانمان » بەسەرهاتی مسوڵمان بوونی زانای فەلەكیی بەناوبانگ (السير جيمس جينز)

بەسەرهاتی مسوڵمان بوونی زانای فەلەكیی بەناوبانگ (السير جيمس جينز)

 

بەسەرهاتی مسوڵمان بوونی زانای فەلەكیی بەناوبانگ (السير جيمس جينز)

 

Jeans

 

 زانای هەڵكەوتووی هیندی (دكتۆر عنایە الله المشرقی) دەڵێ‌: رۆژێكی یەك شەممە ساڵی 1909 ز، باران و لێزمە بوو بۆ ئێشێك لەماڵەوە هاتمە دەرەوە ، لەڕێدا زانای فەلەكی بەناوبانگ (السیر جیمس جینز) م بینی ، كە مامۆستا بوو لەزانكۆی (كمبردج) دەچوو بۆ كەنیسە و ئینجیلێك و چەترێك لەبن دەستی دابوو ، لێ‌ی نێزیك بوومەوە و سەلامم لێكرد ، وەڵامی نەدامەوە ، جارێكیتر سەلامم لێ‌كردەوە ، لێ‌ی پرسیم : چیت لێم دەوێت ؟ ووتم : قوربان دووشت یەكەم باران دەبارێ‌ چەترەكەشت لەبن باڵتدایە ، ئەویش پێكەنی و چەترەكەی هەڵدا ، وتم : دووەمیش چی وای لەزانایەكی ناوداری وەك بەڕێزتان كردوە بچێ‌ بۆ كەنیسە ؟ بۆ ئەو پرسیارەیان تۆزێك وەستاو ووتی : ئەم ئێوارەیە وەرە بۆ ماڵمان ئەوسا قسەدەكەین .

 منیش ئێوارە چوومە ماڵیان و بەدەم چا خواردنەوە كەوتە باسی ئەستێرەكان و گەورەیی بوونەوەر ، بەجۆرێك مووی سەری راست بوو بوونەوە و دەستی دەلەزرین و فرمێسك بەچاوەكانیا دەهاتە خوارەوە ، پاشان ووتی : عنایە الله ، كاتێ‌ سەیری جوانی دروستكراوەكانی خوا دەكەم ، هەموو گیانم دەلەرزێ‌ ، وەكاتێ‌ كڕنۆش بۆ خوا دەبەم و دەڵێم تۆ گەورە و دەسەڵاتداریت ، هەست دەكەم هەموو خانەكانی لەشم دان دەنێن بەوراستیەدا و هەست بەئارامی و دڵنیایی یەكی گەورە دەكەم خۆشیەكم دەست دەكەوێت كە هەزار ئەوەندەی خۆشی خەڵكە .. ئینجا نازانم تێگەیشتیت كە من  بۆدەچم بۆ كەنیسە ) منیش وتم : حەز دەكەم بەم بۆنەیەوە ئایەتێكی پەڕاوە پیرۆزەكەی خۆمانت بۆ بخوێنم ، ووتی : فەرموو : منیش ئەم ئایەتەم بۆ خوێند : [  ومن الجبال جدد بیض وحمر مختلف ألوانه و غرابیب سود ، ومن الناس و الدواب و الانعام مختلف الوانه كذلك انما یخشی اللهَ من عباده العلما‌ء ] فاطر :28  

(سیر جیمس) بەدەنگی بەرز ووتی : چیت ووت ؟ زانایان لەخوا دەترسن ، سەیرە ، زۆر سەیرە ! ئەم شتە من پاش پەنجا ساڵ لێكۆڵینەوەو گەڕان گەیشتوم پێ‌ی ، كێ‌ هەیە لەخوا زیاتر ئەم هەواڵەی دابێ‌ بە (محمد) ؟ ئەگەر راستە ئەم ئایەتە لەقورئاندایە ، قەڵەم و كاغەز بهێنە و ئەم شایەتیەی من تۆمار بكە ( قورئان وەحییە و خوای پەروەردگار ناردویەتی بۆ محمد ).

( پەڕاوی الاسلام یتحدی ) .

 

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top